نامه‌یه‌كی كراوه بۆ سێ كوچكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی.. 1
(یه‌ك به سێ) به‌ش
سه‌رنجێكی پێویست:- خوێنه‌ری به نرخ …. من ویستم ئه‌م نامه‌یه لێره له كوردستان بڵاو بێته‌وه چونكه شتێكی تایبه‌ت به‌م وڵاته‌یه، كه‌چی بۆ چه‌ند به حساب ڕۆژنامه‌و گۆڤارێكم نارد هیچیان ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت به ناوی سه‌ریحی خۆشمه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه ئه‌مه ئه‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و شتی وایهیه كه ئه‌حزابی كوردی‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی پێوه با ئه‌دات، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه من پیاوی هیچ گه‌وادێك نیم‌و هیچی تر، ئه‌گین زۆر هه‌ن بۆیان هه‌یه هه‌موو شتێكی (بڤه)ش بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێر به ژێر له خزمه‌تدان ناچار بووم ڕوو بكه‌مه سایته جۆر به جۆره‌كان ئیتر نازانم له‌وانیشدا كامیان ڕه‌گی پیاوه‌تی تیایه‌و هی ئه‌ملاو ئه‌ولا نی یه.
ئه‌مه‌وێ له‌م نامه دوورودرێژه‌دا ڕووی ده‌مم بكه‌مه هه‌ر (سێ كۆچكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی) كه بریتین له به‌ڕێزان:
1. سه‌رۆكی هه‌رێم
2. په‌رله‌مانی هه‌رێم
3. حكومه‌تی هه‌رێم
ئومێدیشم وایه هه‌ر (سێ لا) به دڵی كراوه‌و به سنگی فراوانه‌وه گوێ بۆ بیروڕای هه‌موو هاوڵاتی یه‌كی كوردستان به بێ جیاوازی بگرن‌و خۆیان له هیچ كه‌س به گه‌وره‌تر نه‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام به كۆی بیروڕاكانی خه‌ڵكی كوردستان بتوانرێت چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موارو پشێوه‌ی ئێستای هه‌رێم دابین بكرێت‌و ژیان تیایدا ئاسایی بكرێته‌وه.
به‌ڕێزان: به‌ر له هه‌ر شت من ئه‌مه‌وێ وه‌ك هاوڵاتی یه‌كی ئاسایی‌و چه‌وساوه‌ی ده‌ستی زاڵمانه‌ی ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بدوێم‌و هه‌موو بوونێكی ترم وه‌ك شاعیر‌و نووسه‌رو شتی وا ئه‌خه‌مه لاوه‌و ته‌نها وه‌ك هاوڵاتی یه‌ك دێمه زمان، له‌به‌رئه‌وه نامه‌كه‌م وا پێویستی كرد تا ڕاده‌یه‌ك دوورودرێژ بێته ناو قسه‌و باسه‌كانه‌وه چونكهئاڵۆزی كێشه‌كه وه‌ها ئه‌خوازێت، بۆ چوونه سه‌ر ڕاستی‌و دروستی باسه‌كه‌ش به پێویستی ئه‌زانم له خۆمه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خراپ به قۆڕیاتهكانی خۆیان تۆمه‌تبارم نه‌كه‌ن‌و تفه‌نگ به تاریكی یه‌وه نه‌نێن، به‌ڵكو هه‌ق وایه فێری ئه‌وه ببین كه مرۆڤ له (كاتی پێویستی)دا ڕاستی له‌وه‌دایه (دڵسۆزی) له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه دابنێت‌و به‌چاوی ئه‌و (دڵسۆزی)یه‌شه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كان بكات‌و قسه له باره‌ی شته‌كانه‌وه بكات، جا لێره‌دا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ی منیش له وه‌ها قه‌ناعه‌تێكه‌وه سه‌رچاوه ئهگرێتو به‌و نیازه‌شه‌وه ده‌ستم داوه‌ته نووسینی ئه‌م نامه‌یه چونكه منیش وه‌ك هه‌ر كوردێك هاوڵاتی یه‌كی ئه‌م كوردستانهمو به ته‌نگ هه‌موو شتێكی چاك (تا خراپی) ئه‌م كۆمهڵگایهوهمو حه‌ز به پێشكه‌وتن‌و چاككردن‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی داد‌و دادپه‌روه‌ری تێدا ئهكهمو هه‌رگیز له به‌رامبه‌ریدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆم