سادیسته‌كانی په‌روه‌رده
((له‌سیاسه‌تمه‌داره بالاكانی ئه‌م ولاته‌وه
ئه‌و فصربووم هه‌ركات بته‌وصت كه‌یسصك وون
بكه‌یت ئه‌وه لیژنه‌ی لصكۆلینه‌وه‌ی بۆ دروست بكه))
یه‌كصك له‌ده‌رهاویشته زۆ خراپه‌كانی به‌كارهصنانی توندوتیژی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتكرنی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه‌یه تا دصت به‌كارهصنانی توندوتیژی له‌كۆمه‌لگادا بره‌و ده‌سصنصت و ده‌سه‌لاتیش ناتوانصت چاره‌سه‌ری بكات چونكه له‌بنه‌ره‌تدا خۆی شه‌رعیه‌تی به‌به‌كارهصنانی ئه‌و توندوتیژییه داوه. بواری په‌روه‌رده‌ش زه‌مینه‌یه‌كی ره‌خساوی هه‌یه بۆ به‌كارهصنانی ئه‌و توندوتیژیه. هه‌موومان ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌مان بینی كه‌چۆن مامۆستایه‌ك مندالصكی 6 سالان ئازار ده‌دات. سه‌ره‌تا ده‌بص دوو چه‌مكی گرینگ له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌و دواتر بریاری ئه‌وه‌ش بده‌ین كه‌ئه‌و جۆره مامه‌له‌یه هه‌راسانكردنه یا جۆرصكه له‌جۆره‌كانی سادییه‌ت.
هه‌راسانكردن
چه‌مكی یه‌كه‌میان بریتیه له‌هه‌راسانكردن. ئه‌گه‌رچی له‌ناو په‌روه‌رده‌ی كوردیدا تصكرای هه‌موو نووسه‌ره‌كان باسیان له‌ئازار یا توندوتیژی یا لصدان كردووه به‌لام من بۆ یه‌كه‌مجار له‌كتصبه‌كه‌ی خۆمدا وه‌كو چه‌مك باسم له‌و دیارده‌یه كردووه. چه‌مكی هه‌راسانكردن بریتیه له‌هه‌موو مامه‌له‌یه‌كی نصگه‌تیڤانه كه‌یه‌كصك یا گروپصك به‌رامبه‌ر یه‌كصك یا گروپصكی دیكه ئه‌نجامی بدات. ئه‌و مامه‌له‌یه نصگه‌تیڤانه‌ش بریتیه له‌هه‌موو جۆرصكی ئازار، توندوتیژیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، شكانه‌وه، هه‌ره‌شه‌كردن، چاوسوركردنه‌وه، په‌راوصزخستن …هتد. سص مه‌رجیش هه‌یه ده‌بص له‌م مامه‌لانه‌دا ئاماده‌ببن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاله‌ته بچصته خانه‌ی هه‌راسانكردنه‌وه، ئه‌مانه‌ش بریتین له: 1) ده‌بص مامه‌له نصگه‌تیڤه‌كان زیاتر له‌جارصك رووبده‌ن. 2) ده‌بص ته‌رازووی هصزی لایه‌نه‌كان هاوسه‌نگ نه‌بن، واته ده‌بص هه‌راسانكه‌ر له‌هه‌راسانكراو به‌هصزتر بصت. 3) ده‌بص هه‌راسانكردنه‌كه به‌بص ویستی هه‌راسانكراو روو بدات، ئه‌م خاله‌ش گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ره. هه‌راسانكردن به‌زۆری بۆ ئه‌و حاله‌تانه به‌كار هاتووه كه‌له‌نصوان خودی مندالان و خوصندكاراندا رو ده‌دن.
