په‌سه‌ندی عه‌قڵانیه‌تی ماتریالی
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی نامۆیه کارده‌کات و ڕه‌نجده‌دات دژی خۆی، ئه‌و جیهانه نامۆیه بۆ خۆی دروستده‌کات که کۆتوبه‌ندی ده‌کات و به‌هاڕین ده‌یهاڕێت، خودی خۆی یاساگه‌ل و چاره‌نوسگه‌ڵێک دروستده‌کات له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا که نامۆیه به خۆی و دوره له ئاره‌زو و خه‌ونه‌کانی و پێویستیه‌کانیه‌وه؛ خولقێنه‌ری جیهانێکه که هیچ پشو و ئارامی و به‌ختیارییه‌کی نیه تیایدا و ته‌نیا پێویستیه‌کانی ژیانی رۆژانه سه‌پاندویانه به‌سه‌ریدا به‌شێوازێک پانتاییه‌کی گرنگی بچوکیشی بۆ ئازادیه‌کانی نه‌هێشتوه‌ته‌وه؛ بوونه‌وه‌رێکه نوێنه‌رایه‌تی ئازادی ده‌کات و ته‌نیا به ئازادی به‌خته‌وه‌ره، به‌ڵام له جیهانێکدا ده‌ژی ڕێگه‌ی نادات به کردار ئازادبێت، ئه‌م ئازادیه له دڵیدا ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ی که له‌ناخیدا ئه‌م ئازادیه بۆگه‌ن ده‌کات و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێت به سته‌مێکی خنکێنه‌ر بۆی. ئه‌وه‌یه مرۆڤ له تێڕوانینی دین و فه‌لسه‌فه‌وه، ده‌توانین بلێین نامۆیی مۆرڤ ناوه‌ندی دین و فه‌لسه‌فه‌یه؛ له‌سه‌ره‌تادا به ئه‌فسانه‌کانی سۆمه‌ر و تێپه‌ڕبوون له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی ئیفلاتون و لێشاوی ئیفلاتونیه‌تدا و گوناحی یه‌که‌می مه‌سیحیه‌ت، دوایهێنان به ناماقوڵیه‌تی کامی و غثیان سارته‌ردا.
به‌ڵام دین و فه‌لسه‌فه ته‌نیا نامۆیی مرۆڤ ناخه‌نه ڕوو، به‌ڵکو هه‌وڵیان داوه چاره‌سه‌ر و ده‌ربازبوونی پێشکه‌شبکه‌ن، ئه‌م ده‌ربازبوونه‌ش یان له ده‌سته‌بژێرێک و تاکه‌کاندا کورت بوه‌ته‌وه( ئیفلاتون، بودیه‌کان، بوونگه‌رایه‌کان)، یان به ده‌رچوون له سنوری ژیانی واقیعی به‌ره‌و نهێنی و ژیانی دواڕۆژ دوای مردن( دیانه‌ته عاره‌بیه‌کان). وه‌ک ده‌بینین ئیفلاتون رزگاربوون له نامۆیی له بیرکاریی و مه‌عریفه و ئه‌زمونگه‌راییا ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام گۆتا بودا، رزگاربوون له نه‌خۆشی و پیربوون و مردن و چه‌رخی وه‌رگه‌ڕانی قه‌ده‌ره تاقه‌تپڕوکێنه‌کان له تێرامانێکی نورانی که مرۆڤه‌کان بگه‌نه مه‌مله‌که‌تی پوچگه‌رایی. بوونگه‌راییه‌کانیش رزگابوون له نامۆیی له جه‌ختکردنه‌وه له خوده ناوکیه‌کاندا و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به جیهانی واقیعی و نامۆییدا دبینه‌وه. دینه عاره‌بیه‌کان( یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلام)، رزگاربوون له مردن‌دا ده‌بینه‌وه، که مرۆڤ دوای مردن به‌ره‌و دوو جیهان ده‌بێته‌وه، جیهانی جه‌هه‌نم که جیهانێکی پڕ له نامۆییه و جیهانی به‌هه‌شتی که تا هه‌نووکه نازانرێت ته‌واو دوره له نامۆیی یان نا، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆچوونی زۆری له‌سه‌ره.
