دوو نامه … هه‌ردی شه‌فیق
دیسان به‌و هه‌وایه ئه‌ژیم لای تۆوهدێت…..ڕوئیا
گشت كه‌سی بێكه‌سیم ناتوانم له‌م دنیای خهیاڵو خه‌ونه‌دا نه‌ژیم، ده‌زانی دنیای خهیاڵو خه‌ون چیه؟ یانی بتوانیت به‌هه‌شت ده‌سته مۆ بكهیتو لهجهههننهما بژیت، یانی ئه‌وه‌ی له جه‌هه‌ننه‌مه‌وه خه‌و به‌به‌هه‌شته‌وه ببینیت، ئه‌مه‌ش به‌و ئاسانیه كه‌سێك لێی تێناگات عیشق تاسه‌ر ئێسقان هه‌ڵی نهكۆڵیبێو، هه‌زار جار نهیكوشتبێو، زیندووی نه‌كردبێته‌وه، یا به‌ناو خۆیدا وێرانی نه‌كردبێ، له‌به‌هه‌شتی عیشق‌و ڕۆح حاڵی نه‌بووه. بۆیه عیشقی ڕاسته‌قینه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌واقیع و خهیاڵو خهونو ئازار، له‌مردن‌و ژیان له‌ئامێزی عیشقدا، هه‌رئه‌مه‌شه حه‌قیقه‌تی عیشق.
عشق جۆرێكه لهئیدمان بوون، ئیدمان بوونی ڕۆح ، عیشق وه‌ك دنیای حهشیشكێشهكان پیری ولاوی ناناسێت‌و ئه‌و مرۆڤ به‌ناو خۆیدا ئهڕوخێنی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ڕوخان له‌پێناوی بنیادنانهوهدا نه‌ك ڕوخان له‌پێناوی ڕوخاندا. ئاخر ئه‌وه‌ش ئیدمان بوون نیه تۆ به‌دوای عیشقێكدا ڕابكه‌یت ده‌سته‌مۆكردنی بووبێتـه مه‌حاڵ؟ له‌گه‌ڵ قهدهرێكدا شه‌ڕبكه‌یت به‌مه‌رگی تۆ ته‌واو ئه‌بێت؟ من ده‌زانم هیچیش له‌وه سه‌ختتر نیه له‌عیشقا له‌ڕۆحی خۆتدا گۆڕت بۆ هه‌ڵبكه‌نن و كفنت بۆ بدورنو تابووتت بۆ دروستكهنو له‌ناو دڵی خۆتا بتنێژن، هه‌ر خۆت بكه‌ن به‌مردوو شۆرو گۆڕ هه‌ڵكه‌نی خۆت.
ڕۆحی نێو ئه‌م ڕۆحه وێرانه‌م …عیشقی من و تۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ (مه‌حاڵ)هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌دوای خوێنی خۆیدا ئه‌گه‌ڕێ و له‌نێو خوێنی خۆیدا مهلهئهكات ،بۆیه له‌هه‌ر ده‌رگایه‌كه‌وه ئه‌چینه ژور به‌ناو خوێنی دڵی خۆماندا ئه‌چین، به‌نێو ههرپهنجهرهیكدا دێینه ده‌ر ،به‌نێو مه‌رگی ڕۆحی خۆماندا دێین، عیشق له‌وڵاته‌كه‌ی من وتۆدا به‌دوای كفن دروهكانی دڵی خۆیدا ئه‌گه‌ڕێ و باڵای خۆی ئه‌پێوێ.
