له فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشه‌وه بۆ زانستی شۆرش
بۆرژوازیه‌تی ڕۆژئاوای سه‌رکه‌وتوو به چه‌ندین شێواز خۆی نمایشکردوه و قسه‌ی له‌سه‌ر خودی خۆی کردوه. ده‌توانین ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی بۆرژوازیه‌ت بۆ خودی خۆی دابه‌شبکه‌ین به سه‌ر سێ ته‌وژمی سه‌ره‌کیدا: به دینیکردنی عه‌قڵ(عه‌قلیه‌تی میتاڤیزیکیانه)، ماتریالی( عه‌قڵانیه‌تی ماتریالی)، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زمونگه‌رایی. ئه‌م ته‌وژمانه هه‌موویان یه‌کیانگرته‌وه و ده‌یالێکتیکیانه توانه‌وه له کارل مارکسدا، که به‌مه‌ش توانی کاروانی به دنیایکردنی بیر و پرۆژه‌ی ڕۆشنگه‌رێتی بگه‌یه‌نێته لوتکه. کاتێک مارکس ڕخه‌نه‌یه‌کی به‌رفروانی ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر باڵایی به دینکردنی عه‌قڵ(عه‌قڵی دینی)، یان هیگڵیه‌ت، هه‌روه‌ها ڕه‌خه‌نی له‌سه‌ر ماتریالی سروشتی بێ ده‌یالێکتیک گرت(واته مه‌تریالی به‌بێ په‌یوه‌ندیه ده‌یالێکتیکیه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه)، واته فویرباخ، مارکس له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنانه‌ی گه‌یشته وێناکردن وتێگه‌یشتنێکی تری نوێ بۆ مرۆڤ که به ماتریالی شۆرشگێڕیی ده‌یالێکتیکی ناوده‌برێت و له ناخیدا زانستێکی نوێ و پرۆژه‌یه‌کی نوێی هه‌ڵگرتوه بۆ گۆڕانی نوێ. بنچینه‌ی ئه‌م وێناکردنه‌ش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بۆ خۆی بونه‌وه‌رێکی کرداره‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ری شۆڕشگێڕێی داهێنه‌رانه‌یه له پانتایی دروستکردنی ژینگه گه‌ردونیه‌که‌یدا. که‌واته، مرۆڤ له خودی خۆیدا(له‌ژیانیدا) کاری به‌رهه‌مهێنانی دروستکه‌ره که له نێوان توڕێک له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه واقیعیه میراتگره‌کانی نێوان تاکه‌کاندایه.
بۆ لێتوێژینه‌وه له‌م تێڕوانینه شۆڕشگێڕێییه و ناوه‌ڕۆکه‌کانی. ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له خودی خۆیدا(له ژیانیدا) چالاکیه دروستکه‌ره‌کانی له پانتایی ستراکتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه واقیعیه‌که‌دایه، واته له نێوان تۆڕی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تاکه‌کانه‌وه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م ناوه‌ڕۆکه‌ی مرۆڤه‌کان کامه‌یه؟ چالاکیه دروستکه‌رکانی مرۆڤ کامانه‌یه؟ ئه‌و ستراکتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه کامه‌یه؟ مه‌به‌ستیش چیه له واقیعی ئه‌و ستراکتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه؟ ئایه هه‌ر وه‌ک شێوازی ماتریالی سروشت وایه؟ بۆچی چالاکیه‌کانی مرۆڤ(واته کاری به‌رهه‌مهێنانی و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ) ده‌بێت به هۆکاری گۆران له ژینگه‌ی سروشتدا بۆ مرۆڤه‌کان؟
بنچینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه، یان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ بۆ خۆی بوونه‌وه‌رێکی ئاژاڵی جیاوازه به مێشک و جه‌سته له هه‌موو ئاژاله‌کانی تر. مێشکی مرۆڤ پێکهاته‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندوی ئه‌وتۆی هه‌یه که ده‌توانێت به‌و مێشکه هه‌موو شیکاریی و ڕاڤه‌کردنێک بکات بۆ ده‌وروپشتی خۆی له سروشتدا، ئه‌ویش به به‌کارهێنانی هه‌ستوه‌رییه‌کانی وه‌ک ئامرازگه‌لێک و