جه‌هلی موققهددهس …. حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
شێخ مه‌حه‌ممه‌د سه‌عید بۆتی که مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانیی وهردهگێڕیته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، دیباچه‌که‌ی، چونکه باس باسی کوردایه‌تییه، فه‌رامۆش ده‌کات، ئه‌و زانا ئایینییه که مامۆستای کۆلێژی شهریعهیشه له زانکۆی دیمه‌شق، ده‌رباره‌ی زنجیره‌درامای (ما ملکت أیمانکم) که هالة دیاب نووسیویه‌تی، نه‌جده‌ت ئهنزوهر ده‌ری هێناوه و ڕه‌مه‌زانی ڕابردوو نیشان درا، هه‌ڵوێستێکی توند ده‌نوێنێت، هێنده توند تا ئاستی کافراندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و درامایه‌دا کاریان کردووه. بووتی ده‌ڵێت: (چونکه ناوی دراماکه له ده‌قێکی قورئانه‌وه وه‌رگیراوه، بۆیه ئه‌وه گاڵته‌کردنه به خودا، ئایینی خودا و هه‌موو موسڵمانان!) ئایا ئه‌وه پارادۆکس نییه، له هه‌موو دنیای عه‌ره‌بدا، کوردێک، موسڵمانان له دژی درامایه‌کی عه‌ره‌بی هان بدات؟
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی من بۆ ده‌قێکی پیرۆز، جیاوازه له لێکدانه‌وه‌ی تۆ بۆ هه‌مان ده‌ق، بێ یه‌کودوو به زه‌ندیق نێوزهدم ده‌که‌یت، ته‌نیا له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه تێڕوانینی من بۆ فڵان کێشه‌ی سیاسی، جیاوازه له خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ هه‌مان کێشه، ده‌ستبه‌جێ به ناپاک له‌قه‌ڵه‌مم ده‌ده‌یت، له هه‌ردوو باره‌که‌دا، به زه‌ندیق یان به ناپاک تۆمه‌تبارم بکه‌یت، ئه‌وه نیشانه‌یه، یان دروستتر به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، تۆ که‌سێکی فهقیرفیکر و ههژارخهیاڵیت، که‌سێکیت ڕێز له بیروڕای جیاواز ناگریت و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵناکه‌یت، گه‌ردێک له تۆلیرانس شک نابه‌یت و مایه‌ی به‌زه‌یی پێدا هاتنهوهیت.
به کافر نێوبردنم، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک تۆ فیکر ناکه‌مه‌وه، ته‌واو وه‌ک ئه‌وه وایه، بێ په‌رده و ته‌مومژ، به ڕاشکاوی پێم بڵێیت: (تۆ فیکر ده‌که‌یته‌وه، که‌واته تۆ کافریت.)(1) که دیکارت گوتوویه‌تی: (من فیکر ده‌که‌مه‌وه، که‌واته من هه‌م،) ده‌توانین وه‌های لێک بده‌ینه‌وه، تۆ ڕێ ناده‌یت، من فیکر بکه‌مه‌وه، که‌واته لێ ناگه‌ڕێت من هه‌بم. بۆیه ده‌توانین بڵێین: زه‌وتکردنی ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین، کارێکی هێنده دڕندانه‌یه، ته‌واو وه‌ک زه‌وتکردنی بوون و ژیان.
(هه‌بیت یان نه‌بیت، ئه‌وه مه‌سه‌له‌که‌یه.) ڕه‌نگه ئه‌وه به‌ناوبانگترین گوته‌ی شه‌کسپیر بێت، که (موناجات)ێکه(2) له ناخی (هامڵێت)ه‌وه، هه‌ڵده‌قوڵێت، بایه‌خی ئه‌و گوته‌یه، به‌وه‌وه به‌نده که باس له هه‌بوون یان نه‌بوونی ئینسان ده‌کات.
ڕه‌خنه‌گر، که‌سێکه خاوه‌نی فیکرێکی قووڵی ڕه‌خنه‌یی که زاده‌ی ڕۆشنبیرییه‌کی فراوانه و ڕه‌خنه‌کانی نه به‌رهه‌می بڕیار یان هه‌ڵوێستی پێشوه‌ختن، نه بارگاوین به شتی که‌سه‌کی یان تایبه‌تی، نه گوشارێکی ده‌ره‌کییان له پشته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕووی گوتارێکی توندوتیژیش ببێته‌وه، هاوسه‌نگی و هێمنیی خۆی ده‌پارێزێت و کاردانه‌وه‌یه‌کی توندوتیژی نابێت. مه‌حه‌ممه‌د ئارگون (1928 _ 2010) یه‌کێک بوو له‌و بیرمه‌ندانه‌ی، هه‌رچه‌نده هێرشێکی له‌سه‌ر بوو که زه‌بروزه‌نگی لێ ده‌چۆڕا، وه‌لێ به زمانێکی هێوری، بێلایه‌نی ئه‌کادیمیک سه‌رقاڵی هه‌ڵکۆڵینی که‌له‌پووری ئیسلام بوو.
خه‌باتی فیکریی مه‌حه‌ممه‌د ئارگون بۆ ئه‌وه‌بوو، جیاوازی له نێوان موسڵمان و ئیسلامی‌دا بکه‌ین و له‌به‌ر ڕۆشناییی عه‌قڵێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی که‌له‌پوور بین و ده‌رگامان به ڕووی هه‌موو دیتنێکی ئینسانخوازدا بکه‌ینه‌وه. ئه‌و پێی وابوو لێکدانه‌وه‌ی قورئان له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ردا، له هیچ کام له‌و لێکدانه‌وانه ناچێت که دواتر بۆی کراوه. جێی سه‌رنجه ئه‌و بزاوتانه‌ی له بازنه‌ی ئیسلامدا خۆیان به خاوه‌نفیکر ده‌زانی، له‌بری ئه‌وه‌ی بچن سوود له فیکری ڕۆشنی مه‌حه‌ممه‌د ئارگون وه‌ربگرن، ده‌چوون سازشیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاردا ده‌کرد.
مه‌حه‌ممه‌د ئارگون چونکه ده‌یزانی، چی ده‌خوازێت، چونکه ده‌یزانی به‌ره‌و کام هه‌وار به‌ڕێوه‌یه، ئاسۆی فیکری ته‌واو ڕوون بوو، ئه‌و ههڵکوڵینهی له بواری فیکری ئیسلامدا ده‌ستی پێ کرد، پشووی نه‌دا تا گه‌یاندییه قۆناغی دابڕانێکی ئهپستمۆلۆگیک. (بیرمه‌نده گه‌وره‌کان هه‌میشه ئه‌وانه‌ن که دیواری به‌ردینی بۆچوونه جێگیر و زاڵه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان ده‌ڕووخێنن، مه‌حه‌ممه‌د ئارگونیش یه‌کێک بوو له‌وانه.)(3) ئه‌و دژی له یه‌کدی جوداکردنه‌وه‌ی کولتووره‌کان بوو، نه‌یده‌ویست خه‌ڵکانی سه‌ر به‌م کو‌لتوور، وه‌ک شتێکی سه‌یر، سه‌رنجی کولتووری خه‌ڵکانی دیکه بده‌ن.
ئارگون له خوێندنه‌وه‌ی که‌له‌پووری ئیسلامدا، تێکسته ئایینییه‌کانی به‌و زه‌مانه‌وه ده‌به‌سته‌وه که تێیدا نووسراون. ئه‌و وای بۆ ده‌چوو ئه‌وه فهندهمهنتالیستهکانن که پێ له‌سه‌ر یه‌کیه‌تیی سیاسه‌ت و ئایین داده‌گرن و لێ ناگه‌ڕێن لێک جیا بکرێنه‌وه و هه‌ر یه‌که‌یان له جێی شیاوی خۆیدا دابنرێت. ئارگون ده‌یگوت: (هه‌واری رۆح، جێگه‌ی ئایینه و ئه‌وه سووک سه‌رنجدانی ئایینه، ئه‌گه‌ر له کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بکرێته ئامێر و بۆ گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات بخرێته گه‌ڕ.)(4) ئه‌و چونکه به تێڕوانینێکی هاوچه‌رخ و نوێوه، سه‌رنجی ده‌قی قورئانی ده‌دا، بۆیه هه‌میشه بۆ تیری هێرشی ئیسلامییه توندڕۆ‌کان، ئه‌وانه‌ی کارگه‌یه‌کن جه‌هل و زه‌بروزه‌نگ به‌رهه‌م ده‌هێنن، ده‌بووه نیشانه.
