براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا )… به‌شی پێنجه‌م
ماتۆڕه‌کان بخه‌نه‌وه ئیش ، به‌ڵام دوایی ناچار بوون که وازیان لێبهێنن ، چونکه به‌پێی پێویست ئیشیان نه‌ئه‌کرد . دیاره ئه‌مه‌ش پیاوه‌کانی گرژ‌و ناڕه‌حه‌ت کرده‌وه‌و خستنیه‌وه دڵه‌ڕاوکه ، نزیکترین پیاوی فیدڵ که ناوی ( فاوستینۆ پێرێز ) بوو پێشنیازی بۆ فیدڵ کرد که خۆیان له که‌ناره‌کان نزیک بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام فیدڵ که وه‌ستا بوو و سه‌یری ئاوه‌که‌ی ئه‌کرد ، ووتی : ئه‌مه نابێیت . فاوستینۆش له‌و تۆفانه‌دا هاوارێکی به‌سه‌ر فیدڵدا کرد ، به‌ڵام فیدڵ وا خۆی تێنه‌گه‌یاند که گوێی لێبوه .
له شاری ( سانتیاگۆ دی کوبا ) ، له نزیکی ئه‌و شوێنه‌ی که نه‌نه پێویست بوو له‌نگه‌ری تیا بگرێ ، ئه‌ندامه نهێنیه‌کانی شۆڕشه‌که‌ی کاسترۆ هه‌موو خۆیان ئاماده کردبو و ئاماده بوون . سێلیا سانجێز کچی دکتۆرێک بوو که باوکی له کارگه‌یه‌کی شه‌کر ئیشی ئه‌کرد ، باوکی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ساڵانێکی زۆر له‌و کارگه‌یه‌دا چاره‌سه‌ری کرێکارانی کردبو ، ئه‌زمونێکی باشی له هه‌موو بێ مافی و ناهه‌قیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و کرێکارانه کۆکردبویه‌وه‌و بۆ مناڵه‌کانیشی باسکردبو .
گه‌نجێکی ڕادیکاڵیش به ناوی فرانک پایس که سه‌رۆکی قوتابیان بوو و کوڕی کابرایه‌کی قه‌شه‌ش بوو ، ئه‌م گه‌نجه یه‌کێک بوو له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی شۆڕشه‌که‌و زۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو که کۆتایی به‌و پلانه داڕێژراوه بێت که ماوه‌یه‌ک بوو خۆیان بۆ ئاماده کردبو . ئه‌م قوتابیانه پێشتر بروسکه نهێنیه‌که‌ی کاسترۆیان که ئه‌ڵێ : ئه‌و کتێبه‌ی که داواتان کردبو ئێستا له چاپخانه له ده‌رچوندایه ، به‌ده‌ست گه‌شتبو .
ئه‌رکی ئه‌م گه‌نجانه ئه‌وه بوو که له‌م شۆڕشه‌دا خۆیان ڕێکخه‌ن و له‌و کاته‌ی که که‌شتیه‌که‌ی کاسترۆش ئه‌گاته جێ چالاکیه‌کی هاوپشتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێخه‌ن .
سه‌رۆکی کوبا ( فولگێنسیۆ باتیستا یی زالدیڤار ) ئه‌یزانی که‌چی ڕوئه‌یا . کاسترۆ و باتیستا ئه‌و کاته‌ی که کاسترۆ هێشتا ته‌واو گه‌نج و تازه سیاسی بوو ، چه‌ند جارێك له بۆنه‌ی جیا جیادا یه‌کیان بینی بوو . هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی که کاسترۆ ئایدیا‌و بۆچونه سیاسیه‌کانی ڕادیکاڵ کرده‌وه ئیتر باتیستا به ووردی چاودێری خسته سه‌ر ، چونکه هه‌موو ده‌وروپشته‌که‌ی باتیستا پێیان وابو که کاسترۆ هێنده‌ی که که‌سێکی بێزارکه‌ره به‌ڵام هێنده‌ش پاشه‌ڕۆژی ڕوونه .