بۆ‌یه فه‌لسه‌فه و دین، به شێوه‌یه‌کی گشتی، وه‌ک خه‌سڵه‌تێکی سروشتی مرۆڤ ته‌ماشای نامۆیی ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ناوچه‌وان و ناخی مرۆڤه‌کان نوسرابێت، له‌به‌ر ئه‌وه خۆڕزگارکردن نیه له‌م نامۆییه ته‌نیا به ڕاکردن و خۆ ده‌ربازکردن نه‌بێت له ژیانی واقیعی رۆژانه‌ی مرۆڤ خۆی، (به‌ره‌و جیهانه نموونه‌ییه‌که‌ی ئیفلاتون، یان حاڵه‌ته پوچگه‌راییه‌که‌ی بودا، یان به‌ره‌و مردن و دنیای دواڕۆژ له دینه عاره‌بیه‌کاندا). به‌م پێیه‌ش تێده‌گه‌ین که دین و فه‌لسه‌فه له ناوه‌خنیدا هه‌ڵگری سوکایه‌تی و ڕسواییه‌کی ئاشکرای ژیانه. فریدریش نیچه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به ته‌واوه‌تی درک پێ‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیچه جیاوازیکرد له نێوان پله‌ی ئه‌م ڕسواییکردن و سوکایه‌تیکردنه‌ی مرۆڤ له لای دین و فه‌لسه‌فه‌وه، به‌ڵام له دواجاردا ده‌ڵێت هه‌ردووکیان، واته دین و فه‌لسه‌فه ئه‌و مه‌یله‌یه‌ن هه‌یه بۆ ڕسواکردن و سوکایه‌تیکردن به مرۆڤه‌وه. ئه‌و ده‌ربازبوونه‌ی که دین و فه‌لسه‌فه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن بۆ رزگاربوونی مرۆڤ له نامۆیی ئه‌وه راکردنه له ناوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌که. ئه‌وه ئامژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ده‌بێت نامۆبێت و هیچ چارێکی نیه، ده‌بێت ئه‌م نامۆییه قبوڵبکات و سه‌ری بۆ شۆربکات یان ده‌بێت خۆی لێده‌ربازبکات به‌راکردنی به‌ره‌و( پوچگه‌رایی، جیهانێکی نموونه‌یی، ژیانی دواڕۆژ) ئه‌ویش به تێڕامان و سروتی دینی و مردن.
به‌ڵام مارکسیه‌ت، ماتریالی مارکس، له ناو هه‌موو فه‌لسه‌فکاندا به گشتی، نامۆیی به حاڵه‌تێکی مێژوویی داده‌نێت بۆ‌یه ده‌توانرێت تێپه‌ڕێنرێت و به‌سه‌ریدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنرێت به خه‌بات و هه‌وڵدانه مرۆییه‌کان له میژووی خۆیاندا. مارکسیه‌ت هه‌وڵیداوه بۆپیشاندانی مه‌رجه‌کانی نامۆیی و دورستبوونی و نه‌هێشتنیشی. نامۆیی حاڵه‌تێکی مێژووییه دروستده‌بێت و گه‌شه‌ده‌کات و ده‌شتوانرێت وه‌لابنرێت به کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه شۆڕشگێڕییه‌کان. مرۆڤ، به لێکدانه‌وه‌ی مارکسیه‌ت، مێژووکردێکی سروشتی داهێنه‌ره، له ناوه‌ڕۆکدا، مرۆڤ کێڵگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی نهێنیه دیینیه‌کان نیه. مرۆڤ، ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه که له توانیدا هه‌یه واقیعی خۆی بگۆڕێت و خۆشی بگۆڕێت و زیاتر‌و زیاتر ببێت به بونه‌وه‌رێکی داهێنه‌ر. هه‌موو فه‌لسه‌فه‌کان جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که مرۆڤ که‌ماسی هه‌یه و ناتوانێت له ئاستێک زیاتر تێپه‌ڕێت و ناتوانێت کۆیله‌یه‌تی خۆی له نامۆبووندا ڕزگاربکات، به‌ڵام مارکسیه‌ت جه‌خت له ئاستێکی به‌رزی هه‌میشه گه‌شه‌سه‌ندوی تواناکانی مرۆڤ ده‌کاته‌وه بۆ زیاتر ئازادی و زاڵبون به‌سه‌ر نامۆیه‌کانیدا. به‌م پێیه مارکسیه‌ت، به جیاواز له هه‌موو فه‌له‌سه‌فه‌کانی تر فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مرۆیی ته‌واو کامڵه.