دواجار گه‌یاندنی سه‌رنجه‌کانی به مێشکی، له ئه‌نجامی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامبوونی سه‌رنجی هه‌سته‌وه‌ریه‌کاندا له مامه‌ڵه‌کردنێکی زه‌روره‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتدا، که ناتوانێت بژی به‌بێ ئه‌و ده‌ورپشته سروشتیه، مرۆڤ ده‌گاته لوتکه‌ی قاڵبون و پسپۆرییه‌ک که به‌بێ هه‌سته‌کانیشی هه‌ندێک جار به بیرکردنه‌وه شته‌کان ده‌گه‌یه‌نێته مێشک بۆ ڕاڤه‌کردن و شیکردنه‌وه، وه دروستکردنی تێگه‌یشتنێکی گشتی بۆ ده‌وروپشتی، دواجاریش وێنایه‌کی شیاو به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ی که په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه، وه گۆڕینی ئه‌و شیاوییه بۆ بونه‌وه‌رێک که پێویستیه‌کانی خۆی پێ دابینده‌کات به به‌کارهێنانی جه‌سته پێکهاته جیاکارییه‌که‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی بونه‌وه‌ره‌کانی تردا دیسان. که‌واته مێشک و جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌ردووکیان توانای کارکردنیان هه‌یه، واته هه‌ردوکیان ده‌توانن ئه‌وه‌ی که له توانادا هه‌یه بگۆرن به به‌رجه‌ستبونی وێنا زانراوه‌کان و واقیعه سروشتیه ماتریالیه‌کان. له لایه‌کیتر ئه‌م پرۆسه‌ی گۆرانانه، واته پرۆسه‌ی گۆرانی به‌رهه‌می هه‌سته‌وه‌ریه‌کان، یان گۆرانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌می قاڵبوون و پسپۆریمان به بێ پراکتیزه‌ی هه‌سته‌کانمان، ئه‌مانه چۆن به‌رجسته ده‌بن له مێشکی مرۆڤدا به به‌رجه‌سته‌یه‌کی ماتریالیانه، بۆ ڕه‌ڤه‌کردن و شیکردنه‌وه‌کان و تێگه‌یشتن له‌ده‌وروپشت، به‌هه‌مان شێوه‌ش مێشکی مرۆڤیش جارێکی تر ده‌گۆڕێن، ده‌یگه‌ییه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی که گونجا و له‌بار بێت بۆ قبوڵکردنی هه‌رچ گۆرانکاریه‌ک، که خودی مرۆڤه‌کان خۆیان پێی ده‌گه‌ن. به مانایه‌کی تر، کار، که به‌رجه‌سته‌یه‌کی ماتریالیانه‌ی عه‌قڵه، مرۆڤ ده‌گۆڕێت بۆ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌نه‌رجییه‌کی شاراوه که به بۆ به‌دیهێنانی پێویستیه‌کان بوونی هه‌بووه بۆ ئه‌نه‌رجیه‌کی نوێتر بۆ به‌دیهێنانی پێویستیه نوێکانی تر، واته مێشکی مرۆڤ ئامێرێکی هه‌میشه زیندوی نه‌وه‌ستاوه و به گوێره‌ی پێویستی مرۆڤ کارده‌کات و ده‌گۆڕێت، که‌واته په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌یالێکتیکی له هه‌ردولاوه هه‌یه له‌م پرۆسه‌یه‌دا: په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌یالێکتیکی له نێوان مرۆڤ و ژینگه سروشتیه‌که‌ی به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه‌ری، وه په‌یوه‌ندیه‌یکی ده‌یالێکتیکی له نێوان عه‌قڵی به‌شه‌ری و نێوان ویست و جه‌سته‌دا دیسان به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی. سروشتی ژینگه‌ی مرۆڤ هیچ نیه جگه له کاره‌کانی زوتری یان پێشتری به‌شه‌ره‌کان نه‌بێت، واته کاره مه‌ییوه‌کان که له سروشتدا چه‌سپیوه، کارێکی مردو، وه‌ک مارکس وه‌سفی ده‌کات. که‌واته مرۆڤ خۆی مێژوه‌ییه‌کی گه‌شه‌کردوه که خۆی دروستیکردوه، که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له‌سه‌ری و ئه‌ویش ئه‌م ده‌گۆڕێت. به‌م جۆره مۆرڤه‌کان گه‌شه‌ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش مێژوی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت، واته به‌م جۆره ده‌بێت به بونه‌وه‌رێکی مێژوویی.
