براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا )…. به‌شی چواره‌م
ئه‌مه‌ریکا گه‌رچی له هاڤانای پایته‌ختی کوبا سه‌فاره‌تێک و له شاری سانتیاگۆ دی کوباش که چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌و شوێنه‌وه دوور بوو که کاسترۆ ئه‌یویست خۆی و گروپه‌که‌ی لێ دابه‌زێنێ قۆنسولخانهیهکی هه‌بوو . به‌ڵام تا ئه‌وکاته هیچ ئاگایه‌کی له‌م خه‌باته ژێرزهمینیهی کاسترۆ نه‌بو ، ئه‌وه نه‌بێت که شایه‌تحاڵێک به کورتی باسی جموجووڵه پڕئاگاییهکانی کاسترۆی کردبو که ئه‌و گرتبویه به‌ر.
هه‌رچی سۆڤیهتیهکانیشه له‌و کاته‌دا به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌وه خه‌ریک بوون و ئاگایان له‌وه نه‌بو کاسترۆ به‌چیه‌وه خه‌ریکه . هه‌ر له‌وکاته‌ی که که‌شتیه‌که‌ی کاسترۆ ( نه‌نه ) به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌ریای ئهپێچایهوه ، تانکه جه‌نگیه‌کانی ( نیکیتا خرۆتشۆف ) که له‌دوای ستالینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست گرتبو ، له جاده‌کانی بودابستی ووڵاتی هه‌نگاریا ڕیزیان به‌ستبوو و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ره‌کانیان سه‌رکوت ئه‌کرد .
گه‌رچی هه‌نگاریا تاکه جێی بێزارکه‌ری خرۆتشۆف نه‌بوو ، چونکه چینی میللی به سه‌رۆکایه‌تی ما‌و ڕۆژ دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزبووندا بوو که به‌ڕوون و ئاشکرا بێزاری خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی سۆڤیه‌ت پیشانئه‌یا که دژ به ووڵاته سۆسیالیسته‌کانی ئه‌نجام ئه‌یا . جگه له‌مه‌ش سه‌رۆکی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت له لایه‌ن ووڵاتانی ڕۆژئاواوه به توندی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ووتاره هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌ی که له‌به‌رده‌م چه‌ند دیپلۆماتێکی ڕۆژئاواییدا دابوی ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا ، سه‌رۆکی پارته‌که به ڕۆژئاواییه‌کانی ووتبو : ( ئێمه ئهتاننێژین ) .
ته‌نیا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر مه‌سه‌له‌کان بۆ خرۆتشۆف و سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ( نیکۆلای بولگارین ) زۆر باشتر ئه‌بینرا ، به تایبه‌تی که هه‌ردوکیان به جووته سه‌ردانێکی فه‌رمی هیندستانیان کردبو . ئه‌م دوو‌و سه‌رۆکه سۆڤیهتهیه له شاری که‌لکه‌تا که‌وتنه ناو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌رێکی دوو ملیۆن که‌سیه‌وه ، پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانیان به‌زۆره ملێو ناڕه‌حه‌تیه‌وه خۆیان ترنجانه ناو ئاپۆرهکهو به هه‌رحاڵێک بوو توانیان ڕزگاریان بکه‌ن ، پاسه‌وانه‌کان هه‌ردوکیانیان وه‌کو دوو بووکه په‌ڕۆینه له‌ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵکه‌که‌وه به‌رز کرده‌وه‌و ئه‌وجا هه‌ڵیانگرتن و دواییش سواری ئۆتۆمبیله لیمۆزینهکانیان کردنه‌وه .
خرۆتشۆف ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی قووڵی له‌مه وه‌رگرت و هه‌ستێکی وای لا دروست بوو که هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که تازه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتوه ئه‌توانن به ڕێبازی کۆمۆنیزم کاریگه‌ر بن . ئه‌و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌مه ئه‌وه بوو تا خۆی بیانقۆزێتهوهو سۆڤیه‌ت زیاتر به‌ره‌و نێونه‌ته‌وه‌یی بوون به‌رێت و سیمایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی پێ ببه‌خشێت ، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه بکه‌ونه ناو جیاوازیه‌کانی چین و ئه‌مه‌ریکاوه .