مارکسیه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات که عه‌قڵی مرۆڤ به خه‌سڵه‌ته ماتریالییه‌که‌ی و پراکتیزه‌ییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی توانای گۆڕینی واقیعی ماتریالی هه‌یه، دواجاریش جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که عه‌قڵی مرۆڤ ده‌رهاته‌ی واقیعی ژیان و پراکتیزه‌کردنی ژیانێکی واقیعیانه‌ی مرۆڤ خۆیه‌تی، به‌مانایه‌کی تر عه‌قڵ و واقیعی ژیانی مرۆڤ هه‌ردوکیان په‌یوه‌ندیه‌کی دیالکتیکیان هه‌یه، هه‌ردوکیان ته‌واکه‌ر و دروستکه‌ر و فراژوتنی یه‌کترین. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت که عه‌قڵ ده‌رهاته‌ی واقیعێکی هه‌نوکه‌ییه، ئه‌و ساته‌ی که تیایدا ده‌ژین، به‌ڵکو ده‌رهاته‌ی واقیعێکی درێژخایه‌نی مێژووی مرۆڤایه‌تیه، یان مێژووی واقیعه درێژخایه‌نه‌که‌ی مرۆڤه، که‌واته، عه‌قڵ به‌رهه‌می مێژووه.
ئه‌گه‌ر به‌وردتر قسه‌بکه‌ین، عه‌قڵ به‌رهه‌می کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه(پراکتیزه به‌رهه‌مییه‌کان)، کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ش ده‌بێت به بزوێنه‌ر و په‌ره‌سێنه‌ری، دواجاریش وه‌ک چۆن عه‌قڵ به‌رهه‌می کاری کۆمه‌لایه‌تیه، به هه‌مان شیوه عه‌قڵ ده‌بێته‌وه به بزوێنه‌ر و په‌ره‌سێنه‌ری کاری کۆمه‌ڵایه‌تی(په‌یوه‌ندیه‌کی دایلێکتیکی)، که‌واته مارکسیه‌ت عه‌قڵانیه‌تێکی ماتریالی مێژووییه. که جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که عه‌قڵ وه‌ک هێزێکی ماتریالی مێژوویی له توانایدا هه‌یه مرۆڤه‌کان و جیهانی مرۆڤه‌کان بگۆڕێت. که‌واته، عه‌قڵێکی ماتریالیانه‌ی مرۆڤ خۆی بوو که عه‌قڵانیه‌تی ڕۆشنگه‌ریی بۆرژوازیه‌تی ئه‌ورپای گه‌یانده لوتکه.
که‌واته مارکسیه‌ت، جه‌خت له‌سه‌ر توانا و ئازادیه‌کانی مرۆڤ ده‌کاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه، نامۆیی وه‌ک خه‌سڵه‌تێکی هه‌میشه‌یی مرۆڤی پێ قبوڵنیه و به‌رپه‌رچیده‌داته‌وه، مارکسیه‌ت، نامۆیی به دروستکه‌ری ده‌ستی مرۆڤی مێژوویی خۆی ده‌زانێت، که‌واته نامۆیی حاڵه‌تێکی مێژووییه، ئه‌م حاڵه‌ت میژووییه ده‌توانریت تێپه‌رێنرێت به شۆرشی مرۆڤ خۆی به‌سه‌ر ئه‌و دروستکراوه‌ی خۆیدا.