باتیستا پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به هه‌موو نه‌خشه‌و پلانه‌کانی کاسترۆی زانیبو ، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا له لایه‌ن ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانیه‌وه دڵنیا کرابویه‌وه هه‌ر که که‌شتیه‌که‌ی کاسترۆ گه‌شته جێ ته‌قه‌یان لێ بکرێ و هه‌ر هه‌موویان ته‌فرو تونا بکرێن . باتیستا سێ ڕۆژ زووتر له‌ڕێی ڕۆژنامه‌ی ( ئێلموندۆ ) له هه‌موو ده‌ستدرێژی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی شێتانه‌و ناجۆر لایه‌نگرو پیاوه‌کانی دابین کرد‌و هه‌موو سوپاشی ئاگادار کرده‌وه‌و پێی ووتن هه‌ر جوڵانه‌وه‌و یاخی بونێک ڕویدا ئه‌وا بێ سێ‌و دوو لێی ده‌ن و له‌ناوی به‌رن .
له هه‌مان ئه‌و بروسکه نهێنیه‌دا که به‌ده‌ست پایس و سانجێز و هاوڕێکانیان گه‌شتبو ، کاسترۆ ووتبوی که ئێواره‌ی سی نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌گه‌نه جێ . له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ر له‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ هێزه بچووکه‌که‌ی پایس که پێکهاتبو له سێ سه‌د که‌سی به‌هێز ، به به‌دله‌ی سه‌ربازی و قۆڵبه‌ستێکی سوور‌و ڕه‌شه‌وه ( تا بناسرێنه‌وه که سه‌ر به شۆڕشه‌که‌ی کاسترۆن ) ، هه‌روه‌ها به‌و چه‌کانه‌ی که بریتی بوون له ڕه‌شاش و ده‌مانچه‌و ڕوممانه‌و شاپڵیته‌ی سوتێنه‌ر له شوێنه گرنگه‌کانی شاری سانتیاگۆ دی کوبا دامه‌زران .
گروپه‌که به هه‌ڵمه‌تێک ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێستکه‌ی ڕادیۆی شاره‌که‌دا گرت ، زۆربه‌ی ڕۆژه‌که شاره‌که بێ چاره‌نووس مایه‌وه ، چونکه دانیشتوانه‌کانی هه‌موو دوکان و بازاڕه‌کانیان داخست و خۆیان خزانده ماڵه‌وه . پۆلیس و سوپاش هه‌ر له شوێنه‌کانی خۆیاندا مانه‌وه ، چونکه دڵنیا نه‌بون که‌چی ڕوئه‌یا .
پایس گه‌رچی به‌م کاره‌ی ڕاهێنانێکی ته‌واو چاکی سه‌ربازی بۆ پاڵپشتی گه‌شتنه‌که‌ی کاسترۆ ئاماده‌کرد به‌ڵام خۆی و هاوڕێکانی هه‌موو ڕۆژه‌که چاوه‌ڕێیان کرد‌و کرد به‌ڵام نه‌نه ده‌رنه‌که‌وت و ده‌رنه‌که‌وت ، بۆیه هه‌ر که ئێواره هات و تاریکی داکه‌وت تانک و ئۆتۆمبیله جه‌نگیه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان به هێرش کرد ، پایسیش ناچار بوو پاشه‌کشه‌بکات و بکشێته دواوه ، چونکه به‌و شه‌وه هیچیان پێ نه‌ئه‌کرا.
ئه‌م کشانه‌وه‌یه ڕێی بۆ له‌شکرو سوپا خۆشکرد که بێنه ناوه‌و له هاڤانای پایته‌ختیش هێزی پاڵپشتی بۆ له‌شکرو سوپاکه گه‌شت و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشکنین کرد‌و هه‌تا گونده‌کانی ده‌وروپشتیش نه‌وه‌ستان . دیاره ئه‌م پاشه‌کشه‌ی سانجێزو هاوڕێکانی گورزێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو که دوا هیوای کاسترۆی بۆ ئه‌و پاڵپشتیه چه‌کداریه له به‌ین برد .
