گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌ندان به‌نگین محه‌مه‌د حاج
رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچبه‌ران : سه‌باره‌ت به ديپۆرتکردنی په‌ناهانده‌کان بیرۆکه‌و پێشنیارمان ده‌خه‌ینه به‌ر ديدی حکومه‌ته‌کان و ده‌ست له بڕياره‌کانیان وه‌رناده‌ین
به‌نگین محه‌مه‌د حاج
به‌رپرسی به‌شی ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌ندان
له ناوه‌ندی شاری ئانتوێرپن و له نێوجه‌رگه‌ی ئه‌و گوزه‌ره‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌ناهه‌نده‌ن و له شه‌قامی لانگ ستۆڤينبێرگ هاموشۆکه‌ران ته‌لارێکی ئاسایی هه‌ر وه‌ک ته‌لاره‌کانی دیکه به‌دیده‌که‌ن به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دییه و خه‌ڵکێکی زۆر هاتوچۆیان ده‌کات ، ئه‌و خه‌ڵکانه له هه‌موو ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌و گه‌لێکن ، ئه‌و ديمه‌نه سه‌رنجی هاموشۆکه‌ران راده‌کێشێ و له خۆی ده‌پرسێ ئاخۆ ئه‌مه چ رێکخراو و دامه‌زراوه‌یه‌ک بێت زۆرجار وا لێکده‌درێته‌وه که ئه‌م رێکخراوه کار بۆ بێکاران بدۆزێته‌وه چونکه پرسیی کار کردن لێره هه‌موو بيرکردنه‌وه‌یه‌کی قۆرخکردووه ، رۆژێک وا به بیرماندا هات سه‌ردانییه‌کیان بکه‌ین دۆستێکم ئاشنایه‌کی له نێو ته‌لاره‌که هه‌بوو ، سه‌ردانیمان کردن ، هه‌ر له پرسگه‌که‌دا چه‌ندين که‌سی ده‌نگ و ره‌نگی جودا به دیده‌کرێت ، لێ زمانی نێدرڵاندی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌که‌یه له نێوان سه‌ردانیکه‌ران و که‌سانی پرسگه‌که ، پاشان چاومان که‌وت به که‌سێکی په‌ناهه‌نده و نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته ئه‌ویش کوردێکی سوریا بوو واتا کوردي کوردستانی رۆژئاوا بوو ناوی به‌نگين محه‌مه‌د حاجه و به‌رپرسی به‌شی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه و داوامانکرد ديمانه‌یه‌کی له گه‌ڵدا ساز بده‌ین به سوپاسه‌وه به‌ده‌نگمانه‌وه هات ، دوای چه‌ند رۆژێک ئه‌م پرسیارانه‌ما ئاراسته کرد :
* ده‌کرێ کورته‌یه‌ک له مێژوو و ناوی ئه‌م رێکخراوه‌مان پێبڵێن ؟
– ئه‌مه رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچ و کؤچبه‌رانه کورتکراوه‌که‌ی ( IOM ) ه، ساڵی 1984 له برۆکسل دامه‌زراوه لێره به ( REAB ) ناسراوه، له‌و کاته‌وه ئێمه له به‌لژيک کاری خێرخوازی راده‌په‌ڕێنین له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی خۆیان .
* کێ ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه‌یه ؟
– هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌ندامن جگه له وڵاتانی ( چين و مه‌نگۆلیا و به‌ڕازيل ) نووسينگه‌ی به‌ڕازيلمان له ئه‌رژه‌نتينه .
* هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانیش ؟
– به‌ڵێ ، به‌ڵام نووسینگه‌ی عێراقمان له ئوردنه به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی ئاسايش له‌و وڵاته .
* به‌ڵام له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ساز کراوه له‌وانه کۆنگره‌ی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب ، که‌واته ئێره ئارامه ، بۆچی نووسينگه‌که‌تان یان نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌تان ناگوازنه‌وه بح هه‌ولێر ؟
– ئێمه خه‌ڵکانێکمان هه‌یه له هه‌ولێر و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق کار ده‌که‌ن ، سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی نووسینگه‌که‌مان پێویستی به بڕیاری لایه‌نه باڵاکانه .
* ئه‌م نامه‌یه ده‌گه‌یه‌نن به‌لایه‌نه باڵاکان تاوه‌کو نووسینگه‌ی عێراق بگوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر ؟
– به‌ڵێ ، به ته‌واوی دڵنیاییه‌وه .