مرۆڤ له ساتێکی مێژوویی دیاردا به ته‌نیا خۆی نابینێته‌وه به‌رامبه‌ر به سروشتێکی سه‌ره‌تایی و ده‌ستکارینه‌کراودا(خام)، به‌ڵکو له هه‌موو ساتێکی مێژوویی‌دا مرۆڤ له‌گه‌ڵ کارێکی بۆماوه(مه‌یو) میراتگری له‌وه‌پێشدا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌رامبه‌ر به سروشت که به‌رجه‌سته‌بووه له سروشتدا. که‌واته مرۆڤ له پرۆسه‌یه‌کی دروستکردن و گه‌شه‌کردن و پێگه‌یاندندایه له‌م جیهانه‌دا، واته له‌سه‌ر بنچینه کۆنه به‌رجه‌سته‌بووکاندا دروستده‌کات، له دواجاریشدا ئه‌م دروستکردنانه به‌رجه‌سته‌ده‌بێته‌وه له مرۆڤ خۆیدا. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌یالێکتیکی قایمه: که جیهان دروستده‌کات و جیهانیش ئه‌و دروستده‌کاته‌وه. جیهانی مرۆڤ جیهانی دروستکراوی ده‌ستی مرۆڤه‌کانه. ئه‌وه مرۆڤ خۆیه‌تی که به‌رجه‌سته بووه له سروشتدا. هه‌روه‌ها خودی مرۆڤیش دروستکراوی ده‌ستی جیهانه. ئه‌وه‌ش جیهان خۆیه‌تی که به‌رجه‌سته‌بووه له هۆشی مرۆڤدا. ئه‌مه وێنا به‌دنیاکراوه‌که‌ی ده‌یالێکتیکی هیگڵ بوو. وێنایه‌کی ده‌یالێکتیکی ماتریالی، شێوازی به‌دنیاکردنێکی میتافیزیکیانه.
ئه‌مه بۆمان روونده‌کاته‌وه که جیهانی مرۆڤه‌کان، به په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کان خۆشیانه‌وه، دروستکراوی ده‌ستی مرۆڤه‌کان خۆیانه، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به کارێکی مرۆیی که‌ڵکه‌که بوو و بۆ ماوه و میتراتگر له مێژوودا. نه‌وه نوێکان گه‌شه‌ده‌که‌ن و پێده‌گه‌ن و گه‌وره‌ده‌بن له ستراکتورێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که نه‌وه‌کانی پێش خۆیان دروستیان کردوه. تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکان داهێنانیان و دروستکردنیان و گه‌شه‌کردنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه پێکه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا، که‌واته مرۆڤ خۆی له خۆیدا کاره‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه له په‌یوه‌ندی و چالاکیه به‌رهه‌مهێنانه سروشتیه مرۆییه‌کاندا، یان له کارگه‌کاندا. ماده‌ی ئه‌م کاره‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رهه‌مهێنه‌ره و ئه‌م جیهانه کارێکی به‌شه‌ری مێژوویی مه‌یو و میراتگری نه‌وه‌کانی پێشه‌وه‌ن. لێره‌وه وته‌که‌ی مارکس له “تێزی ده‌رباره‌ی فویرباخ دا” سه‌رچاوه‌ی گرتوه که ده‌ڵێت: ناوه‌ڕۆکی مرۆڤ کۆی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه.
مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی بایۆلۆژیه، به‌ڵام له ئاژاڵه‌کانی تر جیاده‌کرێته‌وه به ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی. ئاژاڵه‌کان ده‌ژین و پراکتیزه‌ی ژیان ده‌که‌ن به غه‌ریزه. به غه‌ریزه به‌دوای ئه‌و ژینگه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێت که گونجاوه بۆی، وه تیایدا به غه‌ریزه قاڵبوونی خۆی و توانای جه‌سته‌ییه شاراوه‌که‌ی خۆی به‌کارده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه به‌کاربهێنێت بۆ خۆی و که‌ڵک وه‌رگرتن لێی. به‌ڵام مرۆڤ، به عه‌قڵ و به‌و کاره‌ی که لێوه‌ی ورده‌گیرێت ده‌ژی. مرۆڤ ته‌نیا به دوای ژینگه‌یه‌کی گونجاو‌دا ناگه‌ڕێت، به‌ڵکو هه‌وڵئه‌دا بۆ گۆڕینی ژینگه‌که‌ی به پێی مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی، که‌واته ژینگه ده‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ خۆیدا. مێشکه په‌ره‌سه‌ندوه پێشکه‌وتوه‌که‌ی ده‌توانێت به‌کاربه‌رێت بۆ تێڕوانین و بینینی ئه‌وه‌ی که پێویسته بیکات بۆ گۆڕینی ژینگه‌که‌ی، واته بۆ ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی که ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات و بینینی ئه‌و توانایه‌ی که له بونه‌وه‌ره‌کانی ده‌وروپشتیدا ده‌یدۆزێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئاژاڵه‌وه که ته‌نیا ئاژاڵه ڕاسته‌وخۆکان ده‌بینێت، ناتوانێت ئه‌و توانایه بدۆزێته‌وه یان ئه‌وه‌ی شیاوه بیدۆزێته‌وه بۆ گۆران، چونکه مێشکی وه‌ک مێشکی مرۆڤ پێشکه‌وتو نیه بۆیه ناتوانێت گۆران له بونه‌وه‌ره‌کانی ده‌وروپشتیدا بخوڵقێنێت. مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مێشکێکی پێشکه‌وتوی هه‌یه و جیاده‌کرێته‌وه پێی له‌گه‌ڵ ئاژاڵه‌کانی تردا، به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاژاڵێکی سروشتی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر تواناکانی خۆی به‌کارنه‌بات بۆ گۆڕینی ده‌وروپشتی له پێناوی به‌رهه‌مه بنچینه‌ییه‌کانی ژیانیدا، واته به‌دیهێنانی پێویستیه‌کانی ژیانی له بوونه بایۆلۆژیه‌که‌یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. مرۆڤ خواردن و جلوبه‌رگ و خانوبه‌ره و ئامرازه‌کانی تری ئارامی و خۆپاراستن و خۆشبژی به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و به‌ختیاری خۆی. که‌واته ناوه‌ڕۆکی چالاکیه‌کانی کاری به‌رهه‌مهێنانه بۆ خودی خۆی و ژیانی خۆی. بێگومان، ئه‌م پێویستیانه‌ی ژیانیش ده‌گۆڕێت و پێشده‌که‌وێت به پێشکه‌وتنی ئه‌نه‌رجیه شاروه‌کانی مرۆڤه‌کان خۆیان، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته، واته مرۆڤ به دۆزینه‌و و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نه‌رجیه شاراوه‌کانی خۆی جارێکی تر خۆی پێشده‌خات. ئه‌وه‌ی مارکس کردی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه بوو که گه‌وره‌ترین پێویستی لای مرۆڤ خۆی کاری به‌رهه‌مهێنانه، واته دۆزینه‌وه‌ی توانه شاراوه‌کانی خۆی، دواجاریش به‌دیهێنانی خودی خۆی، واته دروستکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی خۆی. مرۆڤ پراکتیزه‌ی کارده‌کات ته‌نیا بۆ به‌دیهێنانی پێویسته‌یکانی ژیانی نیه به‌ڵکو بۆ دروستکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی دووباره، هه‌روه‌ها بۆ ئازادکردنی توانا شاراوه‌کانیه‌تی، واته ده‌بێت مرۆڤ توانا‌و ئه‌نه‌رجیه شاروه‌کانی خۆی فه‌راهمبکات( مرۆڤ ته‌نیا به نان ناژی).
