ئه‌ردۆگان له ئامه‌د … سیروان ره‌حیم
سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته و بۆچوونه‌جوداكانی كورده‌وه ره‌خنه‌ی لێ دگیرێت. كورده‌كانی باكور پێیان وایه ئه‌و سیاسه‌تڤانه یه هه‌مان شێوازی ئه‌وانه‌ی پێشووی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئاڵۆزی كورددا ده‌كات، به‌ڵام شێوه‌یه‌ك له رووكه‌شدا جودا، شێوه‌یه‌كی جودای وه‌ها، كه ئه‌وان وای ده‌بینن له شێوازه‌كانی پێشتر ترسناكتره. كورده‌كانی باكور ده‌ڵێن: ئه‌ردۆگان به شێوه‌یه‌كی سیاسیانه‌ی پڕ له فێڵ و چاوبه‌ست كێشه‌كه خه‌فه ده‌كات، یان ده‌یه‌وێت خه‌فه‌ی بكات. ئه‌وان به رۆژنامه‌نووس و سیاسی و خه‌ڵكه‌وه بۆچوونیان به‌و جۆره‌یه. با بزانین ئه‌م هه‌سته پڕ له گومانه، پڕ له گومانی كوشنده به‌رانبه‌ر به ئه‌ردۆگان بۆ؟ ئه‌وان ده‌ڵێن، واته كورده‌كانی باكور سه‌باره‌ت به ئه‌ردۆگان ده‌ڵێن: ئه‌و پیاوه كاتێك دێته ئامه‌د (دیاربه‌كر) به‌ڵێنی گه‌وره و گران ده‌دات و كاتێكیش ده‌چێته‌وه ئه‌نكارا به‌ڵێن نا بڕیاری ترسناك له دژی كورد ده‌دات. دیاره راسته، ئه‌ردۆگان له ئامه‌د به‌ڵێنه‌كانی ره‌نگینن، به‌ڵام من پێم وانییه ئه‌و بڕیاری ترسناكی له دژی كورد ده‌ركردبێت. ئه‌وه‌ی له دژی كورد هه‌یه، بڕیاره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی كۆن و پێش ئه‌ردۆگان و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانن. بڕیارگه‌لی كه‌ڵه‌كه‌بووی سیسته‌مێكن كه‌مالیسته‌كان دایانهێناوه و هه‌ڵته‌كاندنی سه‌خت و دژواره. گۆڕینیان مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام كات ده‌خوازێت.
به‌ڵام با بزانین ئه‌ردۆگان له ئامه‌د چی گوتووه: ئه‌ردۆگان له پاییزی ساڵی 2002دا كاتێك هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئامه‌د ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد گوتی: “ئه‌وه به ته‌نها كێشه‌ی ئێوه نییه، كێشه‌ی منیشه، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین” به‌ڵام ئایا چاره‌سه‌ری كرد؟ یان چی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه؟ ئه‌مه پرسیاری كوردانی باكوره.
ئاشكرایه ئه‌ردۆگان و پارت و حكومه‌ته‌كه‌ی خوازیار بوون دنیای توركیا به رووی كێشه‌ی كورددا بكه‌نه‌وه. رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی كۆرسی فێربوونی زمانی كوردی و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و باس كردنی ئاشكرای ئه‌و كێشه‌یه بۆ هه‌لومه‌رجی توركیا هه‌نگاوی نوێ بوون. بۆ ره‌وشی توركیا كه ده‌مێكی درێژ بوونی كورد و ناوهێنانی كورد تابوو بووه. هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆگان، بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه، هه‌نگاوی گرنگ و گه‌وره‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاه‌كانی ئه‌ردۆگان زۆر له ئاستی به‌ڵێنه‌كانی، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردن، نزمترن.
