Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پێنج خشته‌كی له‌سه‌رشیعری نالی

پێنج خشته‌كی له‌سه‌رشیعری نالی

Closed
by May 28, 2011 ئەدەب

ده‌رونم كه‌یل دڵم زوخاوه‌ بێ‌ تۆ
ماڵ و حاڵم هه‌موی ڕوخاوه‌ بێ‌ تۆ
هه‌نگاوم شل دڵیشم خاوه‌ بێ‌ تۆ
نه‌مردم من ئه‌گه‌رئه‌مجاره‌ بێ‌ تۆ
نه‌چم شه‌رته‌ هه‌تا ئه‌م خواره‌ بێ‌ تۆ

 له‌زیندانی ئه‌وینتا من به‌بێ‌ كه‌س
مام وه‌كوخۆم كه‌چی من بوم به‌ناكه‌س
هێشتا هه‌رواش نایگۆڕمه‌وه‌ به‌هیچ كه‌س
بیناییم كوێره‌ هه‌ڵنایه‌ به‌ڕوی كه‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ئه‌ڵێی بزماره‌ بێ‌ تۆ

له‌تاو هیجرت بومه‌ ڕه‌ندی خه‌یاڵێ‌
وه‌كو مه‌جنون به‌ وێڵی كه‌وتمه‌ یاڵێ‌
شه‌ماڵیش نایه‌نێ‌ نه‌ختێ‌ هه‌واڵێ‌
ده‌رونم خاڵی یه‌ وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ‌
هه‌وارێكی چ پڕ هاواره‌ بێ‌ تۆ

به‌ڕنگی زه‌رد به‌حوزنی بێ‌ سه‌روماڵ
به‌عیشقی تۆ ئه‌كه‌م سه‌ودا زه‌ده‌ی حاڵ
جێماو له‌یار وه‌كو یوسف له‌نێو چاڵ
هه‌موڕۆژێ‌ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره‌ بێ‌ تۆ

كه‌شه‌یدابوم به‌شه‌یدای شیعری نالی
حه‌بیبه‌م دی ئه‌وی خۆم نه‌ك هی نالی
وه‌ره‌ قوربان ببینه‌ حاڵی نالی
له‌ حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوجۆگه‌ به‌ڵكو دو ڕوباره‌ بێ‌ تۆ   


       بیلال كه‌یوانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.