ئازادی میدیا له هه‌رێمی زه‌رد
به‌شێك له چاوسووركردنه‌وه و سه‌ركوتی ئینسانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه بێت پشكی زۆری به‌ر میدیا و راگه‌یاندكاره‌كان ده‌كه‌وێت، میدیا و كاری راگه‌یاندن له كوردستان به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتی كورستاندا هێنده جێگه‌ی تێڕوانین و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه له‌و رووه كه ده‌كرێت هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی به‌شێك له هێزه‌كانی پارتی به‌تایبه‌تی ده‌زگای پاراستن به”كابووس” پێناسه بكه‌ین بۆ سه‌ر راگه‌یاند و میدیاكاران.
واته ئه‌گه‌ر بهڕاشكاو بێ‌ترس قسه بكه‌ین، بێگومان ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ راگهیاندكارانی هه‌ولێری تێكه‌وتووه به خراپترین ره‌وش داده‌نرێت به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر. چونكه جیا له‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی ترس و تۆقاندن و رێگری ده‌بنه‌وه له‌كاری رۆژانه‌یاندا. ئه‌وا به‌ئاشكرا و بێ سڵه‌مینه‌وه له یاسا و قانوون و سنوری ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كه به‌پێی یاسا رێكخراوه و كاری پێ ناكرێت. هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌ندێجار لایه‌نگرانی پارتی دیموكرات كه زۆرجار له بۆنه‌و رێوره‌سمه نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیی و حیزبییه‌كاندا رۆڵی هه‌موو شتێك ده‌گێڕن، ئه‌وان به بێ حوكمێكی یاسایی و دادگه‌ری و به به‌رچاوی پۆلیسه‌وه قه‌ره‌قوشانه ده‌كه‌ونه وێزگه‌ی رۆژنامه‌نووسان.
به‌داخه‌وه هه‌موو ئه‌و رێگری و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌نده دووباره‌بوونه‌ته‌وه خه‌ریكه ده‌بێته كه‌لتوورێك له هه‌ولێر كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناو ده‌سه‌ڵات پێیهه‌ڵده‌ستن، چونكه ئه‌وكاته‌ی رۆژنامه‌نووسێك كه هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری خۆی ئه‌گه‌ر به‌خواستی ئه‌وان نه‌بوو یان به‌پێچه‌وانه‌ی ئاوازی ئه‌وان نه‌ی خوێند له هه‌ركوێیه‌ك بێت بۆ ساتێكیش بێت رێگری لێده‌كه‌ن و ئازاری ده‌ده‌ن!
دواتریش ئه‌و رێگری و فشارانه كه روو ده‌ده‌ن، ته‌نیا وه‌ك هه‌واڵێكی رۆژانه ئیسرا ده‌كرێت و ده‌خرێته به‌رده‌ست بۆ خوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانیش نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ی پراكتیكی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت بۆئه‌وه‌ی دووباره‌نه‌بنه‌وه.
ده‌بێت به‌ئاشكرا بیڵێین، ئه‌و هه‌وڵه ناشیرین و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م كاری میدیا له ناوچه‌ی پارتیدا، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه رێگایه‌كی بۆ نه‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێستا دووباره و چه‌ند باره نه‌بێته‌وه، ئه‌وا هێنده‌ی تر خه‌ڵك و رۆژنامه‌نووسان و میدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن و حیزبیش له خۆیان توڕه ده‌كه‌ن. چونكه جێگای قبوڵكردن نییه به‌ئاشكرا ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌سه‌ڵاتیش لێی بێده‌نگ بێت. بۆیه ناكرێت پۆلیس رێز له رۆژنامه‌نووسان بگرێت، كه‌چی له لاتهنیشتیشهوه هه‌ر به به‌رچاوی پۆلیسی شار ئاسایش و پاراستنی حیزب یان كه‌سانێك به‌بێئه‌وه‌ی ئاسایش بن به‌ناوی ئاسایشه‌وه په‌لاماری رۆژنامه‌نووسان بده‌ن!
من پێموایه دوروو نزیك ئه‌و به‌ربه‌ست و فشار و رێگریانه كه رۆژ به‌دوای رۆژ زیاد ده‌بن و دێنه به‌رده‌م كاری میدیا له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانگارییه ساته‌وه‌خته‌وه هه‌یه كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان پهرۆشینی، چونكه ساته‌وه‌ختی ئه‌مڕۆمان به هه‌وڵ و ماندوبوونی گه‌نجان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به ساته‌وه‌ختی داڕشتنه‌وه‌ی رێچكه‌یه‌ك داده‌نرێت كه سه‌دان ساڵه نه‌وه له دوای نه‌وه‌كانی كورد خه‌ونیان پێوه بینیوه كه ئازادییه.
چونكه چیتر خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا نایه‌وێت وه‌ك چه‌ند ساڵی رابردوو له خه‌یاڵدا بژی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خه‌ونیان كه ئازادیی بووه لێیان ببێته راستی كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت، نه‌ك هه‌تا هه‌تایه له ئاوێنه‌ی خه‌یاڵ و خورافیاتی دروشمی حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ئیسلامییه‌كاندا خۆیان ببیننه‌وه!
روونكردنه‌وه‌یه‌ک: له شوان سدیق….
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاولآتیدا که له ژماره. (724)ی رۆژی (20 / 4/ 2011) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی به‌رێز (فه‌همی حه‌مه‌تۆفیق) وه‌ك نووسه‌ری بابه‌ته‌كه هاتووه، بۆیه رایی ده‌گه‌یه‌نم له‌راستیدا ئه‌و بابه‌ته من خاوه‌نیم.
shwansdiq@yahoo.com
روونكردنه‌وه‌یه‌ک: له رۆژنامه‌ی هاولآتی:
له ژماره. (724)ی رۆژی ) 20 / 4/ 2011 ( رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا و له‌لاپه‌ڕه ) 12 (دا، بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی )ئازادی میدیا له هه‌رێمی زه‌رد( و ناوی بهإێز (فه‌همی
حه‌مه‌تۆفیق) وه‌ك نووسه‌ری بابه‌ته‌كه هاتووه، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و بابه‌ته وتاری به‌رێز
(شوان سدیق)ه، داوای لێبوردن له هه‌ردوو نووسه‌رو خوێنه‌رانی هاوڵاتی ده‌كه‌ین.