له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و به چاوی به‌رژه‌وه‌ندیش سه‌یری بوون‌و نه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانم نه‌كردووه، ئه‌و غه‌درانه‌ی كه لێم كراوه له سایه‌ی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێكدا شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه من به‌رژه‌وه‌ندیخواز نه‌بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌وێ به (سه‌راحه‌ت) دان به‌وه‌دا بنێم كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا وه‌ك (ده‌سه‌ڵات) نیم، نه‌ك له دوای (ڕاپه‌ڕین)ی (1991)ه‌وه به‌ڵكو له (شاخ)یش من (موعاره‌زه)یه‌كی سه‌رسه‌ختی شه‌ڕه‌كانی براكوژی بووم كه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی بیروڕا جیاوازه‌كانی ئێوه‌ی ئه‌حزابی كوردی ئه‌كرا، دژی هه‌موو ئه‌و كار‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌و نا دادپه‌روه‌رانه‌و نا كوردانه‌ی ئێوه‌م كه ده‌رهه‌ق به‌م كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌یه ئه‌یكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وه‌ك قه‌ناعه‌تێكی شه‌خسی له هیچ جۆره هه‌ڵبژاردنێكی ئێوه‌دا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك كردووتانه به‌شداریم نه‌كردووه‌و ده‌نگم پێ نه‌داون، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕاست بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ین كه خۆتان دوای (هه‌موو گزی‌و فزی)یه‌ك ڕاتان گه‌یاندووه ئه‌بینین ژماره‌ی (ده‌نگ نه‌ده‌ران) هه‌میشه زۆرینه بووه ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی (بیست ساڵ ته‌مه‌نی ئێوه) هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌زۆك بووه‌و به‌زه‌بری بهرتیلو ده‌م چهوركردنو خه‌ڵكی ههلپهرستو كاسهلێسو بووده‌ڵه كڕین‌و شتی وا ئه‌و تهمهنهتان هێناوه‌و هه‌میشه‌ش به ترس‌و له‌رزه‌وه ژیاون‌و به‌ده‌م خه‌وی ناخۆش بینینه‌وه تلاونه‌ته‌وه جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێوه بووم‌و نزیكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌م به بیروڕای خه‌ڵكی شه‌قامی كوردی هه‌بووه، ئاگاداری چۆنیه‌تی ڕازونیازی ئه‌و خه‌ڵكه بووم‌و شایه‌تی ئه‌وه‌م هه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنی (1992)ه‌وه بۆ له‌دایكبوونی به قه‌ولی خۆتان (حكومه‌تێكی ساوا) به‌ڵام زمان درێژ‌و درۆزان، چۆن ورده ورده ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سه‌ری هه‌ڵداو باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا گرت‌و ئێوه‌ش به تۆمه‌تی (تابوری پێنج‌و شتی وا) دژایه‌تی ناڕه‌واو نامرۆڤانه‌تان له‌گه‌ڵدا كرد، گوناهی ئه‌و خه‌ڵكه ناڕهزایهش ئه‌وه‌بوو كه به‌هۆی ئاڵۆزی‌و ئاڵۆزكاوی بارودۆخی ناوچه‌كه‌و جیهانیشه‌وه تا ئێستا ڕێكخراوێك یا حیزبێكی سیاسی (ڕاستگۆ) نه‌بووه ئه‌و ناڕه‌زایی بوونانه كۆبكاته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینێكی ئاقڵانه‌ی كورد په‌روه‌رانه‌ی بكات‌و تاسه‌ر له‌گه‌ڵیدا بێت‌و گه‌مه به چاره‌نووسی نهكاتو له كاتی پێویستدا له خشته‌ی نه‌بات وه‌ك هه‌ندێك (حیزبۆكه)ی دروستكراوی ئه‌ملاو ئه‌ولا كه له‌و ماوه جیاجیانه‌دا به خه‌ڵك‌و خوای ئه‌و گه‌له‌یان