داواكارییه‌كانی خه‌ڵك،
سه‌ره‌تا گیانله‌ده‌ستدانی شه‌هیدانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌و خۆڕاگری‌و سه‌ربه‌رزی كه‌س‌وكاریان‌و ئازاری برینداره‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گیراون‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی دراون،به‌وپه‌ری وه‌فادارییه‌وه رێزلێده‌گرین‌و ده‌ستی خه‌باتكارانه‌ی پڕ له‌جه‌ساره‌ت‌و له‌خۆبردوویی لاوان‌و ژنان‌و مامۆستایان‌و خوێندكاران‌و كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كاسبكاران به‌گه‌رمی ده‌گوشین‌و نه‌فره‌ت‌و لێخۆشنه‌بوونی هه‌تاهه‌تایی بۆ بكوژان‌و فه‌رمانده‌رانی ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران ده‌نێرین‌و به‌ڵێنی پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌موومان ئاگادارین كه له‌جه‌رگه‌ی خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، ئێمه‌ش وه‌ك میلله‌تێكی زیندووی حه‌قخواز‌و تینوو به ئازادی‌و یه‌كسانی له 17ی شوباته‌وه تا 20ی نیسان بۆ ماوه‌ی 63 رۆژ شه‌قام‌و ناوه‌نده‌كانی بازارمان له‌زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان كرده مه‌یدانی بانگه‌وازی چاكسازی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌پێناوی ئه‌مانه‌دا به‌رۆكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌مان راته‌كاند كه 20ساڵه‌و له‌پرۆسه‌یه‌كی سیاسی خۆپه‌رستانه‌دا هه‌موو شتێكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی چاوچنۆكدا قۆرخكردووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی كاری ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌دا‌و به‌تایبه‌تی له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه بوارێكی سیاسی‌و ئابووری باش بۆ خه‌ڵكی كوردستان ره‌خساوه بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانی. له‌رووی سیاسیه‌وه ده‌كرا حكومه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی‌و پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن دابمه‌زرێت‌و ته‌نانه‌ت له‌بارودۆخێكی وه‌ك ئێستادا كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی لاوازه‌و نه‌یاره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌وڵاتانی دراوسێ‌و له‌جیهانی عه‌ره‌بی ده‌رگیری كێشه‌ی خۆیانن‌و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌ئارادایه، بیر له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بكرێته‌وه، وه له‌رووی ئابووریشه‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو داهات‌و ئیمكاناته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ده‌توانرا باشترین خۆشگوزه‌رانی‌و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابینبكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌هۆی لێنه‌وه‌شاوه‌ییان‌و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابووری خۆیان گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و نایه‌كسانییان كردووه به‌سیسته‌می حوكم له‌م هه‌رێمه‌دا‌و به‌هێزی چه‌ك پارێزگاری لێده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی مافخوراوی كوردستان له‌ئاكامی ئه‌و ده‌ست‌وپێ سپیكه‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و نادادپه‌روه‌ریدا، ده‌ستماندایه خۆپیشاندانه‌كان‌و په‌نامان برد بۆ ئه‌و راستیه‌ی كه ته‌نها به‌هێزی خۆمان رزگار ده‌بین‌و ده‌توانین ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بنیاتی بنێین‌و پێویست ناكات چیتر چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه نه‌زۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵات بین‌و فریوی بیانووه‌كانی ئه‌وان بخۆین، بۆیه هه‌وڵماندا به‌جۆرێك ئه‌م كۆمه‌ڵگایه رێكبخرێته‌وه كه له‌ناوخۆدا خۆشگوزه‌رانی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بێت‌و باشتریش به‌رگه‌ی په‌لامار‌و پیلانی ده‌ره‌كی بگرێت.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له‌جیاتی به‌هه‌ندوه‌رگرتنی داخوازییه‌كانمان‌و له‌جیاتی ده‌ست بردن بۆ چاكسازی، رێگه‌ی سه‌ركوت‌و په‌لاماری سه‌ربازی هه‌ڵبژارد، له‌درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا جگه له 10 شه‌هید‌و سه‌دان بریندار‌و زیندانی‌و هه‌زاران پێشێلكاری ئازادی، ده‌یان ملیار دیناریش بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌بودجه‌ی گشتی خه‌رجكرا. دوای ئه‌وه‌ی پریشكی ئاگری خۆپیشاندان سنووری ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی بڕی‌و له‌هه‌ولێر بڵێسه‌ی سه‌ند، به‌هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی هێزی سه‌ربازی‌و ئه‌منی‌و هه‌واڵگری هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار‌و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له سوپای عێراق كه ده‌یانساڵه ئامرازی سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر رۆشنایی چرای سه‌وزی ئه‌مریكادا كه به‌بوونی ئیسلامیه‌كان‌و په‌یوه‌ندی ئێران ترسێندرابوو، ئه‌زمونی سه‌ركوتی هه‌ولێر‌و دهۆك گواسترایه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردستان. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی لووله‌ی تفه‌نگدا جارێكی تر خه‌ڵكی كوردستان بخرێته‌وه ناو تۆڕی بێمافییه‌كان‌و به‌هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی شكڵی بێناوه‌رۆك داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بكرێت به‌ژێر خۆڵه‌وه.
