كۆمه‌ڵگه‌و (گه‌مه‌ی سفری) ده‌سه‌ڵاتداران
له زانستی سیاسی‌دا دوو جۆر له‌گه‌مه‌ی سیاسی هه‌یه، (گه‌مه‌ی سفری) و (گه‌مه‌ی نا سفری) .
گه‌مه‌ی سفری ئه‌و گه‌مه‌یه‌یه كه‌لایه‌نێك له‌لایه‌نه‌كان سه‌دله‌سه‌د سود‌و قازانجی بۆخۆی بوێت، له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا ، هێنده‌ی ئه‌و قازانجه هه‌وڵده‌دات زیان به به‌رامبه‌ری بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام گه‌مه‌ی ناسفری ئه‌و گه‌مه‌یه‌یه كه هه‌ردوولای ناكۆك بۆگه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ، سازش له‌سه‌ر هه‌ندێ شت ده‌كه‌ن.
گه‌مه‌ی سفری ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵا هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه جیاجیاكاندا ته‌نها له‌سیستمه دیكتاتۆرییه‌كاندا به‌دیده‌كرێت.
له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م راستییانه، ره‌نگه هه‌ڵه نه‌بین گه‌ر بڵێین: بیست ساڵه (ئێستاش له‌هه‌ركاتێك زیاتر) ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان گه‌مه‌ی سفری له‌گه‌ڵا خه‌ڵی كوردستاندا ده‌كه‌ن. بیست ساڵه سود‌و ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی‌و بنه‌ماڵه‌یی خۆیان له‌سه‌روی هه‌موو شتێكی تره‌وه بووه..
خۆپیشاندانه‌كانی دوومانگی رابردووی خه‌ڵكی كوردستان زۆر داخوازی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ئیداری‌و..هتد تیا خرایه روو ، كه‌چی سه‌رئه‌نجام له‌بری گوێگرتن، ده‌سه‌ڵاتداران به‌زه‌بری هێزی عه‌سكه‌ری‌و ئه‌منی شه‌قامیان به‌خه‌ڵكی چۆڵكرد.. كه‌دیاره شه‌قام چۆڵكردن هه‌رگیز مانای نه‌مانی ناڕه‌زاییه‌كان ناگه‌یه‌نێت..
به‌داخه‌وه، ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی ناڕازییدا گه‌مه‌ی سفرییان ئه‌نجامدا. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گوێیان له داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی بگرتایه، ته‌نها كوێیان له‌ده‌نگی خۆیان گرت‌و هیچ بایه‌خێكیان به‌داخوازی هێزی به‌رامبه‌ریان نه‌دا.. كه هێنده‌ی ئاسمان‌و زه‌وی له‌یه‌كه‌وه دوورن.. ئه‌مه له‌كاتێدا ، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رپرسه باڵا حزبی‌و حكومییه‌كان ده‌یانگوت: داخوازی خۆپیشانده‌ران ره‌وان! ئاخر ئه‌گه‌ر ره‌وان بۆ گوێتان لێیان نه‌گرت؟ له‌مه‌ش ئه‌سته‌متر ده‌بێت بپرسین: بۆچی به‌گرتن‌و لێدان‌و رفاندن‌و سوكایه‌تی‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ، رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و .. سزا دران ؟
ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر ته‌نها ده‌سه‌ڵات‌و ئیمتیازه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی خۆیانیان لامه‌به‌سته ، نه‌ك شتێكی تر. ئه‌گه‌ر وانییه چۆن ده‌بێت ناڕه‌زایی دوو مانگی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی خۆپیشانده‌ر یه‌كسان بكرێت به‌سفر‌و له‌ئێستادا هیچ حیسابێكیان بۆ نه‌كرێت؟
به‌ڕاستی سه‌مه‌ره‌یه، چونكه كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن هه‌ر ته‌نها روی ده‌میان ده‌كه‌نه هێزو حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌و زۆر بێپه‌روا هه‌موو خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به ماڵی ئه‌وان! ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌موولایه‌ك ، به‌ده‌سه‌ڵاتدارانیشه‌وه باش ده‌زانن ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان كرد ، هه‌موویان ئه‌ندام‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن نه‌بوون.. كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین ، ئه‌و راستییه باش ده‌زانین كه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وه‌ێت له‌م رێگه‌یه‌وه له‌لایه‌ك ئۆپۆزسیۆن ناچار بكات بۆ دانوستان‌و ته‌نازولكردن، له‌یه‌كی تریشه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت شتێك نییه ناوی داخوازی شه‌قام بێت..