* هه‌روه‌ک به‌رده‌وامین له سه‌ر پرسی کوردستانی ، ده‌مانه‌وێت بپرسین رۆڵی ئێوه له کۆره‌وی ساڵی 1991چۆن بوو ؟
– به‌ڵێ ، رێکخراوه‌که‌مان رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بوو ( لێره‌دا زۆر جه‌ختی له کاریگه‌ری رێکخراوه‌که کرده‌وه ) له ته‌واوی هاوکاری مرۆیی له‌وانه گواستنه‌وه‌ی لێقه‌وماوان له شوێنی مه‌ترسیداره‌وه بۆ شوێنی ئارام و هێمن له نا خاکی ئێران و تورکیا هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌شداریمان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مال و حاڵی خۆیان کرد .
* کار و ئامانجی رێکخراوه‌که‌تان چییه ؟
– ده‌توانین بڵێین رێکخراوه‌که‌مان رێکخراوێکی چاکه‌خوازه ته‌نها له بواری چاکه‌خوازی کار ده‌کات ئامانجمان گه‌یاندنی په‌یامی مرۆییه بۆ هه‌موو جیهان جێگیرکردنی هه‌رچی چالتره بۆ مرۆڤ کاری له سه‌ر ده‌که‌ین ، هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌کان له سه‌ر ویست و ئاره‌زووی خۆیان .
* ئه‌و هاریکاری و کۆمه‌کانه چین به‌و په‌ناهه‌ندانه‌یان ده‌ده‌ن که خۆبه‌خشانه داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌که‌ن ؟
– ئێمه ئاسانکاری له ته‌واوکردنی مامه‌ڵه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین و کرێی گيڕانه‌وه واتا کرێی بلیتی فڕۆکه‌ی بۆ خه‌رج ده‌که‌ین و بڕی 250 یۆرۆیشی ده‌ده‌ینێ ، جگه له کۆمه‌کی دیکه .
* ده‌کرێ له جۆری ئه‌و کۆمه‌کانه ئاشنامان بکه‌ن ؟
– ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه‌وه له چواچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌ک که به ئێمه‌ی ده‌ده‌ن ئێمه‌یش بڕی تا 2200 یۆرۆ بۆ پیاو و 700 یۆرۆ بۆ ئافره‌ت و به مناله‌کانیشیانه‌وه تا چوار هه‌زار یۆرۆ ده‌توانین هاریکاریان بکه‌ین ، هه‌روه‌ها کاری دیکه‌ی چاکه‌خوازی ده‌که‌ین ، ئێستا دوو جۆرمان له به‌رده‌ستتدایه ، یه‌کێکیان هاوڵاتییه‌کی نه‌خۆشی کامیرۆنییه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌کات ئێمه هه‌موو خه‌رجییه‌کی له ئه‌ستۆ ده‌گرین تا ده‌یگه‌یه‌نینه‌وه جێگه‌ی خۆی ، ئوتۆمبێلی ئامبۆڵانسی بۆ دابین ده‌که‌ین له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئێستای بۆ فڕگه هه‌روه‌ها له کامیرۆنیش به هه‌مان شێوه بۆ جێی حه‌وانه‌وه‌ی ، دووه‌میان کوڕێکی گه‌نجی ته‌مه‌ن 25 ساڵی ئه‌فغانییه داوای له ئێمه کردووه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی له وڵاتی خۆی بۆ دابین بکه‌ین ، ئێمه‌یش ئه‌و داوایه‌مان بۆ به‌جێ هێناوه و ئێستا سه‌ر قاڵی ئه‌وه‌ین .
* ئێوه ئه‌و خانوه‌ی بۆی دابین ده‌که‌ن ده‌بێته موڵکی خۆی ؟
– نه‌خێر ، ئێمه هاریکاری ده‌که‌ین تا ئه‌و ده‌که‌وێته سه‌ر پێی خۆی و ئه‌و ئیش و کاره‌ی به ده‌ست ده‌که‌وێ که مه‌یلی لێیه ، ئێمه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌و شوێنه‌ی پێ ده‌ده‌ین .
* هيچ کۆمه‌ک و هاریکاری دیکه‌تان هه‌یه ؟
– به‌ڵێ ، له بواری ئاماده‌کردنی په‌ناهه‌نده کار ده‌که‌ین ، واتا له پرۆگرامی ئاوێته بوون به گه‌لان ( ئاشنا بوون به یاسا و داب و نه‌ریتی گه‌لان ) له هه‌موو جیهان ، هه‌روه‌ها هاریکاری په‌ناهه‌نده ده‌که‌ین له چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته یاساییه‌کانی ئه‌گه‌ر هه‌بوو ، پارێزه‌ری بۆ ده‌گرین تاوه‌کو چاره‌سه‌ری بکات ، شتێکت دیکه له کاروئامانجاکانمان که پێشتر باسمان کرد و ئاماژه‌مان پێ نه‌داوه ، ئه‌ویش رووداو و ئافاته سروشتییه‌کانه ، کحمه‌ک و هاریکاری خۆمان له‌و بوارانه‌یشدا پێشکه‌ش ده‌که‌ین ، به‌ڵام به‌شداری بوونمان له هه‌ر وڵاتێک له‌م رووه‌وه به‌نده به ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه ، بۆ نموونه له هایتی کۆمه‌کی زۆر و هاریکاری کاریگه‌رمان هه‌بوو ، که‌چی ئه‌و ئافاته‌ی له‌م دواییانه له ژاپۆن رووی دا به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شداریمان هه‌بوو ، چونکه ئابووری ژاپۆن به خۆ تر و به هێز تره که له هاییتی به پێچه‌وانه‌وه‌یه .
