کاک نه‌وشیروان کۆمه‌ڵێ رێنمایی به‌عسی لێ کردینه مفاوه‌زات،
خۆشناو مه‌ریوانی….
رێنماییه‌کانی(1991)ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بۆ گه‌لی کورد، وشهوچهرهکانی کاک نه‌وشیروان، له‌جێیی ئاگردانی بێ ئاگری ئه‌م زستانه بوو. چێرۆکی ئازایه‌تی سه‌رکرده‌کانی شه‌قامه‌کانی نێو به‌غدا، له‌جێیی داستانی قاره‌مانێتی خه‌ڵک وراپه‌رین بوو. به‌ره‌ی کوردستانی به‌بیانوی مفاوه‌زاته‌وه، له‌م دنیای پڕزانستی، تهلێکس وتهلهفۆن وبهرق وبهریدهدا، پشتییان کرده راپه‌رین، و چوونه به‌غدا بۆگوێگرتن له رێنماییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس. برواناکه‌م ئه‌م زه‌هر – دهوایهی مفاوه‌زاته، وابه‌ئاسانی به‌گه‌روی کوردی خاوه‌ن ویژداندا قووتبچێت. هه‌روه‌ها خوێنه‌رانی کاک نه‌وشیروان، به‌نوسینی ئێکسپایه‌ر ونوسینی به‌رگری له(نه‌فسی_خود) سه‌رقاڵبکات. له‌لایه‌کیتره‌وه، وه‌ک هه‌میشه‌ی، نوسینێک ده‌وری جه‌ماوه‌ر تێدا پاشکۆش نییه. نووسراوه‌که‌ی ته‌نییا وه‌ک فلیمێک، سێچوارکهس کۆمبارس وجهنابییان ده‌وری قاره‌مانی یه‌که‌می فلیمه‌که ده‌بینێت. ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ک به‌ش له‌زنجیره‌ی رێنماییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس (مفاوه‌زات = جه‌معی مئنهسی سالمه) له‌رووی گرامه‌ر ودارشتن ونوسینی کوردیه‌وه، له‌لایه‌ن که‌سێکی شاره‌زاوه رهخنهبکرێت. له‌وباوه‌ره‌دام، پێوستمان به بیست زنجیره‌ی نووسین ئه‌بێت. وردبنه‌وه له‌م دارشتنهی، وه‌ک مشتێکه له خه‌رمانێک هه‌ڵه‌ی زه‌ق، که له‌به‌شی شه‌شه‌مدا نوسیوێتی(چه‌ند وتارێکی ناشیرینیان له سه‌ر راپه‌ڕین، به تایبه‌تی له سه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان، بڵاو کرده‌وه. هه‌موی جنێو بو به ئێمه) = (به ئێمه هه‌مووی جنێو بوو). خوا ده‌زانێ لای کاک نه‌وشیروان ئێمه کێیه؟، ئێمه‌ی خه‌ڵکی تووڕه‌ی راپه‌ریوو یان ( ئێمه‌ی دوای رسته)، یان ئێمه‌ی له‌پارکی په‌هله‌ویی وئوتێلی ره‌شیده‌وه (قادمون) بووین؟. چی له دڕنده ترین فاشی مێژووی مرۆفایه‌تی چاوه‌روانی؟ (جنێو)، یان گوڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا شاباشکات؟. ده‌بێت چی لێچاوه‌ڕوان کرێت؟. فاشییهک که پیرێژن، پیره‌مێرد، مناڵ ولاوانی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌نووکه شۆڤڵ زینده به‌چاڵکرد. ووه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه وازلێده‌هێنم بۆ ئه‌و دایکانه‌ی کهلهژیانداماون وتائێستا نازانن کوڕهکانییان کام سه‌گه‌ڕه‌ش خواردوونییانن.