ئێمه وایده‌بینین له‌م رووه‌وه ده‌سه‌ڵاتدانی كوردستان له موباره‌ك‌و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح ده‌چن. موباره‌ك له‌ماوه‌ی هه‌ژده رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازیی میسردا ، زۆر هه‌وڵیدا ده‌نگی شه‌قام یه‌كسان بكات به حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ، بۆیه هه‌رزوو كه‌وته سازش‌و گفتوگۆ‌و دانووستان له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون ، له‌ئێستاشدا عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح-یش كه‌له‌كه‌ناری روخان‌و له‌ناوچووندایه ، سه‌رقاڵی گه‌مه‌یه‌كی له‌م جۆریه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌میش نه‌یتوانیوه له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قام كپ بكاته‌وه.
بۆیه هه‌قه ده‌سه‌ڵاتدانی كوردستان ئه‌م روداوانه‌یان له‌به‌رچاوبێت‌و وانه‌زانن كه داخوازی‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی به‌ستراوه به ئۆپۆزسیۆنه‌وه ، دواجار به‌سه‌ودای سیاسی له‌گه‌ڵا ئۆپۆزسیۆندا ده‌توانن ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی به‌یه‌كجاری كپ بكه‌نه‌وه. چونكه له بناغه‌دا نه‌مانی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌ستراوه به به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانه‌وه ، نه‌ك شتێكی تر.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین راستی تر به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌گه‌ڵا خۆپیشانده‌ران وه‌ك هێزێكی كۆمه‌لایه‌تی جگه له گه‌مه‌یه‌كی سفری ، كه خراپترین جۆری گه‌مه‌ی سیاسییه ، هیچی تری نه‌كردووه.
یه‌كێك له هه‌ڵه كوشنده‌كانی بیست ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌وه‌بووه كه له‌مه‌سه‌له سیاسی‌و چاره‌نووسسازه‌كاندا هیچ حیسابێكیان بۆ داخوازی‌و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه، هه‌رخۆیان‌و تاك لایه‌نه گه‌مه‌سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵا خۆیان‌و لایه‌ن عیراقی‌و ئه‌قلیمییه‌كاندا به‌ناشرینترین شێوه درێژه پێداوه‌و كۆمه‌ڵگه‌یان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه فه‌رامۆشكردووه. مه‌به‌ستمه بڵێم : ئه‌مه‌ش هه‌ر گه‌مه‌ی سفری بووه ، چونكه كۆی گه‌مه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بۆ پله‌و پایه‌و شۆره‌ت‌و ده‌ستكه‌وته مادی شه‌خسییه‌كانی خۆیان بووه .
ئێستا بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێن: بیست ساڵه ده‌سه‌ڵاتدانی كوردستان گه‌مه‌ی سفری له‌گه‌ڵا خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌كه‌ن. ئێستا له‌هه‌ركاتێك زیاتر پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران واز له‌م گه‌مه ناشرینه بهێنن‌و له‌مه‌زیاتر كۆمه‌ڵگه فه‌رامۆش نه‌كه‌ن ، چونكه دورنییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش روبدات. رونتر بڵێم: دورنییه ره‌وشێكی ئاوها دۆخێكی نه‌خوازراویتر بهێنێته كایه‌وه كه سه‌رئه‌نجام هه‌موو لایه‌ك له‌مه زیاتر تیا زه‌ره‌رمه‌ندبین، مه‌به‌ستم له‌و دۆخه‌یه كه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ، ئینجا كۆمه‌ڵگه ته‌نها گوێ له‌ده‌نگی خۆ بگرێت‌و گه‌مه‌ی سفری له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستاندا بكات!
samadahmd@yahoo.com
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د