
زه‌ریای به‌رد….. صلاح جلال
ئێستا زه‌مه‌ن نوزه‌ی گه‌رده‌لولی ساوای بونه(…)
گزنگ په‌رشی وشه رۆمانی مریه‌مه
فۆتۆنی ره‌ش چاوی بونی سیواخ داوه..
مه‌حشه‌ره رۆژ له ئاوێنه‌ی نه‌بونه‌وه
بڵێسه‌ی گڕ به شا ده‌مارا دههێنێَت(…)
***
پێڵاو به بزماری مێشك ته‌نرا(…)
گه‌رده‌لولی وشه له زه‌ریایا سه‌وڵی لێدا
گۆرانی شاتیلای رۆحی ده‌ژه‌ند
قرچه‌ی چاوم به شمشێری زمانه‌وه
تریشقه‌ی هه‌ساره‌ی به‌رده مه‌رگی نوسیه‌وه
پهرداخهكانتان لێوان بون(..)
خوێنم بكه‌ن به خێوه‌تی مێشكی سوپا(…)
ئاوێنه‌ی نه‌ست(…) ده‌ست و روخسارتانی تیایه
له روباری ئه‌شك و كێما شه‌پۆل ده‌ده‌ن!!
ئێره سه‌ڕ سه‌ڕی یۆتۆبیای رۆحی ژینه!
رهنگتان تێكه‌ڵ به سه‌هۆڵی نیانده‌رتاڵ!
وێنه‌ی سه‌ربڕینی مناڵهكانمی كێشاوه(…)
***
من و ئێوه شاری روانینمان نامۆیه(…)!
له بیابانی ئیسماعیلدا هۆمیرۆسی جوانیتانم!
قوربانی سی چه‌رخ سپی ده‌بێت!
رۆح و دل و جه‌رگم بخۆنه‌وه(…)!
كوڵوی ته‌نوره گڕ ناسنامه‌مه!
مۆخم بۆته بۆسۆی وشه(…)!
تا ئه‌و ساته‌ی گه‌ڵای شمشێر!
له دره‌ختی خوێنینه‌وه سه‌وز ده‌بێت(…)!
***
وێنه‌م له شوشه‌ی شاره‌وه بو به خوێناو(…)!
گه‌رده‌لولی ئه‌زه‌ل گرتی(…)!
چادرێكم له نه‌بونی تف و هه‌ناسه‌یا هه‌ڵدا
ته‌نافه شه‌یتانه‌ی وشه پێچامیهوه
زه‌ریای ریخۆڵه هه‌ست و نه‌ستی شۆریمهوه!
وێنه‌ی شارێكی قابیلی هه‌زاره بو (…)
***
سه‌گێكم دی له تهحریرا گه‌ڕ و گول بو(…)
زامی هاوینه‌ی لێویم ماچكرد!!
گۆپكهی برینم ته‌قین و
روخساری بو به خوێنێكی شه‌خته گرت‌و(…)
گریانم بو به ته‌به‌قێك له سیبریا!
ته‌رزه روانینی خوێنینی ئێوه‌ی داكرد
شیره خۆره‌ش به مه‌مه‌وه خواردیانه‌وه(…)
شارێك به ناڵه‌ی یاقوتیم سه‌ر مه‌ست كرا
به دوای ده‌زوی خوێنمه‌وه ته‌ریب ببن
سه‌گی گول و تاعوناوی بگرنه‌وه
جێ هه‌واری من ده‌زانن (…)
تونێله وشه‌ی حه‌رفی ئاسكیمۆی ئه‌سخیلۆس
به وشه‌ی سه‌وز كفنم له به‌رد بۆ ده‌دورێت
گۆڕێك ناو نیشانی شوشه‌ی زمانی مردنمه
زه‌ریایه‌كی له تنۆكه‌ی رۆژانه‌تان ژیانده‌وه
له ژێر پێتان سه‌گی برسی ده‌شواته‌وه(…)
***
ئێستا ئاوتان تێكه‌ڵی یاقوتی رۆحم بوه(…)
مه‌گه‌ر مه‌حوی عه‌زا پۆشی حه‌سره‌تم بێت.
رۆحم شینه؟! یا شینی شین شینی شین شینه؟!
له گڕكانی ره‌نگاڵه‌یی وشه‌ی مه‌رگم
ئه‌زه‌ل هات و
ئه‌ستێره‌ی بێكه‌سیان رهنگكردهوه(..)
