گوڵێك پڕیكردوم لە بۆنی ئەو كچە
Closed
لەو باخچەیەدا
گوڵێكی گەشاوەی تەڕ و پڕم
لێكردەوە ..
تێر تێر بۆنم كرد
لە ناو پەڕی گوڵەكەدا
ھەنگێكی سك خرپن
مڕ بوبوو ..
لە گوڵاو و
لە ھەنگوین
ووردیلە قاچەكانی بە لێومەوە نوسا و
چزەی لێھەستانم
ھەنگەكە ڕۆحی بە لێومەوە جێما و
مرد ..
منیش لەو ڕۆژەوە
لە بۆنی گوڵ و
تامی ھەنگوین
ئەترسم
لەو باخچەیەدا
لە پیاسەیەكدا كچێكم
پەشۆكاند ..
بۆ تەنیا ماچێك
تونگ بە خۆممەوە نوساند
دڵی بینیم لە شەرما
چۆن لە خۆی ئەدا
گازێكی لە لێوم گرت
پڕی كردم لە بۆنی ماچ و
تامی ھەنگوین
كچێك ..
لە یەكەمین ماچیدا
چزەی خستە ناو ڕۆحمەوە
ئەو ڕۆشت و
باخچەیەك گوڵ و ھەنگی
لە ناو مندا بە جێھێشت
لەو ڕۆژەوە ( من )
نزیكترین كەسم
لە بۆنی ھەنگوین و
تامی ماچ ..
Simkan97@hotmail.de