
داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات
ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، دوای راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێینایه قۆناغێكی نوێوه، ئه‌گه‌ر پێشتر خۆپیشاندان له‌ناو بهشهجۆراوجۆرهكانی وه‌ك قوتابیان، مامۆستایان، رۆژنامه‌نووسان، حیزبه سیاسیه‌كان، كرێكاران، كاسبكاران، ژنان و…. له شاروشارۆچكه‌كان جیابه‌جیا بۆ ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئه‌وا ئه‌مجاره له‌یه‌ك كاتدا به‌شی زۆری ناوچه‌كانی كوردستانی گرته‌وه و دواكارییهكانیش له لیستێك داواكاری سه‌ره‌كیدا چر بوونه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادییه‌وه دران بهدهسهڵاتو هه‌موو ناوچه‌كانیش هاوكات له‌گه‌ڵا هه‌ندێك داواكاری تایبه‌ت به‌خۆیاندا مۆری پشتیوانی‌یان لێدا.
له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا چه‌ندینجار كه‌سایه‌تیه ( به‌حساب) بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌ڵێنی زۆر‌و جۆراوجۆریان دا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه و هه‌ندێكجار خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان و حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان منه‌تبار و قه‌رزدار ده‌كرد گوایه خۆیان به‌رنامه‌ی چاكسازییان هه‌یه و به‌مزووانه ئه‌نجام و ده‌سكه‌وتی گه‌وره ده‌بینن، بۆ نمونه سه‌رۆكی حكومه‌ت بێجگه له‌وتاره‌كانی دوونامه‌ی نارد بۆ ئه‌نجومه‌نی كاتی و تیایدا به‌ڵێنی زۆری هه‌ڵڕشت، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌م له (فلاش لێدوان)ه‌كانیدا و هه‌م له‌گه‌ڵا وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی كوردستان به‌ڵێنی پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دا و گوایه له‌ماوه‌ی 4 مانگدا “نتائیجی باش” به‌دیارده‌كه‌وێ، په‌رله‌مانی كوردستانیش گه‌ڵاڵه‌یه‌كی 17 خاڵی كرد به‌بڕیار و سكرتێری گشتی یه‌كێتیش له یادی راپه‌ڕیندا به‌هاری چاكسازی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی هێنا، ئه‌مه جگه له به‌ڵێنی گه‌وره‌ی ورده به‌رپرسه‌كان، به‌ڵام گرنگی خه‌ڵكی كوردستان له‌وه‌دا بوو كه هیچ باوه‌ری به‌م گوته و به‌ڵێنانه نه‌كرد، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وانی پێ كه‌م و ناته‌واو بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌كرده‌وه بێبه‌ڵێنی خۆی سه‌دانجار سه‌لماندبوو، ئه‌مه‌ی ئێستاشیان كه‌وا چه‌ند مانگ تێپه‌ڕی و هیچ ئاسه‌وارێك له‌چاكسازی نیه و بگره هیچ هه‌نگاوێكیش نه‌نراوه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوان و پێشێلكارییانه‌ی له 17ی شوباته‌وه كراوه، به‌شێكه له‌و بێبهڵێنیه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م راستیه، ده‌توانین له 3 هه‌نگاوی سه‌ره‌كیدا راده‌ی باوه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌چاكسازی له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ببینین:
یه‌كه‌م \ هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵات:
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شوێن به‌یاننامه 7 خاڵییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی ده‌ست پێكرد بۆ په‌لاماردان و گه‌مارۆدانی ناره‌زایه‌تی و داواكاری خه‌ڵك و له‌دوای 17ی شوباتیشه‌وه ده‌ستیكرد به فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كان و توندكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكیه مه‌دنی و دیموكراتیه‌كان و سپاردنی شار به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منی، كه ئه‌مانه به‌كرده‌وه حكومه‌تیان له‌جاران زیاتر بچوككردۆته‌وه و زیاتر خستویانه‌ته په‌راوێزه‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر نیه‌تی چاكسازیش هه‌بێت( كه نیه) ئه‌وا هیچ ئامرازێك له‌به‌رده‌ستدا نیه، حكومه‌ت كه بڕیاره ئامرازی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و چاكسازییه‌كان بێت. توانای گرتنی یه‌ك تاوانباری نیه كه به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ره‌سمی حكومه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی كوشتن ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران كردووه، مافی ناسینه‌وه‌ی ده‌مامكداره‌كانی نیه نه‌ك لێپرسینه‌وه‌شیان، توانای زه‌بتكردنی یه‌ك وه‌زیری نیه، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زریری پێشمه‌رگه، وه‌زیری دارایی، وه‌زیری نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و تاد ، توانای چۆڵپێكردنی باره‌گای حیزبێكی نیه كه خانووی حكومه‌تی داگیركردووه، ته‌نانه‌ت توانای داخستنی وه‌ره‌قه‌یه‌كی یانه‌سیبی نیه.
