چریكه‌كانی ناو ته‌م …. حه‌سه‌ن مسته‌فا
چیرۆك
ئه‌و هه‌میشه ده‌یگوت : هه‌رچه‌نده شه‌ڕی ناوخۆ هه‌موو هیواكانی ژاكاندووم، به‌ڵام ئه‌م حه‌وت خوێندكاره‌م به ته‌واوی فێری مۆسیقا ببن، هیچ خه‌مێكم نامێنێ… ئیدی ده‌ڕۆم به‌دوای خه‌ونه‌كه‌م داده‌چم…به‌دوای تارمایی ناو ته‌مه‌كه‌دا سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم!!…ئه‌و زۆبه‌ی كات له‌گه‌ڵ خۆی ده‌دوا…بۆیه وه‌ك كه‌سێكی خه‌یاڵی ده‌رده‌كه‌وت به‌لای هه‌ندێك كه‌س و رۆحزل و خۆپه‌رستیش لای هه‌ندێكی تر… سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بارگرژییانه‌ی شاری گرتبووه‌وه، هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه، كاتی دیاریكراوی خۆیان ده‌زانی بۆ وانه‌كانی مامۆستا. بۆیه مامۆستا بێ‌دوودڵی و به‌و په‌ڕی هێمنییه‌وه چاره‌كێكی ده‌ویست بۆ كاتی دیاریكراو له ماڵ ده‌رده‌كه‌وت و به‌به‌ر باخچاندا ده‌هات به‌ره‌و ئه‌و هۆڵه‌ی تا پرۆڤه به خوێندكاره‌كان بكات. ئه‌و زۆر به ڕێكی به رێگادا ده‌ڕۆیشت، كه‌متر ئاوڕی به‌ملاوئه‌ولا ده‌دایه‌وه، قووڵ له‌به‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌یڕوانی، هه‌ندێكجار به نه‌رمه ئاوازێكه‌وه رێی ده‌كرد. تا ده‌گه‌یشته هۆڵه‌كه ده‌یانجار ده‌ستی بۆ گرێی بۆینباخه گوڵگوڵییه‌كه‌ی ده‌برد و له‌گه‌ڵیشدا ده‌ستێكی به قژه له‌لا شه‌قبووه‌كه‌یدا ده‌هێنا و سمێڵه‌بۆیه‌كراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌رمه ئاوازه بسكه‌یان ده‌هات. ئه‌و له‌و كه‌سانه‌بوو كه هه‌میشه پێڵاوه‌كه‌ی بریقه‌ی ده‌دا و هه‌رده‌تگوت تازه له‌ده‌ستی بۆیاخچییه‌كه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه. ئه‌و زیاد له پێویست گرنگی به جوانی له‌شولار و سیمای خۆیده‌دا، بۆیه حه‌زیشی له‌وه‌بوو خوێندكاره‌كانیش پۆشته و په‌رداخ بن. هیچ كات هێنده‌ی ئه‌و ده‌مه په‌ست و دڵته‌نگ نه‌ده‌بوو كه خوێندكارێكی به پیس و پۆخڵی بدیتبا. یان ئامێره مۆسیقییه‌كه‌ی به بێبایه‌خی هه‌ڵگرتبا، واوه‌یلا بۆ ئه‌وه‌ی شوختێكی به‌ر ئامێره‌كه ده‌كه‌وت، چۆن سه‌رزه‌نشتی ده‌كرد و ئه‌ركی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر ده‌قاتده‌كرد. من هه‌ر وام ده‌ناسی كه ره‌فتاره‌كه‌یم ده‌خوێندنه‌وه، پێم كه‌سێكی هێمن و كه‌مدوو بوو، به‌ڵام خوێندكاره‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان پێده‌گوتم. ئه‌وان له توڕه‌ییه‌كه‌ی زۆر ده‌ترسان، پێیان سه‌یر ده‌بوو كه ده‌مگوت؛ به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی ئارامه!. دوایی بۆمده‌ركه‌وت ئه‌وانیش راستیان ده‌كرد. ئه‌و له كاتی وانه وتنه‌وه‌دا زۆر كه‌سێكی پێ‌داگر بوو. هه‌ر ئه‌م پێداگرییه‌ی ئه‌ویش بوو وای له خوێندكاره‌كان كرد به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ته‌واو فێری لێدانی ئامێره مۆسیقییه‌كان ببن… ئه‌م جیهانه‌ی ئه‌وان هه‌رچه‌نده زۆر بچووك بوو، به‌ڵام له ناوه‌وه‌دا … له ناو ئه‌م چوار دیواره‌دا، له‌و شه‌پۆله بێكۆتاییانه‌ی ده‌ریا ده‌چوو، كه كه‌شتییه گه‌وره‌كانیش له‌سه‌ر پشتیاندا وه‌ك خاڵێكی بچووك ده‌دره‌وشێنه‌وه… شه‌پۆلی ئاوازه‌كان به‌ره‌و له‌بیرچوونه‌وه هه‌ڵیده‌گرتن… كه كه‌وانه‌كان یان په‌نجه‌كانیان له‌سه‌ر ژێیه‌كاندا ده‌هاتن و ده‌چوون سه‌ریان سوك و ته‌نیان وه‌ك پوشكه‌یێكی ده‌م بای لێده‌هات و هه‌ستیان به فڕین ده‌كرد.. فڕین به‌ره‌و ته‌مێكی حه‌وتڕه‌نگ كه مامۆستا هه‌میشه به‌دوایانه‌وه‌بوو.