* پێشتر به ئێمه‌ت گوت مه‌نگۆلیا له رێکخراوه‌که‌تان ئه‌ندام نییه ، که‌چی ئه‌وه‌ی له به‌ر ده‌سستدایه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتییه‌کی مه‌نگۆلییه ؟
– هه‌روه‌ک ئاماژه‌ما پێدا ئێمه کاری چاکه ده‌که‌ین بۆ هه‌ر مرۆڤێک له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م گۆی زه‌مینه بێت ، به‌ڵام ئه‌م هاوڵاتییه که ده‌گاته فڕگه‌ی مه‌نگۆلیا کارمه‌ندی ئێمه پێشوازی ناکات بۆ خۆی به‌رپرس ده‌بێت .
* باشه ، ئه‌مڕۆ هه‌ندێ وڵات بڕیاری دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده‌ی داوه ، له هه‌مانکاتدا ره‌نگه که‌سی ديپۆرتکراو ژیانی بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئێوه وه‌ک رێکخراوێکی چاکه‌خواز هه‌ڵوێستتان چییه ، ده‌کرێ بڵێین ئێوه له‌م حاڵه‌ته‌دا بینه‌رن ؟
– ئه‌مه پرسێکی ته‌ماشاکه‌ر نییه ، به‌ڵام ئێمه هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێدا رێکخراوێکی چاکه‌خوازی ناحکومیین ، ده‌ستوه‌رناده‌ینه ڕیاره حکومییه‌کان و هیچ شتێکی نه‌شیاو و نایاسایی و ته‌نانه‌ت یاساییشیان به‌سه‌ردا ناسه‌پێنین ، حکومه‌ته‌کان خۆیان خاوه‌ن بڕیاره‌کانن ، یه‌که‌م بڕیار و دوا بڕیار بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕیته‌وه و هه‌ر حکومه‌تێکیش تایبه‌تمه‌ندی وڵاتی خۆی هه‌یه ، به‌ڵام ئێمه بیرۆکه و پێشنیاریان پێشکه‌ش ده‌که‌ین ، ناوه ناوه وڵاتانی ئه‌وروپی کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ساز ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتن یان وه‌رنه‌گرتن یان توندکردنی وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده ، ئێمه ده‌ست له بریاره‌کانیان وه‌رناده‌ین .
* سه‌باره‌ت به کورد و عێراقییه‌کان پێتان وانییه کۆچی پێچه‌وانه ده‌ستی پێکردووه ، له داکشان بێت ؟
– تا ژیان چاکه و شه‌ڕ ، وه‌رگرتن و پێدان ، ره‌ش و سپی ، تیا بێت بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هاتن و رۆیشتن به‌رده‌وام ده‌بێت ، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆشنبیران په‌ره‌ی سه‌ندووه له مامۆستایانی زانکۆ ، رۆژنامه‌نووسان ،ئه‌فسه‌ران ، پزيشکان ، ئه‌ندازیاران ، نووسه‌ران زیاتر ئاره‌زووی رۆیشتنه‌وه ده‌که‌ن ، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که دێن له رووی ئاوه‌زه‌وه چه‌قبه‌ستوون و ئاستی رۆشنبیریان نزمه .
– به بڕوای من له‌وێ ژیانێکی باشتر ده‌ژین ، کاتێ له‌و ره‌وشه‌ی خۆی و وڵاته‌که‌ی هه‌ڵدێت و به رووی دیفاکتۆی خراپ و ئاڵۆزاوی ئێره ده‌بێته‌وه ئه‌و کات بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌کات ، به تایبه‌ت پاش ساڵی 2006 که ئه‌و وڵاتانه‌ی به شێوه‌یه‌کی چڕ په‌ناهه‌نده‌یان وه‌رده‌گرت ، چه‌ندین بڕیاریان ده‌رکرد بۆ هه‌موارکردنی یاسای وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌موارکردنه‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌کانیان بوو نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌ناهه‌نده ، ئه‌و وڵاتانه تائێستایش به‌رده‌وامن له ده‌رکردنی بڕیاری دیکه بۆ توندکردن ئان با بڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌کانیان . ئێمه ئێستا له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵداین به بڕوای ئێمه و به به‌راورد له گه‌ڵ ساڵی رابردوو ده‌توانیین بڵێین رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه له هه‌ڵکشاندایه ، ئه‌وانه‌ی تائێستا له ئه‌مساڵدا لای ئێمه خۆیان ناونووس کردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه گه‌یشتۆته 172 که‌س و له‌و ژماره‌یش 72 که سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ، به هه‌رجۆرێک بێت ناتوانین به‌راورد له نێوان هاتن و رۆيشتنه‌وه بکه‌ین ، چونکه ئه‌وه‌ی پێشوازی ده‌کات حکومه‌ته ، ئێمه ته‌نها مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه ده‌که‌ین که ده‌گه‌ڕێنه‌وه .