جیڤارا له دواییدا له سه‌ر ئه‌م په‌ڕینه‌وه‌ی خۆیان له که‌نداوی مه‌کسیك ئه‌نووسێو ئه‌ڵێت : چه‌ند شتێکی ناخۆش و مناڵانه له‌ناو که‌شتیه‌که‌دا ڕویدا ، هه‌ندێك له پیاوه‌کان ڕه‌نگ به ده‌موچاویانه‌وه نه‌ماو له لاوازی‌دا که‌وتن ، هه‌ندێکی تر سه‌ریان گێژی خوارد‌و ڕشانه‌وه ، هه‌ندێکی تریش جلی ته‌واویان له‌به‌ردا نه‌بو و له‌و ناوه‌دا که‌وتبون و له‌سه‌رما هه‌ڵئه‌له‌رزین .
جیڤارا خۆیشی حاڵی له هه‌موو ئه‌وانی تر باشتر نه‌بوه ، چونکه هه‌ر له مناڵیه‌وه هه‌ناسه ته‌نگی له‌گه‌ڵ بوه‌و له‌م په‌ڕینه‌وه‌یه‌شدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه به په‌له هاتۆته ده‌ر ده‌رمانه‌کانی بیرچوه ، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند جارێك نه‌خۆشیه‌که سه‌ری لێداوه .
کاسترۆ وا تێگه‌شتبو گه‌ر به ووردی پلانی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌که‌ی دابڕشتایه ئه‌وا هه‌موو گه‌ل له‌گه‌ڵی هه‌ڵئه‌ساو هه‌ڵوێستی ئه‌گرت .
نه‌نه هێشتا سێ ڕۆژی مابو بگاته شوێنی مه‌به‌ست پیاوه‌کان نان و خواردنیان لێ بڕاو هه‌وا خوێیاویه‌که‌ش هێنده‌ی تر برسی ئه‌کردن . گروپه‌که هیچ چاریان نه‌ما ئه‌وه نه‌بێت که گوێ له ڕادیۆی که‌شتیه‌که بگرن که په‌یتا په‌یتا هه‌واڵی تێکشکانی ڕاپه‌ڕین و مانگرتنه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ڕائه‌گه‌یاند . له شاره‌که‌ی کاسترۆ ( سانتیاگۆ ) نزیکه‌ی بیست که‌سێك مردبوون و نه‌نه‌ش هێواش هێواش ده‌ریاکه‌ی ئه‌پێچایه‌وه . ئا له‌م کاته‌دا کاسترۆ به‌سه‌ر فاوستینۆدا هاواری کرد‌و ووتی خۆزگه ئێستا بمتوانیایه وه‌کو فڕۆکه به ئاسماندا بفڕیمایه .
ڕۆژی دووی دێسه‌مبه‌ر پێش کاتژمێر پێنجی به‌یانی ، له سه‌ره‌وه به شاقووڵی ، هێڵی که‌ناره سه‌وزه‌کانی کوبا خۆشه‌ویسته‌که‌ی کاسترۆ به‌ده‌رکه‌وتن . جیڤارا ئه‌مه یه‌که‌م جاری بوو کوبا ببینێ . پیاوه‌کان نیو کیلۆمه‌ترێك دوور له که‌ناره‌که‌وه له‌و شوێنه‌ی که ئاوه‌که نزیکه‌ی مه‌ترێك قووڵ بوو ، که‌شتیه‌که‌یان وه‌ستاندو هاتنه خواره‌وه ، تفه‌نگه‌کانیان به‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه گرتن تا ته‌ڕ نه‌بن ، دیاره به‌شێك له تفه‌نگه‌کان ئاو ته‌ڕی کردبوون و به‌که‌ڵك نه‌مابوون ، بۆیه ئه‌مانیش فڕێیان دان .
