ئاشکراکردنی نه‌مانی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ.. !
ئاشکراکردنی نه‌مانی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ.. راستییه‌کان و ده‌رفه‌تێک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستاندا!
سه‌ره‌نجام وپاش زیاتر له‌ده‌ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هه‌ردوو حزبی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شیاندا، نه‌مانی دیل وبێسهرو شوێنه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌یان به‌ڕه‌سمی ئاشکرا کرد. شه‌ڕێک که‌هه‌زاران که‌سی بێسه‌رو شوێن کرد وکردیه قۆربانی خۆی. شه‌ڕێک که‌تائێستاش ئاسه‌واره نه‌گریسه‌کانی خۆی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستانه‌وه هه‌رماوه. به‌ڵام ئاسه‌واره نه‌گریسه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر کوشتن وبێسهرو شوێن کردنی هه‌زاران که‌س وکاولکردنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان وتێکدانی ئارامییان نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌ستی ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که له‌وانه ڕژێمی به‌عس وتورکیا وئێرانی درێژ کرد بۆسه‌ر کوردستان وده‌رگای له‌شکرکێشی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی خسته سه‌رپشت، هاوکات کۆمه‌کی کرد به‌سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئیسلامی سیاسی وڕاکێشانی ده‌ستی تاوانیان بۆ سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی هاوڵاتیان، به‌ڕاده‌یه‌ک ئیسلامی سیاسی په‌ره‌ی پێدرا که‌له‌حکومه‌ت ویاسا وفه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا شوێنی بۆبکرێته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تێکی دوو حزبی میلیشیایی وای لێکه‌وته‌وه، که‌که‌مترین بوار بۆ هه‌ناسه هه‌ڵکێسانی ژیان وئازادی خه‌ڵک بهێڵێته‌وه وله‌ژێر سێبه‌ری ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ستراتیژدا هه‌موو شتێک به‌قۆرغکراوی له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر لا‌وێک بیه‌وێت دابمه‌زرێ ده‌بێ ته‌زکیه‌ی یه‌کێک له‌م دوو حزبه شه‌ڕکه‌ره‌ی پێ بێت. له‌یه‌ک ووته‌دا شه‌ڕی ناوخۆ ناسنامه‌ی هاوڵاتی بوونی له‌خه‌ڵکی کوردستان سه‌نده‌وه وکوردستانی دابه‌شکرد به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی دوو حزبی چه‌کداری میلشیایدا.
که‌وایه ئه‌م شه‌ڕه به‌رئه‌نجامی چ سیاسه‌تێک و چ هه‌لومه‌رجێک بوو؟
ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان به‌دوای شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌دژی خه‌ڵکی عێراق به‌ناوی “پاراستنی کورده‌کان” کۆمه‌ڵگای کوردستان کرایه ئۆردوگایه‌ک وله‌شاڕێی جیهانی دایان بڕاند وهه‌ویه‌تی وڵاتی بونیان لێسه‌نده‌وه وچاره‌نوسی خه‌ڵکه‌که‌یان سپارد به‌ده‌سه‌ڵاتی دوو حزبی میلیشیای قه‌ومی. له‌ده‌وره‌یه‌کدا که‌کوردستان له‌سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا وڕۆژئاوادا گۆڕدرا به”ناوچه‌ی مه‌تروکه” وله‌چاوه‌ڕوانیدا به‌دیار یه‌کلابوونه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ئه‌مریکا وحکومه‌تی به‌عسه‌وه ڕاگیرا، ده‌رفه‌تێکی دایه‌ده‌ست یه‌کێتی و پارتی که‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕابه‌ری یه‌ک حزبی له‌بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ویه‌ک حزبی کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، بکه‌ونه شه‌ڕێکی