مه‌ی فرۆش ….دڵشاد تاقانه
Closed
مه‌یگێڕ وه‌ره بۆم به‌باده هه‌ڵده له‌تیری که‌وان
که‌مه‌رباده خه‌م به‌باده من به‌که‌مان و که‌وان
تیرئه‌ندازه‌ی ڕاوگه‌وان بێ نیشان منت که‌وان
شه‌ڕی چاو به‌چاوانه‌ت دانێ له‌نێو دوو که‌وان
خۆشخوانه‌که‌ی سۆزه‌وان تێهه‌ڵکه وه‌کو که‌وان
هه‌ر سه‌مایه مۆسیقایه ده‌ردی دڵیان داکه‌وان
سوێندێکه به‌جوانیت به‌له‌نجه و نازت که‌وان
دڵبرده‌ی عاشقانه خوازی خۆت به‌سه‌رکه‌وان
به‌رواڵایه به‌رهه‌ناو مه‌ی فرۆش هه‌ی پێکه‌وان
درزی مه‌مه‌ت وابه‌کێشه دڵه ڕاوکه‌ت پێکه‌وان
هێند په‌شۆکم به‌دیداری مه‌لی حه‌زی پێکه‌وان
خه‌یاڵم بکه خه‌مڕه‌وێنی مۆمی ژیان پێکه‌وان
مه‌ی نۆشێکم به‌چاوان مه‌ستی هه‌ستی تێکه‌وان
وێمده پێکی زینده‌گی نه‌شئه‌ی عاشقه پێکه‌وان
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com