واته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌هۆی خراپی ئه‌دائیه‌وه قه‌یرانه‌كه‌ی قوڵتر كردۆته‌وه، یاساكانی خۆشی خستۆته ژێر پێ له‌و شوێنانه‌ی قازانجی خه‌ڵكی تێدایه. ته‌نانه‌ت به‌پێوانه‌ی وڵاته دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتووه‌و به‌ڵێنی چاكسازی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئیراده‌و خواستی چاكسازی نییه‌و ئاسۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دامه‌زراندنی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی مۆدێرن نییه.
ئه‌گه‌رچی ئێمه خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م راستیه‌مان ده‌زانی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ئاسانی مل به ریفۆرم نادات و به‌راده‌یه‌ك له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوه كه ئامرازی چاكسازی له‌به‌رده‌ستدا نیه. به‌ڵام به‌هیوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ئاگای هێنابنه‌وه، كۆمه‌ڵێك داواكاریمان بۆچاكسازی خسته‌ڕوو، كه‌ده‌سه‌ڵات تائێستا خۆی له‌جێبه‌جێكردنیان بواردوه‌و به‌بیانوی جۆراوجۆره‌وه درێژه‌ی به‌خه‌مساردی‌و بێده‌به‌رستی خۆیداوه.
داواكارییه‌كانی ئێمه له‌پێناوی ئه‌وه‌دایه كوردستان ببێت به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی مۆدێرن، ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی‌و پێكه‌وتنخواز هه‌بێت كه ئازادی‌و دیموكراسی‌و مافه مه‌ده‌نی‌و فه‌ردییه‌كان به‌رهه‌مبێنێت، مافی هاوڵاتی بوونی یه‌كسان هه‌بێت‌و هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن، حیزبه‌كان‌و به‌رپرسه‌كان دابماڵرێن له‌هێزی چه‌كداری تایبه‌تی‌و ده‌زگای سیخوڕی، حكومه‌ت حاكم بێت نه‌ك حیزب، موڵك‌و ماڵی ده‌ست به‌سه‌راگیرا‌و وه‌رگیرێنه‌وه‌و سامان‌و بودجه‌ی كوردستان بۆ پێشخستنی هه‌رێم‌و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، خه‌ڵك ماف‌و ئیراده‌ی هه‌بێت له‌دانان‌و لابردنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسه‌كاندا، ژیان‌و گوزه‌رانی چینه‌كانی خواره‌وه به‌جۆرێك باشبكرێت كه چیتر كه‌س ناچار نه‌بێت بۆ به‌رێوه‌چوونی ژیانێكی ساده دوو كار بكات یان شوێن حیزبه‌كان بكه‌وێت، حیزب ببێت به‌ئامرازی خه‌بات نه‌ك سه‌رچاوه‌ی ژیان‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن، ئه‌ركی حكومه‌ت كاركردن بێت بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران‌و كار یان بیمه‌ی بێكاری بۆ هه‌موو كه‌سێكی ئاماده‌به‌كار دابینبكرێت و …. تاد.
سه‌ركوت‌و هێرشی سه‌ربازی ئه‌م داخوازییانه‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی له‌ناونه‌بردووه به‌ڵكو ئه‌وان هه‌ر له‌جێی خۆیان ماون به‌ڵام كۆمه‌ڵێك فاكتی دژی ده‌سه‌ڵات جێگیركرد، بۆنمونه: سه‌ركوتی كرد به‌مه‌له‌فێكی ره‌سمی‌و له‌ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌ك سه‌ركوتگه‌ر‌و دژی ئازادی‌و دیموكراتی ناساند، ده‌سه‌ڵاتی له‌خه‌ڵك جیاكرده‌وه به‌جۆرێك كه له‌روانگه‌ی خه‌ڵكه‌وه مه‌حكومه به‌رۆیشتن‌و چیتر به‌خواستی خه‌ڵك قابیلی مانه‌وه نیه،خۆپیشاندانه‌كانی دوای 17ی شوبات‌و له‌شكركێشییه‌كانی دوای 19ی نیسان‌و دوومانگ‌و نیو باری ناسایی شاری هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی عورفی به‌رۆشنی نیشانی‌دا كه ته‌نها چه‌ك پشتیوانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و به‌چاوی خۆشمان بینیمان كه به‌لوله‌ی چه‌ك (ئه‌ویش كه‌رووی كرده سنگی جه‌ماوه‌ر) شه‌رعیه‌تی خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه نه به‌رازیكردنی خه‌ڵك، كه‌وایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه‌ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك نه‌یتوانی بیڕوخێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌و هێشتا باشی تێداماوه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌هێزی جه‌ماوه‌ر هێشتا وه‌كو پێویست به‌رابه‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه نه‌هاتۆته مه‌یدان.