مارکس، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستی به میژوویی نامۆیی کرد، واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چوونه ناو بزوتنه‌وه‌ی بیری شۆڕشگێڕیی له وڵاته‌که‌ی خۆیدا، ئا‌ڵمانیا. بۆ نموونه، کاتێک مارکس له کاره سه‌ره‌تاییه‌کانیدا قسه‌ی له‌سه‌ر نامۆیی کرد، مه‌به‌ستم” ده‌ستنوسه‌کانی پاریسی ساڵی 1844″ ه، باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که نامۆیی ڕۆحێکی گشتییه‌و خه‌سڵه‌تێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤ، به‌ڵکو قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که نامۆیی پراکتیزه‌یه‌کی ماتریالی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی ئاشکرایه، یان نامۆیی ده‌رهاته و دروستکراوی کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه. نامۆیی ئه‌و قه‌واره ماتریالیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نامۆییه‌کانی تره. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و نامۆییه دروستکراوه له بارودۆخێکی ماتریالی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی دیاره‌وه هاتوه‌ته ئاراوه، به‌شێک نیه، یان خه‌سڵه‌تێک نیه به ناوه‌ڕۆکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له خۆیدا.
نامۆیی مرۆڤ هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌ڕۆکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی نیه، وه‌ک (هربرت مارکوزه) له بابه‌ته‌کانیدا له‌سه‌ر کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 1932 دا و بابه‌ته‌کانی پێشوتیردا باسی لێوه‌کردوه، به‌ڵکو هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مێژووییه. کاتێک مارکس قسه له‌سه‌ر نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات له ” ده‌ستنوسه‌کانی پاریسی ساڵی 1944’دا، به شێوازێکی ڕه‌هایی و دورخستنه‌وه‌ی مێژوو باسی نه‌کردوه، به‌ڵکو به جۆرێک باسی کردوه که به‌ستویه‌تیه‌وه به شکلێک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراو و له زه‌منێکی دیاریکراودا، ئه‌ویش شکڵی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داریه له ناوه‌ندی ئه‌ورپادا که ئه‌م شێوازه گه‌شه‌ی کرد تیایدا.
مارکس، له ده‌ستنوسه‌کانی پاریسیدا له‌ساڵی 1944 دا، چوار ڕه‌هه‌ندی سه‌ره‌کی نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایداریدا ڕونکردوه‌ته‌وه.
ڕه‌هه‌ندی یه‌که‌م/ نامۆیی مه‌رهه‌منێنه‌ره له به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی. که‌واته به‌رهه‌م، پێش ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌بێت له مرۆڤی به‌رهه‌مهێنه‌ردا و ئامانجه‌کانی بهێنێته‌دی، ده‌بێت به شتێکی نامۆ لێی، به‌ڵکو ده‌بێت به هێزیكی ده‌رکه‌ی و تاقه‌تپڕوکێن و به‌ستنه‌وه‌یی و شێواندنی و بێزارکردنی. ئه‌مه‌ش به حوکمی سروشتی ناوه‌ڕۆکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نه‌هاتوه، به‌ڵکو له سروشتی میژوویی سه‌رمایه‌داریی و ستراکتوره چینایه‌تیه‌که‌یه‌وه هاتوه. ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی نامۆیی واقیعی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه، ئه‌مه جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌هایه له سه‌رمایه‌داریدا له نێوان کاری زیندو و کاری مه‌ییو و که‌ڵه‌که‌بوو و بۆماوه، یان جیاکردنه‌وه‌ی نێوان کرێکار و ئامراز و بارودۆخی به‌رهه‌مهێنانه. له دواجاریشدا، ئه‌وه ده‌رهاته‌ی په‌یوه‌ندی موڵکایه‌تی وبه‌رهه‌مه، به جۆرێکی تر بڵێین، ده‌رهاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رهه‌م و بارودۆخه‌که‌ی و به‌رهه‌مهێنه‌ره(کرێکار). له‌به‌رئه‌وه‌ی چینی موڵکداری ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م(بۆرژوازیه‌ت) ده‌بێت به خاوه‌ن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که کرێکار به‌رهه‌میده‌هێنێت ئه‌ویش به هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بارودۆخه‌که‌ی، وه گۆڕینی بۆ سه‌رمایه، یان بۆ کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نامۆ به‌رامبه‌ر به کرێکار به په‌سه‌ندی وه‌ک هێزێکی نامۆ و تێشکانی و هه‌ژارکردنی و چه‌وساندنه‌وه‌ی. نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌واته، هیچیتر نیه جگه له نوێنه‌رایه‌تیه‌ک بۆ ستراکتوری چینانه‌یتی له سه‌رمایداریدا و ئامارزه‌کانی به‌کاربردنی و بێ سه‌روبه‌ریه شاراوه‌که‌ی.