ناوخۆوه. به‌م جۆره‌ش هه‌ردوولا ده‌ستیان برد بۆپه‌لاماری چه‌کداری ودوای چه‌ند جه‌وله‌یه‌ک له‌کوشتارو کاولکردنی شاره‌کانی کوردستان ناچاربوون بۆبه‌لاداخستنی شه‌ره‌که ده‌ست بۆ هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که درێژ بکه‌ن. پارتی جارێک که‌وته‌لای ده‌وڵه‌تی تورکیا وجا‌رێکیتر ده‌ستی سوپای به‌عسی ڕاکێشایه سه‌ر کوردستان وکاره‌ساتی 31 ئابی خوڵقاند. یه‌کێتیش ده‌ستی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژکرد وبه‌هاوکاری ئه‌م ڕژێمه باڵانسی شه‌ڕه‌که‌ی له‌دژی پارتی ڕاگرت. به‌ڵام به‌دوای چه‌ندین جه‌وله‌ی شه‌ڕدا مه‌علوم بوو که‌هێچ لایه‌کیان ناتوانن ئه‌وی تریان له‌مه‌یدان بکه‌نه ده‌ره‌وه وهه‌ژمونی حزبی وده‌سه‌ڵاتی یه‌کحزبی خۆی به‌سه‌ر کوردستاندا یه‌کجێ بکاته‌وه، بۆیه به‌میانجیگه‌ری ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا، که‌وتنه هودنه ودانوسانه‌وه وسه‌ره‌نجام ڕێکه‌وتننامه‌ی دبلنیان ئیمزاکرد، که‌به‌ڕێکه‌وتننامه‌ی ئیستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی ناسراوه. به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ش هه‌ردولای شه‌ڕکه‌ر له‌سه‌ر دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتو نفوزی ناوچه‌ییان ڕیکه‌وتن وله‌م کاته‌وه کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌پێی ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌سه‌ڵاتو یاسا وحکومه‌ت وپه‌رلمان و‌باری ئابووری وسیاسی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م دوو حزبه تیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڵام ئیعترافکردنی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ویه‌کیه‌تی به‌تیاچوونی هه‌زاران دیل و بێسه‌روشوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ ناتوانێ فرمێشکی چاوه‌ڕوانی ئه‌و دایک وباوک وهاوسه‌رو مناڵانه بسڕێته‌وه که‌چه‌ند ساڵه له‌چاوه‌ڕوانی گه‌رانه‌وه‌ی ئازیزانیاندا به‌رده‌رگایان گرتووه. هه‌ربۆیه تاوانێک که‌ئه‌م دوو حزبه خوڵقاندیان ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا بوایه که‌که‌مترین پره‌نسیپه‌کانی مه‌ده‌نیه‌تی تیا ڕه‌چاو بکرایه لا‌نی که‌م ده‌بوایه له‌پۆستی کاربه‌ده‌ستانی وڵات ده‌ربکرانایه‌و حزبه‌کانیشیان قه‌ده‌غه بکردایه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه خودی ئه‌وه‌ی که‌دیل وگیراوه‌کانی شه‌ڕ کوژراون هیچ به‌هانه‌یه‌ک ناهێڵێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ده‌ستی ئه‌م دوو حزبه وسه‌رانی له‌هه‌ر جۆره به‌ر پرسیاریه‌تییه‌کی حزبی وحکومی کۆتابکرێ. چونکه به‌بێ سزا ده‌رچوونی ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه ده‌هێلێته‌وه که‌دیل کوشتن تییدا نۆرم بیت وهیچ سزایه‌کی له‌سه‌ر نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌ش بدات به‌هه‌ر لایه‌نێک گه‌ر بیه‌وێت له‌ئاینده‌دا بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه سیاسیه‌کانی خۆی ده‌ستبه‌رێت بۆشه‌ر وکوشتاری دیله‌کانی ئه‌وی تر. بێ‌سزا ده‌رچوونی سه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ڵگه‌ی مانه‌وه‌ی حوکمی ئه‌حزابی میلیشیایی وده‌مارگیری نه‌ته‌وه په‌رستییه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هائینسانیه‌کان وهه‌ر یاسایه‌کی نیو ده‌وڵه‌تی وخودی مه‌ده‌نی بوونی یاسا وحوکمڕانی له‌کوردستاندا. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌دا ئه‌و هه‌وڵه پوچ‌و بێمایه‌یه‌ش ده‌بینین که‌ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یا‌نه‌وێت تاوانه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆیان به‌وه په‌رده‌پۆش بکه‌ن و په‌ڵه‌ی ڕه‌شو نه‌نگی خۆیانی پێ بشارنه‌وه، که قوربانیه‌کان به‌شه‌هیدانی چاکسازی له‌قه‌له‌م بده‌ن و موچه بۆ که‌سوکاریان ببڕنه‌وه، گوایه له‌م ڕێگایه‌وه به‌ها بۆ قوربانیه‌کان ده‌گێڕنه‌وه!. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌مه‌سه‌له‌ی که‌سوکاری قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ موچه‌و شه‌هیدانه نییه، به‌ڵکو هێنانه‌کایه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا وده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نییه که‌خاڵی بێت له‌ملیشیای ئه‌حزبی چه‌کدار وسیاسه‌تی شه‌رخوازی وکوشتاری دیلیان، خالێ بێت له‌ئایدیۆلۆژیای نه‌ته‌وه‌په‌رستی وده‌سه‌ڵاتێکیش کۆمه‌لگا به‌ڕیوه‌به‌رێت که‌سکولاربێت وناسنامه‌ی قه‌ومی وئاینی نه‌بێت وله‌سه‌ر بنه‌مای ماف‌و ئازادیه‌کانی هاولاتیان وده‌خا‌له‌تی نوێنه‌رانی جه‌ماوه‌ر کۆمه‌ڵگا به‌رێوه‌ببات. سارێژکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌یه‌ک ووته‌دا به‌کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لات وحزبه‌کانی بۆرژوازی کورد مه‌یسه‌ر ده‌بێت. که‌وایه ئه‌م دانپیانانه له‌ده‌می سه‌رانی حزبه‌کان وده‌سه‌ڵات خۆیه‌وه، ده‌بێ ئه‌و ده‌رفه‌ته بداته ده‌ست خه‌ڵکی کوردستان که‌به‌خه‌باتی ئینسانی وشۆڕشگێرانه‌ی خۆیان کێشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و تاوانه‌کانیدا یه‌کلابکه‌نه‌وه.
به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ته‌نها بیست ساڵی ڕابردوو به‌و هه‌موو کوشت و سه‌رکوت و تیرۆر‌و دیل کوشتن و هێڕش بۆسه‌ر مخالفین و ئاخرینیان ئاشکراکردنی کارنامه‌یان له‌کوشتنی دیله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆدا یه‌ک لایه‌نی بێباوه‌ڕی خه‌ڵک بێت به‌ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌شتی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌رانی له 17 شوبات‌و پاشان به‌سه‌ربازیکردنی کوردستان وڕاکێشانی هێزی چه‌کدار بۆسه‌ر شاره‌کان وسه‌کوتی خۆپیشانده‌ران و گرتن و رفاندن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌کردنیان، هه‌رچی زیاتر ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و حزبه‌کانی دورونزیک هیچ په‌یوه‌ندیەکیان به‌ماف وژیانی هاوڵاتیانی کرێکار‌و ژنان ولاوان وئازادیخوازان وزه‌حمه‌تکێشانه‌وه نییه. هاوکات ئه‌م کارنامه پڕ له‌تاوانکاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ که کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕوکوشتارو سه‌رکوت و دیل کوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی ناڕازی وته‌نانه‌ت هه‌رجۆره باشبوونێک له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا به‌نده به‌کۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه میلیشیاییانه‌وه. به‌تایبه‌تی که‌مانه‌وه‌ی ئه‌م حزبانه وده‌سه‌ڵاته‌که‌یان مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م تاوانانه به‌سه‌ر ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگاوه ماوه‌و که‌س نازانی سبه‌ی چ تاوانێکی تر ده‌خوڵقێنێ. ده‌با به‌توندکردنه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریمان حوکمی کۆتایی هێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته به‌کرده‌وه ده‌ربهێنین.