به‌وردبوونه‌وه له‌و گرته ڤیدیۆییه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی ئاماده‌یه‌و ئصمه له‌وه‌ش دلنیانین كه‌ئه‌و مامۆستا به‌رصزه چه‌ند جاری دیكه ئه‌م كاره‌ی كردووه یا نا، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی بۆ وصنه‌گرتن یا تۆماركردنی دیمه‌نصك ئاماده بكات ده‌بص چه‌ند جارصك پرۆڤه بكات، واته لصره‌دا چه‌ند جارصك ئه‌م منداله هه‌راسان بكاته‌وه. ئه‌م كاره یاسا شكصنیه‌كی روونه به‌رامبه‌ر به‌بریاره‌كانی خودی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (به‌ندی 52، دووه‌م له‌سیستمی قوتابخانه بنه‌ره‌تییه‌كان) كه‌هه‌موو جۆره هه‌راسانكردنصكی قه‌ده‌غه كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌روه‌كو ئه‌ڤین فه‌تاحی كۆمه‌لناس له‌گۆشه‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه یاساشكصنیه به‌رامبه‌ر به‌زۆر یاسا‌و په‌یماننامه‌ی نصوده‌وله‌تی. دواتریش له‌رووی مۆراله‌وه هه‌رگیز مامۆستا ناتوانصت له‌كاتی پیاده‌كردنی یاساشكصنیه‌كی وادا خاوه‌نی مۆرالصكی مرۆڤدۆستانه بصت. به‌لام له‌گه‌ل ئاماده‌بوونی هه‌موو مه‌رجه‌كانی هه‌راسانكردنیش من پصم وایه ئه‌م كاره ناچصته خانه‌ی هه‌اسانكردنه‌وه به‌لكو ده‌چصته خانه‌ی پصشصلكردنی یاسا‌و تاوانه‌وه كه‌گه‌وره‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌مندالصك ده‌یكات.
سادیزم
چه‌مكی دووه‌م دووه‌م بریتیه له‌سادیزم، كه‌له‌ساده‌ترین ماناكانیدا بریتیه له‌چصژ وه‌رگرتن له‌ئازاردانی یه‌كصك یا گروپصكی دیكه. واته سادییه‌ت ئه‌و كاته دصته كایه‌وه كه‌یه‌كصك ئازار به‌یه‌كصكی دی بگه‌یه‌نصت و هه‌ست به‌خۆشی بكات و چصژ له‌و ئازاردانه وه‌ربگرصت. به‌شصوه‌یه‌كی دی خۆشی و كامه‌رانی خۆی له‌به‌كارهصنانی ئه‌و ئازار‌و توندوتیژییه‌دا ببینصت. سادییه‌ت به‌پصچه‌وانه‌ی هه‌راسانكردنه‌وه به‌زۆری بۆ ئه‌و حاله‌تانه به‌كار هاتووه كه‌له‌نصوان گه‌وره‌كاندا قه‌راری گرتووه‌و له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زۆرجار له‌كاتی باسكردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سته‌مكاری رژصم و ده‌سه‌لاته تۆتالیتاره‌كان و فاشیه‌كاندا یا گروپه سته‌مكاره‌كانی دیكه‌دا به‌كار هاتووه. بۆ یه‌كه‌م جار له1880 كاندا له‌لایه‌ن ریچارد كرافت ئصبرینگه‌وه به‌كارهاتووه‌و به‌ئاشكرا له‌نصو هه‌موو ئازاره‌كانیشدا كه‌سادیزم ده‌یانگرصته خۆی ئصبرینگ باس له‌ئازاردانی منداله‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن مامۆستا یا دایبابه‌كانی خۆیانه‌وه. له‌هه‌مووی سه‌رنجراكصشتر پصناسه‌كه‌ی ئه‌ریك فرۆمه كه‌جیاوازی له‌نصوان سص جۆر سادیزمدا ده‌كات. دوو جۆریان بریتین له‌به‌كارهصنانی ده‌سه‌لاتصكی ره‌ها به‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌رداو ئاوات خواستن به‌زه‌لیلبوونی ئه‌و كه‌سه‌و چصژ وه‌رگرتن له‌و زه‌لیلبوونه. به‌رای فرۆم كه‌سی سادیست زیاتر ئاوات به‌ئازاری ده‌روونی ده‌خوازصت تا ئازاری جه‌سته‌یی. فرۆم پصی وایه سادیست هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مرۆڤ له‌گیانله‌به‌رصكه‌وه بگۆأصت بۆ شتصك، له‌شتصكی روحداره‌وه بۆ شتصكی بصروح واته سادیزم هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات یه‌كصك له‌تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرینگه‌كانی هه‌ر گیانله‌به‌رصك كه‌خۆی له‌ئازادیدا ده‌بینصته‌وه له‌ناو ببات.