* با بگه‌ینه لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌م و دووه‌که‌مان ، ده‌کرێ باس له داهاتتانمان بۆ بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر راستبێژی بێت ئێوه ئه‌و داهاتانه‌تان له کوێ بوو بۆ تاکی فه‌راهه‌م بکه‌ن و کاری چاکه‌خوازی پێبکه‌ن ؟
– هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام په‌یوه‌ستن به به‌خشینی پاره به‌م رێکخراوه ، چونکه چاکه‌خوازییه ، و بۆ هه‌موو وڵاتێ چاکه‌خوازی ده‌کات ، به‌ڵام رێژه‌ی به‌خشين و یارمه‌تیدانه‌که پابه‌نده به خودی یه‌کدییه‌وه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته بهێنینه‌وه ، گریمان به‌لجیکا ساڵانه یه‌ک ملیۆن یۆرۆ ده‌داته رێکخراوه‌که‌مان له 1 / 1 تاوه‌کو 31 / 12 هه‌ر ساڵێک ، ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌شی نه‌کرد و وای دابنێین که له مانگی ئه‌یلول یان تشرینی یه‌که‌مه‌وه ته‌واو ده‌بێت ئه‌و کاته ئێمه ته‌نها پاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ده‌ینێ ، واتا به ته‌نها بلیتی فڕۆکه‌ی بۆ خه‌رج ده‌که‌ین .
* به‌م پێیه هه‌ر وڵاتێک خه‌رجییه‌کانی سه‌ربه‌خۆیه ؟
– به‌ڵێ ، به‌ڵام له راپۆرتی ساڵانه هه‌موو ورده‌کارییه‌کان بۆ وڵاتی کۆمه‌کبه‌خش و باره‌گای سه‌ره‌کیمان ره‌وانه ده‌که‌ین .
* چۆن کۆمه‌که‌کان ده‌گاته ئێوه ؟
– له هه‌موو وڵاتانی دونیا به وڵاتانی عه‌ره‌بیشه‌وه ، شێوه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندی زنجیره‌یی هه‌یه تا ده‌گاته یه‌کێتی ئه‌وروپا ، له‌وێشه‌وه ده‌گاته هه‌ر لقێکی ولاتان .
* بۆچی یه‌کێتی ئه‌وروپا ، ئه‌مه به باڵاده‌ست بوونی یه‌کێتی ئه‌وروپا دانانرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دی ؟
– نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌رگیز ده‌ست پێشخه‌رییه‌کی مرۆییانه‌مان له لایه‌ن وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتییه‌وه به دی نه‌کردووه ، له‌وێ هه‌ر که‌س ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست گه‌لی به‌لاوه گرینگ نییه ئه‌وه‌ی لای مه‌به‌ستییه‌تی ته‌نها کورسییه‌که‌یه‌تی به‌ڵام لێره له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌توانین بڵێین پێچه‌وانه‌که‌ی راسته ، هه‌لوێستی مرۆییانه و سۆزییداری ته‌واو به‌رجه‌سته‌یه هه‌ر ئه‌وان مافی په‌نابه‌رێتییان بۆ هه‌ڵاتووه‌کان مه‌یسه‌ر کرد ، ئه‌وانه‌ی به هۆی جودا جودا له وڵاته‌کانیان هه‌ڵدێن .
* کۆمه‌ک و هاریکاریکردنی دیکه‌تان بۆ دێت جگه له کۆمه‌کی حکومه‌ته‌کان ، یان به وته‌یه‌کی دی له رێکخراو و که‌سایه‌تییه‌کان و بازرگان و پیاوانی کاره‌وه ؟
– نا نه‌خێر ، به داخه‌وه تائێستا به شيوه‌یه‌کی گشتی گه‌لی به‌لجيکی هیچ شتێک له باره‌ی ئه‌م رێکخراوه‌وه نازانن .
سوپاس
سوپاس بۆ ئێوه‌یش