روخانی قه‌ڵایه‌كی تری گه‌نده‌ڵی
له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا كه ره‌ش ترین قۆناغه‌كانی حوكمڕانی كوردیه و پر گه‌نده‌ڵترین كابینه بووه له دوای راپه‌رینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌و كابینه‌یه‌دا بودجه‌ی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوههو جوره سه‌قامگیریه‌ك له عیراقدا به‌ر پابووهو له‌به‌ر كێشه و ئاڵۆزیه‌كانی ده‌سته ڵات له‌به‌غدا و ململا نێی نێوان لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان له نێوان خۆیاندا كورد زیاتر ده‌ستی كرایه‌وه‌و بودجه‌كه خێراتر بۆ هه‌رێم بڕایه‌وه‌و لێره‌ش ( به‌چاكی سه‌رف كرا) له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنج‌دا نه‌وه‌ك هه‌ر لوتكه‌ی ده‌سته‌ڵات و وه‌زیره‌كان غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵان بوون نه‌وه‌ك هه‌ر ئه‌وان بوونه خاوه‌نی ڤێلالاو كۆشك و ته‌لارو حیساباتی ناو بانكه‌كان نه‌وه‌ك هه‌ر بنه‌ماڵه‌و حاشیهكانیان قۆڵیان لێ هه‌ڵكرد به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش كه ده‌ستیان به پنچكێك راده‌گه‌یشت له ودزی به‌تاڵان بردنه‌ی سه‌رده‌می زێڕینی كورد له گه‌نده‌ڵی بێ به شنهبوون ئێمه لێره‌دا به ژماره باسی ئه‌و سه‌دان ڤیلاو زه‌وی داگیر كردن و 8000 خانه نشینه پله تایبه‌تیه ناكه‌ین كه تازه په‌رله‌مانه حه‌یاته‌كه بڕیارده‌دا رێژه‌ی 10% مووچه‌ی پله تایبه‌تیه‌كان بۆ كه‌س و كاری داماوی شه‌هیدان ببڕێت . باسی ئه‌و هه‌موو زه‌ویه به‌ناهه‌ق دابه‌ش كراوه ناكه‌ین كه ته‌نانه‌ت هیچ مه‌رجێكیش قبوڵی نه‌ده‌كردن . باسی دابه‌ش كردنی ئه‌و هه‌موو پۆستی خه‌بیرو راوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه به ناهه‌قه ناكه‌ین كه مرۆژ ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان به نموونه بگڕێته‌وه هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێكی زیندوو ده‌هێنێته راچڵه‌كین . باسی بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی خه‌یاڵی دانانی پاسه‌وان و پێدانی زه‌وی و سه‌یاره ناكه‌ین بۆ پیاو ماقوڵه‌كانی ئێستا‌و خاوه‌ن مه‌فره‌زه خاسهكانم و موسته‌شاره‌كانی سه‌رده‌می سه‌ید ئه‌لره‌یس كه چون ئه‌و كابینه گه‌نده‌ڵه له رێگای رێكخراو‌و ناو چه‌و كومیتهكانهوه ماڵ به ماڵ به‌دوایان دا ده‌گه‌ڕان تا داڵده‌یان بده‌ن و خزمه‌تیان بكه‌ن . ئه‌مانه‌و ده‌یان دیارده‌ی تاڵی تر كه به‌رهه‌می كابینه‌ی پێنجه‌من .به‌ڵكه باسی بواری راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به تایبه‌تی دروست كردنی به ناو دوزگای رۆشنبیری و ته‌رخان كردنی زه‌وی ودروستكردنی بینای گه‌وره له شاره گه‌وره‌كانی كوردستاندا كه‌كابینه‌ی پێنجه‌م به ناوی پشتگیری كردنی رۆشنبیران له‌مه‌دا تا ملان كه‌وتبووه ناو گه‌نده‌ڵی و ئیختیلاس كردنی پاره‌و دابه‌ش كردنی سامانی ئه‌و میلله‌ته به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و كڕینی قه‌ڵه‌مه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به كابینه‌كه‌ی كاك نیچیر دا هه‌ڵبده‌ن و دوو قسه‌ی خێری بۆ بنووسن . یه‌كێك له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ی ده‌زگای مێرگ بوو له‌هه‌ولێر كه سه‌رپه‌رشتی و پشتگیری راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت دروست كرا‌و بینایه‌كی گه‌وره‌ی له‌هه‌ولێر بۆ دروست كرا . به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و به‌ناو ده‌زگا رۆشنبیریهش سكرتێری رۆژنامه‌گه‌ری سه‌رۆكی كابینه‌ی پێنجه‌م بوو كه میزانیه بۆ ئه‌و ده‌زگایه كراوه‌بوو بۆیه به‌بێ هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی و مۆڵه‌تێك بینایه‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری ناسراو به جاده‌ی نیچیر قیت كرایه‌وه و مووچه‌یه‌كی به‌رز بۆ كارمهندوو نووسه‌رانی ده‌زگاكه بڕایه‌وه به پێی چه‌ند زانیایهك له‌و بینا پڕ له نهێنیه كه‌له ده‌می چه‌ند هونه‌ر مه‌ندێكی شێوه‌كاریه‌وه باس كراوه و تا ئێستا كه‌م كه‌س توانیویه‌تی پێ بنێته ناو ئه‌و ده‌زگا به‌ناو رۆشنبیریه‌وه زۆربه‌ر كاربه‌ده‌سته باڵاكانی كابینه‌ی پێنجه‌م وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی . سه‌ركیس ی وه‌زیری دارایی پێشوو . دكتۆر نوری سه‌رۆكی دیوان . دكتۆر ئیجرا بارزانی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت . عیزه‌ت مه‌لا عه‌لی به‌ڕیوه‌به‌ری كارگێری دیوان .