كات و شوێنی كۆنگره‌ی چه‌په‌كانی كوردستان
كات : ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه سه‌رمایه‌داریی بێ ڕكابه‌ر له گۆڕه‌پانی سته‌می چینایه‌تیدا ڕمبازێیه‌تی , ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بۆته مڵۆزمی گه‌لان و ده‌ست به‌سه‌ر ئابوریی وڵاته‌كانیاندا ده‌گرێ , كه‌سانی سه‌رمایه‌داری ئه‌وتۆ له دامێنیدا هه‌ڵتۆقیون خاوه‌نی داهاتی كیشوه‌رێكن و له‌ولاشه‌وه گه‌لانێك له برساندا په‌ل ده‌هاوێن , دیموكراسییه‌ت بۆته قاوی سه‌رمایه‌داری و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گه‌رای پیسبوو ده‌خه‌نه ژێر پیاوه كڕ و گوێ له مسته‌كانی خۆیان و به‌ریان ده‌ده‌نه وێزه‌ی دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و نادادیی به‌و مه‌رجه‌ی ببنه پاسه‌وانێكی ئه‌مینی سستمه‌كه‌یان كه شه‌ڵاڵی ئاره‌قه و خڵتانی خوێنی چینه ڕه‌نجده‌ره‌كانه .
لێره‌ش , لای خۆمان , له كوردستان , له‌م ده‌ڤه‌ره تازه ئازاده‌ی هێشتا تینوو به سه‌ربه‌ستییه‌دا , بازاڕی ئازاد بێ شیكردنه‌وه‌ی چه‌مك و مه‌ودای تێگه‌ییشتن لێی , بۆته سیمای ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵپه‌ی گیرفان دڕینی خه‌ڵك و گیرفان پڕ كردنی خۆیاندان , نیشتمانێكیان كردۆته هه‌ڕاجخانه‌ی كالا و كه‌له‌په‌لی بێكه‌ڵكی ده‌ره‌كی , وڵاتێكیان كردۆته حاویه‌ی زبڵی خوارده‌مه‌نی و خۆراكی بێسوود و به‌سه‌ر چوو , داهاتی سه‌ر و ژێر زه‌وی و ئاسمانیش بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ كردووه , ئێستا له‌م خاكه ئاگر تێبه‌ربووه تازه كوژاوه‌یه‌دا , گه‌نده‌ڵی دیسانه‌وه گڕی به‌رداوه‌ته ناخ و ده‌رون و هه‌ناوی بێمافان ده‌م ده‌دا , نادادیش بۆته خه‌سڵه‌تی خۆبه‌زلزانی و پاوانخوازیی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌یانه‌وێ نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنن كه له داهاتی گشتیی , موچه‌ی حه‌رامیان بۆ ببڕنه‌وه و بیانكه‌نه كۆیله‌یه‌كی ده‌سه‌پاچه و ملیان پێ كه‌چ بكه‌ن , به‌ڵێ دیموكراسیه‌ت په‌ت ده‌كه‌ن و به‌ری ده‌ده‌نه گیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانیاندا وێك نایه‌نه‌وه , ئا له‌م كاته‌دا كه گه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داریی بڕستی له جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاكان بڕیوه , چه‌په‌كان خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر , تا له‌بریی گه‌نده‌ڵیی ده‌سپاكی و له جیاتی ناداپه‌روه‌ریی یه‌كسانی له ئینجانه‌ی هه‌ژاراندا بڕوێنن .
شوێن : له جێگه‌یه‌كدا , كۆماندۆیه‌كی ئه‌مریكی , مارشاڵێكی عێراقی , ژه‌نه‌ڕاڵێكی كوردستانی , شه‌قامێكی سیخناخ له ده‌زگای هه‌واڵگری و جاسوسی ده‌ر و دراوسێ و تیرۆریستگه‌لێَكی بێ ڕه‌گه‌ز و بێ ناسنامه سه‌رگه‌رمی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و قین و ترس و تۆقاندن و تێكبه‌ردان و ئاشوبن و بازرگانی خوێنی هه‌ژاران و بێده‌ره‌تانانن , هه‌موویان خۆیان به فریادڕه‌س ده‌زانن و كه‌چی دێوه‌زمه‌ن , به‌سه‌ر ته‌رمی ده‌یان شه‌هید و سه‌دان برینداره‌وه نه‌بێت به خۆیانه‌وه نانازن , پێكه‌كان مه‌ستیان ناكات , شیڕه‌شیڕی ده‌نگیان به گوێی كه‌سدا ڕا ناگات , له جێگه‌یه‌كدا , فره داهاتیی بۆی بۆته خم و ناهێڵێت خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ون به ئارامییه‌وه ببینێ , له گزنگی به‌یانییدا , له جه‌نجاڵیی چێشته‌نگاواندا , له گه‌رمه‌ی نێوه‌ڕواندا , له فێنكیی عه‌سراندا , له زه‌رده‌ی ئێواراندا , له خامۆشیی شه‌واندا , له هه‌موو كاته‌كاندا , دایك دڵنیا نیه ئاخۆ بۆ جاری دووه‌م جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه , باوك دڵنیا نیه له‌وه‌ی بۆ دووه‌م جار كۆرپه‌كه‌ی له باوه‌ش ده‌گرێ و ده‌ینێ به سنگیه‌وه و ڕایئه‌موسێ و بۆنی هه‌ڵده‌مژێته‌وه !
له كاتێكدا كه ئه‌ڵقه‌ی سته‌می سه‌رمایه‌داریی توندتر و بچووكتر به‌رته‌نگتر ده‌بێته‌وه له گه‌ردنی كرێكاران و جوتیاران و ته‌واوی چین و توێژه چه‌وساوه‌كان , له شوێنێكدا كه كانگای خه‌باتی چینایه‌تی و نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه , له كات و شوێنێكی ئاوهادا , به‌هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی مێژوویی , بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤدۆستیی , كۆمه‌ڵه خه‌باتگێڕێكی به‌هه‌ڵوێست و ڕابردوو پاك , له وه‌ڵام به ته‌حه‌ددای واقیعێكی داسه‌پیوی تاڵ , گرد ده‌بنه‌وه و كۆنگره ده‌به‌ستن , ڕێكخستنێكی تۆكمه‌ی چه‌پ ڕاده‌گه‌یه‌نن , بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ی وه‌دیهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانی هه‌ژاران بن و له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م چاوچنۆكیی سه‌رمایه‌داران دابنێن تا چی تر گه‌مه به ئایینده و چاره‌نوسی گه‌لانه‌وه نه‌كه‌ن , دیاری كردنی چاره‌نوسێكی ڕوونی گه‌لی كوردستانیش له ئه‌وله‌ویه‌تی خه‌باتیاندایه .
چاوه‌ڕوان بن , مژده‌ی ڕاگه‌یاندنی حیزبێكی نوێ به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه به‌ڕێوه‌یه , ئه‌و حیزبه‌ش له ناوچه داگیركراو و دابڕێنراوه‌كانه‌وه دێته مه‌یدان و خه‌بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌كات تا هه‌موومان له سایه‌یدا به یه‌كسانی و سه‌رفرازی بژین .
07701309524 Hewarash1@yahoo.com
هیوا ڕه‌ش