ونبوونی شاعیر له وتاری ئێمه گیانێکین له‌دوو جه‌سته‌دا
هه‌رهه‌وڵێک بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی لایه‌نه جوانه‌کانی که‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان وپاراستنیان له‌کاڵ بوونه‌وه‌و پاشان بیرچوونه‌وه، بێگوومان جێکه‌ی پێزانینه.
ئه‌وه‌ی کاک ماجید باوهمیر له‌و ووتاره‌یدا به ناونیشانی ئێمه گیانێکین له دوو جه‌سته‌دا وه‌ک شیعر‌و ئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا که له 26/05 دا له لاپه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردستانی نوێی هێژا دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ،وویستویه‌تی بیهێنێته‌وه ناو زاکیره‌ی ئێمه، ئه‌و گۆرانیه جوانه‌یه، که له‌کات وساتێکی تاریکی گه‌له‌که‌ماندا ، له‌سه‌رده‌می خه‌فه‌بوونی ره‌ونه‌قی تیپی مۆسیقای سلێمانی، له‌به‌ر بار‌و زروفی ئه‌وسای کوردستان، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوکه‌وه دیده‌و فیکر‌و هۆش وچهژی هونه‌ریی پاراوکردین، شایه‌نی ده‌ست خۆشیه.
به‌ڵێ ئه‌وگۆرانیه که به‌ئیمکاناتی تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوکی فره ره‌گه‌ز به‌رهه‌م هێنرا، به‌ڵام دیاربوو کهدهستو په‌نجه‌و ئه‌قڵێکی هونه‌ری زۆربهزری له‌پشته‌وه‌بوو، وای لهژهنیارهکان کردبوو مۆسیقای گۆرانیه‌که به‌و ته‌کنیکه به‌رزه‌و ستایله کوردیه لێبده‌ن، ئه‌و خاوه‌ن هه‌سته مۆسیقیه هه‌ستیاره کاک گۆرانی کوڕی هه‌میشه زیندوو براهیمی خهیاتبوو .
له‌چاوپێکه‌وتنێکی رادیۆیی رادیۆی گه‌لی کوردستاندا له‌ساڵی 1993به‌خزمه‌تی به‌هه‌شتی برایمی خه‌یات گه‌یشتم ، کاتێک له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمان له‌کات وساتی دیاری کراودا بێ دواکه‌وتن هات بۆ بینای ته‌له‌فزیۆن ئه‌وکاته رادیۆش هه‌ر له‌وێ بوو، کاک برایم له‌گه‌ڵ ئه‌و قامه به‌رزه هونه‌ریه‌ی خۆیدا ،هه‌تا بڵێ پیاوێکی خاکی و بهئهدهبێکی ئه‌وه‌نده به‌رزه‌وه ئه‌دوا، نه‌ت ئه‌توانی شه‌رمی لێنه‌که‌ی، یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی باسه‌که‌مان ،گۆرانی ئێمهگیانێکین لهدووجهستهدابوو، ئه‌و فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ئهوئیلهامه جوانه‌ی ڕه‌زا حه‌مه نه‌بوایه، هه‌رگیز نه‌من و نه‌گۆران نه‌مان ئه‌توانی به‌رهه‌مێکی وا بهێنینه‌کایه‌وه .
چوونکه ئه‌و به‌ته‌نها گۆرانیبێژ نه‌بوو، به‌ڵکو ڕۆشنبیریش بوو ،بۆیه ده‌یتوانی ڕۆڵی ووشه له‌دروست کردنی گۆرانیدا بنرخێنێ، ده‌یزانی گۆرانی له ووشه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ئه‌گه‌ر ڕه‌زاحه‌مه ئه‌و خولقاندنهی به‌ووشه نه‌کردایه داخۆ کاک برایم ده‌یتوانی ئه‌و ئاوازه نه‌مره‌ی بکاته به‌ر وه‌یان کاک گۆران ده‌یتوانی ئه‌و سۆلۆ که‌مانه بهوڕۆحه ناسکه‌وه ئاوێته‌ی گۆرانیه‌که بکا ؟ وه‌ڵامی کاک برایم دووباره بێگوومان نه‌خێر بوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه بۆ به‌نده له‌و ووتاره‌دا که‌کاک ماجید هه‌وڵی داوه ته‌نانه‌ت ناوی یه‌ک ژه‌نیاری تیپه مۆسیقیهکهش له‌یاد نه‌کات، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه، به‌ڵام ناوی ڕه‌زا حه‌مه که خاوه‌نی شیعری (ئێمهگیانێکین له‌دوو جه‌سته‌دا)یه، به‌هیچ جۆرێک نه‌هێنانه‌وه، من ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ چۆنیه‌تی دورست بوونی بونیادی فیکریمان ،که تاوه‌کو ئێساتاش به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی نهقڵیه، واتا ئه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م نه‌یبیستین نایزانین.