لێره‌وه، ڕوونده‌بێته‌وه که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه مرۆییه‌کانی نێوان تاکه‌کان، جیهانی مرۆڤه‌کان(کۆمه‌ڵگا) به هه‌موو ورده‌کاریه‌کانیه‌وه به هه‌موو جومگه‌کانیه‌وه دروستده‌کات و سنورداری ده‌کات، ئه‌وه‌ش ناوده‌برێت به په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، یان ئه‌و چۆنیه‌تیه واقیعیه‌یی که به‌شه‌ره‌کان هاوبه‌شی تیاده‌که‌ن له ڕێکخستنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێکردنیدا. تاک، نه دروستده‌بێت و نه پێکده‌هێنرێت به دابڕان له تاکه‌کانی تر، به‌ڵکو دروستده‌بێت و پێکدێت به‌و په‌یوه‌ندیه میراتگریی و بۆماوه‌ییانه‌ی که له نێوانیاندا بوونی هه‌یه. دواجار، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌خزێته نێو پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه له ناویدا ده‌توێته‌وه به به‌کارهێنانی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆن، بۆ ماوه، مه‌یو، میراتگر، هه‌ڵبه‌ت له چواچێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی میراتگرییدا، وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێکهاته‌یه‌کی دیار له پێویستیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا. که‌واته تاکه‌کان هاوبه‌شیده‌که‌ن پێکه‌وه له کاری به‌رهه‌مهێناندا به چۆنیه‌تیه‌کی بابه‌تیانه، واقیعیانه‌ی میراتگریانه‌ی گونجاو و قودره‌ته به‌رهه‌مهێنانه‌کانی به‌رده‌ست و ئاسان بۆیان له مه‌عریفه و ئامرازی به‌رهه‌مهێنان ومیتۆدی ڕێکخستندا. ئه‌مانه په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌یالێکتیکایانه‌ی زه‌روریه له چۆنیه‌تیه‌دا، یان له‌م په‌یوه‌ندیه به‌رهه‌مهێنانه‌دا، وه له نێوان ئه‌و قودره‌تانه‌دا، وه له نێوان هێزی به‌رهه‌مهێناندا، وه‌ک مارکس ڕوونیکردۆته‌وه له زۆرێک له‌کاره‌کانیدا( ئایدۆلۆژی ئه‌ڵه‌مانی، هاوبه‌شی له ئاراسته‌کردنی ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا، ده‌ستنووسه‌کانی ساڵی 1858، سه‌رمایه‌دا، تیۆره‌کانی زیاده بایی). له دواجاریشدا، تێگه‌یشتنه‌کانی مرۆڤ پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له نێوان تاکه‌کاندا هه‌یه بۆ تێڕوانین له قودره‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئاماده‌کراو و له‌به‌رده‌ستبوودا، ڕاڤه‌کردنی مرۆڤ له ڕووی ده‌رون و ڕۆشنبیریی و بیر و مێژووه‌وه خۆی له‌م تێگه‌یشتنانه‌دا شاردۆته‌وه، واته له شێوازی به‌رهه‌مهێنانی باودا و پارادۆکسیه‌کانی و قودره‌تی گه‌شه‌کردنیاندا، که‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان له‌و په‌یوه‌ندیانه تێنگه‌ن ناتوانن خۆیان ڕاڤه‌بکه‌ن له‌و ڕوانه‌وه کورت ده‌هێنن. به‌م جۆره مارکس، له وێنای خۆیه‌وه بۆ مرۆڤ دوا و تێگه‌یشتنه‌کانی په‌ره‌پێدا، هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه توانی ڕه‌خنه له دین بگرێت و بگوێزێته‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له فه‌لسه‌فه و دیسان ڕه‌خه‌نه‌گرتن له ئابوری سیاسی. به‌م جۆره مارکس گواستێه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له هیگڵ و فیورباخ و وه هیگڵیه لاوه‌کان و ڕه‌خنه‌گرتن له ئادام سمیث و دیفید ریکاردۆ و جۆن ستیوارت مل و ئه‌وانیتر له زانا ئابوریه سیاسیه بۆرژوازیه‌کان. نووسیه‌نه‌کانی مارکس ڕوخسارێکی فه‌لسه‌فیانه‌یان هه‌بوو تا(ئایدۆلۆژیه‌تی ئه‌ڵه‌مانی) و دواجار ڕوخسارێکی ئابوری سیاسی له نووسیه‌نه‌کانی تری‌دا ده‌رکه‌وت( هه‌ژاری فه‌لسه‌فه، مانیفێستی کۆمۆنیستی، هاوبه‌شی له ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا، ده‌ستنووسه‌کانی 1858، سه‌رمایه، تیوره‌ی زیاده بایی، ڕه‌خنه له‌به‌رنامه‌ی گۆتا).