گه‌وره‌کردن وبهشاخ وباڵی سهمبۆڵهکاندا، وئه‌فسانه‌ی ئازایه‌تی وزیره‌کی له‌سه‌ر ژیانییان بگێریته‌وه. هیچ جیاوازی نییه، له‌وه‌ی بچوکیان که‌یته‌وه، یانناشرینیان که‌یت. تۆخۆت باش ئه‌زانی، سه‌مبۆل وتاکی ئه‌فسوناوی تڕێدهمێرکی ئه‌و وڵاتانه‌ن، که تابینهقاقایان لهدیکتاتۆریدا نووقمه. تاک، جێی کۆمه‌ڵی گرتۆته‌وه، ومه‌سه‌له‌کان به‌گشتی له‌ژێر په‌رده‌وه چارهسهدهکرێن. ده‌ردی جه‌نابتان ده‌ڵێن؛ گا له‌سه‌ر پشتی نه‌هه‌نگه ونه‌هه‌نگ له‌ده‌ریادایه. ئه‌م که‌ڵه‌که تڕێییه، رۆژێک هه‌ر ده‌روخێت. چونکه سه‌مبۆلیزم له‌بنه‌ره‌تدا، فکرۆکهیهکه به‌درێژای مێژوی مرۆڤ پاشقول گرتن بووه له‌راستییه‌کان. خودی هێگل فه‌یله‌سوفی پێش دووسه‌د ساڵ ده‌ڵێت: باوی به‌ته‌ڵ وههرقڵ به‌سه‌رچوو. تۆ دیاره به‌ناشرین کردن، یان جوان کردنی چه‌ند سه‌مبۆلێک ده‌ته‌وێت، خودی خۆت یا که‌سێکی تر له‌جێگه‌یان دابنێیت. به‌گێرانه‌وه‌ی ئه‌م چێرۆکانه ده‌ته‌وێت، ئاڵای تێکۆشانی خه‌ڵکی ومێژوو کاڵکهیتهوه. ته‌نیا بۆ جارێک به‌قه‌واره‌ی تروسکاییه‌ک، که له‌کونه ده‌رزییه‌که‌وه بێته هۆڵی راپه‌رینه‌وه، باسی رۆڵی خه‌ڵکی بکه، ولهکهلی ئه‌زمر وه‌ره‌خوارێ. ئه‌وه‌تا جه‌نابتان له‌به‌شی یه‌که‌می زنجیره‌ی نوسینهکانتاندا، ده‌ڵێن؛ به‌هاری ئازادی کورد زۆری نه‌خایاند، سه‌رکه‌وتنی مه‌زن گۆرا به گه‌وره‌ترین شکستی. کورد بدوێنه خۆی شه‌رحی خۆی ده‌کات، به‌رای مامۆستا نه‌وشێروان، به‌هاری ئازادی به کورت وکوێر ده‌بینێت. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت، "فه‌رهه‌نگی کڕوزانه‌وه بۆ به‌ده‌سهێنانی به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به‌شێکه له که‌سایه‌تی کورد. تاکی کورد بۆ به‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی، له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی به خاوه‌ن هه‌ق دابنێ و داکۆکی ره‌وا له خواسته‌کانی بکا، هه‌وڵ ئه‌دا له رێی ئه‌وه‌وه که گوناحه، نه‌گبه‌ته، به‌دبه‌خته، لێقه‌وماوه، لاواز و زۆرلێکراوه، به پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه و نوزانه‌وه هه‌ستی به‌زه‌یی له به‌رامبه‌ره‌که‌ی دا ببزوێنێ و، خواسته‌که‌ی پێ بسهلمـێنێ". مێژووی نه‌ته‌وه، به‌ئاره‌زووی هه‌ستی خۆی وێنه‌ده‌کێشێت. به ماتماتیکێکی مردوو حیسابی بۆده‌کات. له‌جێی هه‌ڵمه‌ت وقوربانی وراپه‌رین به ئهنتگراڵی(تهکامل)ی مێژوو سه‌یربکات، وه‌ک بێخهبهران له‌خاڵێکی مردوودا تهفازلی وه‌رده‌گرێت. له‌ته‌نیا خاڵێکدا، که ته‌نیا خۆیی وئه‌وانه‌ی وه‌ک خۆی ئه‌وخاڵه مردووه ده‌بینن، میژوو شیده‌کاته‌وه. جارێکی‌تر ئه‌و خاڵه مردووه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئه‌کاته ژیان و هه‌موو هه‌ستی تاکی کورد. ژیان وبیر وهه‌ستی سهمبۆڵه دروستکراوه، داتاشراوه‌کان ئهشبهێنێت به‌خه‌باتی بێوهستاوی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌که‌ی. وامان لێده‌کات بڵێین کاک نه‌وشێروان، له‌هێڵی مێژوویی خه‌بات خۆی خه‌شیم ده‌کات. شه‌ری به‌رده‌رکی سه‌را وبهردهقارهمان، هه‌ر ئهوهێلی مێژوویی خه‌باته بوو، که‌به‌هاری 1991 نه‌خشاند، هه‌ر ئه‌و هێڵه‌ش ده‌بێت، کهبههارێکی تری پر نێرگز وگوڵالهسورهی ترمان بۆ ده‌نه‌خشێنێت. دڵ له دڵ مه‌ده، خه‌بات وتێکۆشان رۆحی ژیان ومادهیه. به‌زه‌ی وپارانه‌وه وترس وسهرشۆری سیفه‌تی میلله‌ت نیه، چونکه میلله‌ت به‌شێری دایکی جگه‌ر سوتاوییان په‌روه‌رده بوون.