خرۆتشۆف وه‌کو هیچ زانیاریه‌کی له‌مه‌ڕ جموجووڵه‌کانی کاسترۆوه نه‌بو ، به‌ڵام له سه‌فاره‌تی سۆڤیه‌تی له مه‌کسیك ئه‌ندامێکی گه‌نجی به ناوی ( نیکۆلای لیۆنۆڤ ) هه‌بوو . نیکۆلای پێشتر فریا که‌وتبو هاوڕێیه‌تیه‌ك له نێوان خۆیی وجیڤاراو ڕاولی برای کاسترۆدا دروست بکات . دیاره له دواییدا چه‌ند کاتێکی ویست تا خرۆتشۆف به‌م هاوڕێیه‌تیه سێ قۆڵیه‌ی زانی ، کاسترۆش هه‌روه‌ها دوای چه‌ند ساڵێك ئه‌وجا به‌مه‌ی زانی .
کاسترۆ خۆی و جیڤاراو ڕاولی برای وهه‌موو پیاوه‌کانی تریش به پانی و درێژی ئه‌و ده‌ریایه‌دا تێئه‌په‌ڕین و ئه‌ڕۆشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و دوو شا ده‌سه‌ڵاته شوێنیان پێ بزانێ و چاودێریان بکه‌ن ، وه به‌بێ ئه‌وه‌ی جێگا‌و ڕێگای سیاسی خۆیان له‌ناو به‌رنامه سیاسیه ئاڵۆزه‌کاندا له ده‌ست بده‌ن .
**********
شاری توکسپان له مه‌کسیك بێجگه له مۆزه‌خانه‌یه‌کی بچکۆله ئیتر وه‌کو شاره بازاڕێک ئه‌بینرا . به‌ڵام ئه‌و مۆزه‌خانه بچکۆلهیهش بۆخۆی که‌م نیه ، ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی ئه‌و په‌ڕینه‌وه گه‌وره مێژووییه‌ی له ئه‌ستۆ گرتوه که ( نه‌نه ) و گروپه‌که‌ی پێی هه‌ڵسان .
له شه‌وی 24ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری سالێ 1956 که‌س له‌و شاره‌دا پڕ بایه‌خی ئه‌و په‌ڕینه‌وه دهرییاییهی له‌و کاته‌ی که که‌شتیه بچووکه‌که له ڕووباره‌که‌وه به‌ره‌و ده‌ریاکه شۆڕئهبویهوه نه‌ئه‌زانی .
جاده‌کانی شار ئه‌و شه‌وه چۆڵ و هۆڵ بوون و ده‌زگای ئاو‌و هه‌وا ناسانیش ئاگاداری خۆیان له تۆفان به درێژایی که‌ناره‌کانی مه‌کسیک بڵاوکردبویه‌وه . له ده‌رچه‌ی هه‌وایی که‌شتیه‌که‌وه ، ئه‌و که‌شتیه‌ی که ئێستا ته‌واو که‌وتبویه قووڵایی ئاوه‌که‌وه ، پیاوانی گروپه‌که جار جار ، به تایبه‌تی له‌و کاته‌ی که که‌شتیه‌که به‌نده‌ره‌که‌ی بڕی و به‌ره‌و ده‌رچه به‌هێزه‌که‌ی ئاوه‌که‌و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و که‌نداوی مه‌کسیك پێچی کرده‌وه ڕووناکیه‌کیان ئه‌بینی که به خێرایی ئه‌هات و پاشان وون ئه‌بو .
کاتێك که پیاوه‌کان که‌وتنه ناو ته‌وژمی به‌هێزی تۆفانه‌که‌وه ، که‌شتیه‌که به ئاشکرا له‌به‌ر شه‌پۆله‌کاندا که‌وته نرکه‌و ته‌قه ته‌ق . پیاوه‌کان به خێرایی که‌وتنه خۆیان و هه‌رچی شتێکی زیاده‌یان له‌ناو که‌شتیه‌که هه‌بو فڕێیاندا . کاره‌که به‌م خراپیه‌ش نه‌وه‌ستاو بگره له‌مه‌ش خراپتر ڕویدا ، ئه‌ویش ئه‌وه بوو ماتۆڕه‌کانی که‌شتیه‌که ده‌ستیان به ترپه ترپ کرد‌و ئاویش هاته ناو که‌شتیه‌که‌وه .
ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که فیدڵ داینابو بۆ چۆنیه‌تی گه‌شتنیان به‌رو قه‌راغه‌کانی ڕۆژئاوای کوبا ، ئێستا له‌به‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ناچار ڕایان گۆڕی و ئێستا ئه‌بێت به‌ره‌و باشووری دورگه‌که ( کوبا ) ، واته له ده‌ره‌وه‌ی که‌ناره‌کانی جامایکا و گرانت کایمانس پێچێکی که‌وانه‌یی بکه‌نه‌وه .
