تابلۆیه‌کی خه‌ناوی! … جه‌لال قادر
گۆرانی ( ئێمه گیانێکین له دوو جه‌سته‌دا *) سمبوڵی خۆشه‌ویستی من و كچه قه‌ره‌جێکی هاوسێمان بوو. هه‌موو جارلهگهل گۆرانییه‌که چاوم پڕ ده‌بوو له فرمێسک ، کچه قهرهجهکهش پێده‌که‌نی و جوتێ چاڵی سه‌ر ڕوومه‌تی به‌ده‌ر ده‌که‌وت . منیش ئاواتم ده‌خواست ڕۆژێک بتوانم ئه‌و ڕوومه‌ته‌ی تێر ماچ که‌م.
ئه‌م کچه قه‌ره‌جه ناوی ( خوناو ) بوو هه‌میشه قۆل و باسکی به خه‌نه ده‌ڕازانده‌وه و ناو له‌پی ده‌ستیشی سوور ده‌کرد . به‌م به‌هه‌ره جوانه‌ی سه‌رنجی کچانی گه‌ره‌کی ڕاکێشا بوو ڕۆژانه ده‌هاتن بۆ لای تا ده‌ستیان له خه‌نه بگرن . ئه‌گه‌ر که‌سێک پاره‌ی نه‌بوایه به میروو یان چه‌ند نانه ڕه‌قێکی لێوه‌رده‌گرتن.
یه‌که‌مین جار که ماچم کرد ناو ده‌میم مژی و به ده‌ستم سه‌ریم گوشی و به په‌نجه‌کانم ویستم گرێی له‌چکه‌که‌ی بترازێنم ، که‌چی پالی پێوه‌نام و دووری خستمه‌وه . وتی : نامه‌وێ قژم ببینی!
وتم : بۆ؟
وتی : قژم کورته تا درێژ نه‌بێت نامه‌وێ که‌س بیبینێ!
وتم : به پێچه‌وانه‌وه ، من حه‌ز به کچی قژ کورت ده‌که‌م . به تایبه‌ت ئه‌و کچه قژ کورتانه‌ی له ته‌له‌فزیۆن ده‌یان بینم زۆر لام جوانن.
به کڵی چاو له‌سه‌ر مه‌چه‌کم روخساری کچێکی قژ کورتی کێشا و وتی : ده‌زانی ئه‌مه کێیه؟
وتم : نا ، نازانم . به‌س به تۆ ده‌چێ؟
وتی : ڕاست ده‌که‌یت.
پاشان له‌خوار ڕوخساره‌که وێنه‌ی جوتێ هه‌رمێی کێشا و وتی : ده‌زانی ئه‌م وێنه‌یه له چ مێوه‌یه‌ک ده‌چێ؟
وتم : هه‌رمێ!
وتی : ئافه‌رین . مه‌مکم وه‌ک هه‌رمێیه به‌س زۆر بچوکه ده‌ترسم حه‌زیان پێنه‌که‌ی؟
وتم : من عاشقی مه‌مک بچکۆلانه‌م! ( له‌و ڕۆژه‌وه زانیم ئه‌م کچه قه‌ره‌جه زۆردهزانێ ) لێم پرسی : تۆ چۆن فێری وێنه کێشانبوویت؟
وتی : هه‌ر له مندالییه‌وه له‌شم له خه‌نه ده‌گرت ، پاشان فێربووم به په‌نجه‌کانم خه‌ت بکێشم و به نینۆکه‌کانم خه‌ته‌کان ببڕم و باریکیان که‌مه‌وه.
وتم : گه‌ر ماچێکیترم بده‌یتێ کیلۆیه‌ک خه‌نه‌ت بۆ ده‌کڕم؟
ڵێوی هێنایه پێشه‌وه ، منیش له باوه‌شم گرت و ماچه شیرنهکانیم قوتدهدایهوه ، ئه‌مجاره‌یان ده‌ستم شۆڕکرده‌وه بۆ سه‌رمه‌مکی دوباره پالێکی پێوه‌نام و وتی : تۆ زۆر شه‌یتانی.
وتم : نا ویستم ئه‌ندازه‌ی مه‌مکت بگرم!
وتی : با بمێنێ بۆ جارێکی‌تر!
وتم : ئه‌ی ئه‌گه‌ر کیلۆ خه‌نه که بکه‌م به دوان؟
وتی : نا ..پێویستم پێ نییه..خه‌نه‌ش مه‌کڕه تا خۆم پێت نه‌لێم چونکه فه‌رده‌یه‌ک خه‌نه‌م هه‌یه هێشتا نهمکردووهتهوه!