خه‌ڵکینه بۆ به‌رگری له نوسینی کوردیتان بێت، بۆمنتان نه‌بێت. ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه هه‌ڵسه‌نگێنن " عیزه‌ت دوری له قسه‌کانیدا وای ( زیاده‌یه) ده‌رخست(ده‌ریخستبوو) بو، که ئه‌وان ( زیاده‌یه) بۆ ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتن و ئیمزا کردنی(کردن،) ئه‌وه‌نده به په‌له نه‌بون وه‌کو به،( فاریزه‌یه ده‌بێت له‌به‌رده‌م نه‌بونه که دابێت) ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێشوو یان وت بو( زیاده‌یه) (راگه‌یاندرا بوو). رسته‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت: عیزه‌ت دوری له قسه‌کانیدا ده‌ریخستبوو، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتن و ئیمزا کردن، ئه‌وه‌نده به په‌له نه‌بون، وه‌ک به ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێشوو راگه‌یاندرا بوو. له‌سه‌ر هه‌مان شێوه نووسین ده‌نووسێت " له‌و ماوه‌یه‌دا به‌عس خۆی توند کرد بوه‌وه. راپه‌ڕینی شیعه‌ی به ته‌واوی سه‌رکوت کرد بو. سه‌رله‌نوێ ده‌ستی گرت بوه‌وه به سه‌ر هه‌مو( زیاده‌یه) ناوچه ئاڵۆزاوه‌کانی عێراق دا ". تێبینی ئه‌م دێرانه‌ی هێڵم به‌ژێریدا هێناون بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی نێو کهوانهکانێش نووسینی خۆمن. هه‌روه‌ها نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌عس، به‌ڵکو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی، هه‌نگاوه‌کانی بۆ به‌رگری له خودی خۆییه‌تی، ودرێژه‌دان بهسیسهتهمی سیاسییه‌که‌یه‌تی. له‌رووی دارشتنی زمانی کوردیه‌وه " به‌عس خۆی توند کردبوه‌وه. به‌عس چی خۆی توند کردبۆوه؟ پشتوێنی ئازایه‌تی ورێکخستن، فاشێیهت وبێناموسی، توند کردبۆوه؟. کاک نه‌وشێروان ده‌ڵێت؛ خۆی توند کردبۆوه. دیاره به‌عس له‌وسه‌رده‌مه‌دا، به‌شه‌ری میکانیکی بووه. خۆی به ئیسپانه‌ی عه‌دل توند کردبۆوه. تێبینی له‌زمانی که‌سێکی سیاسی به‌په‌له بکه‌ن، بزانن چۆن ده‌نووسێت. (راپه‌ڕینی شیعه)، (سه‌رکوت کرد بو)، (ده‌ستی گرت بوه‌وه)، (هه‌مو ناوچه ئاڵۆزاوه‌کانی). ئه‌گه‌ر هه‌ندێ تێبینی بکه‌ن، له هه‌موو ووشه‌کاندا مانای جه‌له‌ب وکۆمه‌ڵ شاراوه ومهڵاسه. ووشه‌کان له‌جێی خۆیدا به‌کار نه‌هاتوون، چونکه راپه‌رینی خواروویی عێراق ته‌نیا شیعه نه‌بوون، به‌ڵکوو هه‌موو گه‌لی خواروی عێراق به شیعه‌و غه‌یره شیعه‌وه راپهریبوون. ئه‌م جۆره نووسینه، غه‌دره له میلله‌تێک بکرێت. هه‌روه‌ها(سه‌رکوت کرد بو)، چۆن بۆ بڵێسه‌ی راپه‌رین ووشه‌ی سه‌رکوت کردن به‌کار ده‌هێنرێت. ئه‌م ووشه‌یه بۆسه‌ر کوت کردنه‌وه‌ی دوژمن به‌کاردێت. ووشه‌ی (ده‌ستی گرت بوه‌وه)، جگه‌له‌وه‌ی "ده‌ستگرتن" ناشاز ولهنگه، فه‌رمان له‌زمانی کوردی‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی زمانی عهرهبێووه ده‌که‌وێته کۆتایی رسته‌وه، ده‌بوو ووشه‌ی(ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) به‌عسی