کۆتا …. که‌ژوان
Closed
ئه‌م شه‌و….
له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌یه‌کی …
دڵ پڕ له ژان..
فه‌رشی ڕوحم پێچایه‌وه…
که له‌و ساوه بۆ پێشوازی..
یه‌که‌م نیگات ڕاخرابوو.
له سای سه‌ری بێ ئه‌مه‌کیت…
ئه‌م شه‌و بووم به دێوه زمه‌و..
سه‌ری ئه‌و ووشانه‌م بری..
که بۆ چله‌ی عشقی فریووت نوسرابوو..
ئه‌و چاونه‌شم حوکم دا…
چونکه تاوانی کرد ..تاوان..
تۆ له گه‌رمه‌ی حه‌ز بازی بووی..
ئه‌ویش تێر بۆ تۆ گریابوو.
ماچه‌کانم..
فرێ دایه زبڵدانی ئه‌زه‌له‌وه..
به یه‌ک جاری…
ته‌وقی کوشنده‌ی غروریت…
له پێ و ده‌ستی ….
هه‌موو هه‌ستی خۆم کرده‌وه..
ئێستا دڵخۆش به ئازیزم..
تۆ چۆنت ویست..
ئه‌وها ڕۆیشتم به ڕێدا..
به‌ڵام هه‌میشه له یادت بێ…
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشم ویستی…
له بیر نه‌که‌ی ….تا قیامه‌ت…
هه‌ر بۆ هه‌وه‌س…
گڕت له ژیانم به‌ردا.
که‌ژوان