به‌رله‌وه‌ی پرۆڤه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن، مامۆستا بۆ چه‌ند ساتێك له دیار ئه‌م تابلۆیه داده‌ما كه خۆی كێشابووی، پاشان رووی له قه‌په‌نگه گه‌وره‌كه‌ی هۆڵه‌كه ده‌كرد، كه لا دیوارێكی له ناوه‌ڕاستدا بۆش ده‌كرد و بانگی دوو له خوێندكاره‌كانی ده‌كرد تا بیكه‌نه‌وه… ئه‌و قه‌په‌نگه گه‌وره‌یه به‌سه‌ر خه‌ره‌نددا ده‌یڕوانی، له نێوان دیواری هۆڵه‌كه و لێواری خه‌ره‌ند باخێكی فراوان نێوانی ده‌كردن… كردنه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێی هه‌ر دوولای قه‌په‌نگه‌كه بۆ ئه‌وه‌بوو تا ئاوازه‌كانی ناو هۆڵ هاڕمۆنیایه‌ك له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كانی ناو خه‌ره‌ند پێك‌بێنن… شنانه‌وه‌ی گه‌ڵا تێكچڕژاوه‌كانی باخچه‌كه‌ش تێكه‌ڵ ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆكتێله ئاوازه. رۆژانه دوو كاتژمێر ئه‌م هۆڵه جمه‌ی ده‌هات . هه‌رچی په‌پووله‌ی سه‌ر ئه‌م شاره هه‌بوون له‌وێ كۆده‌بوونه‌وه. سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لای قه‌په‌نگه‌كه بكرێنه‌وه باڵه‌كانیان له میناكانی ده‌خشاند و سه‌رمه‌ستانه خۆیان به مینای قه‌په‌نگه‌كه‌داده‌دا… له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی قه‌په‌نگه‌كه و واڵابوونی لایه‌كی هۆڵه‌كه به ماوه‌یه‌كی كورت په‌پووله‌كان ده‌ڕژانه ناوی وه‌ك رژانی سه‌ربه‌ره‌وخواری تاڤگه‌یه‌ك… ئه‌وان هه‌موو ره‌نگه‌كانیان به باڵه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، كه‌چی مامۆستا هه‌ر له سیحری به‌ده‌ستهێنانی حه‌وتڕه‌نگ ده‌گه‌ڕا… ئه‌و ئیلهامی له‌و هه‌موو ره‌نگه وه‌رده‌گرت و كاری له‌سه‌ر تابلۆكه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ره‌نگه‌كان ده‌گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌جووڵێكدا ره‌نگی تری بۆ به‌دیارده‌كه‌وت. بۆیه سه‌رسام ده‌بوو زۆرجاربێهوده‌یی دایده‌گرت له دۆزینه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان. ئه‌و كه ره‌نگێكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌بینی تا ماوه‌یه‌ك ره‌نگی شینی له‌بیرده‌چووه‌وه، كه په‌پووله‌یه‌كی باڵ په‌مبه‌یی له‌سه‌ر ژێیه‌كانی كه‌مانچه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نیشت گومانی له ره‌نگی سوور په‌یداده‌بوو، كه ئه‌و په‌پووله سپیه خاڵ ره‌شه‌شی ده‌هاته سه‌ر بۆینباخه گوڵگوڵییه‌كه‌ی یه‌ك به‌یه‌ك خاڵه‌كانی نۆته‌ی سه‌ر كاغه‌زه‌كه به ژووره‌كه‌دا بڵاوده‌بوونه‌وه و به‌به‌رچاوییه‌وه به‌سه‌ر باخچه‌كه‌دا ده‌فڕین و بۆ ناو خه‌ره‌ند ونده‌بوون.