ڕه‌خنه‌کانی مارکس له فه‌لسه‌فه کلیلی ڕه‌خنه‌گرتنی ئابوری سیاسی بوو، واته بۆ دامه‌زراندنی زانستێکی نوێ، زانستی ته‌شکیلاته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، زانستی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕش کلیلی هه‌میشه‌یی بوو بۆ زانستی شۆڕش.
کورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه که جیهانی مرۆڤ سیسته‌مێکی زیندوه( ئۆرگانیه، هه‌موو کراوه‌یه به‌سه‌ر سروشتدا) له ناوه‌ندی کاری زیندوه‌وه، به‌ده‌ستهاتو و شاراوه‌یه، کاری مه‌یو و چه‌سپاو له ژینگه‌ی سروشتی‌دا، به‌کاربردنی ناوه‌ندی کاری زیندو(به‌رهه‌مهێنه‌ر) کاری مه‌یو(ئامرازی به‌رهه‌مهێنان) له پێناوی گۆڕانی ژینگه‌ی سروشتی‌دا له‌گه‌ڵ دابینکردنی پێویستیه‌کانی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگا و ده‌سته‌و تاقمه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه. بێگومان، ئه‌مه هه‌موو کراوه‌ییه به‌سه‌ر سروشتێکی ئۆرگانی بزاوت که هه‌ڵگری ناکۆکیه‌کان و ململانێ ناوخۆییه‌کانه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ناکۆکیانه‌و ململانێیانه‌وه گه‌شه‌ده‌کات و ده‌گۆڕێت له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر. مارکس وای ده‌بینی که ئه‌و نکۆکییه سه‌ره‌کیانه له هه‌موو کرانه‌وه‌یه‌کدا بزاوتێکی راوه‌ستاوه له نێوانی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا( مه‌عریفه، ته‌کنیک، تۆڕی قاڵبوون و پسپۆڕیی به‌رهه‌مهێنان) و نێوان په‌ویه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، یان ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ی که تاکه‌کان هاوبه‌شیده‌که‌ن تیایدا له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا. چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان گه‌شه‌ده‌کات له نێو تۆڕێکی دیاری په‌یوه‌ندیه به‌رهه‌مهێنانه‌کان، به‌ڵام به خێرایی له‌گه‌ڵ سنوره‌کانیدا به‌رهه‌ڵستی بۆ دروستده‌بێت، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له شێوه‌ی به‌ره‌وپێشچون و گه‌شکردنیاندا له‌مپه‌ریان بۆ دێته پێش. ئه‌گه‌ر هێزی به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامبێت له گه‌شه‌کردندا، ده‌که‌وێته نێو ململانێیه‌که‌وه له‌گه‌ل په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا تا بتوانێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه باوانه بشکێنێت و سیسته‌مێکی تر له په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان پێکبهێنێت که زیاتر ڕێگه‌ی پێبدات بۆ گه‌شه‌کردن، واته بتوانێت گه‌مارۆی بدات، ئه‌مه‌ش به شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێت، یان ناوده‌برێت. ئه‌مه‌یه ده‌یالێکتیکی مارکسی ماتریالی، که له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌یالێکتیکی میتافیزیکیانه‌ی هیگڵی خۆی پێکهێناوه و وه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له هیگڵ و فیورباخ و ئابوریه سیاسیه نه‌ریتیه بۆرژوازیه‌کان راوه‌ستاوه.
به‌ڵام مارکس ته‌نیا به دروستکردنه‌وه و ڕاستکردنه‌وه‌ی ده‌یالێکتیکی هیگڵ وازینه‌هێناوه، دوای ئه‌وه‌ی که کردی به دنیایی و گۆڕی بۆ ئامرازێکی ڕه‌خنه‌یی شۆرشگێڕ بۆ واقیعی ماتریالی، به‌ڵکو ده‌یالێکتیکی هیگڵی سه‌رله‌نوێ دروستکردوه له بیری نامۆییدا، دوای ئه‌وه‌ی نامۆیی به‌دنیاییکرد و ڕه‌خنه‌یه‌کی مه‌تریالیانه‌ی لێگرت، نامۆیی رۆحی هیگڵی گۆڕی بۆ نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به بابه‌تی دواییمان.
سه‌رچاوه: حوار مته‌مه‌دن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=257277