
ملوانکەکەم لەتێ مانگە ….. چنوور نامیق
له‌گه‌ڵ بادا گوزه‌ر مه‌كه
ته‌ماشام به‌مه‌یلی فڕین مه‌گۆڕه‌وه
هیلالی شه‌و
تاقه په‌نای غهریبانهو
من له حزوریا ناسرهوم
له زه‌نگیانه بچڕاوهكانی ناو ده‌ستم
پرشه ئه‌وین جێمه‌هێڵه
هیلالی شه‌و
مه‌ستم ئه‌كا و
به بینینت چاوه‌كانم خومار ئه‌بن
له تینی نیگای ڕژاوم
مه‌به هه‌ڵم
به ژنێكی ڕه‌دووكه‌وتووی شوێن ئارامی
لێم تێمه‌گه
له سه‌ده‌یه‌كی دووره‌وه
هه‌نگاوه‌كانم ئه‌ژمێرم
ملوانكه‌كه‌م له‌تێ مانگه‌و
ده‌سته‌كانم دوو كۆنه وڵاتی چۆڵی بێ جریوهن
فه‌لسه‌فه بابردووهكهی ژیان
تێڕامانم ئه‌شێوێنێ
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه‌كانی ئاسۆ دا
منیش مه‌به‌و
له‌ته مانگهكهم لێڵ مه‌كه
به‌ژنێكی ڕه‌دووكه‌وتووی
شوێن قومی میهرم مه‌زانه
شنه‌ی هه‌راسانی خه‌وم بۆ مه‌نێره
تازه به قومی ژیانی گریاو
ژیر نابمه‌وه
ڕه‌نگم له گه‌ڵ تۆدا ڕژا و
په‌نجه‌یه‌كم له گه‌ڵ مووروێنهكانی مناڵی
نهبیستنم له‌گه‌ڵ بادا ده‌ستی پێكرد
هیلالی شه‌و
مه‌ستم ئه‌كاو
من له حزووریا ناسرهوم
له‌گه‌ڵ بچڕانی زهنگیانهكانی ملم
بۆ تاوی مێژوو ڕائه‌گرم
له‌گه‌ڵ بادا سه‌فه‌ر مه‌كه
گشت ته‌مه‌نم
له‌گه‌ڵ عه‌سرێكی وێڵ گوزه‌شت…..
له‌گه‌ڵ مندا وڵاتێكی پارچه پارچه
مه‌كه‌ره‌وه به ئاوێنه
ئه‌گه‌ر بڕیارت دا نه‌ڕۆی
موورووهكانم بۆ كۆكه‌وه
به‌ته‌نیشتما تێمه‌په‌ڕه
نه‌با گریان ڕێڕه‌وی زهنگیانهكانم لی بگۆڕێ
بهعهشیقێكی ڕوح سوكی
ڕێگه‌ی ژوانم مه‌زانه
ئه‌مێستا ته‌ڕ تر له باران
مه‌یلی تۆ و خاك
ئه‌مخواته‌وه
نه عاشقێكی بێ په‌نای
كۆڵانه‌كانی ژیانم
نه په‌ڵه خه‌مێكی سپیی چاوانی تۆم
وه‌ك ئه‌و ڕیزه زهنگیانهیهی
با له به‌رۆكی كردمه‌وه
فرمێسكم ڕیزی به‌ستووه
بۆ هه‌میشه
بهعهشیقێكی خه‌و لێ نیشتووی
وه‌رزی بارانم ئه‌زانی؟
لهسهدهیهكی پیره‌وه
گوێ له‌حیكایه‌ته چه‌وته‌كانی ژیان ئه‌گرم
وه‌ك له‌ته مانگه‌كه‌ی ملم
نیوه‌كه‌ی خۆم بوواردووه
چیدی به ئێشكگرێكی نه‌زانی
دیار ته‌رمی دوێنێم مه‌زانه
تریفه‌ی ڕووت
ئهملهرزێنی
بۆ به ژنێكی سه‌ره‌ڕۆی
شوێن زه‌نگیانه بچڕاوهكان
لێم تێ ناگه‌ی
به چیرۆكێكی به‌سه‌رچووی
به‌ر كوانووی مێژووم مەزانه
ڕوخسارم زستانێ قسه‌ی
به‌جێماوه‌ی هه‌ڵگرتووه
دنیام له‌ناو چرپهكانم وێڵ كردووه
ملوانكه‌یه‌كی بچڕاو و
له‌تێ مانگ و
قومێ میهری چاوانی
تۆ مه‌ستم ئه‌كا!!
Chnornamiq@yahoo.com