له ئامه‌د، ئه‌ردۆگان له به‌رده‌م لێشاوی لایه‌نگرانیدا، هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت:
هه‌موومان هه‌مان چاره‌نووسمان هه‌یه. هه‌موو یه‌ك مافمان هه‌یه. مافی هاووڵاتی بوون. “پارته‌كه‌ی ئێمه پارتی بزاڤێكه به‌دیمۆكراسی كردنی توركیا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی له توركیا ئامانجێتی و كاری بۆ ده‌كات.”
ئه‌ردۆگان له‌و شاره هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: “دیاربه‌كر شاری برایه‌تی، زانست، كو‌لتور، خۆشه‌ویستی و چی و چی و چییه”. به‌ڵام كاتێك فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به درێژایی چه‌ندین رۆژ گێچه‌ڵ به‌و شاره ده‌كه‌ن، ورته‌ی له ده‌م ده‌رنایه‌ت. ئه‌ردۆگان له‌وێ ده‌ڵێت:
“هه‌موو ده‌زانین گونده‌كانیان سوتاند، كه‌سانی سڤیلیان كوشت و بێ هۆ خه‌ڵكیان بێكار كرد، ئێمه كار بۆ تیماركردنی ئه‌و برینانه ده‌كه‌ین”. له ئامه‌د به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و پیاوه زۆرتر هه‌ڵده‌كشێن و باس له كوشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: كوشتنی “ئاپێ مو‌سا” برینێكه به جه‌سته‌ی وه‌ڵاته‌كه‌مانه‌وه. باس له ئاواره‌یی شڤان په‌روه‌ر و مردنی ئه‌حمه‌د كایا ده‌كات له تاراوگه‌دا. ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: “ده‌بێ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت”. ئه‌ردۆگان ده‌زانێت ئه‌و كێشه‌یه بێ جه‌نگاوه‌رانی ئازادی چاره‌سه‌ر ناكرێت. كه‌چی ئه‌و له ئانكارا و سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: “ئه‌وان مرۆڤی بێ چه‌كن، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نابێت به چه‌ك وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان بده‌نه‌وه”. ئه‌ردۆگان ده‌زانێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چ نه‌نگییه‌ك له‌و بواره‌دا به زه‌قی دیاره، بۆیه باس له بێ چه‌كی خه‌ڵكی سه‌رهه‌ڵدرێری عه‌ره‌ب ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌ردۆگان و هه‌موو سیاسییگه‌لی تورك ئه‌وه باش ده‌زانن كه كێشه‌ی كورد ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت. كێشه‌ی كورد، شتێك نییه به‌و جۆره شێوازانه بنبڕ بكرێت، یان راست باز به‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیدا بدرێت. كه‌س ناتوانێت ئه‌و بازه به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا بدات، بازدانێكه مه‌حاڵ.
ئه‌ردۆگان ده‌زانێت، ئه‌و كوردانه‌ی كوژران و ده‌كوژرێن هه‌موویان گه‌ریلا نه‌بوون. خۆ هه‌ر ئه‌و مو‌سا عه‌نته‌ره‌ی ئه‌و باسی ده‌كات، چه‌كی پێنه‌بوو، نووسه‌رێك بوو بزه‌ی ده‌خسته سه‌ر لێوان، قه‌ڵه‌مێك بوو ئاوێته‌ی ئیرۆنی و گاڵته،.خۆ مه‌مه‌د سنجار په‌رله‌مانتار بوو. خۆ له‌یلا زانا بێ چه‌ك بوو، كه‌چی ئه‌و هه‌موو ساڵه خرایه زیندانه‌وه. ئه‌ی ئیسماعیل بێشكچی؟ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤه توركه بۆ هه‌ژده ساڵ له ته‌مه‌نی له زینداندا به‌سه‌ر برد؟
عه‌یبه‌كانی دیموكراسی له توركیا زۆرن به‌و جۆره داناپۆشرێن. كێشه‌ی كوردی به‌و جۆره چاره‌سه‌ر ناكرێت.
22.5.2011