
حه‌مامی موفتی …. عومه‌ر عه‌بدولکه‌ریم
Closed
شۆڕه‌بی یه‌ک
شۆڕ شۆڕ وه‌ستاو
په‌یکه‌رێکی ڕه‌نگینی جوانی
ماندووی گه‌رماو..!
ده‌نکه هه‌ناری پایزه
سوور هه‌ڵگه‌ڕاو
قژی ژاکاوی ته‌ڕ ته‌ڕو
هێشتا پاراو..
بۆنی ڕێحانه‌ی جه‌سته‌ی
به‌ناز پرژاو..
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک
به‌له‌ش مردوو
چاو حه‌په‌ساو..!
ڕاوهستاور..چاوه‌ڕێ یه…
بۆ ته‌کسی یه‌ک
دڵی من و دڵی ئاسۆ*
ته‌کسی یه‌کی ده‌رگا کراو..!
دڵی شێتم
دڵی شێتیان
گڕێکی کوڵ
له‌شه‌رمانا خه‌فه کراو..!
پیره سابونکهرانیش..
سه‌رگه‌ردان..!
به‌ڵام دڵم بۆته قوربان
که‌ناتوانێ
وێنه‌ی جوانی
شۆخی سروشتی عاشقان
بکاته شیعرێکی ته‌ڕو
بیبه‌خشێته عاشقانی
شاری(گۆران)!
*ئاسۆی عومه‌ری سواره