که‌سایه‌تیی تێکچووی تاکی کورد
هه‌ندێکجار خودی بێده‌نگیی بریتییه له گفتووگۆیه‌ک له نادیاردا به‌تایبه‌ت له خوددا. هه‌ندێکجاریش ئه‌م گفتووگۆیه له‌گه‌ڵ خوددا ده‌بێته پاڵنه‌رێک بۆ گفتووگۆکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا. خودی خۆم سه‌رقاڵییم به بوارگه‌لێکی تره‌وه، واده‌کات له کۆمه‌ڵێک گفتووگۆ دووربکه‌ومه‌وه، ئه‌و وزه‌یه‌ی، که هه‌مه له بوارێک‌دا خه‌رجی ده‌که‌م، که پێویستتره وه‌ک له گفتووگۆگه‌لێکی تر. هه‌نووکه من کاتێکی کورت له خۆم ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی له گفتووگۆیه‌کی ئاوها کورت‌دا به‌شداربم، هه‌تاوه‌کوو ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکه‌وه وه‌ک ڕاستییه‌ک نیشانده‌درێت من وه‌ک هه‌ڵه بیسه‌لمێنم. ڕه‌خنه به چه‌کووش به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی منه، که خه‌ڵکانێک به موڵکی خۆیان ناساندووه. من خۆم به نه‌وه‌ی نیچه ده‌زانم و فه‌لسه‌فه‌کردنیش به چه‌کووش ئه‌و فێری کردووم. چه‌کووش بۆ شیکردنه‌وه‌یه نه‌ک بۆ سه‌رپانکردنه‌وه. بۆ نموونه به‌بێ چوارچێوه‌ی وێنه و بزمار و دیوار، چه‌کووش هیچ کار و کاریگه‌رێتییه‌کی نییه. من بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌کووش تابلۆیه‌کی جوان هه‌ڵبواسم پێویستم به دیوار و بزماره. ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت خزمایه‌تیی له‌گه‌ڵ چه‌کووشدا هه‌یه، هه‌رکات ڕه‌خنه‌لێگیراو نه‌رمیی نواند ئه‌وا ده‌چێته ژێر سه‌رنجی چه‌کووشه‌وه نیچه گووته‌نیی “بۆچیی وا نه‌رم، ئاخۆ ئێوه برام نین؟”. چه‌کووش له ڕه‌وتی ڕۆشنبیریی و ڕه‌خنه‌ی کوردییدا من له نیچه‌وه گوێزاومه‌ته‌وه بۆ ناو ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی، ئه‌مه ڕاستیی ڕووتی ڕه‌خنه‌گرتنه به چه‌کووش. ئه‌و چه‌کووشه‌ی بۆ شیکردنه‌وه‌یه نه‌ک بۆ سه‌رپانکردنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی چه‌کووش بۆ سه‌رپانکردنه‌وه به‌کارده‌هێنن جه‌للادن نه‌ک بیرکه‌ره‌وه، جه‌للادیش خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی تێکچووه، سه‌رقاڵه به نرخی خۆیه‌وه، هه‌ستی نه‌بوونی نرخی خود، هه‌ستی خۆبه‌که‌مزان له‌ناو ئه‌م که‌سایه‌تییه‌دا وایلێده‌کات، که له ڕێگای ده‌سته‌ڵاته‌وه پارسه‌نگی نرخی خۆی ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر ڕێکنه‌که‌وت ئه‌وا له ڕێگای هاوسه‌رێکی ئیدیاڵییه‌وه یان له ڕێگای سامانێکی گه‌وره‌وه ئاسووده ده‌بێت. ئه‌مانه زێده‌ڕه‌وییانه ئاماده‌گیی خۆیان بۆ هاوکاریی ده‌رده‌بڕن، لێ که‌متریین هه‌ست نیشانی خه‌ڵکیی ده‌ده‌ن. پێناکه‌نن، نووکته‌یه‌ک ناگێڕنه‌وه یان پێکه‌نیینیان به نووکته نایه‌ت، سه‌مایه‌ک ناکه‌ن، چه‌پڵه‌یه‌ک بۆ هونه‌رمه‌نێک لێناده‌ن، به‌ده‌م منداڵێکه‌وه پێناکه‌نن …هتد. ئه‌مانه به‌خته‌وه‌ریی ژیانیان یان زۆر که‌مه یان هه‌ر نییه بۆ نموونه: نه‌بوونی وه‌رزش، مه‌له‌کردن، سه‌ماکردن، سینه‌ما، کۆنسێرت، خۆشیی و پێکه‌نین، سێکس ئه‌گه‌ر هه‌شیانبێت یان که‌م یان پێرڤێرزانه‌یه، که ته‌نها بۆ به‌تاڵبوونه‌وه‌یه نه‌ک بۆ به‌خته‌وه‌ریی. نیشاندانی هه‌ستی خه‌مباریی و تینوێتیی ویستێک یان حه‌زێک، نیشاندانی هه‌ستی په‌ژاره‌یی به لاوازیی ده‌زانن و پیشانی ناده‌ن. ئه‌مانه پیاوی بچووکن، ژنی بچووکن ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌جێبهێڵرێن، له‌کاتی هه‌ستکردن به به‌جێهێشتندا خاوه‌نی کاردانه‌وه‌یه‌کی تووڕه‌ی ڕادیکاڵن و خوازیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن. که‌سایه‌تییان تێکچووه و خاوه‌نی کاردانه‌وه‌ی منداڵانه‌ن، نواندنی ژنه‌کان نواندنێکی پیاوانه‌ن و نواندنی پیاوه‌کانیش نواندنێکی ژنانه‌ن.
کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی پیشه‌سازیی نییه وه‌ک وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا …هتد. که‌چیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێنده‌ی وڵاتانی پیشه‌سازیی خاوه‌نی که‌سایه‌تیی تێکچووه،خاوه‌نی که‌سایه‌تیی نارسیستیی شێواوه. سیاسییه‌کانی به‌ناو ئۆپۆسیزیۆنمان له هه‌موو سیاسییه‌کانی تر زیاتر خه‌ڵکانی نارسیستیین، لێ نارسیستێکی ته‌ندروست نا، به‌ڵکوو نارسیستی شێواو. سه‌رداری ئۆپۆسیزیۆنمان هه‌یه به ڕادیکاڵانه‌تر شێواز چ هه‌ڕه‌شه ده‌کات و چ مه‌ترسییش ده‌خاته‌وه، که‌چیی کاتێک تاکێک په‌سه‌ندێتیی خۆی بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به لاوازتریین شێوه باس له که‌موکوڕییه‌کانی خۆی و ده‌زگاکه‌ی ده‌کات و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ “هێشتا سه‌رنه‌که‌وتنی له گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵاتدا”، ئه‌مجۆره مرۆڤانه به “نارسیستی فه‌ناتیک” ناوده‌برێن. نووسه‌ره‌کانی ئه‌مجۆره ئۆپۆسیزیۆنه به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چ تایتڵێکن له ڕێگای ده‌ربڕیینه‌کانیانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن یاخوود نیشانی ده‌ده‌ن، که خه‌ڵکانی (نارسیستی باشتریینه‌کانن) ئه‌مانه نرخی خۆیان زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، که له ڕیالیتێتدا بوونیان هه‌یه، خۆده‌ر‌خه‌رن، حه‌ز به ده‌رکه‌وتن له کۆمه‌ڵدا وه‌ک سه‌رکه‌وتوویه‌ک ده‌که‌ن و به‌دمه‌ستن به‌وه‌وه، که خه‌ڵکیی پێیان سه‌رسووڕماو بێت. هه‌ندێک له‌م نووسه‌رانه پێیانوایه سبه‌ینێ سکرتێری یه‌کێتیی نیشتیمانیی ده‌مرێت و هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌می پرسه‌که‌یدا