دووه‌م \ په‌سه‌ندكردنی بودجه:
له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعی ژیانێكی ناشایسته و پڕ له‌جیاوازی و ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌ی له‌بواری دابه‌شكردنی داهات و مامه‌ڵه‌ی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵدا هه‌یه، به‌شێكی گرنگ له داواكارییه بنه‌ره‌تییه‌كانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان
سه‌باره‌ت به باشكردنی ژیان و گوزه‌ران ودابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بووه، له‌زیادكردنی كرێ و موچه‌ی كرێكاران‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه (به‌پێی پێویستیه‌كانی ژیان) تا چاره‌سه‌ری بێكاری له‌رێگای دابینكردنی كار یاخود بیمه‌ی بێكاری ، سپاردنی به‌رپرسیارێتی ئابووری مناڵاو بهساڵاچوانو پهككهوتهكانو به‌ده‌وڵه‌ت. بڕینه‌وه‌ی مانگانه بۆ هه‌موو قوتابیه‌ك له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خوێندنییه‌وه تاكو ته‌مه‌نی 18 ساڵی ، به‌كارهێنانی بوجه‌و سامانی كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی داد په‌روه‌رانه، دابینكردنی كاره‌بای بهردهوامو سوته‌مه‌نی پێویست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هه‌موان، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و تاد كه ئه‌مانه پێویستی بهئیمكاناتێكی مادی زۆر هه‌یه، به‌ڵام بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی 2011 پاره‌یه‌كی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌م بوارانه ته‌رخان نه‌كردووه و به‌گشتی داواكارییه‌كانی خه‌لك له بودجه‌دا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ نمونه باس له‌زیادكردنی موچه نه‌كراوه، كه سیسته‌می موچه‌ی ئێستا به‌تایبه‌تی بۆ پله نزمه‌كان له‌سه‌ر به‌تاڵه‌ی موقهنهعه دانراوه و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك له‌بازاڕدا موچه‌ی حه‌قیقی واته توانای كڕین دابه‌زیوه، بیمه‌ی بێكاری یاخود سۆشیال باسینهكراوه و بۆچاره‌سه‌ری بێكاریش كه له‌ناو سهدانههزار بێكاردا ته‌نها 25 هه‌زار دامه‌زراندن هه‌یه به‌وانه‌شه‌وه كه پێشتر به‌واسیته به شێوه‌ی گرێبه‌ست دامه‌زراون و له‌م پرۆژه‌یه‌دا ره‌سمی ده‌كرێنه‌وه، قسه‌یه‌ك نیه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی ئابووری خێزان بۆ منداڵا و پیر و كهنهفتهكاران، مه‌سه‌له‌ی خۆشگوزه‌رانی و ته‌نانه‌ت ئاسایشی ئابووری هاوڵاتیانیش نه‌بووه‌ته باس و بابه‌ت و له‌حساباتی بودجه‌دا ئه‌وه بۆ مردووانی ده‌سه‌ڵات بهرهوابینراوه بۆ زیندوانی خه‌ڵك به‌ڕه‌وا نه‌بینراوه، كه ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات پرۆژه‌ی بۆ چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك نیه.
سێهه‌م \ پرۆژه‌ی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵا ئۆپۆزسیۆن:
به‌پێی ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ رێككه‌وتن 17 خاڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانه كه كاتی خۆی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێنه‌داوه و خۆپیشانده‌رانیش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ره‌تیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئاستی لانیكهمی پێویستیه‌كانی چاره‌سه‌ری گرفته‌كاندا نیه و زۆرتر له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه گه‌ڵاڵه‌كراوه.
هه‌ر ئه‌وه خۆی جێگای سه‌رنجه كه ئه‌و 17 خاڵه په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردن په‌سه‌ندی كردووه كه چی تازه ده‌سه‌ڵات وه‌ك پرۆژه ده‌یباته ناو دانیشتنه‌كانی خۆی له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیش له‌وه بكرێت كه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت خاڵه‌كانی خۆی زیاد بكات و بیانخاته ناو به‌رنامه‌ی رێككهوتنهكانهوه، ئه‌وا پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ندێ لایه‌نی سه‌ره‌كی فه‌رامۆشكردووه كه‌بریتین له : چاكسازی له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكدا و مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی و دابینكردنی مافه‌كانی ژنان و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی گونجاوتر و عه‌مه‌لی تر بۆ چاره‌سه‌رێكی عادلانه‌تری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه ئه‌مڕۆ دۆخێكی له‌بارتری بۆ هاتۆته پێشه‌وه. كه ئه‌مانه چوار مه‌یدانی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیدارن به‌ژیان و چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه.
alimi1968@yahoo.com