به‌کاربهێنایه. که(رسته‌که به‌م شێووهیهی لێدێت)، که به‌عس ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاراده‌یه‌ک بۆ زۆربه‌ی ناوچه ئاڵۆزاوهکان گهرانبۆوه. باواز له‌زمانی کوردی نوسین بهێنین، هه‌رچه‌نده، زمانی ئاخافتن ونووسین شه‌رحی مه‌به‌ست وئاین ده‌کات، وجێگای کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیی تاک ده‌ست نیشانده‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشێروان ئه‌مه‌نده بۆ میلله‌ته‌که‌ت به‌په‌رۆشیت، جه‌نابتان ده‌ورتان چی بوو؟. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نفالچێکان، خه‌ڵکی راپه‌ریوی سه‌رانسه‌ر عێراقی ده‌کرد به‌قیمه. جه‌نابتان له‌سه‌ر موسیقای کاولی، و ئیقاعی سه‌مایی حه‌مدیه سالح سه‌رتان بۆ رێنماییه‌کانی به‌عس ده‌له‌قاند. به‌جووت ئه‌تان ووت؛ راپه‌رینی خووار وسه‌روو کۆنترۆڵ نه‌کریت، سه‌ر له‌سه‌ر به‌ردی ئه‌لحه‌دی تاقه گۆرێک ده‌نێین.
جه‌نابتان بۆ کۆمه‌ڵێ نه‌سیحه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ئه‌نفال چیتان، ناوناوه موفاوه‌زات؟. ئاده‌ی پێمان بلێ له‌هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تاکه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه، داوای یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی و چه‌ککردنی دژه‌کانی نه‌کات. ئه‌و 23 نهسیحهتهی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس پێویستی به‌وه نه‌ده‌کرد، له گه‌رمه‌ی راپه‌ریندا بۆی بچنه به‌غدا. خۆئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆن فاکس تان چنگ نه‌ئه‌که‌وت، به‌کۆتری نامه‌به‌ردا ئاڵوگۆری خهواترتان بکردایه. یان به‌په‌له بوون بۆ داگیرکردنی گردی مامه‌یاره، گه‌ره‌کی ئیبراهیم پاشا، کارگه‌ی چیمه‌نتۆکه، وههتهد. یان چوون قه‌رزه‌که‌ی عه‌ره‌بی سعودی وئه‌مه‌ریکا بده‌نه‌وه، تا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به نوکی پۆستاڵ دهمووچا ولاشه‌ی لاوانی خواروی عێراق جوان کات. یا ده‌سه‌ڵاتی به‌عس به‌دنیای میدیا بڵێت: ئه‌وه‌تا کوردمان له‌گه‌ڵه وئێمه دیمووکراتین. بۆیه لاوانی جنوبی حه‌بیب له باوه‌شی دایکییان‌دا روومانهییان پێدا ده‌ته‌قێنینه‌وه. جه‌ماوه‌ری کورد ئهوجهماوهرهی ساڵه‌کانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ته‌کان نییه. چاکسازی له‌حیزبدا بکه‌ی، شێردا بۆداپیردا، تا چاکسازی لهدهوڵهتا رووبدا، وداپیرهش کلکه کووڵێمان بداته‌وه، گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت. دڵ له دڵ مه‌ده وئاسودهبه، پێویستمان به‌کۆمه‌ڵێ ئه‌لقاب وئوسامه‌ی زیره‌کی سه‌ر شانی چه‌پ، وکوره پاشانییه، تا له‌و غه‌دره کۆمه‌ڵایه‌تییه بگه‌ین. ئه‌وه‌نده ده‌زانین بێ ئاوین ئاویان هه‌یه. بێکارهباین، کاره‌بایان هه‌یه، بێگۆرین کۆشکگۆریان هه‌یه….نییه ….هه‌یه….هه‌یه…نییه.
2008/02/13