نووسینگه‌ی تایبه‌تیان له ناو ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانیه‌دا هه‌یبووه و ئێوان بۆ حه‌وانه‌و پشوو دان چوونه‌ته ئه‌وێ هه‌موو كاری ئه‌و ده‌زگا گه‌وره‌و بینا زهبهللحهش ده‌ركردنی گۆژارێكی مانگانه بووه به ناوی دهیزگاكهوه له‌گه‌ڵ گۆڤاری شێوه‌كاری وه‌رزی و به‌س . ژووره‌كانی تریش وه‌كو ئۆفیسی پشوودانی ئه‌و به‌ڕێزانه به‌كار هاتووه . ئه‌مه له كاتێكدا كراوه كه به شایه‌دی ده‌یان مامۆستای دڵسۆز زۆر قوتابخانه له ده‌ورو به‌ری هه‌ولێر هه‌یه كه تا ئێستاش نزیكه‌ی 100 منداڵی چاوگه‌ش له‌یه‌ك پۆلدا ده‌خوێنن سه‌دان قوتابخانه له ناو هه‌ولێری پایته‌خت و ده‌ورو به‌ری سێ ده‌وامی تیا ده‌كرێ . ده‌یان گه‌ڕه‌ك هه‌یه له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن ناكرێ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی لێ بكرێته‌وه .سه‌دان و هه‌زاران هاووڵاتی دڵسۆز و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نیشتیمان په‌روه‌ر هه‌ن تا ئێستا یه‌ك مه‌تر زه‌ویان له و وڵاته‌دا نیه.به‌ڵام له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌ژاندنی سیسته‌می سیاسی ئه‌و هه‌رێمه‌و په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو پرۆژه‌و ته‌لاره‌ی گه‌نده‌ڵی و شوێنه نهێنیانه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشوودا دروست كرابوون و پاره‌ی خه‌یاڵیان تیا سهركرابوو وه به‌بڕیاری سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌م كه مینحه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگاو رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی بڕی ئه‌و شێره بهفرینهو قه‌ڵا سه‌خته‌ی سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنج هه‌روو به‌زوو داخراو نهگۆڤارهكه بوونی ما نه‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لێپرسراوه گه‌نده‌ڵ و تا بینهقا قا نوقم بووه‌كانی دزی و راو‌و رووت مایه‌وه و ئه‌و ده‌زگا زهبهللحه ئێستا ده‌رگای له‌سه‌ر داخراوه‌و كوونده به‌بۆ له‌سه‌ر بانه‌كانی ده‌خوێنێ. بۆیه لێره‌دا رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم به له رێگای لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تیه‌وه هه‌رچی كهلو په‌ل و ئامێری ئه‌و جۆره ده‌زگا ساخته كاریانه هه‌یه بۆحكومه‌تی بگهرَێنێتهوه چونكه به پێی هه‌ندێك هه‌واڵ ده‌بێ ئه‌و ده‌زگای مێرگه چاپ خانه‌ی خۆشی هه‌بووبێ و به نهێنی له ژووره وه بۆ كاری حیزبی و پرۆپاگه‌نده كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار هێنرابێ كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌شدا بكرێ هه‌روه‌ها به‌دوا داچوون بۆ ئه‌وه‌لیاتی چۆنیه‌تی پێدانی زه‌وی بۆ ئه‌و جۆره ده‌زگاو سه‌نته‌رانه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان له بنه‌وه ریشه كێش بكرێن با هاووڵا تیانیش له هه‌رێمی كوردستان به‌وه دڵخۆش بن كه رۆژ له دوای رۆژ نهێنیه‌كانی كابینه‌كه‌ی كاك نێچیر ده‌رده‌كه‌وێ و گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان ریسوا ده‌بن و سامانه ساختهكانیان ده‌رده‌كه‌وێ و خه‌و له چاویان ده‌زڕێ و نه‌فره‌ت له‌و خۆشی و رابواردن و دزی و لێخوڕینهش ده‌كه‌ن كه ئه‌وسا له ژێر سایه‌ی كاكی گه‌وره‌دا دهرانكرد وه‌كو عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ للموچوع بقیه…………..