
داكۆكی له سكانداڵ …. فه‌ره‌یدون عارف
سی و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌دیاریكراوی له 1978 رێكخراوی (Human Rights Watch)
بۆ چاودێری له مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا دامه‌زرا. له‌م ماوه‌یه‌دا به سه‌دان راپۆرتی له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ و پێشێلكارییه‌كان و خنكاندنی ئازادی و بێڕێزیكردن به به‌ها مرۆییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و سته‌مگه‌رو گروپ و تاقمه تیرۆریستی و مافیاكانه‌وه بڵاوكردۆته‌وه. سی و سێ ساڵه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بێلایه‌نانه‌و پرۆفێشناڵانه بۆ ده‌رخستنی رووی دزێوی سته‌مكاران و رژێمه پاوانخوازو تۆتالیتێر‌و مرۆڤكوژه‌كان لێبڕوانه كار ده‌كات. چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه‌و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی حسابێكی گرنگ و تایبه‌ت بۆ راپۆرت و راسپارده‌كانی ده‌كرێت و به داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و دیموكراسییه‌ت داده‌نرێت. سیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان زۆر به‌بایه‌خه‌وه راپۆرته‌كانی ده‌خوێننه‌وه‌و له‌لایه‌ن چه‌ندین ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌وه راپۆرته‌كانی ئه‌م رێكخراوه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی زانیاری به‌كارده‌هێنرێت. هه‌روه‌ك له رابردوودا چه‌ندین راپۆرتی گرنگی له‌سه‌ر مه‌زوڵمییه‌تی گه‌لی كورد و چه‌وساندنه‌وه‌و كوشتن و له‌ناوبردنی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه دیكتاتۆر‌و دڕنده‌كانی ناوچه‌كه بڵاوكردۆته‌وه. كه‌چی له‌ملاوه رێكخراوێكی پاشكۆی حزب و نه‌خوێنده‌واری وه‌ك سه‌ندیكای به‌ناو رۆژنامه‌نووسان دێت و كاڵفامانه بوختانی لایه‌نگیری و مه‌یلی سیاسی بۆ ئه‌و رێكخراوه دروست ده‌كات و تۆمه‌تی نادروست و نالۆژیكی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت. ئه‌وه‌ی له رابردوودا ئه‌م سه‌ندیكایه له ئاست تیرۆر و تۆقاندن و رفاندن و سوكایه‌تیكردن به رۆژنامه‌نووسانی ئازاد، كه‌ڕو كوێر و لاڵ بووه‌و مێشێك میوانی نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، كه ئه‌مڕۆ ده‌ست بداته درۆ‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و چه‌واشه‌كاری و خۆڵكردنه چاوی هه‌مووانه‌وه. ئه‌م لێبووكه گوناهانه‌ی، كه زه‌لیل و سه‌ركز، له بن ده‌ست و پێی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا كه‌وتوون، وا ده‌زانن دنیا وه‌كو خۆیان له گوێی گادا نووستووه. بۆیه ئه‌وه‌نده بێشه‌رمانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌دان به‌ڵگه تۆماركراوانه‌ی لای هه‌مووان هه‌یه، دێن و وه‌ڵامێكی ترسنۆكانه‌و پڕ له شه‌رمه‌زاری بۆ راپۆرتێكی به‌بایه‌خ و گرنگ و پڕ له راستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م ئۆرگانه زمانحاڵه‌ی حزب ده‌یكات، شتێك نییه له به‌رگری و داكۆكیكردن له سكانداڵه زۆر‌و زه‌وه‌ندو له ژماره نه‌هاتووه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی زیاتر.
كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه‌ی خۆیان به رۆژنامه‌نووسی ئازاد‌و جیاواز ده‌زانن، چیتر شه‌رم له ئه‌ندامبوونیان له و ئۆرگانه بكه‌ن و ناسنامه‌كانیان بسووتێنن. ئه‌گه‌ر نا، مانه‌وه‌یان له‌ژێر چه‌تری سه‌ندیكایه‌كی ناشه‌رعی و پاشكۆی ده‌سه‌ڵات، شه‌رعیه‌تدانه به قسه بێ بنه‌ماو درۆ‌و ده‌له‌سه و بوختان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و په‌یامه‌ی كه رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت هه‌ڵگری بن. وه‌ك چۆن ئه‌م ئۆرگانه حزبییه له‌هه‌وڵی رتووشكردن و سپیكردنه‌وه‌ی رووی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌هه‌مان شێوه مانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئازادی ئه‌ندامی سه‌ندیكا، هیچ نییه جگه له سپیكردنه‌وه‌ی رووی ره‌شی ئه‌و سه‌ندیكایه.