وتم : له ژیانه حه‌ز به‌چی ده‌که‌یت ؟
وتی : حه‌ز به خه‌نه ده‌که‌م . حه‌ز ده‌که‌م سه‌رتاپای له‌شم له خه‌نه بگرم!.
وتم : ئه‌ی حه‌ز به‌چیتر ده‌که‌یت؟
وتی : حه‌زی من به تۆ نایه‌ته دی!
وتم : پێمبڵێ؟
وتی : من حه‌ز به بینینی هه‌ره‌س هێنانی به‌فر ده‌که‌م!
وتم : هه‌ره‌سی به‌فر؟ من ئه‌م شته‌م نه‌بینیوه و نه بیستووه!
وتی : کاتێ سه‌رچیاکان به‌فر دایان ده‌پۆشێ.. تووڕه ده‌بن و به‌فره‌کان توڕههلدهدهنه خواره‌وه ، کاتێ بهفرهکانش خلۆرده‌بنه‌وه ئیتر خۆیان ناگرن و به‌فره‌کانی ترش ههلدهمالن و به قه‌د ئه‌و چیایه شۆڕ ده‌بنه‌وه تا دێ ئه‌ندازه‌یان گه‌وره ده‌بێ که نزم ده‌بنه‌وه گه‌ر دێیه‌ک بێته به‌رده‌میان ڕایدهمالن!
وتم ؛ که‌واته تۆ هه‌ره‌ست بینیوه؟
وتی : به‌لێ ، هه‌رساڵ به‌فر زۆر ببارێ باوکم ده‌مان باته بنار چیاکان هه‌وار ههلدهدین له چیاکان وورد وورد ده‌ڕوانین تا بزانین هەرەس له کوێ ده‌ست پێده‌کات!
وتم : من نازانم هه‌ره‌س چییه! ..به‌س ده‌زانم تۆم خۆشده‌وێ جارێکی‌تر مه‌ڕۆ بۆ بینینی هه‌ره‌س ..هه‌ر له‌گه‌ل مندا بمێنه‌ره‌وه.
وتی : ناتوانم نه‌چم..ئێمه هه‌رساڵ کۆده‌بینه‌وه و هه‌وار ههلدهدهین ، خۆمان له خه‌نه ده‌گرین به ڕووتی له‌گه‌ڵ تۆپه‌له به‌فره‌کان یاری ده‌که‌ین..ڕه نگهکان ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌که‌ین. به‌فره‌که ده‌بێته فه‌رشێکی په‌مه‌یی ، تیشکی خۆرش باوه‌ش به بەفرهکه ده‌کات به‌ری نیگای چاومان ده‌گری ، له‌م کاته ڕه نگهکان ده‌بنه په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌کی بازنه‌یی و له ناویا سه‌ما ده‌که‌ین تا به‌ری چاومان له‌گه‌ڵ سروشتی دیمه‌نه‌که ڕادێتهوه .
وتم : ئه‌ی سه‌رماتان نابێت؟
وتی : ئه‌مه جه‌ژن وئاههنگمانه ، ئاگامان له‌سه‌رما نامێنێت!
وتم : حه‌ز به‌چیتر ده‌که‌یت؟
وتی : پێسته‌یه‌کی مه‌ڕ یان بزنم بۆ بێنه ، وێنه‌یه‌کی جوانی له‌سه‌ر ده‌کێشم ده‌یکه‌م به دیاریت بۆ یادگاری!
وتم : به‌سه‌رچاو ..دۆمه‌کان ده‌بینم پێسته‌کان وشک ده‌که‌نه‌وه بۆ ته‌پڵ دروست کردن..پێستهیهکیان لێده‌کڕم.
وتی : ده‌باشه، شه‌و دره‌نگه من ده‌چمه ژوورێ!
وتم : باشه ئازیزم گۆرانیه‌که‌م بۆ بلێ !
ده‌می خسته بنا گوێم و گۆرانی( ئێمه گیانێکین )ی هه‌موو خوێنده‌وه ، منیش له هه‌مان کات بۆنی گه‌ردن و ڕوخساریم ده‌کرد!
ئه‌و شه‌وه خه‌و نه‌چووه چاوم ، نه‌مده‌زانی بۆ چیاکان تووڕه‌ده‌بن و به‌فره‌کان له خۆیان دادهمالێنن . له خودا ده‌پاڕامه‌وه ئه‌م زستانه به‌فر زۆر نه‌بارێ و ههرهسش ڕوونه‌دا ، لێ خوشه‌ویسته‌که‌م بار نه‌کات.
