مه‌ڵێ بۆ وا ده‌که‌ی …. که‌ژوان
هه‌تا ووشه‌م…
ڕۆحی شێعرم شانه بکات..
تۆ ڵهگهڵمای.
هه‌تا خه‌یاڵ…
له به‌ری ڕه‌زی نیگات بخوات..
تۆ له‌ناو خوێن و ..
ناو دڵمای.
هه‌تا دوور بیت..
نزیکی لێم…
تا بێ ده‌نگ بیت..
هاوار و نه‌ی ئه‌ڤینی تۆ..
به‌سه‌ر وه‌ته‌ری..
عومرمهوه..
هێمن ..هێمن..
دێت و ده‌چێت.
تا ئێواره وجودی هه‌بێ..
من له‌گه‌ڵ نیگات له پیاسه‌م..
هه‌تا شه‌و خۆی بۆ من ڕاخا..
هه‌ر وه‌ک ئه‌و سا…
وشه بۆ چاوت ده‌چنم و..
خۆزگه‌یه‌کم پڕ له تاسه‌م.
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به نامرادی ده‌مرم.
عیشقت..
ناوت..
نیگا‌و جوانیت..
تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌م.
چوار سه‌ده‌یه…
دڵم لانه‌ی ئه‌وینته..
هه‌ر بێ ئاگایت..
چوار سه‌ده‌یه…
کۆیله‌ی ده‌ستی نیگاکانتام..
هه‌ر بێ ئاگایت..
چوار سه‌ده‌یه…
ڕۆژم به شه‌و ده‌گوزه‌رێنم..
هه‌زار مۆمی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی..
هیواکانم بۆ یادێکت…
به له‌حزه‌یه‌ک ده‌سووتێنم.
چوار سه‌ده‌یه…
ده‌ستاو ده‌ستی مه‌رگم ده‌که‌ی..
هه‌ر کاتێک ..
بمه‌وێت پێت بگه‌م..
له نێو دێری شێعره‌کانم ڕاده‌که‌ی..
گوایه ده‌توانم له بیرت که‌م..؟
ئه‌ی بێ ئاگا ..
وه‌ره به چاوت ببێنه…
سه‌رێک بده..
ماڵی زوخاوی دڵم..
ئه‌وسا بڵێ..
هه‌تاکو که‌ی..
بۆ وا ده‌که‌ی.
هه‌تاکو که‌ی..
منی بێ دڵ له یاد ناکه‌ی.
که‌ژوان