
یه‌کێتی نیشتمانی که‌ی دامه‌زرا و که‌ی له‌دایک بوو؟ … هێمن حـه‌سـه‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ک مێژوو بۆ دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی بڕوانین ئه‌وا پێش 36 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له قۆناگێکی سه‌خست و دژوار‌دا له‌ژێر فشارێکی توندی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و ده‌رونی ناوخۆیی و ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدا یه‌کێتی نیشتمانی وه‌ک بڵێسه‌یه‌کی نوێ، هیوایه‌کی تازه، ئومێدێکی له‌بن نه‌هاتوو هاته مه‌یدانی شۆڕش و خه‌باته‌وه. له‌وێشەوە و دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی له‌ناوبردنی کورد‌و وێرانکردنی خاکی کورستان دا.
بەڵێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌به‌هیچ جۆرێک بواری گفتوگۆ ودانوستاندن و ئاشتی له لایه‌ن دوژمان و داگیر که‌رانی کوردستانه‌وه نه‌مابۆوه بۆ به‌رگری کردن له‌مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان، بێجگه له شۆڕشی چه‌کداری و په‌نابردن بۆ چه‌ک نه‌بێ.
به‌ڵام هه‌رگیز یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی کلاسیکی تاکڕه‌و و توندڕه‌و نه‌هاته مه‌یدانه‌که‌وه. به‌ڵکو به‌بڕوایه‌کی پته‌وه‌وه به نوێخوازی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و تێکه‌ڵ کردنی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانی گەل بناغه‌ی شۆڕشی نوێی دانا.
ئه‌م ئایدۆلۆژیایه نوێیه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه کارێکی هه‌روا ئاسان وساده نه‌بوو، ئه‌گه‌ر چی هیوایه‌کی گه‌وره‌ی له دڵی هه‌موو کوردێکدا سه‌وزکرد به‌ڵام ڕوبه‌ڕوی زۆر ته‌نگه‌شه‌و گرفتیش بۆیه‌وه که خۆشبه‌ختانه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ته‌نگه‌شانه‌دا سه‌رکه‌وت و خه‌ڵکی کوردستانی بێ ئومێد نه‌کرد، تا گه‌یشتینه ئه‌م ڕۆژه‌ی که زۆربه‌مان به‌چاوی خۆمان به‌ری ڕه‌نج و خه‌باتی تێکۆشانی یه‌کێتیمان بینی.
ئه‌مه وه‌ک مێژووی دامه‌زراندنی یه‌کێتی! به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فی خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ له‌دایک بوونی یه‌کێتی بکه‌ین ئه‌وا من ئه‌ڵیم که‌م ساڵ هه‌یه یه‌کێتی سه‌ر له‌نوێ له‌دایک نه‌بوبێ و نوێ نه‌بوبێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردبینانە بکەین بۆ یه‌کێتی نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر ڕواداوهکانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابوردو کە بارودۆخی کوردستان و به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی پێیدا تێپەڕی، ئه‌وا بێگومان نوێکاری و له‌دایک بونه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌سه‌لمێنێ.
سیاسه‌تی یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان وناڕهزایهکانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر زۆر ئاقڵانه بوو به‌ڵکو زۆریش دیموکراسیانه‌و سه‌رده‌میانه بوو.
به‌ره‌و پێش چونی حیزبێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌و میتوده بۆ دامرکاندنه‌وه و هێورکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی خه‌ڵک و بارودۆخه‌که تا ئه‌م کاته له‌میژوی ناوچه‌که‌دا بێ وێنه بوه. کەواتە ئه‌م بێ وێنه‌یی یه لە پرنسیپی یەکیتیدا لەدایک بونەوەی ئەسەلمێنێ.
له ووڵاتانی ده‌ورو به‌ری کوردستان که ساڵانێکی دورو درێژه سیستێمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری تێیاندا جێگیره، بینیمان چۆن و به‌کام شێواز ده‌سه‌ڵاداران وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌کانی خه‌ڵکیان دایه‌وه. که کوژرانی سه‌دان هاوڵاتی و بریندار کردن و زیندانی کردنی هه‌زاران که‌سی که‌ی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که تازه‌گه‌ری و نوێخوازی و پیاده‌کردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی به دروشمی بریقه‌دار و ڕاگه‌یاندنی ساخته نابێ. به‌ڵکو چەسپاندی دیموکراسی باوەڕی پتەو بەخۆ و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیایەکی ئەوێ کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵکدا بێت. که خۆشبه‌ختانه یه‌کێتی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه به‌ره‌و دنیای مۆدێرنیزم و سیستێمی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و دواتریش تازهگەری که ئەمانەش ئەکرێ بە له‌دایک بوون ناو بنرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه لای خه‌ڵکانێک گه‌ڵاڵه بوبێ که هێشتان ویژدانیان به ته‌وای باری نه‌کردوه، ئه‌وا بێگومان ئه‌وانیش وه‌ک من و هه‌زارانی وه‌ک من دان به له دایک بونه‌وه‌ی یه‌کێتیدا ئه‌نێن وئه‌و تارمایه ڕه‌شه‌ی به‌رچاویان ئهڕهوێنهوه و ئیتر هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر به شان و باڵی یه‌کێتیشدا هه‌ڵ نه‌ده‌ن ئه‌وا به ویژدانه‌وه سه‌روه‌ریه‌کانی یه‌کێتی له میژوی ده‌رونیاندا تۆمار ئه‌که‌ن.
– ســوید
Hemen7@gmail.com