ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت
تۆ پێمبڵێ: له‌سه‌ر بورجی ئیڤڵه‌وه خۆت به‌رده‌وه
بۆ سه‌ر زه‌وی نا
ئاسمان.
تۆ پێم بڵێ: له خوتبه‌ی مه‌لایه‌كی توندڕه‌ودا
بڕشێرهوه.
یان
به‌یانییه‌ك سه‌ربنێ به سوراحییه‌ك ژه‌هره‌وه.
پێم بڵێ: له گه‌رمه‌ی درۆكانی سیاسییهكدا
ده‌ستبكه به هوهاكێشان.
یان
ئێواران له ده‌رگاوه نا
له په‌نجه‌ره‌وه بچۆره ماڵه‌وه.
به‌جله‌وه نا، به ڕووتی
نان مه‌خۆ، گۆرانی بڵێ.
شه‌وان مه‌نوو
به‌رد بگره ماڵه دراوسێكان
زه‌نگی ده‌رگانیان بشكێنه
ڕێگه‌مه‌ده كه‌س به گهڕهكهكهتاندا بڕوات.
تۆ پێمبڵێ: دره‌خته‌كانی باخچه‌ی گشتی بشكێنهرهوه
بۆ ئه‌وه‌ی باخه‌وانه‌كه داركاریت بكات
بچۆره به‌رده‌می و پێی بڵێ:
شه‌و نییه له‌م باخچه‌یه‌دا ته‌نه‌كه‌یه‌ك بیره نه‌خۆمه‌وه.
یان
بۆ ئه‌وه‌ی چایچییه‌كه‌ی به‌رده‌م باخه‌كه توڕه‌بكه‌یت
پێی بڵێ: چایه‌كم به‌رێ هه‌م تاڵ بێت، هه‌م شیرین.
تۆ پێم بڵێ: بچۆره بازاڕ و له دوكانێكی گۆشتفرۆش
داوای شووتی بكه.
یان
به دوكانێكی سه‌وزه بڵێ: 15كیلۆ بزمار هه‌یه بۆ فرۆشتن؟
یان
بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێری پاسێك تێر جنێوت بكات پێی بڵێ:
تاكو ماڵی یارم به‌ره
له باڵه‌خانه‌ی سوتان/ نهۆمی دڵ.
پێم بڵێ: بچۆره چێشتخانه‌یه‌ك و داوای شوێنێك بكه بۆ نووستن.
یان
بچۆره هۆتێلێك و بپرسه: ژوورێك له نهۆمی ئه‌و شوێنه‌ی هه‌موو شت ده‌یبه‌ستێت
شه‌وی به چه‌نده؟
تۆ پێم بڵێ:
به‌سه‌ر كام سنوری ترسناكدا باز بده‌م و
بڕۆمه كام وڵات؟
تاكو بۆنی شوێنه دوورهكانت بۆ بێنمه‌وه.
ئه‌ڵماسی كامه كچه پاشا بنێمه گیرفانم؟
خه‌ونی كامه ماسی پرته‌قاڵی
له حه‌وزێكی چه‌په‌كدا له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵگرم؟
كامه سوپای داگیركا‌ر بڕوخێنم؟
چه‌ته‌كانی كامه ده‌ریا فریوبده‌م؟
به سواری میترۆ بچمه كام ته‌لاری گه‌وره جیهان
له‌گه‌ڵ كام پیر ڤۆدگابخۆمهوه؟
تۆ پێم بڵێ:
له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان ببه‌ره هاوبه‌ش و
ژیان ئاودیو بكه.
یان
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپێكی مافیادا ببه‌سته و
سه‌رانه له پیاوه به‌خته‌وه‌ره‌كان بسێتێنه.
تۆ پێم بڵێ:
له‌گه‌ڵ كوڕانی شه‌قامدا حه‌شیش بكێشه
له نێوه‌ڕاستی شه‌قامێكی دڕه‌نده‌دا خۆت بكوژه
هه‌رچی سه‌یاره‌ی شار هه‌یه به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا بڕوات.
تۆ پێم بڵێ:
له ژێر عهمودهكاندا بنوو
خه‌ونی ناخۆش و وێرانكه‌ر ببینه
بچۆره لای جادووبازهكان و
سه‌دان جار نائومێدت بكه‌ن.
بچۆره ڕۆخی ده‌ریایه‌كی به‌رین
هه‌رچی نه‌وره‌س هه‌یه له قه‌فه‌زێكی بنێ و
به‌یانییه‌ك به‌ر له خۆركه‌وتن
به لقی دره‌ختی به‌ر دهرگاكهماندا ههڵیسواسه.
تۆ هه‌ر له خۆته‌وه و بۆ خۆشی پێم بڵێ:
ڕۆژی له دایكبوونت بگۆڕه به 9/3
یان
به هاوڕێكانت بڵێ: مردووم، وه‌رن بۆ پرسه‌كه‌م.
كه‌س ناتوانێت من بگۆڕێت
كه‌س ناتوانێت جیهانم به جۆرێكی دی نیشان بدات
كه‌س ناتوانێت ڕێگربێت له‌به‌رده‌م هه‌ر شتێك كه ده‌مه‌وێت
تۆ نه‌بێت و تۆ و تۆ و تۆ
ئاخ تۆ چه‌نده به دهستهڵاتیت!
تۆ ده‌توانیت هه‌موو شتێكم پێ بكه‌یت
ده‌توانیت پێم بڵێیت سه‌رت بده به دار‌و به‌رددا
به كه‌ته‌ر هه‌رچی گیانته بیبڕه
خۆت فرێدهره ژێر قیتارێكهوه
به‌دارێكی دووره ده‌ستدا خۆت هه‌ڵواسه
1996هه‌زار ئه‌مپێر كاره‌با له خۆت بده.
بۆت هه‌یه پێم بڵێیت:
دوای ته‌واوبوونی ئه‌م نووسینه قه‌ڵه‌مێك له‌سه‌ر دڵت بچه‌قێنه
له‌سه‌ر پشت پاڵبكه‌وه هه‌ناسه مه‌ده تا ده‌مریت.
له ژماره(1)ی گۆڤاری (نووسه‌ر)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.