یه‌کێتیی که‌رت که‌رت ده‌بێت و هه‌ر که‌رته‌یان به‌لایه‌کدا ده‌ڕۆن و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا وه‌ک زه‌حمه‌تکێشان و حیزبی شیوعیی بچووک بچووک ده‌بێته‌وه، که چیدی نه‌گاته‌وه ده‌سته‌ڵات. ئه‌مه تووڕه‌بوونی نووسه‌رێکی نارسیسته، که به‌جێهێڵراوه، کاردانه‌وه‌ی مرۆڤێکی نارسیسته، که به ڕق و کینه‌وه هیوای به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه. له‌ناوچوون و په‌رت په‌رتبوون و لاوازبوونی یه‌کێتیی نیتشتیمانیی له ئاینده‌دا ته‌نها شیکردنه‌وه‌ی نووسه‌رێکی نارسیست نییه، به‌ڵکوو خه‌ون و ئاوات و ویستێتی، که یه‌کێتیی به لاوازیی ببینێت هه‌تا ئه‌م له‌به‌رده‌میدا هه‌ست به گه‌وره‌یی خۆی بکات. ئه‌مه خه‌ونی نووسه‌رێکی نارسیسته، که خاوه‌نی هه‌ستی باشتره‌میینه. هه‌ندێک نووسه‌ری تریان نارسیستی بێ که‌ڕاکته‌رن، که بێ‌چاو و ڕوو و زیانبه‌خشن، سوود له هه‌موو هه‌لومه‌رجێک وه‌رده‌گرن، که تێیدا زیانێک بۆ به‌خته‌وه‌ریی خۆیان بخه‌نه‌وه. باس له هه‌بوونی میدیا ده‌که‌ن وه‌ک میلیشیا، لێ هێنده‌ی میدیای به‌ناو ئازاد و میدیای ئۆپۆسیزیۆن خاوه‌نی سیمپتۆمی میلیشیاییه، هی ده‌سته‌ڵات یان نا یان که‌متر. میدیای کوردیی نه‌ک میلیشیایه به‌ڵکوو گۆڕه‌پانی نووسه‌ر و سیاسییه نارسیستییه‌کانی به‌ناو ئۆپۆسیزیۆنه. به‌شێک له ژنانی ئه‌م به‌ره‌یه که‌سایه‌تیی شێواویان له نارسیستێکی چێژوه‌رگردا ده‌ناسرێته‌وه، ئامانجی کارکردنیان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌دۆنیسه. که‌سایه‌تیی تێکچووی تاکی کورد وه‌ها ده‌کات، که نه‌ک ته‌نها ژیانی خۆیان به‌ڵکوو ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کیش به‌هۆیانه‌وه ده‌که‌وێته ناخۆشیی و مه‌ترسییه‌وه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئێمه چییبکه‌ین، که خاوه‌نی سه‌دان که‌سایه‌تیی تێکچووی ئاوها بین وه‌ک سیاسیی، وه‌ک ئۆپۆسیزیۆن، وه‌ک سه‌رنووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، نووسه‌ر، مامۆستای زانکۆ، فیلۆسۆف ….هتد.؟ وه‌ڵام: گه‌ڕان به‌دوای هۆکاری شێواندنه‌کانیاندا. ئه‌وان وه‌ک که‌س وه‌ک مرۆڤ تاوانیان نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵه‌که له جیهانی ده‌روونیی مرۆڤه‌کاندایه. ئه‌رکی سیاسییه‌کی ته‌ندروستی ده‌سته‌ڵات هاوکارییکردنی ئه‌مانه‌یه، ڕزگاکردنی ئه‌مانه‌یه له ده‌ستی خۆیان. میدیا گۆڕه‌پانی سیاسیی و نووسه‌ره نارسیسته‌کان نییه، به‌ڵکوو شوێنێکه بۆ گفتووگۆی ته‌ندروست و سوودبه‌خش. جیاوازیی من و تۆی سیاسیی نارسیست، من و تۆی نووسه‌ری نارسیست ئه‌وه‌یه، که من له‌گه‌ڵ نووسیینی هه‌ر دێڕ و وتارێکدا، گووتنی هه‌ر قسه و دیدارێکدا بۆ ئاوێنه‌یه‌ک ناگه‌ڕێم ته‌ماشای خۆمی تێدا بکه‌م.