كرد، كۆمهڵگاو خه‌ڵكی ناڕازی تووشی شۆك كرد‌و دواییش پولێكی پێوه ناو به دهستو پێ شكاوی ده‌سبه‌رداری بوون، تا ئێستا ئه‌مه بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایی یانه پهرشو بڵاو بن‌و به بێ ده‌سه‌ڵاتی بمێنێته‌وه‌و دواجار خۆی ته‌سلیمی چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر بكات، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار چ وه‌ك پارتی‌و یهكێتێو چ وه‌ك ئه‌و (حیزبۆكه) داتاشراوانه‌ی له‌سه‌ر خوێن‌و گیانی ئه‌م گه‌له به‌خێو ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دیعایه‌ی دیموكراسی بوون‌و ئازادی پێ فرۆشتنیان پێوه بكهنو كۆمه‌ڵگای پێ دهستخهڕۆو ده‌م كوت بكه‌ن، له ماوه‌ی بیست ساڵی دوورودرێژ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانهتاندا ئه‌بێ چی ناڕه‌وایی‌و نا دادپه‌روه‌ریه‌ك مابێت به سه‌ر ئه‌م گهلو وڵاته‌دا نه‌هێنرابێت سڵتان له هیچ خراپه‌یه‌ك نه‌كردووه‌ته‌وه به بیانووی جۆراوجۆر هه‌موو جۆره یاریهكتان به موقه‌ده‌راتی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كردووه‌و تا گه‌یشتنه سه‌ر ئێسقان له هه‌وڵی داڕزاندنیدا بوون، ئه‌مه ڕاستی یه‌كی به‌رچاوه‌و فه‌ڕزه دانی پێدا بنێن‌و ئاوڕێك له كرده‌وه چهوتو خراپ‌و نا دادپهروهریهكانتان بده‌نه‌وه‌و ڕاستی یه‌كان له‌به‌رچاو بگرن‌و ده‌ست بكه‌ن به خۆپاككردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێن‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان دهسهڵاتو كاروباری خه‌ڵكی یه‌وه تا دوژمنان‌و داگیركه‌ران لێ ی سوودمه‌ند ئهبنو چاره‌نووسی (هه‌رێمی كوردستان)یش تووشی نوشست نه‌كه‌ن، چونكه كار‌و كرده‌وه دزێوه‌كانی ئێوه گه‌یشته ئاستێكی پڕ له گاڵته‌جاڕی ئه‌وتۆ كه وای لێهات له‌م یهكدوو ساڵه‌دا زۆر له‌و (حیزبۆكه) داتاشراوانه‌ی ئه‌ملاوئه‌ولا خۆیان بكه‌ن به (شێری ساخته)و كه‌وتنه هاشوهوشی ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌ك هه‌ر توانای چاكسازی‌و چاره‌سه‌ركردنیان پێ یه به‌ڵكو توانای ڕابه‌ری كردنی كۆمه‌ڵگاشیان هه‌یه به‌ره‌و گۆڕان‌و ڕزگاربوونی كۆمه‌ڵ له ده‌ست گهندهڵیو دیكتاتۆریه‌ت‌و شتی وا به‌ڵگه‌ش كاره‌ساتی (17/2/2011)ی شاری (سلێمانی)یه كه به ناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (حكومهتو په‌رله‌مان)ی (هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه حیزبۆكه شۆڤێنی‌و ئیسلامی یه داتاشراوه‌كان خۆیان كرده ده‌م ڕاستی‌و كوێخای ڕابه‌ری كردنی كه تا ئێستاش مه‌ترسی تێكدان‌و نه‌مانی (هه‌رێمی كوردستان)ی له پشته‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه چاره‌نووسی باشووری كوردستان كه به (هه‌رێمی كوردستان) ناودێر كراوه له مه‌ترسی فهوتانو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه، من به پێویستی ئه‌زانم هه‌موو كوردێكی بهشهرهفو وڵاتپه‌روه‌ر له سه‌ری به‌جواب بێت‌و هه‌وڵی ڕسواكردنی ئه‌و ده‌ستانه بدات كه خۆیان بۆ كاره‌ساتێكی وه‌ها مت كردووه، من لای خۆمه‌وه، هه‌ر جۆره بیروبۆچوونو بڕوایه‌كم هه‌بێت له‌سه‌رم پێویسته وه‌ك هاوڵاتی یه‌ك قسه له‌سه‌ر شتێك بكه‌م كه ئهزانمو لای خۆمه‌وه وه‌ها پیلانێكی ڕه‌ش رسوا بكه‌م‌و دژی هه‌موو جۆره تێكدان‌و نه‌هێشتنی سنوورێكم كه به (هه‌رێمی كوردستان) ناوی ئهبرێتو به‌شێكه له نیشتمانه