له ڕوانگه‌ی (هاشم ساڵح)ه‌وه، ئارگون یه‌که‌مین توێژه‌ره‌وه‌ی موسڵمانه به گیانێکی زانستییانه‌ی نوێوه، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی درێژی ئیسلام کردبێت، لێکۆڵینه‌وه به گوێره‌ی پێڕه‌وێکی تایبه‌ت، به که‌ره‌سه‌ی مه‌عریفی و به تێرمی دیاریکراو. ڕه‌نگه ناودارترین کتێبی ئارگون، (به‌ره‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵی ئیسلامی) بێت، تێیدا به ناخی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ڕۆ ده‌چێت (که دووڕوویی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و تاک وا ڕاده‌هێنێت، ئه‌وه بڵێت که بیری لێ ناکاته‌وه و ناوێرێت ئه‌وه بدرکێنێت که بیری لێ ده‌کاته‌وه.)(5)
ئارگون له لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا بۆ خوێندنه‌وه‌ی که‌له‌پووری ئیسلام، سوودی له ده‌ستکه‌وته‌کانی مۆدێرنێته وه‌رده‌گرت، بایه‌خی به ڕۆڵی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌دا و ئه‌و باسانه‌ی ده‌ورووژاند که بێده‌نگییان لێ کرابوو. ئه‌و ده‌یخواست مێژوو له ئه‌فسانه جیا بکاته‌وه، جێ به‌و تێزه له‌ق بکات که پێی وایه ته‌نیا یه‌ک ڕاستی هه‌یه و له کن وی زمانی عه‌ره‌بی له زمانه‌کانی دیکه پیرۆزتر نه‌بوو. ئارگون تۆزی سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی ته‌کاند که وه‌ختی خۆی موعته‌زیله(*) ورووژاندبوویان، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک سرووش، ئه‌فراندنی قورئان و پێوه‌ندیی قورئان به دیرۆکه‌وه.
خه‌می گه‌وره‌ی ئارگون ئه‌وه‌بوو، شته جێگیره‌کان، ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌ده‌کرا، ببزوێنێت و ده‌ست بۆ هه‌ندێک کێشه ببات که ده‌ستیان بۆ نه‌براوه و ئه‌و قۆناغانه جێ بهێڵێت که ئیسلامناسی پێی گه‌ییشتووه و شتگه‌لی تازه بڵێت. له ڕوانگه‌ی ئارگونهوه، ئایین و قورئان دوو دیارده‌ی جیاواز بوون، یه‌که‌میان هه‌م له دووه‌میان دێرینتر بوو، هه‌میش بارگاوی بوو به ئێدۆلۆگیا و سیاسه‌ت. ئه‌وه له کن ئارگون ئارسۆدۆکسی ئیسلامی بوو که بنه‌ڕه‌ته‌کانی فیقهی شافیعی، بناغه‌ی عه‌قڵی ئیسلامی پێک ده‌هێنن، تا هه‌نووکه‌یش هه‌ر ئیشیان پێ ده‌کرێت و ده‌رگا به ڕووی لێکدانه‌وه‌ی نوێ‌دا داده‌خه‌ن.