ئه‌و رۆژه‌ی به‌رپرسی عه‌سكه‌ری ناوچه‌كه به‌دوایدا ناردن، كه ده‌بێت ئه‌م ئاوازه سیحراوییه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ر وێردی زمانی هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م ئامیر به‌تالیۆنه‌كه‌یان لێبدرێ، تا باشتر بتوانێ پلانی شه‌ڕ دابنێ و به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا سه‌ركه‌وێت. ئه‌وان به‌ر له‌وه‌ی بێڵن مامۆستا قسه‌یه‌ك بكات، به رۆحێكی پڕ له یاخیبوونه‌وه به‌رسڤی نێردراوه‌كه‌یان دایه‌وه، كه ناتوانن له هیچ هۆڵێكی تر جگه له‌و هۆڵه ئاواز بژه‌نن. نایانه‌وێ ئاوازێك به‌رنه ده‌ره‌وه تا ئیهامی شه‌ڕی لێوه‌ربگیرێ و به‌هیچ شێوه‌یێك رێگا به‌خۆیان ناده‌ن ده‌ستی مۆسیقا سوور كه‌ن به خوێن..مامۆستا چاوه‌ڕێی به‌رسڤێكی ئاوا لۆژیكی له‌و پۆله خوێندكاره‌ی نه‌ده‌كرد. ئه‌و وایده‌زانی هێشتا ماویانه تا بتوانن قسه له سیحری مۆسیقا بكه‌ن. به‌ڵام مامۆستا به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی درێژه‌وه رووی له خوێندكاره‌كانی كرد و پێی وتن: ئێوه ئازادن تازه پێویستیتان به من نه‌ما… هه‌موویان وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆرسێك بن بۆ ته‌واوكردنی پارچه‌یێكی گۆرانی، له‌پڕ و به‌یه‌كده‌نگ گوتیان : نا ، نا مامۆستا ئێمه لێره ناچینه ده‌ره‌وه و ناتوانین له‌شوێنێك مۆسیقا لێبده‌ین كه بۆنی بارووت داغانی كردبێت.. چۆن ده‌توانین ئاوازێكی ئاوا نه‌مر له نێو هۆڵێكی موغاویری و له‌به‌رده‌م جه‌لادێكی شه‌ڕ بژه‌نین. نا.. نا ئه‌م ئاوازه هه‌رگیز به نێو ته‌له‌كاندا گوزه‌ر ناكات… قسه سه‌ره‌تاكانی مامۆستا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌بوو تاقییان بكاته‌وه تا بزانێ ئه‌وان چه‌نده راستگۆ و سوورن له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌یان. بۆیه مامۆستا قه‌ت هێنده‌ی ئه‌و رۆژه ئاسووده‌نه‌ببوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو هه‌ستی به شه‌رمه‌زاریێكی زۆركرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی، كه رۆژێك له‌رۆژان خۆی لێزوێرده‌كردن. ویژدانی ئازاری پێگه‌یشت، كه بینی ئه‌وان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌تر بیرده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و بۆی چووبوو. ئیدی دوای ئه‌م به‌رسڤه و ره‌تكردنه‌وه‌یه، بۆ رۆژانی دواتر هه‌ریه‌كه‌ی به‌بیانویێك ده‌ستگیركرا و تیپه‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. كه‌چی مامۆستا رۆژانه له‌سه‌ر هه‌مان ریتم به‌ره‌و هه‌مان شوێن رێی ده‌كرد و به‌یادی ئه‌وان پارچه‌یێكی مۆسیقای ده‌ژه‌نیی .. له‌و پارچانه‌ی كه ناویان نابوو چریكه‌كانی خه‌ره‌ند. ناوه‌ناوه‌ش فڵچه‌یێكی له‌و تابلۆیه ده‌دا كه ساڵانێكبوو بۆی ته‌واو نه‌ده‌كرا، ئه‌ویش دروستكردنی تارمایی مرۆڤێك بوو له‌نیو ته‌مێكی حه‌وتڕه‌نگیدا، كه وای هه‌ستده‌كرد رۆژێك ئه‌و ته‌مه له خۆدا ونی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك بڵێی له‌م دواییانه‌دا چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانی بوو تا جارێكی تر به‌یه‌كه‌وه چریكه‌كانی خه‌ره‌ند بژه‌نن و ئه‌ویش به‌نێو راڕه‌وه‌كانی ئه‌م ته‌مه حه‌وتڕه‌نگییه‌دا له‌و په‌ڕی ئومێده‌وه خۆی ونكات. رۆژبه‌ڕۆژ ئومێدی داده‌نا له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاره‌كان و ره‌نگه‌كانی سه‌ر تابلۆكه‌ش كاڵده‌بوونه‌وه و هه‌موویان له‌یه‌ك ره‌نگدا ده‌توانه‌وه، بۆیه ئه‌م تابلۆیه‌ش له سیحربوونی خۆی كه‌وت وه‌ك چۆن چریكه‌كانی خه‌ره‌ند له‌دوای ونبوونی خوێندكاره‌كان رۆژبه‌ڕۆژ ناڵه‌یان له مامۆستا هه‌ڵده‌ستاند و ئه‌ویشیان به‌ره‌و نازه‌مه‌ن راپێچكرد . …ئه‌مڕۆ دوای پانزه ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر وه‌شاندنی دوایین فڵچه به‌سه‌ر تابلۆكه‌دا، له یه‌كه‌م تاقیگه‌ی وێنه‌یی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كاندا ..تازه مامۆستا هه‌ڤاڵ خه‌ریكه ئه‌م تابلۆیه بۆ قوتابییه‌كانی شیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مامۆستای هونه‌ری سه‌رسامكردووه ناوی سه‌ر تابلۆكه‌یه (تارمایی ناو ته‌مه حه‌وتڕه‌نگییه‌كه) كه نه تارمایی تێدا ده‌دۆزێته‌وه و نه ره‌نگه‌كانی ده‌بینی، بۆیه نه‌یده‌زانی له كوێ به تابلۆكه‌دا بچێته‌وه.
15\5\2011 رواندز
حه‌سه‌ن مسته‌فا – رواندز