دابه‌شكراوه كه‌م ئیتر ئه‌و پیلانه دژه نیشتمانی یه له لایه‌ن هه‌ر كهسو هه‌ر ڕێكخراو یا هه‌ر تاقم‌و حیزبێكه‌وه بێت‌و بكرێت به‌لامه‌وه پیلانێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی كوردبوونی ئێمه، به بڕوای من (هه‌رێمی كوردستان) موڵكی هه‌موو كورده‌و به خوێن‌و ڕهنجو مه‌رگی (هه‌شتا تا نه‌وه‌د) ساڵ ته‌مه‌نی تێكۆشانی خه‌ڵكی كورد له عێراقدا پێكهاتووه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و ده‌سه‌ڵاتداری یا ده‌سه‌ڵات نه‌داریه‌ی ئێستای ئه‌حزابی كورده‌وه نی یه‌و خهڵاتو دیاری ئه‌وانیش نی یه بۆ كورد به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك حازرخۆرێكی به‌ر سێبه‌ر هاتوونه‌ته كێشه‌كه‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی وه‌ها شتێك به پێویستی ئه‌زانم به پێ ی ده‌رفه‌تی ده‌ست كورتی ئه‌م جێ یه ئاوڕێك له مێژووی مانای (هه‌رێمی كوردستان) بده‌مه‌وه تا خه‌ڵك تێ بگات‌و بزانێ كه ئه‌و مێژووه چی یه‌و چۆن هاتوه‌و كێ كردوویهتیو چۆن كراوه؟ بۆ وه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو به چه‌ند دێڕێكیش بێت ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌و دروستبوونی (هه‌رێمی كوردستان)ه گرنگه تا خه‌ڵكی تێ ی بگات چی كراوه‌و چی ئه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دیاری بكات، ئه‌ویش وه‌هایه: دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌وه بوو كوردستان چوار پارچه‌كراو به‌شی باشووری خرایه سه‌ر عێراق هه‌ر چه‌ند له‌و كاته‌دا (شێخی نه‌مر) ڕێگر بوو بۆ به ئاسانی جێ به جێ كردنی وه‌ها كارێك به‌ڵام له كۆتایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا (شێخی نه‌مر) ناچار كرا له سه‌رمێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق‌و ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كاندا له‌سه‌ر شه‌ش خاڵ ڕێكه‌وێت به مه‌رجێك (شێخ) بچێته (دێ)یه‌كی (ئێران)و دهسهبهرداری شه‌ڕی چه‌كداری بێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه كه له ده‌ستووری عێراقیدا بڕیاری له‌سه‌ر درا (یاسای زمانه ناوچه‌ییه‌كان) بوو، ئه‌مه‌ش بۆ كوردی باشوور ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه تا ئێستاش ئێمه‌ی بێ ئاگا له‌و ڕهنجو گیانبازیه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ مسۆگه‌ر كردین بێ منهتینو نازانین كه ئه‌مه به‌ره‌نجی بازووی له‌ناوچوونی شۆڕشێكی خوێناوی سه‌وز بووه‌و له‌خۆڕا به‌رهه‌م نه‌هاتووه، ساڵی (1958) كه (عه‌بدوڵكه‌ریم قاسم) ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی (14ی تهمووز)ی گرته ده‌ست له به‌شێكی ماده‌ی (3)ی (ده‌ستووری كۆماری)دا وه‌ها بڕیارێكی دهركردو ئه‌ڵێ: (…. عهرهبو كورد له‌م نیشتمانه‌دا به‌هاوبه‌ش دانرێتو ئه‌م ده‌ستووره بڕیار له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی یان له چوار چێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوودا ئه‌دات)، هه‌رچه‌ند (عه‌بدولكه‌ریم)) له‌وه زێده‌تر كاری بۆ جێ به جێ كردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی كورد نه‌كرد به‌ڵكو هه‌ر له ڕێ ی ئه‌وه‌وه یه‌كه‌م گولله‌ی (شه‌ڕ به كورد فرۆشتن) به گه‌لی كورده‌وه نراو تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و