ئارگون پێی وابوو، ئه‌وه به‌راوه‌ژوو که‌ڵک له ئایین وه‌رگرتنه که ده‌قه‌کان له قازانجی ئه‌م یان ئه‌و ده‌سه‌ڵات لێک بدرێنه‌وه. له کن ئه‌و ڕێزگرتن له جیاوازی، ویستێکه خودایی و پێوه‌ندیی به ئاره‌زووی ئینسانه‌وه نییه و بڕوای به‌وه هه‌بوو: (بیروڕای ئێمه با به ڕاستیشی بزانین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵه‌ی تێدا بێت، بیروڕای ئه‌وانی دیکه، با له هه‌ڵه‌یش بچێت، ڕه‌نگه ڕاستی تێدا بێت.)(6)
ئارگون ڕه‌خنه‌ی له عه‌قڵی گوتراو نه‌ده‌گرت، عه‌قڵی نووسراوی ده‌هه‌ژاند، هه‌رچه‌نده ڕووی ده‌می زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌کانی له ڕابردوو بوو، وه‌لێ گوتاری ئیسلامیی هاوچه‌رخیشی فه‌رامۆش نه‌ده‌کرد. ئه‌و وای بۆ ده‌چوو، مودێرنێته شتێک نییه تایبه‌ت به خۆرئاوا، به‌ڵکوو ڕه‌گوڕیشه‌ی به مێژوودا ڕۆ چووه و قورئان له سه‌روه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانیدا، لوتکه‌ی تازه‌کاری بووه. ئه‌وه‌یش هه‌ر تازه‌کاری بووه که جاحیز و ئیبن ڕوشد توانییان کولتووری بێگانه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئیسلامدا بسازێنن.
ئارگون که دێته سه‌ر باسی سێکوچکه‌ی عه‌قڵ، کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵ ده‌دات جیاوازییه‌کانی نێوان: ئیمام، خه‌لیفه و سوڵتان ده‌ستنیشان بکات و ئه‌وه ڕوون بکاته‌وه که هه‌میشه خه‌لافه‌ت یان ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا، له‌بری ڕێگه‌ی ڕه‌وا، هه‌ر به ڕێگه‌ی خوێنین یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه. ئارگون بڕوای به ململانێی نێوان لێکدانه‌وه جیاوازه‌کان هه‌بوو، له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵانیی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، سه‌رقاڵی گه‌ڕان بوو به دوای دۆزینه‌وه‌ی مانای نوێ‌دا، ئاخر دژی مۆمیاکردنی مانا بوو. ئارگون وای بۆ ده‌چوو، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئیسلامییه توندڕۆکانه که زه‌بروزه‌نگ باڵی به‌سه‌ر دنیای ئیسلامدا کێشاوه. ئه‌و پێی وابوو: فه‌رامۆشکردنی واقیع و خوێندنه‌وه‌ی داخراو بۆ ده‌قی پیرۆز، توندوتیژی و کافراندنی ئه‌وی دی به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئه‌و جۆره لێکدانه‌وه وشکانه‌ی ناو نابوو: خوێندنه‌وه‌ی کێوی.(7)
که به‌ره‌ی ئیسلامی بۆ ڕزگاری له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی جه‌زائیری 1991دا، زۆرینه‌ی به ده‌ست هێنا و له‌شکر نه‌یهێشت ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئا‌رگۆن هه‌رچه‌نده دژی پێکه‌وه گرێدانی ئایین و ده‌سه‌ڵات بوو، وه‌لێ هه‌ر لایه‌نی دێمۆکراسی گرت و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سوپای سه‌رکۆنه کرد. دیکارت ڕۆڵێکی گرنگی له‌و بواره‌دا وازی کرد که کریستیانه‌کانی ئه‌ورووپا، خۆیان له دۆگمای ئایینی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ڕز گار بکه‌ن، ئارگون خه‌وی به‌وه ده‌بینی له دنیای ئیسلامدا هه‌مان ڕۆڵ ببینێت و به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی، ئیسلام زیندوو ڕابگرێت، ئیسلامێک که له حاڵه‌تی شه‌ڕدا نه‌بێت، جاڕی ئاشتی بدات، ئیسلامێک پشت بکاته زه‌بروزه‌نگ و ئامێز بۆ دیالۆگ بکاته‌وه.
