
با یه‌ک ئاڵای کوردستان بکه‌ینه چوار
ئه‌گه‌ر که‌مێک باکگراونی مێژوویی بهێنینه به‌ر ديد و له سۆنگه‌یه‌کی دوور له لاگيری ، شرۆڤه‌یه‌کی ورد و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی بۆ بخه‌ینه روو ده‌شێ هه‌ندێک پێی ته‌نگه‌تاو بن و نه‌توانن ئه‌وه‌ی بۆخۆمان لێیده‌که‌وێته‌وه به سینگێکی فراوانه‌وه وه‌ریبگرن ، پێمان وایه هه‌زمنه‌کردنی له جێی خۆ پێکوته‌مان پێده‌کات و له‌م قۆناغه ناتوانین ته‌کانێکی دی به‌ره‌وتی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوونمان بده‌ین و ئه‌م کوده‌تا گه‌ردوونییه‌ی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه له پشکه شێره‌که‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کورد له ئامێزی بنێ ده‌ست به‌تاڵ ده‌ربچێت .
ته‌نها سه‌رپێیانه ئاورێکی خێرا له‌مێژووی رابردووی کوده‌تا گه‌ردوونییه‌کانی جیهان ده‌ده‌ینه‌وه و وه‌ک چاوخشاندێک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانییه‌تانه‌ی ده‌وێت به‌ر له هه‌موویش ، سياسه‌تمه‌داران و سه‌رکرده‌و رابه‌رانی کورد گه‌ره‌که هه‌ڵوێستی له سه‌ر وه‌ربگرن و ده‌مارگێری نه‌ته‌وه په‌رستی تووڕ بده‌ن و ژیرانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ رووداوه‌کاندا بکرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که به ديدێکی عه‌قڵانییه‌ت هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێت ، ئه‌گه‌ر ورد سه‌رنجی ده‌رئه‌نجامی جه‌نگه جيهانییه‌کانی یه‌که‌م ودووه‌م بده‌ین به زه‌قی ده‌رده‌که‌وێت که زلهێزه‌کان براوه‌کان هه‌میشه هه‌و‌ڵی بچوککردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ئیمبراتۆرییه‌ت و ده‌وڵه‌تیان داوه که باڵا ده‌ستی خۆیان به سه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتانی ده‌رودراوسێدا سه‌پاندبوو که هه‌ر دوو ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و په‌لکوتانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیایان بچوک و له‌ت له‌ت کرد .
ئێستایش ئه‌و کوده‌تا گه‌ردوونییه‌ی ناوچه‌که‌ی ته‌نیوه باس له دابه‌شبوونی زۆر له وڵاتان ده‌کات ، له‌وانه ، جیابوونه‌وه‌ی باشوری سودان و بیابانی خۆرئاوا له مه‌غریب و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تائێستایش به‌دی ده‌کرێت ليبيا بووه به دوو ده‌وڵه‌ت و یه‌مه‌ن ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی باشوور و باکووری لێده‌کرێته‌وه و ده‌نگۆیه‌ک هاته ئارا گوایه سینا بدرێت به فه‌له‌ستینییه‌کان و ……………
له‌م گه‌رده‌لوولی به ته‌پو تۆز بردنی هه‌ندێ له‌و وڵاتانه و ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونیان هه‌یه ، تاکی ئاسایی کوردیش بیر له به‌ر یه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وڵاتانی تورکیا‌و ئێران و سوریا و عێراق ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و خه‌ونه‌یان بێته دی ، زۆرجار لێره‌و له‌وێ گوێبیست ده‌بین که عێراق بۆ سێ و ئێران بۆ پێنج و تورکیا بۆ چوار و سوریا بۆ دوو پارچه دابه‌ش ده‌بن ، له هه‌موویشی سه‌ێرتر هه‌موو پارچه کوردییه‌کانیش پێکه‌وه ده‌لکێنین ، له کاتێکدا ئێمه هه‌بوونی بیست و دوو ده‌وڵه‌تی عاره‌بی به ره‌وا ده‌زانین و دژی یه‌ک ده‌وڵه‌تی عاره‌بین و چه‌ندین وڵاتی تورکیمان پێباشه و لاگيری ناکه‌ین له یه‌کگرتنی وڵاته تورک زبانه‌کان و ده‌مانه‌وێت له ( مه‌ڵاتییه‌وه تا دوورگه‌ی خه‌رج ) بکه‌ین به یه‌ک ده‌وڵه‌تی کوردی و ئیمبراتۆرییه‌تێک دابمه‌زرێنین ، هه‌ر وه‌ک کاتب چه‌له‌بی له کتێبه‌که‌یدا ساڵی 1641 ئاماژه به ئه‌و سنووره‌ی خاکی کوردستان ده‌کات ، که ئه‌مه نه‌ک هه‌ر خه‌ونه به‌ڵکو مه‌حاڵی مه‌حاڵه ، با هه‌نگاوه‌کانمان له‌وێوه ده‌ست پێ‌بکات که هه‌ر پارچه‌یه‌ک لای خۆیه‌وه جۆره سیسته‌مێکی به‌رێوه‌بردن بۆ خۆ مه‌یسه‌ر بکات ، له دواکاتیشدا ببین به جه‌ند ده‌وڵه‌تێک ئێمه‌یش نه‌یکه‌ینه ئه‌و رۆژه‌ی حه‌سه‌ن و حوسێنی تیا کوژرا ، با کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وڵاتانی کوردیمان هه‌بێت .
هه‌ڵکردنی یه‌ك ئاڵای کوردی له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان خۆی له خۆي‌دا گره‌و کردنێکی دۆڕاوه ، چونکه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کورد ده‌یه‌وێت یه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی کوردی دروست بکات و بۆ قۆناغی ئیمڕۆی ئێمه مه‌حاڵه مه‌حاڵ بێته دی ، بۆیه لێره‌وه تکا و داوا له به‌رپرسان ده‌که‌ین خوێندنه‌وه‌ی ورد بینیانه و ديفاکتۆیانه‌یان بۆ پرسه هه‌ستیاره‌که‌مان هه‌بیت و رێگا چاره‌ی گونجاو بدۆزنه‌وه و ئه‌م هه‌ل و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه با سه‌ده‌یه‌کی دی نه‌که‌وینه‌وه پاش .
Serdar.jaff@yahoo.com