لهنامهكهتا نوسیوته ئیستا ده‌ستت كردووهبهنوێژكردنو دوعا بۆ ئه‌م عیشقه سه‌ره ڕۆ ئه‌كه‌یت له‌م جه‌نگه‌ڵه كوێره‌دا نه‌مرێت. دڵی نێو ئه‌م دڵه شێته‌م ….ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان به‌پێی خه‌یاڵی خۆمان بتێك دائه‌تاشین و، بتێكی خوێن‌ڕێژ له‌به‌رد، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌موو ڕۆژێك بته‌كان ڕۆحی ئێمه دائه‌تاشن و پێمان ئه‌ڵێن :هه‌ی گه‌مژه خوداكانی ئێوه پڕن لهڕیاكاری و درۆ، خودا ی ڕاسته‌قیه‌نه له‌ڕۆحی پاكی مرۆڤدا نیشته جێ ئه‌بێت نه‌ك له‌سه‌ر به‌رماڵی ڕیا، ئیمانداری ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر به‌رماڵی ویژدانی نوێژ ئه‌كات نه‌ك له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك، نوێژ بۆ خوایه‌ك ئه‌كات فێرت ئه‌كات چۆن میهره‌بان وخاوه‌ن ویژدان بیت، نه‌ك خودایه‌ك عالهمێك له‌برسان بمرێت وه‌ك بازرگانێكی ته‌ماعكار ئه‌و چاوی له‌ده‌ستی نوێژه‌كانی تۆ بێت. به‌رماڵێك كه‌ناتوانێت بێته جێگای پاكبوونه‌وه ئه‌وه به‌رماڵی ته‌ماحی دونیایه‌كی تره. به‌رماڵێك دورت ئه‌خاته‌وه‌و له‌دنیای شه‌یتانه پیلانكارهكان و ڕۆحه فریو ده‌ره‌كان ئه‌وه به‌رماڵی خودانیه. من بڕوام وایه هه‌رئه‌وانه‌ی ده‌چنه مزگه‌وت و كلیساكان و…هتد خودایان به‌دیوه ڕۆحانی و ویژدانیهكهیدا وه‌ر بگرتایه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ببه‌نه‌وه سه‌ر سكه‌ی جوانی، به‌ڵام خودا‌ش به‌ئه‌ندازه‌ی حه‌قیقه‌ت وتن درۆی بێسه‌ره‌و به‌ره‌ی به‌ده‌مه‌وه ئه‌كرێ و هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی وێنا‌و ته‌فسیر بۆ قسه‌كانی ئه‌و ئه‌كات. له‌سه‌ر زهمینێكدا حه‌قیقه‌ت وتن به‌ئه‌ندازه‌ی درۆ نه‌كردن ئه‌تكوژێت، چی له‌وه گه‌مژانه تره گوناهی درۆیه‌ك له‌وه به گوناهبار تر بزانیت مرۆڤێك ناچار به‌درۆكردن و برسێتی و له‌شفرۆشی بكه‌یت، كه‌خۆی له‌خۆیدا درۆكردن سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گوناهێكه، برسیكردن بهدڕندهكردنی مرۆڤی به‌ده‌مه‌وه‌یه.
له‌م ڕۆژانه‌دا لهئاوهڕۆكانی شاردا كهبهجۆگهلهی شه‌قامه‌كاندا ئه‌ڕوات ده‌ستم شۆڕكرده‌وه تا په‌پوله‌یه‌كی سه‌ر ئاو كه‌وتوو ڕزگار بكه‌م. هاوڕێ فاسهكهم كه‌ناوی (مه‌جید)ه وتی :تۆ بیر له‌شتی وا پوچ ده‌كه‌یته‌وه مایه‌ی پێكه‌نینه، باشه بۆ نوێژ ناكه‌یت له‌بری ئه‌و كاره؟ له‌وه‌ڵامدا پێم گوت تۆ په‌پوله‌یه‌كی بچوك نابینی جه‌سته‌ی تۆ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و ئه‌بێت ،ئاخۆ خودایه‌ك به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه وه كه‌ئه‌م هه‌موو كاكێشانهی دروستكردووه(ئه‌ستێره‌ش ناڵێم)،مرۆڤ ناڵێم، چۆن تۆ ببینێ و گوێ ی لهئازارو دوعاكانت بێت؟! چۆن چاوی له‌تۆ بێت ڕزگارتكات؟ئه‌ی چۆن ئاگای له‌خراپه‌و چاكه‌ی تۆ بێت؟
بۆیه ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌م نوێژكردنی تۆ لهنوێژكردنی زۆرێك له‌خه‌ڵكی ئه‌م شاره نه‌چێت پاروی ده‌می سواڵكهرو له‌شفرۆشه‌كان ئه‌خۆن و ته‌نیا له‌سه‌ر بهرماڵهكانیان خوا ئه‌ناسن. ئاخر كه‌سه‌یری ئه‌و هه‌موو موعتاد‌و سواڵكهرو سۆزانیه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان ئه‌كه‌م، دڵم پێم ئه‌ڵێ: مناره‌كانی ئه‌م شاره تا به‌رزبنه‌وه له‌خوا دور ئه‌كه‌ونه‌وه!