ئایین لای ئارگون، هه‌ر ده‌قی پیرۆز نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌ڵسوکه‌وت و دیرۆک و لێکدانه‌وه‌ی جیاوازیش بوو، ئه‌و ده‌یگوت، ئه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌یان بۆ ده‌ق کردووه، وه‌ک شتێکی بێ گیان سه‌رنجیان داوه و (أفلا تتدبرون؟) و (أفلا تفقهون؟)یان فه‌رامۆش کردووه. وه‌ک چۆن میشیل فۆکۆ له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی مێژووی شێتی و سێکسه‌وه، فیکرێکی نوێی به‌رهه‌م هێنا، ئارگونیش به هۆی لێکدانه‌وه‌ی که‌له‌پووری ئیسلامه‌وه، فیکرێکی تازه‌ی هێنایه گۆڕێ و ده‌رگای ئه‌و شتانه‌ی به ڕووی عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا کرده‌وه که پێشتر بیریان لێ نه‌کرابووه‌وه.
له ڕوانگه‌ی ئارگونهوه، ئه‌و فرهمهزههبییهی که له قۆناغه‌کانی پێشووی ئیسلامدا هه‌بووه، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام له ڕابردوویدا، بڕوای به فره‌لایه‌نی و جیاوازی هه‌بووه. ئارگون پێی وابوو، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ئایینه‌که ده‌شێوێنن، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌و ئازادیی ویژدانه‌ی له دیرۆکی ئیسلامدا هه‌بووه، هێنده له سیکۆلاریزمه‌وه دوور نییه. ئه‌و ده‌یخواست تاکی موسڵمان، تاکێک بێت، ئازاد نه‌ک ماڵی، تاکێک لێکدانه‌وه‌ی نوێی بۆ دنیا هه‌بێت.(8)
هاشم ساڵح که قوتابیی ئارگون بووه و سێزده کتێبی ئه‌وی کردووه به عه‌ره‌بی، ده‌رباره‌ی مامۆستاکه‌ی ده‌ڵێت: (ڕه‌نگه ئارگون یه‌که‌مین که‌س بووبێت، زاتی ئه‌وه‌ی کردبێت، له ڕوانگه‌یه‌کی بهرواردکارییانهی به‌رین و نوێوه، سرووشی قورئانی به وه‌حیی ته‌ورات و ئینجیله‌وه گرێ بدات و باسی لایه‌نه هاوبه‌ش و جیاوازه‌کانی ئه‌و سێ ئایینه ئاسمانییه‌ی بکات. ئه‌وه هه‌ر ئه‌ویش بوو، پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئایینه ئاسمانی و زه‌وینییه‌کانی به‌سه‌ر کرده‌وه و له‌به‌ر ڕۆشنایی، ته‌ورات و قورئان و داستانی گه‌لگامیشدا، خوێندنه‌وه‌ی بۆ تۆفانی نووحیش کرد. وێڕای ئه‌وانه، ئارگون لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راوردکارییانه‌ی له نێوان ئایینه یه‌کتاپه‌رسته‌کان و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیشدا کرد و زمانی شیعریی ئاخاوته‌ی ئه‌و سێ ئایینه و زمانی لۆگیکئامێزی ئاخاوته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیشی دایه به‌ر تیشکی لێکۆڵینه‌وه. وه‌ک چۆن زانا ئه‌ورووپایییه‌کان به مێتۆدی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی مێژوویی، خوێندنه‌وه‌یان بۆ ته‌ورات و ئینجیل کردبوو، ئارگونیش به هه‌مان مێتۆد، قورئانی پیرۆزی خوێنده‌وه.)(9)
ئه‌دونیس له ئارگون ده‌پرسێت: (ئاخۆ ده‌کرێت به هه‌مان ئه‌و فیکره‌ی خوڵقێنه‌ری ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یه، ڕیفۆرم له هه‌لومه‌رجه‌که‌دا بکه‌ین؟) جۆرج ته‌رابیشی(**) ده‌ڵێت: (خه‌ونی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئارگون، نوێکردنه‌وه‌ی فیکری عه‌ره‌بی بوو، به تایبه‌تی فیکری ئایینی. پێی وابوو ئه‌گه‌ر ڕه‌هه‌نده ڕۆحییه‌که‌ی ئیسلام به‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌که‌یدا سه‌ر بکه‌وێت، ئیسلامیش به‌ره‌و مۆدێرنێته به ڕێ ده‌که‌وێت.)
