![گه‌ڕانه‌وه … بەناز فاتح گه‌ڕانه‌وه … بەناز فاتح](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/garanawa_264215217.jpg)
گه‌ڕانه‌وه … بەناز فاتح
گومان و پرسیاره‌كان ,,
خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی سه‌رسامییه‌كی ترن
له ناو باخچه‌كانی ئه‌م زاته‌مه‌دا !!
كێ ده‌زانی ؟؟؟!!
ئه‌م شه‌و له پڕێكدا
وه‌ڵامێك خۆی به كه‌ناری پرسیارێكدا ناكێشێ و
ئاوێزان نابن له ژێر تریفه‌ی نازێكدا !!!
***
خۆم له ته‌مه تاریكه‌كانی شه‌وه جه‌نجاڵه‌كان ده‌ته‌كێنم
به هه‌نگاوێكی نه‌رم
ده‌ستپێكی ڕێگایه‌ك ده‌گرمه به‌ر,
تا ده‌گه‌مه گزنگی خۆری به‌یانییه‌كی تۆ.
***
سینه‌م پڕه له هه‌ناسه
پێشبڕكێی یاده‌كانتم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن
هه‌نگاوێك پێشوو تر
جه‌سته‌یه‌كی شه‌كه‌ت خۆی له تنۆكێك باران هه‌ڵده‌كێشێ .
***
ئه‌مشه‌و وشه نانوسمه‌وه ,
به نیاز نیم خه‌یاڵه‌كانم له كۆپله‌ی شیعرێكدا وێنا بكه‌م
خۆم و پۆلێك باڵنده‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له سه‌ربانی په‌ڵه هه‌ورێكدا
وێنه‌ی شه‌ڕ و شۆڕشی خوود ده‌كێشینه‌وه و
دیسانه‌وه
برینێكی ته‌ڕ سه‌ر هه‌ڵده‌دات
جۆگه‌له‌ی بوونم سور سووور ده‌كات
***
شه‌پۆله‌كانی ڕۆحم په‌نگیان خواردووه‌ته‌وه
بازنه‌كان به ده‌وری خۆیاندا له سه‌مایه‌كی خێرادا ده‌خوولێنه‌وه
هه‌مان پرسیار … هه‌مان مانا … هه‌مان وه‌ڵامی بێده‌نگ
له كه‌ناری بوونێكدا ڕاده‌مێنێ .
***
سه‌ده‌یه‌ك پێش ئاوه‌دانی گه‌ڕامه‌وه
من و به‌ردێك …
من و تۆوێك
من و ڕووبارێكی وێڵ
هه‌مان دیرۆكمان نوسییه‌وه .
28/5/2011
***