تاران ئازه‌ری
تۆ پێویستت به خودایه‌كی میهره‌بان هه‌یه له‌ناخی خۆتدا.
سڵاو ڕوئیای من
چی بكه‌ین قه‌ده‌ری ئێمه‌ش وایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شارێك جاڵجاڵۆكه له خورافه چنیبێتیو ئێمه‌ی تێكهوتبین، گیركهوتوین. به‌هه‌رحاڵ بامن خواپه‌رستی نه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌شێت مافی ئه‌وه‌م هه‌بێت هه‌ندێك قسه بكه‌م له‌سه‌ر دینداری، چونكه هێشتا خۆم به‌كه‌سێكی دووره‌په‌رێز ده‌زانم له خۆپه‌رستی.
تۆ كامیانت به‌لاوه جوانه، خوایه‌ك لێوان لێو له‌خوێن ڕێژی؟ یا خوایه‌ك لێوان لێو له میهره‌بانی؟ من پێم وایه ئه‌وه‌ی دنیا ڕزگارده‌كات خۆشهویستیو هه‌ست كردنه به ئازاری ئه‌وی تر،نه‌ك خوێن ڕێژی. من ده‌زانم پێت ده‌ڵێن بابه ئاگری جه‌هه‌نه‌م نهسوتێی ده‌ست بهرداریبه، به‌ڵام ئایا ناشێت خودا ئازاری ئه‌وانه بدات به ئاگره‌كه‌ی ناخی خۆت ئهتسوتێنن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان ناڵێن ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه به‌ئاگر ئه‌سوتێت، له‌دوونیای دوای مه‌رگدا پێی ناسوتێ؟! كه‌وا بوو ده‌بێت ئێمه به‌ئاگر بسوتێین، یا ئه‌وانه‌ی به ئاگری ناودڵت ئهتسوتێنن؟!
ڕوئیا ……،خودایه‌ك كه‌گوێی له خسشهی مارومێرو بێت، ئه‌شێت گوێ ی له‌ئازاری مار و مێروش بگرێت، ده‌ی كه‌وابوو ئه‌و خودا كه‌ی خودا كه‌ی ناخی ئه‌وانه؟! گه‌ر ئێمه هه‌ر یه‌كه‌مان به‌خه‌یاڵی خۆمان خودایه‌كمان داتاشی و، ته‌فسیر جوانی‌و ناجوانی، باش‌و ناباشمان به‌پێوه‌ری ئه‌قڵی خۆمان سهپاندبهسهریاو، هه‌ر خۆشمان گوناه و سزامان بۆ دیاری كرد‌و، ته‌نها ڕۆڵی به‌خشینی سزامان به‌خشی به‌خوداو، مافی داوه‌ری كردنمان لێ سه‌نده‌وه، ئایا ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی بته‌كانمان، یا خودا به‌ردینه كانمان لهبتخانهكانهوه گواستوه‌ته‌وه نێو خه‌یاڵی خۆمان؟ !