__________________________________________________
(1) ناونیشانی کتێبێکی (سه‌لوا ئهللهوبانی)یه.
(2) ڕه‌نگه جیاوازیی بنه‌ڕه‌تیی له نێوان موناجات و مۆنۆلۆگدا، ئه‌وه بێت، له‌میاندا کاره‌کته‌ره‌که غه‌یری خۆی هه‌ست به هه‌بوونی که‌سی دیکه ناکات و لهویاندا هه‌ست به هه‌بوونی خوێنه‌ر یان گوێگر ده‌کات.
(3) هاشم صالح، أرکون و اللقاءات الأولی، الشرق الأوسط 19 سبتمبر 2010 لندن.
(4) خالد غزال، العقل الدینی یتشکل فی التأریخ، النهار 17 أیلول 2010 بیروت.
(5) هاشم صالح، مدخل إلى فكر محمد أركون، نحو أركيولوجيا للفكر الإسلامي، منهجيات علوم الإنسان والمجتمع و مصطلحات مطبقة على دراسة الإسلام 16/ 10/ 2007 المصدر:
http://www.moc.gov.sy/index.php?d=51&id=268
(6) سلوی اللوبانی، یوم مواجهة الأفکار بالأفکار 26 سبتمبر إیلاف.
(7) عبدالمجید خلیقی، قراءة النص الدیني عند المفکر محمد أرکون، 17 أیلول 2010 المستقبل.
(8) عباس بیضون، نهایة الفکر الإصلاحي 16 أیلول 2010 السفیر.
(9) هاشم صالح، ارکون المصلح الأکبر للإسلام فی عصرنا الراهن 16 أیلول 2010 السفیر.
(*) کرۆکی لێکدانه‌وه‌ی موعته‌زیله (که ڕێبازێکی فیکری بوو، له کۆتایییه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کاندا له (به‌سره)وه سه‌ری هه‌ڵدا و له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌بباسییه‌کاندا گه‌شه‌ی کرد،) له‌وه‌دا چڕ ده‌بووه که داوای دادی کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌کرد و عه‌قڵ له کنیان له نه‌قڵ به‌بایه‌ختر بوو. موعته‌زیله به‌وه ده‌ستی پێ کرد که (واسڵ)ی کوڕی عه‌تاء له کۆڕی (ئه‌لحه‌سه‌نی به‌سری) که شێخی بوو، دوور خرایه‌وه. که جابیری، ئه‌بو زه‌ید و ئارگون یه‌ک له دوای یه‌ک کۆچی دوایییان کرد، یاسین تهملالی گوتی: مه‌رگ موعته‌زیله‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌می به‌زاند. (الأخبار 16 أیلول 2010)
(**) جۆرج ته‌رابیشی: ده‌خوازم به سه‌رپه‌رشتیی تۆ تێزێکی دۆکتۆرا پێشکه‌ش به سۆربۆن بکه‌م.
ئارگون: باشه تۆ پاش نووسینی ئه‌و هه‌موو کتێبه، چ پێویستییه‌کت به دۆکتۆرا هه‌یه؟ بۆ ئه‌وه‌ی له پێش ناوه‌که‌ته‌وه دال و نوقته دابنێیت؟ من که سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان تێزی دۆکتۆرام کردووه، قه‌ت دال و نوقته‌م له‌پێش ناوی خۆمه‌وه نه‌نووسیوه. (الحیاة 16 أیلول 2010)