له‌م یۆتۆبیا گه‌ردونیه دۆژه ئاوێك
ئێوه بهكێم ده‌شواته‌وه (…)
وێنه‌ی شیر و په‌نجه و زه‌خره‌فه‌ی روخسارتان
تاشێك له ئاڵای ئه‌هریمه‌ن زمان ده‌گرێت
به شیلاوگی نه‌بونه‌وه په‌ڕه‌ی بونم ده‌شواته‌وه(…)
***
چرای مێژو به ره‌گه‌زی مۆمیا سوتا(…)
گه‌ده‌م زه‌ریای ئاوبه‌ندی ژانی گه‌ردونیه
گه‌رده‌لولی سهرابی وێنه و رۆح و چرپه
زه‌قومی دۆزه‌خی جیهان تێرم ناكات
هیوام ته‌نیا مه‌رگێكی سه‌وز باوه
به خامێكی سپی سپی (..)
هیوا و حه‌زم له بریسكه‌ی شیرتانهوه سه‌وز ببێت(…)
***
موروی ئاودار به گڕوگاڵی گه‌ردونی زه‌نگی لێدا (…)
تاقه گریانێكی (من) بو بۆ دایه‌ی مه‌رگ
وه‌كو مو‌سا هیچ مهمكێكم نه‌خسته لێو (…)
جگه له شیری مه‌رگه‌سات
وه‌ك و نیوتن هیچ سێوێكم نه‌گرته‌وه
جگه له فۆتۆنی مردن (…)
سێوی حه‌وام هه‌ڵدا بۆ شاری رۆح كێشان
گیای نه‌مریم بۆ گلگامشی مه‌رگ هه‌ڵدا(…)
گه‌ردون به سێوی بونه‌وه گێژه‌نگی دا
تۆوی مردن له هیچ جێگایهكا نه‌بو
ئاوی دو ده‌ریام تێكه‌ڵ كرد(..)
به خوێی ژان و برینی رۆح
به شیری مه‌رگم تێكه‌ڵ بون(…)
***
په‌ڕه‌ی رفیو حه‌رفه‌كانی به روانینما توایه‌وه(…)
زه‌مه‌نی دڵدارێكی له خاچی ئه‌ستێره كێشا
هه‌ساره‌كان له ناو بیرما ته‌قینه‌وه
چیای كوشتار به هه‌وری نه‌مری تێكه‌ڵ بون
ته‌نیا وێنه بو به یاقوتی نه‌مری
تابلۆی مه‌رگم به وێنه‌ی عیشق ره‌نگاڵه بو(…)
***
په‌ڕی سهمهندهلی نه‌مری دوا ئاوازی ساواییمه(…)
تێزابی دوڕ (بون )می به نه‌مری مه‌رگ توانده‌وه
مۆخم پریاسكه‌ی زمانی گڕوگاڵی عیشقه مه‌رگه
بلوێن وێنه تاریكخانه‌ی بونیان پڕ كرد
مێژو له ئاوێنه‌ی (بون نه‌بون)ا تیشك ده‌دا
وێنه‌ی پشتتان له سكی (با)یا بدۆزنه‌وه(…)
***
رۆحم به به‌رده وشه‌ی دوا پاساریهوه هه‌ڵچنرا(…)
له په‌ڕه‌ی به‌رد مێژوی (من) و (ئێوه)ی نوسی
(من) له به‌ردی سیزیفی (ئه‌و) بۆ (تۆ)ی نه‌بون
(ئه‌وان) له به‌ردی كۆتایی زمانی (بون)
لێره گۆڕێك ناونیشانی منه بۆ (ئه‌و)
له گێژهڵوكهی روانینما زمانی (با)م
به پروشه‌ی به‌رده زمانه‌وه ده‌پژێت
له‌م بهردستانه زمانی به‌رد له به‌رد ده‌پژێت
جوتیاری بون به وشه‌ی (ئه‌و) شه‌تڵه مه‌رگم ده‌چێننه‌وه
چیرۆكی به‌رد بۆ وێنه‌ی به‌رد
به‌رد(…)
ب(.)
ه(..)
ر (..)
د (…)به‌رد (…)
له رۆژنامه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردستانی نۆێ ژماره(5495)2/6م2011 دا بڵاو بۆته‌وه