زۆر ئاسان بوو بۆ کاک ماجید ئه‌گه‌ر نه‌شیده‌زانی شیعری گۆرانیه‌که هی کێیه، له‌گۆگل بینوسیایه، پێی ده‌وت هی پیاوێکی کورده ناوی ڕه‌زا حه‌مه‌یه، له‌وه‌ش گرانتر ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز محرر(سه‌رپه‌رشتیار) له لاپه‌ره‌ی فه‌رهه‌نگ له‌کوردستانی نوێی هێژا ،ده‌بوو به ئیمه‌یڵێک کاک ماجیدی پێش بڵاو کردنه‌وه‌ی ووتاره‌که ئاگادار بکردایه‌ته‌وه، که ناوی شاعیره‌که له‌ووتارێکدا که به‌ناونیشانی شیعره‌که ده‌ستی پێکردووه نابێت له‌یاد بکرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که شاعیر له‌گۆرانی کوردی‌دا (الخاسر الأکبر)ه ،چوونکه تائیستاش گۆرانیبێژی کورد پاره به مۆسیقی به ستۆدێو به کلیپ کردن ئه‌دا، به‌ڵام شاعیر یه‌ک سه‌نت وه‌رناگرێت، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر شیعر نه‌بێت گۆرانی نابێت، که‌ده‌ڵێم گۆرانی مه‌به‌ستم گۆرانیه‌که، که ئاواز‌و دابه‌ش کردن وئهداو شیعری جوانی تیابێ، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌توانم بڵێم که گۆرانی ئێمهگیانێکین هه‌رسێ ره‌گه‌زه‌که‌ی به‌جوانی تیایه ،به‌ڵام به داخێکی زۆره‌وه وه‌کو چاوه‌ڕێی به‌رانبه‌ریش نین زۆر به‌ئاسانی ناو‌و ناونیشانیشمان له‌سه‌ریان هه‌ڵده‌گیرێ .
هه‌ر له‌و ووتاره‌دا دووشتی زۆر سه‌یرم به‌رچاو که‌وت، یه‌که‌م: که ده‌ڵی تیپی مۆسیقای سلێمانی تیپێکی خنجیلانه بوو،هه‌موو ده‌زانین ووشه‌ی خنجیلانه بۆ شتی بچووک به‌کار دێت، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئهوتیپهو هاوکارانی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه له 1967 تاوه‌کو ئێستا له‌دووسه‌د که‌س زیاتر بوون، وه‌یان ده‌بن. ژهنیارهکانیشی له بیست که‌س که‌متر نه‌بوون، و کاره‌کانیشیان کاری گه‌وره بوون، ئیتر نازانم چۆن به تیپێکی ئاوا ده‌وترێ خنجیلانه؟ دووه‌مین: ده‌ڵی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی تیا ده‌رکه‌وتن وه‌کو عه‌دنان که‌ریم وحهمهجهزا. ئه‌ی عوسمان عه‌لی، برایمی خه‌یات، که‌ریم کابان، قادر کابان، عباس محمد، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ، کامه‌ران عبدالمجید، و عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن ،و ئه‌وانی تر چیان لیهات؟.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم بۆئه‌وه‌ی گۆرانی ومۆسیقای کوردی که ناسنامه‌ی گه‌له‌که‌مانن له‌وه‌زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌برێ وبگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌مه زێرینیهکانی خۆی، تکاو داوام له نیوه‌نده کلتوریه‌کانی کوردستانه، ئهوشاعیرانه فه‌رامۆش نه‌که‌ن ،که ئه‌توانن ئه‌وهونه‌ره به پاکی وبێگه‌ردی بهێڵنه‌وه‌و جارێکی که بیبه‌نه‌وه ئه‌وجێگه‌یه‌ی ده‌توانین شانازی پێوه بکه‌ین، چوونکه هه‌ر ئه‌وان ئه‌توانن چهژو سه‌لیقه‌و گوێچه‌که‌ی گوێگری کورد لهوخهوشانه پاک بکه‌نه‌وه که خه‌ڵکی خۆسه‌پێن به‌سه‌ر ئه‌وکایه جوانه‌دا، بی ڕه‌حمانه بڵاویانکردۆته‌وه . به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر گوێگرێکی زه‌وق به‌رزت نه‌بێت، ده‌بێت هه‌ر ئاوات به‌وه بخوازیت که چۆن وبه‌چ رێگایه‌ک ده‌توانی هونه‌ره‌که‌ت به‌رز بکه‌یته‌وه.
تێبینی: وه‌کو دابێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌بوو ئه‌م ووتاره له‌لاپه‌ره‌ی ئهدهبو هونه‌ری کوردستانی نوێی هێژادا بڵاو ببوایه‌ته‌وه چوونکه له‌سه‌ر ووتارێک نووسراوه که هه‌ر له‌و لاپه‌ره‌یه‌دا بلاو بۆته‌وه به‌لام دوای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له دووهه‌فته به‌سه‌ر ناردنیا بۆئه‌و ڕۆژنامه‌یه دڵنیا بووم که پشتگوێخراوه بۆیه به‌باشم زانی له شوێنێکی که بڵاوی بکه‌مه‌وه.
بۆ ئه‌وبه‌رێزانه‌ی که ئه‌یانه‌وێ ووتاره‌که‌ی کاک ماجید باوه میر بخوێننه‌وه
http://knwe.org/Direje.aspx?Jimare=6390&Cor=9&Besh=Araste