![بێ هیوایی كه‌ركوكییان له كۆمپانیای ئۆرانۆس بێ هیوایی كه‌ركوكییان له كۆمپانیای ئۆرانۆس](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/umedMahmud_998220492.jpg)
بێ هیوایی كه‌ركوكییان له كۆمپانیای ئۆرانۆس
بێگومان هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه مرۆڤی ته‌ندروست له ژینگه‌ی ته‌ندروستدا پێدهگاتو پێشده‌كه‌وێ، ژینگه‌ی نا ته‌ندروست هه‌ر گیز كۆمه‌ڵ تێیدا گهشهناكاتو بهرهوپێشناچێت، راده‌و ئاستی هه‌ر كۆمه‌ڵێكی شارستانی‌و مه‌ده‌نی به راده‌و ئاستی تهندروستییو پاكیی ژینگه دهستنیشاندهكرێو ده‌پێورێ.
ژینگه‌ی نا تهندروستو نا خاوێنی شاری كه‌ركوك له‌دوای پرۆسه‌ی روخانی به‌عسه‌وه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفت‌و كێشه‌كانی ئه‌م شاره بوه‌و هه‌رده‌م جێی ناڕهزاییو نیگه‌رانی دانیشتوانی شاره‌كه بوه، شاره‌وانی كه‌ركوك له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌رچه‌نده زۆرێك له خزمه‌ته‌كانی جێگای دهستخۆشیو رێزگرتنه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات.
دوای ئه‌وه‌ی هیچ ئومێدێك به شاره‌وانی نه‌ما، ئیداره‌ی كه‌ركوك په‌نای برده به‌ر كۆمپانیای ئههلیو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی (12)ملیار دینار ته‌رخانكرا، ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌و هیواو ئاواته‌ی خسته دڵی كه‌ركوكییان كه شاره‌كه‌یان له گرده زبڵدانو خۆڵ‌و خاشاكی نێو كوچه‌و گه‌ڕه‌ك‌و شه‌قامه‌كان رزگاری دهبێتو ده‌توانن ئیتر بۆنی بۆگه‌نیو رزیو نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك خه‌ڵكی پێیوابوو، هه‌روا ئاسان نه‌بوو، كێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بهرژهوهندخوزان ماوه‌ی ساڵێك پرۆژه‌كه‌ی دواخست.
دوای ساڵێك له كێشمه‌كێش‌و چاوهڕوانیو به‌هه‌زار ناڵی عه‌لی، شكور پرۆژه‌كه له نێو پهروهندو له‌سه‌ر ره‌فه‌كان هاته دهرێو بوو به واقیع‌و كۆمپانیای (ئۆرانۆس)، وه‌ك فریادره‌س له‌ده‌ست ئه‌م ئه‌ژدیهای زبڵدانه، هاته‌پێش چاوی كه‌ركوكییان.
نازانم بۆ قه‌ده‌ری ئه‌م شاره وایه، هه‌ر ده‌بێت له چاوه‌ڕوانی (گۆدۆ)دا بێت، دوای چه‌ند مانگێك له‌كاره‌كانی كۆمپانیای ناوبراو، ئاسۆی هیواو خۆزگه‌كان بوون به سه‌راب‌و هه‌ڵم، دیسانه‌وه هه‌وری بێ ئومێدیی ئاسمانی خولیاكانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی داگرتوه، ئه‌ویش پاش ئه‌و هه‌موو راپۆرت‌و هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییانه‌ی ده‌رباره‌ی كهموكڕیو ته‌نانه‌ت پابه‌ند نه‌بوونی ئۆرانۆس به خاڵ‌و به‌نده‌كانی گرێبه‌سته‌كه. كه وه‌ك له ژماره (85)ی كه‌ركوكی نوێ)دا بڵاوكرایه‌وه.
كوچه‌و بازاڕه‌كانی كه‌ركوك له بۆنی بۆگه‌نیی تا راده‌ی رشانه‌وه‌و تێكچونی گه‌ده، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تێیدا بمێنێته‌وه‌و گوزه‌ر بكا، نه‌ك هه‌ر مایه‌ی شه‌رمه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی زۆر قێزه‌ونیشه، كه پێموایه ئیداره‌ی كه‌ركوك نابێت له‌سه‌ری بێده‌نگی بێت.
ده‌ڵێن شاره‌وانی ساڵانه به(1.200) ملیارێك‌و دوو سه‌د ملیۆن شاری پاكده‌كرده‌وه، كه‌چی ئێستا زیاتر له(8) ملیار دراوه به (ئۆرانۆس)كه‌چی شار هه‌ر وێرانه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا خه‌رجكردنی (12)ملیار دینار، ناتوانێ ئه‌م شاره له‌م مه‌ینه‌تییه رزگار بكا؟ كه هه‌ندێ له شاره‌زایانی بواری ژینگه پێیانوایه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌توانێ نه‌ك هه‌ر شاری كه‌ركوك، به‌ڵكو چه‌ند شارێكیش بكات به نمونه‌ی پاكیی، به‌مه‌رجێ ده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندخوازان لێوه‌ی دوور بێت.