ڕوئیا…نه ده‌رونی تۆئهشكهنجه خانه‌یه‌و نهژیانیش زیندانێكی ئه‌به‌دی و، نه‌خوداش به سهرتۆدا سه‌پاندویه‌تی دیوار بۆ زیندانی خۆت هه‌ڵچنی و له ناویدا زیندانی بیت. پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌كان كه‌خۆی دروستتره بوترێت (په‌یام هێنه‌ره‌كان)، پێش هاتنی دیانه‌ته‌كان مرۆڤ له‌بێ خودایدا لهبهردهكان خودای داتاشیو بته‌كانی كرد به‌خودا، ئێستاش له ته‌فسیره خراپه‌كانی خۆی جاڕس بووه‌و به‌دوای خودایه‌كی تردا ئه‌گه‌ڕێت…. هه‌رچیه‌ك بێت ئه‌وان سه‌یری هه‌رشتێك بكه‌ن ته‌نها ڕوی نابوتیهكانی ئه‌بینن، تهفسیرهخراپهكانی ئهكشێنن، ئایا ئه‌كرێت له‌په‌یامێكی ئاسمانی‌دا جێگای پێكه‌وه‌بونی دوو مرۆڤی تێدا نه‌بێته‌وه؟؟! یا ئه‌وه‌یه ئه‌قڵی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا ناگونجێت؟ وه‌ك وتم پێش هاتنی په‌یام به‌ره‌كان مرۆڤ له‌گه‌ڕان به‌دوای فریادڕهسێكدا تهواوهیلاك بوو، ئهنجاخودای له‌به‌رد دروست كردوو بووبهعهبدی. ئه‌ی ئهگهربتهكان به‌هانای مرۆڤهوهنههاتن چی ؟ ئهوكاتهبیریان كردهوهئهبێت به‌دوای خودایه‌كی نوێدابگهڕین به‌هانای مرۆڤهوهبێت، یادهبیت مرۆڤ خۆی نهجاتدهرو فریادهڕهسو وه‌دی هێنه‌ری عاقیبه‌تی خۆیبێت. مرۆڤدهبێت ئه‌م زمانه بۆگه‌نه‌ی خوێن ڕشتن له‌بیری خۆی بباته‌وه به‌زمانی گوڵ‌و سروشت‌و شیعر بدوێ، ئه‌مه‌یه ڕازیكردنی خودا. تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت خودا له خۆت ڕازی بكه‌یت ئه‌بێت بیر له دڵشكاندنی مێروولهكانیش نه‌كه‌یته‌وه، نیانیت له‌خۆتدا گه‌وره بكهیتو دڵڕه‌قی لهخۆتدابكوژیت، تۆ ئه‌گه‌ر خواناسێكی ڕاسته‌قینه‌یت ،ئه‌بێت خودات خۆشبوێت نه‌ك لێی بترسیت.
من باوه‌ڕم وایه خوشه‌ویستی كرده‌یه‌كه له‌نێوان دوو ڕۆح‌دا، نه‌ك ئه‌زموونی تێكه‌ڵاو بوونی دووجه‌سته، ناكرێت لهسهردهرگای ماڵه‌كان به‌خوێنی عیشق بنوسیت عیشق لێره حه‌رامه، ئاخر ئهگهرواشبێت، ئهمهخیانهته له‌و جوانیه‌ی خودا به مرۆڤی به‌خشیوه. سه‌یركه هه‌موو هاواریانه له ترسی ئاگری دۆزه‌خ، هه‌ڵپه‌یانه تاوێ زوتر بگه‌نه حۆریه كانی به هه‌شت، ئایاناشێت به‌هه‌شت و دۆزه خ له ده‌رونی خودی مرۆڤدا بونیان هه‌بێت؟ ئایا مرۆڤێك دنیابهدیوی جوانیه كه‌یدا ده‌بینێت بۆ خۆی هه‌وڵئه‌دات بیر له‌عه‌زاب ووێران كردنی ژیانی ئه‌وانی ترنهكاتهوه، سه‌رقاڵی دروست كردنی به‌هه‌شت نیه بۆخۆی و ئه‌وانی تر؟ ئایا كه‌سێك له‌م سه‌ر زهمینهتاریكهداۆزهخت بۆدائهخات، به‌ته‌فسیری خۆی، به‌دڵی خۆی ئه‌تنێرێت بۆبه‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م ئه مهدهست وه‌ردان نیه له كاری خودا؟ ئایا ئهمهسهندنهوهی داوه‌ری كردن نیهلهخودا؟ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خودانیه له‌خودا؟؟ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی خودایه‌تی نیه له‌خودا؟
ڕوئیا…ژن ته‌نیا بۆمناڵ و وه‌چه خستنهوهنیه، خۆ ژن مریشك و كارگه‌ی جوجه‌ڵه نیه. ژن ڕۆحێكی جوانه‌و سێكس یش به‌شێكه لهوبونیهته جوانه‌ی له‌عیشقی ژن‌دا بوونی هه‌یه.سێكس به‌شێكه له‌عشقی ژن، نه‌ك عشقی ژن به‌شێك بێت له‌سێكس، ژن ته‌نیا بریتی نیه له‌ئامێرێك بۆتێركردنی ئه‌وانه‌ی بهوتێڕوانینهوه ئه‌ژین، نهچێژلهجوانی ژنه‌كانیان ئه‌بینن و نه‌ئه‌توانن له‌زه‌تیش له‌حه‌قیقه‌تی جوانی خۆیان بكه‌ن. ئاخرئهوهی دڵ بدات به‌چه‌ند كه‌سێك دڵی لای كه‌سیان نیه، ده‌ی مرۆڤی مردووش هه‌ر ئهوهیهكهنهتوانێت له‌دڵی ژنێكدا په‌یكه‌رێكی هه‌بێت.
ڕوئیای من… خۆئه‌وانه لای خوداوهنههاتونهتهوه تابلیتی جه‌هه‌نه‌مت بده‌نێ!! جگه‌له‌وه‌ش هه‌ریه‌كێكیان بگره له‌خه‌یاڵیدا كۆیلایه‌تی‌و عه‌بدایه‌تی كه‌سێك ئه‌كات، بۆعیشقی كه‌سێك ئه‌بێت به‌خۆڵه‌مێش, ده‌ی ئێمه‌ش كه‌ی له‌مه تێمان پهڕاندووهوشتێكمان كردووه ههتابهپێوهرهكهی دڵی ئه‌وانیش گوناه بێت؟! ئاخر ئه‌وان كێ ئه‌ومافه‌ی پێداون تامنو تۆ هه‌واڵه‌ی جه‌هه‌نه‌م بكه‌ن ؟؟! له‌كاتێكدا ته‌نیا خودا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌و خۆیان نازانن خودی خۆیان به‌هه‌شتین یادۆزهخی! تۆ ئه‌بێت بیرت نه‌چێت گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی دۆزه‌خ و به‌هه‌شتن ئه‌دی خودا له‌م نێوه‌نده‌دا چ كاره‌یه!! مه‌گه‌ر هه‌ر خودا ئاگای له‌چاكه‌و خراپه‌ی مرۆڤنیه؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و سه‌ر ئه‌نجامی گوناهوسزادیاری ناكات؟ ده‌ی تۆ له‌كام گوناهی خۆت ئه‌ترسیت، له‌كاتێك دا خودا چاوی پێداویـت دنیاببینیت و ئه‌قڵی پێداویت بیربكه‌یته‌وه و هه‌سته‌كانیشی پداویت كاریان پێبكه‌یت، به‌شێوه‌یه‌كی دروست؟ ئه‌دی دڵی بۆله سینه‌دا دروست كردووه؟ ته‌نیا بۆبڵاو كردنه‌وه‌ی خوێن و پاڵاوتنی ؟ یابۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی كه‌سێكی تری تێدابێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌كاری دڵی مرۆڤ نیه ، ئه‌م هه‌سته‌ی بۆتێدا خوڵقاوه؟ مرۆڤ ئه‌وه‌ی هی خودی خۆیه‌تی حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه چۆنی بوێت ئاوابهكاری بهێنێ، ته‌نیا درۆ له‌گه‌ڵ خودی خۆی وده‌ورو به‌ره‌كه‌ی خۆیدا نه‌كات ،جوانی دونیای پێنهشێوێنێ ، تهنیاخیانهت نه‌كات،مافی كه‌سی له‌سه‌ر پێشێل نه‌كات