بۆیه ئێمه “ئه‌نجومه‌نی ئازادی كوردستان” وه‌ك نێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین له‌لایه‌كه‌وه بێمافییه‌كانی خه‌ڵك هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌و داواكاریه‌كان هه‌روا له‌زه‌ویدا كه‌وتوون‌و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جێبه‌جكردنیان دیارنیه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وامن له‌سه‌ر قازانجپه‌رستی خۆیان‌و ته‌خشان‌و په‌خشانكردنی بودجه ئاوڕنه‌دانه‌وه له‌كارو ژیانی خه‌ڵك، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه:
* خۆمان به‌درێژكراوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات تا 20ی نیسان ده‌زانین‌و ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به ئاڵای خه‌باتی خۆمان‌و ته‌واوی ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌ئه‌سنای خۆپیشاندانه‌كاندا له‌مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی‌و ئه‌و داخوازییه تایبه‌تییانه‌ی له‌شاروشارۆچكه‌كان پێشكه‌شكراون به‌مانفێستی كاری خۆمان ده‌زانین‌و بۆ به‌دیهێنانیان تێده‌كۆشین.
* ره‌خنه له‌هه‌ر جۆره تاكڕه‌وییه‌ك‌و هه‌ر هه‌وڵێكی خۆسه‌پاندن ده‌گرین كه له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا هه‌بووبێت‌و رێگه له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌گرین‌و په‌یڕه‌وی له‌كاری به‌كۆمه‌ڵا ده‌كه‌ین‌و بڕیاره‌كان به‌شێوه‌ی راوێژ‌و رای زۆربه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، كاری ژێربه‌ژێر‌و رێككه‌وتنی نه‌هێنی به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و په‌یڕه‌وی له‌روونی‌و شه‌فافییه‌ت ده‌كه‌ین.
* ئه‌و هاوخه‌باتییه‌ی كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌ده‌وری داواكارییه‌كاندا له‌گه‌ڵا هێزولایه‌نه‌كان پێكهاتبوو هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی بیپارێزین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین سیاسه‌تی هیچ حیزبێك سایه‌بكات به‌سه‌ر كار‌و ئامانج‌و بڕیاره‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌مه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا كه هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و خه‌باتكارانه له‌گه‌ڵا هێز‌و لایه‌نه مه‌ده‌نی‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كان‌و لایه‌نگرانی مافه‌كانی خه‌ڵك په‌ره‌پێبده‌ین.
* بۆ به‌دێهێنانی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كه ئامانجی ئێمه‌یه، هه‌موو رێگایه‌كی خه‌باتكارانه ده‌گرینه به‌ر، هه‌ر له‌كه‌مپه‌ین‌و ئیمزا كۆكۆدنه‌وه بیگره تا ده‌گات به مانگرتن‌و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌وخۆپیشاندان‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوسه‌نگ وتووێژیش ره‌تناكه‌ینه‌وه‌و وه‌ك یه‌كێك له‌رێگاكان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه “چاكسازییه ” هه‌م له سیسته‌می حوكمڕانی‌و هه‌م له ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكدا‌و هه‌روه‌ها له رژێمی ئابووریشدا، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌بێ چاكسازی ریشه‌یی له‌م بوارانه‌دا ناتوانێت به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت‌و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ش ده‌بێته‌وه كه چاره‌نووسمان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیارده‌بات، ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر هاوكارنه‌بێت بۆ ئه‌م چاكسازییه‌و خۆپه‌رستانه‌و ده‌مارگیرانه درێژه به شێوازی كاری رابردووی بدات، ئه‌وا بیركردنه‌وه له كه‌نارخستنی ده‌بێته كارێكی ناچاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
وه ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر دوور له‌خواست‌و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك رێككه‌وتن بكات‌و به‌سه‌ر خه‌بات‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا سه‌ركه‌وێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازاتی تایبه‌تی‌و پشت له‌و هاوخه‌باتییه‌ی مه‌یدانه‌كانی ئازادی بكات، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر بێمتمانه‌یی به‌ڵكو رووبه‌ڕووی نه‌فره‌تی خه‌ڵكیش ده‌بێته‌وه.