له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌وه، ئه‌و مامۆستایه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابوو له‌ته‌له‌فزیۆنی سپصده‌وه زۆر به‌راستگۆیی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ئه‌و ته‌نها بۆ خۆشی و گالته‌كردن ئه‌و كاره‌ی كردووه ،واته گرنگترین مه‌رجی سادیزمی پصكاوه كه‌بریتیه له‌چصژ وه‌رگرتن له‌و ئازاردانه. هه‌موومان ئه‌وه‌شمان بینی كه‌چه‌ندینجار رسته‌كانی به‌منداله‌كه دووباره ده‌كرده‌وه ته‌نها بۆ خۆشی چونكه ئه‌و چصژی له‌و كاره وه‌رده‌گرت، ئه‌مه‌ش له‌لای سادیسته‌كان شتصكی زۆر باوه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌لكو ئه‌و وصنه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌شی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چصژ وه‌رگرتنه بچصته قۆناغصكی بالاوه كه‌به‌رای من ئه‌مه له‌چصژ وه‌رگرتنی هه‌ندصك كارمه‌ندی ئاسایش ده‌چصت له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دانی نه‌یاره‌كانی خۆیاندا هه‌ستی پصده‌كه‌ن. ئه‌و كارمه‌ندانه زۆرجار وصنه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه ده‌گرن و چه‌ندینجار ته‌ماشای ده‌كه‌نه‌وه. لصره‌دا بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌یه له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنصت ئه‌و سادییه‌ته ده‌گه‌یه‌نصته بالاترین قۆناغی خۆی كه‌بریتیه له‌بصنرخكردنی مرۆڤ له‌هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆڤانه‌و سه‌ندنه‌وه‌ی گرنگترین سیمای مرۆڤانه له‌و منداله كه‌بریتیه له‌هه‌موو شصوه‌كانی كه‌رامه‌ت وئازادی و له‌وانه‌ش ئازادی گوزارشكردن له‌خۆد.
زۆرجار مندال له‌به‌رامبه‌ر حاله‌تصكی دیاریكراودا هه‌ست به‌بصده‌سه‌لاتی ده‌كات. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌رج نیه ئه‌و بصده‌سه‌لاتی و بصهوده‌ییه هه‌موو جاره‌كان سادییه‌تی لصبكه‌وصته‌وه، به‌لام زۆرجار نیشانه‌یه‌كی به‌هصزه بۆ نیه‌تی سادیستانه‌ی به‌رامبه‌ر یا زۆرجار ئه‌و نیه‌ته له‌لای كه‌سی سادیست زۆر به‌هصز ده‌كات و گه‌شه‌ی پصده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حاله‌ته‌كه بكاته حاله‌تصكی سادی. ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ك له‌م حاله‌ته‌ی ئصمه‌دا روونه‌و مامۆستای به‌رصز له‌هه‌ولدانصكی به‌رده‌وامدایه بۆ به‌كارهصنانی خراپی ئه‌و بصده‌سه‌لاتیه‌ی ئه‌و منداله هه‌یه‌تی به‌مه‌به‌ستی هه‌راسانكردن و بصنرخ كردنصكی ره‌هاو به‌مه‌به‌ستی فیلمگرتنی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رصگه‌ی پیشاندانی به‌كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌و چصژ وه‌رگرتنه سادییانه بگه‌یه‌نصته به‌رزترین ئاستی خۆی. سادیسته‌كان له‌دوو حاله‌تدا فیلمی قوربانییه‌كانی خۆیان ده‌گرن: یا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نصكی دیكه‌ی بسه‌لمصنن كه‌ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش له‌زیندانه‌كانی به‌عسدا بلاوبوو، یا بۆ ئه‌وه‌ی له‌رصگه‌ی پیشاندانی به‌خه‌لكی دیكه یا چه‌ن باره بینینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌و چصژ وه‌رگرتنه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگاته به‌رزترین ئاستی چصژ . ئه‌گه‌ر نا چ پصویست ده‌كات ئه‌و مامۆستا به‌رصزه ئه‌و فیلمه بگرصت؟ پیشاندانی ئه‌و فیلمه له‌سه‌ر ئاستصكی ئینته‌رنصتی به‌ربلاو به‌هه‌موو كۆمه‌لگا مانای پیاده‌كردنی فۆرمصكی زۆر دلره‌قانه‌ی سادییه‌ته.