ڕوئیا … مرۆڤ گه‌ر درۆلهڕۆحی خویدانهكات خودا له‌ڕۆحی ئه‌ودایه. هه‌ركارێك تۆئهنجامی ئه‌ده‌یت ویژدانت بخه‌ره‌كار، ئایا ئه‌مه چ ماڵوێرانیه‌كی بۆئه‌وانی دی بهدواوهنیه؟ من پێم وایه ویژدانی مرۆڤ له‌سه‌روی هه‌مووشتێكه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ویژدان پێی ڕازیه خودا‌ش پێی ڕازیه، به‌ڵام كێشه‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه پێی وایه كه‌ئه‌و په‌رده‌ی دا به‌سه‌ر ویژ‌دانیدا لهبهرامبهرئهوانی تردا، ئیدی خودا‌ش ویژدانی نابینێ. نا ڕوئیا مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی له‌حه‌قیقه‌تی خوداتبێگات، ده‌بێت سهرهتاویژدان بخاتگهڕ، ویژدان و هیچی تر. گه‌مژه‌یی ئه‌مانه تائه‌و ڕاده‌یه‌یه پێیان وایه كهمرۆڤیان كڕی ئیدی موحیبه‌تی ئه‌ویشیان كڕیوه ،به‌ڵام دڵی مرۆڤ ته‌نیا به‌خۆشه‌ویستی داگیر ده‌كرێت، بۆیه كه‌داوای خۆشه‌ویستیان لێده‌كه‌یت، پاره‌ت ئه‌دنێ! له‌وانیش گه‌مژه‌تر ئه‌وانه‌ن واده‌زانن ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێداویت ئیدی موحیبهتیشی پێ به‌خشیویت، ئه‌شێت ئه‌مه زۆرجار سۆزانیهكانی له (عاشق)ه وهكردبێت بهلهشفرۆش.
ڕوئیا …مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی له‌خودا تێبگات ده‌بێـت سه‌ره‌تا ویژدانی بخاته گه‌ڕ، بیر له‌ویژدانی بكاته‌وه، خودا‌ش له‌سه‌ربه‌رماڵی یژدانت تۆدهبینێت نه‌ك له‌سه‌ر به‌رماڵی نوێژه‌كانت. ئایا له‌سه‌ر ئهوبهرماڵهی دهستهخوێناویهكانت هه‌ڵده‌بڕیت چاوه‌ڕێت وه‌ڵامت بدرێته‌وه؟! ئه‌وده‌ستانه‌ی خوێنی ناخی ئه‌وانی تری پێوه‌یه، چ ڕاسته‌وخۆ یا به‌پێچه‌وانه‌وه‌وه؟؟! هه‌رگیز ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت مرۆڤ به‌خوێنی كێچێك له‌نوێژ ئه‌چێت ، به‌ڵام خوێن ڕشتنیش ته‌نیا له‌ڕێگای كوشتن و برینداركردنی جهستهوهنییه، هه‌رجۆره برسیكردن‌و ماف پێشێل كردن و ئه‌وی دی ئازاركردن، جۆرێكه له‌خوێن ڕشتن . ئه‌شێت دڵشكانی مرۆڤ، لهبهچهقۆبرینداركردن ئازار دهرتربێت ، له‌ناو دڵاكوشتن له له‌خاچ دان سه‌ختربێت.
به‌شێكه له‌كتێبی (ڕوئیا…ئه‌و نامانه‌ی دۆزه‌خ گهیشتو ئه‌وان نه‌گه‌یشتن)