دان پێدانانه (ده‌ستووری)یه بۆ بوونی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگ بوو تا ساڵی (1970) هاته پێش‌و به (به‌یانی 11ی ئازار) كه ڕێكه‌وتنی نێوان (بارزانی‌و حیزبی به‌عس) بوو به ڕه‌سمی دان به بوونی سنووری كوردستاندا نرا وه‌ك ناوچه‌یه‌كی (ئۆتۆنۆمی) كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڕه‌سمی ناسینهشدا كه له‌گه‌ڵ كورد كرا هیچ حكومه‌تێكی عێراق ئاماده نه‌بوو له بواری كرده‌یی دا ئه‌وه‌ی كورد خۆی ئهیخواست ئه‌نجامی بدات به‌ڵكو هه‌ر حكومه‌ته خۆی له لایه‌ن خۆی‌و دهستو پێوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی كاره‌كه‌ی به‌ڕێوه ئه‌برد بۆیه دوای ئه‌وه‌ش كورد به چه‌كداری مایه‌وه‌و سوور بوو له‌سه‌ر جێ به جێ كردنی مافه‌كانی تا دوای (ڕاپه‌ڕین)ی (1991) جارێكی تر حیزبه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی (سه‌دام)دا كه‌وتنه‌وه گفتوگۆ كه به ڕێكه‌وتنی (ماچه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی) ناسراوه له (22/7/1991) به ناوی (پڕۆژه)وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئیمزا كرا كه ده‌قی ئه‌و ڕێكه‌وتنه لای من هه‌یه‌و له سه‌رانی حیزبه كوردیه‌كان زیاتر كه‌سی تر ئاگای لێ ی نی یه ڕه‌نگه زۆر حیزبۆكهش هه‌بن هه‌ر نه‌زانن شتی وا هه‌یه یا نا، ئه‌وی ڕاستی بێت سه‌ره‌تای ئه‌و (پڕۆژه)یه به‌م جۆره‌یه: (ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له دانیشتنی 1412دا …. بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا: ژماره ( ) بۆ ساڵی 1991: یاسای حوكمی زاتی بۆ ناوچه‌ی كوردستان) ئه‌بینین بۆ یه‌كه‌مجار ناوچه‌ی حوكمی زاتی بووه به (ناوچه‌ی كوردستان) ئه‌م دان پێدانانه‌ی (به‌عس) به كیانێكی سیاسی‌و جوگرافی له باشووردا هه‌روا هه‌وانته نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وه به درێژایی یه‌ك سه‌ده كورد خوێنی بۆ ڕشتووه‌و گیانی بۆ به‌خشیووه، ماڵ‌و موڵكی كورد خۆیهتیو هی هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نی یه‌و نه‌بووه كه‌سیش بۆی نی یه تێكی بداته‌وه‌و ته‌سلیم به عیراقی بكاته‌وه‌و وا بزانێ ماڵ‌و موڵكی باوكێتیو پیاوه‌تی به سه‌ره‌وه بكات ئیتر هه‌ر بیانوویه‌كی به ده‌سته‌وه بێت یا نا، ئه‌وه موڵك‌و ماڵی نهتهوهییو نیشتمانی یه‌و بڤه‌یه هه‌ر كه‌س ده‌ستی خراپی بۆ درێژ بكات‌و بیه‌وێ كاولی بكاته‌وه، هه‌ر له‌به ئه‌وه‌یه من به پێویستی ئه‌زانم كه هه‌ر كوردێك خۆی به شیاوی (كورد بوون) بزانێت‌و شه‌ره‌فی (كورد بوون) به‌خۆی بدات هه‌قی خۆیه‌تی به‌و پیلانه‌ی ئه‌یه‌وێ (هه‌رێمی كوردستان) یان (ناوچه‌ی كوردستان) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و ڕا ده‌ستی داگیركه‌رانی بكاته‌وه دژایه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ردا بكاته‌وه‌و ڕێ به هیچ بیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كی نه‌دات دوای ئه‌م ڕوونكردنه‌وه پێویستهی كردم ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر درێژه‌دان به نامهكهمو خستنه ڕووی ئه‌و پێشنیار‌و بۆچوونانه‌ی به پێویستی ئه‌زانم كه (سێ كوچكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی) گوێ ی لێ بگرێت‌و بزانێ چی بكرێ‌و چی نه‌كرێت به قازانجی (هه‌رێمی كوردستان)و نه‌ته‌وه‌ی كورده.
ماویه‌تی