ئه‌مه ڕاڤه‌کردنی ئه‌و ئاراسته‌یه‌یه که مارکس جوڵانی و کاریتیاکرد له دوای ” ده‌ستنوسه‌کانی 1844″. که شیکردنه‌وه‌ی چینایه‌تی وا په‌سه‌ندکرد که جوڵینه‌ری مێژوو و سیاسه‌ته( مانیفێستی کۆمۆنیستی، ململانێی چینایه‌تی له فارنسادا، برۆمێری هه‌ژده لوی بۆناپارت، جه‌نگی ناوخۆی فارنسا، ئارتیکله سیاسیه‌کان له ڕۆژنامه ئامریکیه‌کاندا)، هه‌روه‌ها پیشاندانی ئامرازه‌کانی به‌کاربردنی چینایه‌تی له سه‌رمایداریدا و گۆڕینی کار بۆ به‌ها و سه‌رمایه( بوئسی فه‌لسه‌فه، هاوبه‌شی له ڕه‌خنه‌گرتنی ئابوری سیاسی‌دا، غرندریسا، تیوره‌ی زیاده‌ی به‌ها، سه‌رمایه).
ڕه‌هه‌ندی دوه‌م/ له نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک مارکس شیکردوه‌ته‌وه له ” ده‌ستنوسه‌کانی 1844″دا، نامۆایی به‌رهه‌مهێنه‌ره(کرێکاره) له کرده به‌رهه‌مهێنه‌کانی، یان له کاره‌که‌ی. کرێکار له سه‌رمایه‌داریدا ناوه‌ڕۆکی خۆی ده‌دۆڕێنێت، بۆ‌یه کرده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی خۆی و هیچ لایه‌ندارێتیه‌کی نامێنێت بۆیان. له جیاتی ئه‌وه‌ی جه‌خت له بوونی خۆی بکاته‌وه به کاره‌که‌ی، ئه‌نجامی کاره‌که‌ی ده‌بێت به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خودی خۆی. له جیاتی ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی به‌ختیاریی و زیاتر به‌رجه‌سته‌بوون و پێشه‌که‌وتنی ئه‌نرجی جه‌سته‌یی و بیریی، ده‌بێت به سه‌رچاوه‌ی شه‌که‌تی و ماندووبوونی جه‌سته‌و عه‌قڵی. له جیاتی ئه‌وه‌ی کاره‌کی ببێته ده‌ربڕینێک بۆ توانا داهێنه‌ره‌که‌ی، ده‌بێت به زه‌حمه‌تێکی بێزارکه‌ر و ده‌رچوو له‌ده‌ستی کرێکار. له‌به‌رئه‌وه کرێکار هه‌ست به بوونی خۆیناکات له ده‌ره‌وه‌ی کار نه‌بێت، چوونکه له کاره‌که‌یدا خۆی نابینێته‌وه،. کورته‌ی قسه، کاره‌که‌ی پیویستیه ناخیه‌کانی به‌دیناهێنێت، به‌ڵکو ته‌نیا ئامرازێکه بۆ پرکردنه‌وه‌ی پێویستیه‌کانی. بۆ‌یه کرێکار خۆی بۆ نادۆزرێته‌وه به‌و شێوازه‌ی که مرۆییبوونی جیایبکاته‌وه له ئاژه‌ڵ(کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد)، به‌ڵکو کارکردنی وه‌ک وه‌زیفه‌یه‌کی ئاژه‌ڵیانه دێته‌به‌رچاو( خواردن، خواردنه‌دوه و نوستن و پراکتیزه‌کردنی سێکس)، به کرده‌یی ئه‌م وه‌زیفانه ده‌بێت به وه‌زیفه‌یه‌کی ئاژه‌ڵیانه کاتێک هیچ کرده‌یه‌کی داهێنانی تیانه‌مێنێت و ببێت به پڕکردنه‌وه‌ی پیویستیه‌کان بۆ خۆیان.
