له ئێواره‌یه‌كی ته‌نیایدا كاڵ ده‌بییه‌وه
چیتر مه‌روانه ئاوێنه
خۆت و ته‌نیایی له هه‌ورا كۆچی باران مه‌نووسنه‌وه
نه‌با وون بیت له نێو ته‌ڵخی وێنه‌كانی
دوو له‌ت بوونا
له كۆته‌ره زامی په‌نهانیدا سهرههڵمهگره
كاڵبوونه‌وه سێبه‌رێكه بێ كۆتایی
نیشتمانێكه بێ په‌رژین
دارستانێكه بێ گه‌ڵا
هه‌تیوێكه له‌به‌رده‌رگای قه‌ده‌ره‌كانی زاوزێدا
له نیشتمان یاخی ده‌بێت
به‌دیار رابردووی فرمێسك و
گێراننهوهی خه‌ونه‌كانی تابووته‌وه
ههڵمهگورمێ ..
دامه‌نیشه ..
سه‌فه‌ر ناخت كه‌وی نه‌كات
له‌م رچه‌رێی دڕكهزێی بیره‌وه‌ریانه
نه‌با دڵت له نێرگسه‌جاڕی وه‌رزێكدا
سۆز بیباته‌وه هه‌وارێ و..
ببێته‌وه به هێلانه
*******
روانینه‌كان له ئامێزتا ئۆقره ده‌گرن
سمكۆڵانی ئه‌سپی پێده‌شت
له نێو گری هه‌ناسه‌تا ده‌حیلێنێ و
لێوت ده‌كا به كانیاوی تامه‌زرۆیی
دوای شێت بووون و
تێكشكانی شاسواری خه‌ونی په‌مه‌یی ره‌ها بوون
چاوشاركێ و تێكڵاو بوونی
شه‌وێكی تازه‌ی خوماری كهمهنكێشی ده‌روێشانه
به سه‌رخۆشی قه‌دی باڵات ده‌چنێته‌وه‌و
پشوویه‌ك له به‌تاڵیدا
دهتكرۆژێت بێ ره‌حمانه ..
***
مێژوو ووتی :
ئه‌م به‌ردانه‌ی كه‌ناری رۆح ..
ئاو له رقا كونی كردن
ده‌نگی هاژه‌و ..تووره‌بوونی شه‌پۆلانی لێ سواركردن
تا ره‌نگی خۆی تیا حه‌شارداو ..
ملوانكه‌یه‌ك له دڵۆپه
بۆ گه‌ردنی ده‌سته‌مۆ بوون هه‌ڵبژێرێ و..
به ماسی بهۆنێته‌وه
چه‌م به دووانه‌ی كپ بوونه‌وه ته‌ڕ بكات و
مانگ له ده‌ستی گوڵ تیا نووستووی
خاچهكانی به‌رائه‌تدا زمان بگرێت
*******
له رۆژێكی لێو په‌ڵاسی بارچوونهوهی ترسهكانا
ئه‌و ساته‌ی هه‌تاو ده‌خنكێت
ئاگر جه‌سته‌ت تاپۆ دهكاو..
تیشك ده‌مرێت
چاوت مۆمی له دایكبوونی هه‌ڵده‌كات
په‌نجه‌كانی گلاراوی سهرخهوشكێن ..
له ته‌مه‌نتا چرۆ ده‌كه‌ن
له كازیوه‌ی داخراوی فه‌رشی ماچ و..
پێكێ شه‌رابی ته‌نیایی دوای رامانا
دوكه‌ڵێك به‌رزده‌بێته‌وه
ته‌رمێك بۆ قووڵایی ده‌به‌ن
فاتیح سه‌لام
Faith.salam@yahoo.com