په‌یامێك بۆ گه‌وره‌كان ….. كوردۆشوانی
ئه‌م په‌یامه
پیامی ده‌نگی شه‌قامه
په‌یامێكه
له‌چوارلای كوردستانه‌وه
له‌باكور و باشوره‌وه
له‌رۆژهه‌ڵات تارۆژئاوا
له ژن و پیاو
له پیر و لاو
له منداڵه بێ نازه‌كان
له‌دایكانی ئاشتیخوازی
شه‌هیده كانی نیشتمان،
له‌هه‌موگه‌لی كورده‌وه
بۆ سه‌ركرده و فه‌رمانڕه‌وا به‌رپرسه‌كان ،
گوێ رادێرن.
له چواربه‌شی وڵاته‌وه
سه‌دایه‌ك دێ.
خواستی گه‌له و له ئێوه‌یه
داوایه‌كه بۆ سه‌روه‌ری نیشتمانه و
بۆئازادی كوردستان و
بۆته‌بایی وپاراستنی نه‌ته‌وه‌یه ،
رێگا بده‌ن بۆ چه‌ند ساتێ په‌یامه‌كه‌تان پێبگات ،
نامه‌یه‌كه بۆ خوین واژۆی لێكراوه
له باكوور و باشووره‌وه
هه‌تا رۆژئاوا و رۆهه‌ڵات ،
ته‌ماشا كه‌ن
له‌سیمایان چی ده‌بینیت
ئه‌و رۆحه نه‌مر و پاكانه‌ی
بون به قوربانی بۆ ژیان،
ته‌ماشا كه‌ن.
له‌مه‌ڵبه‌ندی چوارچراوه ،
له‌مه‌مله‌كه‌تی سێداره‌و
زێدی شه‌هید پێشه‌واوه،
شوانه پێشه‌نگی لاوانه
ئه‌و به‌دڵێكی پێكراوی گولله‌ی سته‌مكارانه‌وه
هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌یانه،
له‌باكوری وڵاته‌وه
ئۆغر ده‌نگی منداڵان و
له‌ئامه‌ده‌وه هاتووه
له‌دڵه بچكۆله‌كه‌یدا
سیانزه گولله‌ی جه‌لاده‌كانی خه‌لیفه‌ی
هه‌زاره‌ی نوێی هه‌ڵگرتووه ،
له‌رۆژئاوای بێ ماف وبێ ناسنامه‌وه
شیلان سمبولی ژنانه
كچه‌كوردی كۆبانی یه‌و
شه‌هیدی رێی ئازادی یه‌و
خوێن رژاوی ده‌ستی ره‌شی
تاریكی په‌رسته‌كانه ،
ئێستا ئه‌وان ده‌یانه‌وێ
له‌گه‌ڵا لاوانی شه‌هیدی
ده‌ستی غه‌دری پایته‌خته‌كه‌ی
نیشتمانی ئازادكرا‌و ،
به یه‌كه‌وه بچنه خزمه‌تی خه‌زنه‌وی
ئیدی له‌وێ
بڵێن پیری دانا و به‌ڕێز
داوا ده‌كه‌ین
ئه‌و مه‌ندیله‌ی یه‌كی شوبات
ره‌نگی سپی كرا به سوور
به هێمنی هه‌ڵی بگره و بیكه سه‌رت ،
كه‌وای مه‌لای ئه‌و مزگه‌وته‌ی
كرماشانیش
خوێنه‌كه‌ی پاك بكه‌ره‌وه و بیكه به‌رت ،
پاشان په‌یامی هه‌موومان
وه‌كو ده‌سكه گوڵێكی جوان
بگه‌یه‌نه…
به گوێی هه‌موو سه‌ركرده‌كان ،
پێیان بڵێ داواكاری نه‌ته‌وه‌ی كورد
نه سه‌رمایه‌ی بێ سنوور و
نه كۆشك و ته‌لاری به‌رز و
نه دراوی بێ ژمارو
نه پۆست وپله‌ی باڵایه ،
به‌ڵام ته‌نها داخوازی گه‌ل
راگرتنی چواگۆشه‌كه‌ی یه‌ك ئاڵایه ،
پێیان بڵێ نه‌ته‌وه‌ی كورد وا ده‌خوازن ،
پێكه‌وه بن وه‌كو برا
گه‌ربه‌خۆتان ئه‌ڵێن مه‌زن!!
تێبكۆشن بۆ پاراستنی كوردستان
ئیدی به‌سه یه‌كتر خۆری
ده‌ستان به‌رده‌ن
له دامێنی دوژمنه‌كان
كێ نازانێ ؟
تورك و فارس و عاره‌به‌كان
له ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقه‌وه
تا ده‌گاته به‌غدا و تاران
هه‌رگیز هه‌رگیز
ئێوه به دۆست قبوڵا ناكه‌ن
هه‌رچی ده‌ڵێ دۆستی منن
گێلێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه و
ڕاگیراوه له به‌ر ده‌رگا بۆ پاسه‌وان ؟!!!
كوردۆشوانی