مارکس ته‌نیا باسی له نامۆیی کرێکار نه‌کردوه له کرده داهێنارانه‌که‌یدا بۆ دروستبوونی مرۆییه‌کی هه‌میشه‌یی، به‌ڵکو باسی نامۆیی کرێکاریشی کردوه له ئامرازی به‌رهه‌مهێناندا، کرێکار نه‌ک هه‌ر نامۆده‌بیت له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌ڵكو خۆشی ده‌بێت به شتگه‌لێک و ده‌بێت به به‌شێک له ئامرازی به‌رهه‌مهێنان، کرێکار ده‌که‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی بارودوخێکی نامۆ و ئامرازگه‌لێکی به‌رهه‌مهێنانی نامۆوه، به واتایه‌کی تر ده‌که‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی سه‌رمایه‌داریی( کاری کۆمه‌ڵایه‌تی نامۆ)وه. کرێکار خاوه‌نی هیچ شتێک نابێت جگه له هێزی کاری خۆی، وه‌ک شتگه‌لێک مامه‌ڵه‌ی کڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌کرێت له بازاردا، که چینی سه‌رمایه‌دار ده‌ستیبه‌سه‌رگرتوه و بوه به خاوه‌نی وه‌ک ئامرازێکی به‌رهه‌مهێنان و بارودۆخی به‌رهه‌مهێنان(بۆرژوازیه‌ت). کرێکار له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێت به به‌شێک له ئامرازی به‌رهه‌مهێنان وه‌ک په‌سندێکی سه‌رمایه و ده‌شبێت به به‌شێک له بازار وه‌ک په‌سه‌ندێک له گۆڕینی کار بۆ سه‌رمایه له بازاردا، یان شێوه‌یه‌ک له نامۆیی بۆ کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندیه‌کانی.
له‌به‌ر ئه‌وه مارکس نامۆیی ده‌به‌ستێته‌وه به مێژوویه‌کی دیارکراوه‌وه و به ئامرازگه‌لێکی چینایه‌تی به‌کاربراوه‌وه‌ی ئاشکرا و دیاریکراو له بارودۆخێکی دیاریکراو و له زمه‌نێکی دیاریکراودا. که‌واته مارکسیه‌ت، ئه‌و ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌یه‌یه له مێژوودا که هه‌ولیداوه بۆ دوایهێنان به نامۆیی له ڕێگه‌ی کردنی به پرۆژه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییه‌وه له چوارچێوه‌ی ژیانێکی ئاشکراو و دایریکراوه‌دا و له زه‌مه‌نێکی مێژوویی دیارکراودا.
” یه‌که‌م/ نامۆیی کرێکار له‌وه‌ی که به‌رهه‌میده‌هێنێت. دوه‌م / نامۆیی له چالاکیه دروستکراوه‌کانیدا. سێیه‌م/ نامۆیی له برا مرۆڤه‌که‌ی، چواره‌م/ نامۆیی له سروشته مرۆییه‌که‌ی( کۆمه‌ڵگا) “ …. وه‌رگێر.
سه‌رچاوه: الحوارالمتمدن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=255626