به‌وپێیه‌ی، که پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی که‌سایه‌تیی تاکی کورد هه‌تا بێت به‌ره‌و زیاتر شێواندن و تێکچوون ده‌چێت، تاکی کورد له‌سه‌ر هێڵی خودێتیی ده‌رده‌په‌ڕێت و پێیوایه، که ئه‌و شتێکی تره، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که له‌ناو ئێمه‌دا ژماره‌ی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان، شاعیر، گۆرانییبێژ، ئه‌کته‌ر …هتد. زۆر له‌وه زیاتره، که له ڕاستییدا له‌ناوماندا بوونیان هه‌یه. له ئه‌ڵمانیادا ساڵانه زیاد له سیی هه‌زار که‌س ده‌چن بۆ به‌شدارییکردنی “ئه‌ڵمانیا بۆ سوپه‌ر ستار ده‌گه‌ڕێت”. ئه‌مانه به‌شێکی زۆر که‌میان توانای وتنی گۆرانی‌یان هه‌یه و خاوه‌نی به‌هره‌ی موسیکیین، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌یان، ئه‌وانه‌ن، که خودی خۆیان ناناسن، نازانن خودی ڕاسته‌قیینه‌یان چ بوونه‌وه‌رێکه؟! هه‌نگه یان پشیله، باڵنده‌یه یان فیل. قه‌سابه یان موسیککار، دارتاشه یان گۆرانییبێژ …هتد.
به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه شێواوانه‌ی ئێمه له‌و خاتوونه ده‌چن، که پشتی سه‌ری و که‌رتێکی ده‌مووچاویمان لێدیاره، ئێمه دڵنیا نین، که ئاخۆ ئه‌و خاتوونه، خاتوونێکی پیره یاخوود خاتوونێکی گه‌نج و شۆخه؟
ئه‌رکی ئێمه ناسینه‌وه‌یه، تیۆریی ناسینه‌وه‌ش پێ له‌سه‌ر هه‌ست و بیرکردنه‌وه داده‌گرێت. له هه‌ستدا پێویستمان به ئێستێتیکه، که له نواندنی ژن و پیاوه بچووکه‌کاندا به‌دی ناکرێت. له بیرکردنه‌وه‌دا پێویستمان به لۆگیکه، که که‌سایه‌تییه نارسیستیه فه‌ناتیکه‌کان خاوه‌نی نین. لۆگیکیش دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر ئاناڵیتیک و دیالێکتیکدا. که خاوه‌نی ئه‌ناڵیتیک بووین، ئه‌وا پێویسته به‌هۆیه‌وه بگه‌ین به تێگه‌یشتن. که خاوه‌نی دیالێکتیک بووین، ئه‌وا به هۆیه‌وه پێویسته بگه‌ین به هۆشیاریی، بگه‌ین به ئه‌قڵ. ماوه‌ته‌وه بڵێم به تێگه‌یشتن و ئه‌قڵ پێویسته که‌سایه‌تیی تێکچووی تاکی کورد بخوێنینه‌وه، به تێگه‌یشتن و ئه‌قڵ ڕێگا له زیانێک بگرین، که زیانه بۆ کۆی کورد نه‌ک ته‌نها بۆ چیینێکی ده‌سته‌ڵاتدار. به تێگه‌یشتن و ئه‌قڵ هاوکاریی خه‌ڵکانی نارسیست بکه‌ین، ڕزگاریان بکه‌ین له‌ده‌ست خودی خۆیان، توێکڵه ڕه‌قه‌کانی به‌ریان بشکێنین، باشتر بڵێم وابکه‌ین، که خۆیان هه‌ست به توێکڵه ڕه‌قه‌کانی به‌ری خۆیان بکه‌ن و خۆیان خۆیان ڕزگاربکه‌ن. هه‌موو ئه‌مه‌ش له‌پێناوی به‌خته‌وه‌رکردنی خۆیاندا و ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی نابه‌خته‌وه‌رییدا.