پیاوه‌کان ئه‌وجا ده‌ستیان به ڕێڕۆشتنێکی ناخۆش و ماندوکه‌رانه کرد . که ئاوه‌که‌یان بڕی و گه‌شتنه ووشکایی ڕوبه‌ڕوی چاره‌نووسێکی ناخۆش بونه‌وه ، که تێپه‌ڕ بوون لێیه‌وه ئاسان نه‌بو . هه‌ندێک له‌وانه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌هێزتر بوون و گوڕ‌و تینی باشیان پێمابو کرانه کۆڵ و هه‌ڵگیران . یه‌کێک له‌وانه له دواییدا له یاداشته‌کانیدا ئه‌نووسێ ئه‌ڵێت : هه‌ر که گه‌شتینه ئه‌رزێکی جێگیر هه‌موومان له‌ناو گیایه‌کی فره هاتودا شه‌که‌ت و ماندو و جل قوڕاوی پاڵ که‌وتین و نوقوم بوین .
دوای ئه‌مه زۆری پێناچێت که‌شتیه‌ك ئه‌یانبینێ و ئه‌ویش له شوێنی خۆیه‌وه سه‌ربازه‌کانی ( باتیستا ) که له‌و ناوه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه ئاگادار ئه‌کاته‌وه . جیڤاراش له یاداشته‌کانیدا ئه‌ڵێت : هه‌ر که ئێمه‌یان بینی به به‌رده‌وامی و به‌بێ پچڕان له سه‌ره‌وه‌و له‌قه‌راغ ئاوه‌که‌وه که‌وتنه ته‌قه‌کردن لێمان ، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ستمان کرد نیوه‌مان ماوین ، به‌ڵام ئه‌و نیوه‌شمان به‌و حاڵه‌ی که تیایا بوین به نیوه گیان سه‌رژمێر ئه‌کراین.
ئه‌وانه‌ی که به‌ر نه‌که‌وتن به‌هه‌ر حاڵێك بوو خۆیان خزانده ناو کۆمه‌ڵێك دار‌و قامیشی تێکشکاوی ئه‌و نزیکانه ، به‌ڵام هیچ نه‌خشه‌یه‌کیان پێنه‌بو که چۆن بڕۆن ، ئه‌و چاوساغانه‌ش که پێویست بوو یارمه‌تیان بده‌ن سه‌ریان لێشێواو ڕیگایان لێتێکچو . دوای ئه‌وه‌ی جله ته‌ڕه‌کانیان وورده وورده به به‌ریانه‌وه ووشك بویه‌وه ، ئیتر هیچ چارێکیان نه‌بو ڕۆشتن و به‌رده‌وام بوون نه‌بێت . به‌ڵام هه‌ر ئه‌ڕۆشتن و که‌متر ئه‌بونه‌وه ، هه‌ندێکیان له‌سه‌رلێشێواویدا نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک به برسێتی و تینوێتی هه‌ر به‌چوارده‌وری خۆیاندا سوڕابونه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه بوبونه نێچیرێکی ئاسان بۆ ئه‌و فرۆکه سیخوڕیانه‌ی که به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌که‌دا ئه‌سوڕانه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ش که به‌رده‌وام به دوایانه‌وه بوون .
جیڤارا له دواییدا ئه‌نووسێ ئه‌ڵێت : ئێمه له‌شکرێك بووین له سێبه‌رو تارمایی ، به‌دوای ناخی خۆمان و میکانیزمی له‌شمان که‌وتبوین .
دیاره هه‌ر ئه‌و حه‌زه ده‌روونیه قووڵه له‌پڕه که‌سێکی وه‌کو ئه‌می ڕاگرتبو تا به‌شی ئه‌و هه‌موو ڕوداوانه بکات . له کۆی گشتی هه‌موو پیاوه‌کان ، له‌دوای ئه‌وه‌ی که بوون به نیوه ئێستا ته‌نیا فیدڵ و یانزه که‌سی تر ماونه‌ته‌وه ، ئیتر هه‌موو ئه‌وانی تر گیران و له سێداره دران .