مه‌ستی هه میشه‌یی بۆتهنینی ده‌زوله‌ی خه‌یال
هێلانه‌ی ئاشنا به‌ژیان
له‌زستانی پڕله چاوڕوانی
دڵۆپه‌ی کرد‌و دای له‌په‌ڕه‌ی دڵ
سهرلهڕێگاکانی به‌خته‌وه‌ری ده‌رناکه‌م
ههرکیزپهی بهکۆلانهکانی نابه‌م
سه‌ره‌تاتکێی خامۆشی بۆدابڕان خۆی گرتوه
حه‌زه‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک
بهردهبونهوه بۆباوه‌شی حه‌سره‌ت
هیواش له‌دامینی تاڤکهیهکدا
له‌خه‌می ئهوهدابوپڕیشکێته ڕی بکا
که‌چی ئه‌و…هه‌ر مه‌ست بوو
من ئه‌زانم به‌ڵێنی ساتی
مه‌ستی لهکهوانا
کورت ئه‌ڕواو هیچ ناپێکێ
بهدهستهمۆکردنی خه‌یاڵ
بۆبهسهرکردنهوهو دڵنه‌وایی شه‌و
له‌ئامێزگرتنی ئاره‌زوه‌کان
چاو شارکێیهوخۆتان بگرن واهاتم
ههرمهستیهو سه‌ره‌نجامه
بهبادانه وه‌ک پیشه‌ی هه‌رده‌م
مه‌رامێکی خۆڵه‌مێشی
به‌رده‌وامییه‌کی هه‌ڵه‌شه
هه‌ڵچونێکی ناوه‌خت تاله ڕێ لادان
بۆدۆستێک سمسمێک بوکهسهماکهرهیهک
به‌یانیان بهژێرکراسێکی شینه‌وه
دوا نیوه‌ڕوانیش
چیمه‌نێک بۆ پاڵکه‌وتن وخۆنوسینهوه
ئێوارانیش سادهیهکی
نه‌زان دروستکراوتاڵو تفت بۆبیرچوونهوه
شه‌وانیش به‌خه‌یاڵه‌وه
گه‌ڕان بۆعهشقێکی تربۆلهنوێ بونه‌وه
ده‌ره‌نجام ده‌شتی ڕاوونێچیربه رینه
واشۆڕبۆتهوهبۆدۆڵهچڕهکانی ئازار
خورپه کانی ئومێد ته‌رزه کانی
هه‌ڵ پڕوکاوهچیتر په ل ناهاوێ
هێشوه‌کانی چاوه‌ڕوانی لهکاڵبونهوه کاڵتره
هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و دوایه
تاڵاو لهیادهوهریهکان ئه‌چۆڕێ
له‌گوێدا زرنگانه‌وه‌ی عه‌شقێ
وه‌ک برۆسکه تیژتێ ئه‌په ڕی
که‌چی سه‌ری کرد‌و دڵی سوتان
ڕوناک ئه‌مین
سوید ئایاری2011