حكومه‌ت و وه‌زاره‌تصكی خه‌مسارد
لایه‌نی به‌رپرس كه‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه به‌هیچ شصوه‌یه‌ك خه‌می ئه‌م كارانه‌یان نیه. تاوه‌كو ئصستاش هیچ كابینه‌یه‌ك، به‌ربه‌ستكردنی ئه‌و روحه سادییه‌ی به‌لاوه گرینگ نه‌بووه‌و ده‌ستی بۆ نه‌بردوه. نه‌ك ئه‌مه به‌لكو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شصوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆته هۆی خۆكوژی چه‌ندین مندال به‌لام نه‌كابینه‌كانی دیكه‌و نه‌به‌رهه‌م سالحیش كه‌خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌كی لیبراله زه‌ره‌یه‌ك ویژدانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆكوژییانه‌دا نه‌چولاوه. من چه‌ندین به‌لگه‌ی مندالان و مامۆستایانم لایه كه‌به‌روونی ئاماژه به‌و روحه سادیستانه ده‌كه‌ن. مامۆستاكان هاوار ده‌كه‌ن كه‌پصویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌و ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و حاله‌تانه رانه‌هصنراون، به‌لام ئه‌م هاواره بۆ زوربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان تا ئصستا گرینگ نه‌بووه. به‌شصوه‌یه‌كی گشتی من له‌گه‌ل سزادانی مامۆستایان‌دا نیم به‌لكو له‌گه‌ل راهصنان و فصركردنیاندام چونكه ئه‌وه پصداویستی و خالی لاوازی ئه‌وانه. پصشم وایه ئه‌م حاله‌ته تایبه‌تانه‌ی له‌م ماوانه‌دا روویانداوه به‌تایه‌ت حاله‌ته‌كانی خۆكوژی هه‌رگیز ناچنه خانه‌ی هه‌راسانكردنه‌وه. ئصستا وه‌زاره‌تی په‌روده لیژنه‌ی لصكۆلینه‌وه‌ی دروست كردووه به‌لام هه‌ر كات ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ خۆكوژی ره‌وشت، ڤینۆس، ژیلان و ده‌یه‌ها مندالی دیكه دروستبوون، ئه‌نجامصكیان هه‌بوو ئه‌وه به‌ش به‌حالی خۆم چاوه‌روانی ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌بم كه‌بۆ ئه‌م كه‌یسه دانراوه. ئصمه له‌رصگه‌ی ئه‌زموونیشه‌وه ئه‌وه ده‌زانین دروستكردنی لیژنه‌ی لصكۆلینه‌وه زوربه‌ی جاره‌كان مانای وونكردنی كه‌یسه‌كه‌یه. ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه له‌م بواره‌دا ئصمه ده‌بص هانی دایبابه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سكالای یاسایی تۆمار بكه‌ن، نه‌ك دژ به‌مامۆستاكان به‌لكو دژ به‌لایه‌نی به‌رپرس كه‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و داوای لصكۆلینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن.
faiekk@hotmail.com