
له: چیاکانی من
له‌وێدا شوێنێک و لێره‌دا تشتێک، هه‌میشه به خۆیانه‌وه گرێمده‌ده‌ن. یان ره‌نگه من خۆم به‌وانه‌وه گرێبده‌م؟ ئه‌وه‌تا من له گه‌ڕیده‌ییمدا ئازاد نیم، من ئاوێته‌ی تۆ و شوێنه‌کانم، جه‌نگی چیاکانم. مرۆڤ خۆی ئاوێته‌یه‌که له کۆ؛ تاکه‌که‌سێک له کۆ. بوونێک له کۆ قووڕساییه‌که له مرۆڤ: مرۆڤ بریتییه له هه‌موو بوون.
هه‌رده‌ڵێی هه‌وه‌ڵێن هه‌له فامی تشتگه‌لێک ده‌که‌م. وێده‌چێ هه‌روه‌ک نه‌مه‌وێ له خۆمدا جیاببمه‌وه، له‌وه‌ش زێتر خۆم له پرسیارگه‌ل بده‌م؟ هه‌ندێ جار نیگه‌رانم له خۆم، من پیاوی ئه‌و رۆژگاره نیم که مه‌یلی له ده‌سه‌ڵاتێکی ساخته‌یه.
ئه‌وها له خۆت بدوێ که ناتوانی. من قه‌ڵه‌مڕه‌وی هیچ ناکه‌م؛ که‌سێکیش به قه‌ڵه‌مڕه‌و ناسناکه‌م. ئه‌وه‌تا زمانیش به‌رزه‌فت ناکرێ. من ئه‌وها هه‌دادانم. منێک که له ده‌ره‌وه‌ی دابه‌شکارییه‌کانم، چیاگه‌لێک له‌ناو چاوه‌کانمدا له بیرچوونه‌وه‌یه. ده‌بینی ئه‌م زمانه له دڵه‌له‌رزێدا ده‌زرینگێته‌وه؟
هه‌ستده‌که‌ی وشه‌کانم چنینه‌وه‌ت به بینراو ده‌که‌ن؟ بریا له بینین به‌ده‌ر بایت، من که خۆم له بینین بینراو نیم. لێ له‌ناو ئه‌و تاریکییه گه‌شه‌کردووه‌دا، به تروسکانه‌وه‌ی خۆم شاگه‌شکه‌م.
ئه‌وها خۆم یادداشت ده‌که‌م، که له فه‌رامۆشکردنی تۆ دام. هه‌نووکه هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌کێشم، تا له فه‌رامۆشییدا رۆبچم. چیایه‌ک له هه‌بووندا بوو، هه‌نووکه‌ش بوونێک له بووندایه. من ته‌نیا هه‌بوونی چیاکانی ئه‌وێ ده‌بینم و رۆژێک دێ، به‌یانییه‌ک که بێ‌دار ده‌بمه‌وه، وه‌ک خه‌ونێک، هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌وێم له یاد بچن. ئه‌وها ئه‌وێ ده‌بێته ماڵێک له یاده‌وه‌رییه‌کی چۆڵ. ئه‌وه‌تا له کاتی نووسیندا ده‌بمه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نادیار و که‌سیش ده‌ستی به نادیارییم ناگات.
هه‌بوون، وڕکی منه. هه‌بوون چاوتروکانێکه له کاتدا. هه‌ستده‌که‌م گێژ ده‌بم، هه‌رده‌ڵێی خه‌ریکم له دایک ده‌بمه‌وه. له دایکبوون: من زه‌ڕنه‌قووته‌یه‌کم بینی له‌سه‌ر رۆخی په‌نجه‌ره‌که‌م له دایکبوو. زه‌ڕنه‌قووته‌یه‌ک به رووتی به دوای باڵه‌کانییه‌وه ده‌یجریواند. دایکیشی به ده‌نووکی بوونی به ده‌مییه‌وه ده‌کرد.
بۆ جیهان هه‌میشه له دایک نابێته‌وه؟
کاتێ زه‌ڕنه‌قووته‌که ده‌نووکی بۆ دایکی درێژ ده‌کرد، جیهانێک له بێ‌زمانی به دوای ئازادبوون ده‌گه‌ڕا. جیهانێک له‌و دیمه‌نه‌وه له دایک بوو. ئه‌وه‌تا به ته‌مام ئازادی خۆت پێببه‌خشم. ئه‌وجا دوو باڵت له وشه‌گه‌ل بۆ ده‌هۆنمه‌وه، ئه‌ی زه‌ڕنه‌قووته‌ی روح! ئه‌وها ته‌نیا بۆ خۆت بژیی. وه‌لێ به له دایکبوونه‌وه، ئازادم من. له دایکبوونه‌وه، زه‌ڕنه‌قووته‌یی، ره‌چه‌ڵه‌کی جه‌نگی منه.
له دایکبوونه‌وه ئاسان نییه، وه‌لێ له هه‌بووندایه. له هه‌بووندایه تۆ. ئا ئه‌مه‌ش ته‌نیاییه. دوا دێڕ، چاوه‌ڕوانی منه؛ چاوه‌ڕوانی من، دوا دێڕه. دوا دێڕ، چاوتروکانێکه له ڕێگه.
من ده‌بێ هه‌میشه پرسیار له چاوتروکانی تۆ بکه‌م. چونکه کوشته‌ی فه‌رامۆشکردنی تۆم.
ئه‌ها ئستاکه سه‌عات چواری شه‌وه و خه‌ویشم زڕاوه. وه‌ک گڕێک جێگه‌که‌م جێده‌هێڵم. هاتمه ئێره. بۆ تۆ نووسین: هه‌بوونه.
ئه‌وێش له گزینگێک ده‌چێت که له مندا ئاڵا بێت. من مه‌یلی خه‌ونێکی خاوێنم؛ من رووتترم له رووبار. حه‌زم ده‌کرد ئه‌وها ته‌نیاییت. خۆشم له تاریکییه‌کی داهێنه‌رانه‌دا جێگیرم. له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی روونی تاریک‌دا، له گێژییه‌کی رۆشندا، ئاماده‌م.
گوتنی ترم زۆره بۆت. لێ ناتوانم بۆت بنووسمه‌وه. من ژیاننامه‌ی خۆم نین، بیرهاتنه‌وه له مندایه.
ئه‌وها به ده‌م راڕه‌وی وشه‌وه ده‌نووسم. به‌ر له‌وه ئاوێنه ببینم، رووخساری تۆم له ئاوێنه‌بوونه‌وه‌ی گۆماودا ده‌بینی. دواجار ئاوێنه رووخساری خۆی پێبه‌خشێم. ئه‌وه‌تا ئێستا له رووخساری خۆم راده‌مێنم. ئاوێنه‌ش له خۆیدا ئاوێنه بۆته‌وه. رووخسارێکی رووت له رووخساری من پڕه له رووتی. که هه‌سته‌ده‌که‌م له هیچ رووخسارێک ناچم، ئه‌وکاته خۆمم. ئای که ئه‌سته‌مه ته‌نیا له خۆت بچیت! ئه‌سته‌میش مسۆگه‌رییه. ئه‌سته‌می ئاسمانی منه. له نێوان ئه‌سته‌میی و مسۆگه‌رییدا، ئاشنایه‌تییه‌ک هه‌یه.
ئه‌وه‌تا له دایکبوومه‌وه. هه‌ناسه‌یه‌ک بکێشه!
خه‌وشێکی جوانه که له دایکبوومه‌وه.
2011زستانی
ستۆکهۆلم