فیدڵ مه‌به‌ستیشی ئه‌وه بوو نه‌که‌ونه ناو ناوچه ئاویه‌کانی کوبا . باش بوو له‌دوای به‌شێکی گه‌وره له پهڕینهوهکهیان ، له دوا چاوتروکاندندا به په‌له ، توانیان به‌ره‌و که‌ناره‌کانی باشووری کوبا بڕۆن که ڕێک وه‌کو سه‌ری چه‌کوشه ماسی وابو . ئیتر دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌یان بڕی که‌وتنه شوێنی دڵنیاییه‌وه ، که ئه‌ویش شاخه‌کان بوون ، شاخه‌کانیش به درێژایی هێڵه‌کانی باشووری دورگه‌ی کوبا درێژ بوبونه‌وه .
به‌ڵام پیاوه‌کان هێشتا به‌م حاڵه‌ش زۆر له که‌ناره‌کانی مه‌کسیك دوور نهکهوتبونهوه ڕوبه‌ڕوی که‌شتیه‌کی پاسه‌وانی سه‌رسنووره‌کانی مه‌کسیك بونه‌وه . ( دیار بوو ئه‌و ڕوناکیه‌ی که له سه‌ره‌تای په‌ڕینه‌وه‌که‌دا به خیرایی ئه‌هات و پاشان نه‌ئه‌ما ئه‌م که‌شتیه بوو ) .
بۆ خۆشبه‌ختی ئه‌مان که‌شتیه پاسهوانیهکه نه‌نه‌ی نه‌بینی که به‌و باران و ئاوه پڕ شهپۆلاویه له ناو ئاوه‌که‌دا وون ئه‌ینواند . کاتێک که که‌ناره‌کانی مه‌کسیك له که‌شتیه‌که‌وه دیار نه‌ما ئیتر فیدڵ فه‌رمانی ده‌رکرد که گڵۆپی که‌شتیه‌که هه‌ڵکه‌ن و ڕۆشنی بکه‌نه‌وه ، که ئه‌مه‌ش مانای دڵنیا بوون و ڕزگار بونیان بوو له مه‌ترسی .
دوو کاتژمێرێک دواتر گه‌رچی شه‌پۆله‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه‌و دژ به که‌شتیه‌که وه‌ک شاخێک ڕوبه‌ڕو ئه‌بونه‌وه ، به‌ڵام گرژی و ئاڵۆزی ڕۆشتنه‌که خاو بویه‌وه‌و پیاوه‌کانیش له خۆشی‌دا که‌وتنه گۆرانی ووتن . ده‌نگی جیڤارا به‌و گۆرانیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کوبا که ئه‌ڵێت : بژی شۆڕش و بروخێ دیکتاتۆر بێده‌نگی شه‌وه‌که‌ی له ناو ئه‌و ئاوه‌دا شه‌ق ئه‌کرد .ئه‌مه زۆری نه‌خایاند له‌پڕ بێده‌نگیه‌کی ته‌واو باڵی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رنشینانی که‌شتیه‌که‌دا کێشا . پیاوه‌کان هه‌موو له‌پڕ ئه‌و هه‌سته دایگرتن که هه‌ر خۆیان به‌و شه‌وه پڕ باران ولرفهو لێزهمهیه له ناوه‌ڕاستی ئاوێکی بێسنووری وورده شه‌پۆل و کهفاویدان . به‌ڵام له چاوتروکانێکیشدا به‌وه ئافهقهی دڵی خۆیان دایه‌وه که ئه‌مانه که‌سانێک نین که بیر کرابن ، ئێستایان له کوێ و ژیانی چه‌ند مانگێک لهمهوپێشیان له کوێ ، که هه‌ر هه‌موو له شوێنی نهێنی و ته‌نگ و ناخۆش ژیانی غوربه‌ت و ترسیان به‌سه‌ر ئه‌برد . ئه‌وه نیه ئێستا هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌و( هاوڕێیانه‌شدا که هاتبوون بۆ قه‌راغی ڕووباره‌که بۆ خواحافیزی ) له‌مان ، پێکه‌وه یه‌کیان گرتۆته‌وه‌و ئه‌مانیان بۆ سه‌فه‌رێکی نادیار ، شه‌ڕ ، ئازادی یان مردن به‌ڕی کرد .
شه‌پۆله‌کان گاڵه‌یان به نه‌نه ئه‌کرد ، وه‌ک جۆلانه ئهیانهێناو ئه‌یانبرد ، بارانیش هه‌ر ئه‌باری و له سه‌قفی که‌شتیه‌که‌وه به‌خوڕ ئه‌هاته خواره‌وه . ئه‌مه‌ش وای ده‌رئه‌خست که نه‌نه له ئان و ده‌ققه‌دا له‌و ئاوه تاریکه‌دا نوقوم ببێت و دیارنه‌مێنێت . یه‌کێک له پیاوه‌کان پێشنیازی کرد که
ماویه‌تی