له‌گه‌ڵ تاریکی و لێلی به‌ره به‌یان چاوه‌ڕووانی گزنگی خۆربووم به‌سه‌ر که‌ڵی شاره‌که‌م بدره‌وشێته‌وه..
خۆر به‌رز بووه‌وه و سێبەری دیوارەکان کورتر بوونەوە . نزیکی ماڵه دۆمه‌کان که‌وتم ، بینیم پێسته‌ی ئاژەلیان ڕاخستبووه به‌رتیشکی هه‌تاو تا وشک بێته‌وه . پێمگوتن: من هاتوم بۆ کڕینی پێسته‌یه‌کی وشککراو..وتیان : کاتێ وشک ده‌بێت ده‌یکه‌ین به ته‌پڵ..تۆ پێسته‌ی وشکت بۆ چییه؟
وتم : ده‌مه‌وێ وێنه‌ی له‌سه‌ر بکێشم.
پێسته‌یه‌کی نه‌رم و پاک و خاوێنیان داپێم ، دیوێکی لوس و جوان ، دیوه‌که‌یتری زبر بوو . له بن ههنگلم ناو تا به‌رده‌م ماڵی خوناو ڕانه‌وه ستام . ته‌نیا بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه خوناو ده‌رگا بکاته‌وه و دڵی خۆش که‌م..ده‌مزانی ئه‌م کچه قه‌ره‌جه ده‌ست و په‌نجه‌ی بۆ نیگار کێشان کراوه جوانترین تابلۆم پێشکه‌ش ده‌کات ، گه‌ر ده‌رگا بکاته‌وه به ده‌ستی دیاری بمبینێ جوانترین ماچمش ده‌داتێ!
به هێواشی له‌ده‌رگامدا..دڵشم به خێرایی لێیده‌دا..چاوه‌ڕووان بووم و ترس له گیانم نه‌بوو گه‌ر باوکی یا دایکی دەرگاکە بکەنەوە ، ده‌لێم : کچه‌که‌تان نیگار کێشه با به‌که‌یفی خۆی وێنه‌یه‌کم له‌سه‌ر ئه‌م پێسته‌یه بۆ بکێشێ.(.خوایه خومار ده‌رگا بکاته‌وه تا چالی سه‌ر رووخساری ببینم).
دووباره له‌ده‌رگامدا که‌س نه‌یکرده‌وه ، گه‌ڕه‌ک چۆل دیاربوو ، هه‌ستم ڕاگرت حه‌وشه‌یان بێده‌نگبوو..تا هێزم تیا‌بوو له‌ده‌رگامدا ..که‌س ده‌رگای نه‌کرده‌وه . له‌م کاته له خوامدهویست که‌سێ بێت و لێمبپرسێ : بۆ وا له‌ده‌رگا ده‌ده‌یت؟
بازمدایه ناو حه‌وشه‌یان ..مالێکی چۆڵ ..چه‌ند له‌ته نانه ڕهقێ له‌و ناوه که‌وتبون..جامێکی فافۆنم بینی به‌خه‌نه‌وه داپۆشرابوو..ژووره‌کانم پشکنی خاڵی بوو ..چاوم گێڕا به قه‌د دیواری گەچاوی هه‌یوانه‌که شوێن په‌نجه‌ی خوناوم بینی به‌خه‌نه چه‌ندین هێلی کێشابوو..هێله‌کان به لقی دره‌خته‌کان ده‌چون ڕه‌گه‌که‌شی خه‌تێکی که‌وانه‌یی بوو به دڵێکدا چه‌قیبوو..به لقه‌کانه‌وه وێنه‌ی ههرمێکانی شۆڕ کردبووه‌وه..چوارچێوەی دیوارهکە شوێن لەپی دەستی خوناویان پێوه نوسابوو. لەچکەکەی بە قەد بزماری دیوارەکە هەلواسیبوو..دڵم پێی وتم بگری ..بگری تا ده‌توانی!..گه‌ڕامه‌وه حه‌وشه و له ناو جامه خهناوییهکه ده‌ستم له خه‌نه گرت و به‌گریانه‌وه ده‌ستم خسته سه‌رده‌ستی خوناوو خۆم وه‌ک پاساری به لقی دره‌ختی دیواری ههیوانکهوه هه‌لواسی..بۆنی خەنەش سەرتاپای لەشی داگیر کردم..!