ئێوه پیاوان و ژنانی بچووک هه‌مووتانم به ڕووتی بینیوه، بێده‌نگ بن باشتره. من ده‌مه‌وێت ڕزگارتان بکه‌م، هه‌تا دوا چرکه‌ی ژیانم من بۆتان ده‌نووسم، قسه‌تان بۆ ده‌که‌م. ئه‌ی پیاوی بچووک به قاتێک چاکه‌ت و پانتۆڵی خاوێن و کراسێکی سپییه‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنمتدا، به‌ڵام نه‌تتوانی بمکووژیت، تۆ نا‌توانیت بمکووژیت چونکه من ڕزگاکه‌ری تۆم پیاوی بچووک. تۆ نا‌توانیت بمکووژیت پیاوی بچووک به‌بێئه‌وه‌ی له ئاوێنه‌یه‌کدا ته‌ماشای خۆت نه‌که‌یت، من به‌خته‌وه‌ریی و مرۆڤایه‌تیی تۆم له نیشتیمانێکی هه‌تککراودا له جیهانێکی که‌رت که‌رت کراودا. بوونی من پێویسته بۆ تۆ، ئه‌مه یاسای سروشته له‌کوێ جه‌للاد هه‌بوو قوربانییش هه‌یه، له‌کوێ به‌د هه‌بوو میهره‌بانیش هه‌یه. من و تۆ پێویستمان به‌یه‌کترییه، من و تۆی پیاوی بچووک، من و تۆی ژنی بچووک. من له ئێوه‌وه دیوێکی تری ڕاستیی به‌دیی ئێوه ده‌بینم، دیمێنسیۆنێکی تری ڕیالیتێت ده‌بینم، ئێوه‌ش له منه‌وه فێرده‌بن، که چیدی نه‌ترسن، که به‌خته‌وه‌ر بن، که ژیانێکی ڕێکوپێک بژیین، هاووڵاتییانی نیشتیمانه‌که‌تان خۆشبوێت نه‌ک ڕقتان لێیان بێت. منداڵه‌کانی خۆتان خۆشبوێت نه‌ک ڕقتان لێیان بێت. له یێسووسه‌وه فێربه پیاوی بچووک، که به‌رانبه‌ره‌که‌ت وه‌ک خودی خۆت خۆشبوێت. پیاوی بچووک ده‌مه‌وێت ژنه‌که‌ت خۆشبوێت، نه‌ک ڕقت لێیبێت و بیکووژیت، ده‌مه‌وێت کچه‌که‌ت خۆشبوێت، نه‌ک به تاوانی نه‌بوونی ئابڕوو بیکووژیت. پیاوی بچووک ده‌مه‌وێت، کاتێک که‌سێک لێتده‌پاڕێته‌وه نه‌یکووژیت، ده‌مانچه‌که‌ت فڕێبده‌یت و فێری خۆشویستنی خۆت بیت، چونکه هه‌تا خۆتت خۆش نه‌وێت نا‌توانیت که‌سی ترت خۆشبوێت، هه‌تا نه‌توانیت خۆت خۆت به‌خته‌وه‌ر بکه‌یت، فێرنابیت، که خه‌ڵکانی تریش به‌خته‌وه‌رییت پێده‌به‌خشن. من ئێوه‌م به ڕووتیی بینیوه پیاوان و ژنانی بچووک، که‌سایه‌تییتان شێواوه، بێ که‌ڕاکته‌رن به حه‌زه‌وه ژیانی تاک و کۆ تێکده‌ده‌ن ناخۆشیی ده‌نێنه‌وه، ئێوه ژن و پیاوگه‌لێکی بچووک و نارسیستی بێ که‌ڕاکته‌رن، من ده‌مه‌وێت فێری خۆشویستنی خودی خۆتان بکه‌م.
17.05.2011
کۆلۆند