
ڕوانگه سیاسیه جیاوازه‌كان بۆ خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕین
له په‌یوه‌ند به ڕاپه‌رین و خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامبوون و ڕوخانی یه‌ك له دوای یه‌كی ڕژیمه دیكتاتۆره‌كان.
شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كانی تونس و مصر و ووڵاتانی تر, به ناوی شۆڕشی (خه‌ڵكه‌وه) ناوی ده‌ركرد, واتا ڕاپه‌رینی خه‌ڵك به گشتی له دژی زوڵم و زۆر و سه‌ركوت و به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامان.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی (شۆڕشی خه‌ڵكه) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی درووست و واقعیه ئه‌بێ ئێمه‌ی كۆمۆنیست و خه‌ڵكی ئازادیخواز به چاوێكی دره‌خشانه‌وه بۆی بڕوانین و خه‌بات و هه‌وڵه سیاسیه‌كانمان له چوارچێوه‌ی گشتیدا له فه‌له‌كی ئه‌ودا بسوڕێته‌وه.
به‌ڵام هه‌وڵ و ته‌قه‌لای سیاسه‌تی چینایه‌تی له لایه‌ن ئه‌حزابه سیاسیه جۆراوجۆره‌كانه‌وه به ئه‌شكالی جۆراوجۆر درێژه و بره‌وی هه‌یه.
هیچ حیزبێكی سیاسی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نیه كه زۆرێك له شیعاره سیاسیه ئازادیخوازه‌كان قه‌ده‌غه بكات یان پێشێلیان بكات, به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هه‌موویان تا ئه‌وپه‌ڕی ئه‌حزاب و ڕێكخراو‌و ڕه‌وتی سیاسی كۆنه‌په‌رست, باس له ئازادی سیاسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌كانی خه‌ڵكی به‌ش خوراو ئه‌كه‌ن.
ڕێكخستنی خه‌ڵك بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و پرۆسه‌یه تا سه‌ركه‌وتنی شۆرش و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه, ته‌نانه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسی له قۆناغه جیاجیاكانی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا, تا گرتنه به‌ری ڕێگاچاره‌ی جۆراجۆر له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینی گه‌رم و گوڕی ململانێی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات, هه‌موو ئه‌مانه ڕوانگه‌ی چینایه‌تی و سیاسی و جیاوازیان هه‌یه كه ته‌عبیری ڕاسته‌خۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی چینێكی كۆمه‌لایه‌تی دیاریكراو.
ئه‌گه‌ر به ووردی ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌بینین له‌و ووڵاتانه‌ی كه ڕێكخراوی كرێكاری و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ژمونیان زاڵه به سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كاندا, زیاتر پشت به هیزی جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات و هیچ ڕێگایه‌كی توند و تیژی هه‌ڵنابژیِرێت و ده‌ست بۆ چه‌ك نابات.
به‌ڵام له‌و ووڵاتانه‌ی كه هێز و ئه‌حزابی كۆنه‌په‌رست هه‌ژموونی زاڵه به سه‌ر خرۆشان و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ردا, ئه‌وه پێكدادانه‌كان به ئاقارێكی زۆر توند و تیژ و خوێناویدا گوزه‌ر ئه‌كات, خه‌ڵكه ڕاپه‌ڕیوه‌كه ناچار ئه‌كه‌ن كه ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رن, له به‌رانبه‌ر ڕژێمێكدا كه په‌نجا ساڵه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی عه‌مبار ئه‌كات و راهینانی جوراو جور به سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌كانی ئه‌كات و زور جاریش بو قالبون له كوشت‌و بر ره‌وانه‌ی وولاته زلهیزه‌كان ئه‌كه‌ن بو فیربون و راهینانی تازه 0
ئه‌وسا نه ته‌وازنی هێزی جه‌كداری خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر ڕژێمدا نه تاكتیكی سه‌ربازی له سه‌دا یه‌كیش نیه, ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه ڕێگا خوش بێت بۆ سه‌رانی ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی بكه‌ونه سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌وڵته ئیمپریالیسته‌كانی جیهان بۆ یارمه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پشتگیری سیاسی لێیان, بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی, لێره‌شه‌وه ده‌ستیوه‌ردانی سیاسی و به لاڕێدا بردنی شۆڕش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌م ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌ی خه‌ڵك كه ئێستا له ئارادایه ئه‌گه‌ر زۆر به درووستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ی ئه‌وه جارێكی تر ده‌سته و تاقمه بۆرژوازێكان به شیعاری بریقه‌دار ,كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش فریو ئه‌ده‌ن و سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تێكان ئه‌بن و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كاری ئه‌هێنن, له كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌كان ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی توانی ئه‌م سیاسه‌ته به كار بهێنی و تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كۆنترۆڵی سیاسی بخاته ده‌ستی خۆی, چوارچێوه‌ی سیاسی و سودێك كه ئه‌وان ئه‌یانویست بیكه‌ن كه كردیان ئه‌وه بوو وه‌ك فاكته‌رێكی فشار به كاری بهێنن بۆ سات و سه‌ودا گفت و گۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان.
ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه, ئه‌وه‌تا كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ئه‌حزابه‌كان ده‌ستی پێكردووه به بی ئه‌وه‌ی هیج رابه‌ریكی خوبیشاندانه‌كان یان رابه‌رانی سه‌راكانی ئازادی له شار‌و شاروچكه‌كان به‌شداربن بو ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نكی خه‌لكی نارازی و ئه‌و داواكاریانه‌ی كه هه‌یانبو له‌و كوبونه‌وانه‌دا داكوكی لیبكه‌ن و پێی له سه‌ر داگرن , خواستی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی له‌م گفت و گۆیانه‌دا ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له كوردستان له ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه ڕزگار بكات و بیخاته خزمه‌ت نوخبه‌ی بۆرژوازی كوردی وه به گشتی.
ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك ئه‌م سیاسه‌ته جه‌واشه‌كاریانه‌ی ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌نه عه‌قڵی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كه‌نه‌وه , ,به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر نوخبه‌ی خه‌لكی كوردستان له‌وه نه‌گات كه ئۆپۆزسیۆنی بۆرجوازی ئه‌م سات و سه‌ودایه‌و گفت‌و گۆكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی درێژه بێ ئه‌داو خواست و داواكارێكانی خه‌لك پشت گوێ ئه‌خات , تا ئه‌و جێگایه گرنگی هه‌یه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وان و ده‌سه‌لات دروست ئه‌كات , ئه‌كه‌ر له‌و كاته‌شدا باسی بكه‌ن ئه‌وه بۆ فریودان و به‌لاریدا بردنیتی, به سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی جارێكی تر ڕێسه‌كه‌مان ئه‌كه‌نه‌وه به خوری, ئه‌وه‌ش ڕوونه كه له سه‌ركه‌وتنیاندا بۆ فرێودان و ڕاكێشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌ندێك ڕیفۆرمی ڕووكه‌شی ئه‌كه‌ن, كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مڕۆی كوردستان نه‌یكردووه, به‌ڵام ئه‌م ڕیفۆرمانه ناتوانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكدا بكات به گشتی.
خه‌ڵكی كوردستان و ڕابه‌ره‌كانیان چاك ئه‌زانن كه هه‌ر ئه‌م ئه‌شخاص و ئه‌حزابانه بوون, كه ئازادیان به گشتی قه‌ده‌غه ئه‌كرد, نه‌یارانی سیاسیان تیرۆر ئه‌كرد, هه‌زاره‌ها ئافره‌تیان قه‌تڵ و عام ئه‌كرد.
هه‌ر چاودێرێكی سیاسی له كوردستان به ده‌یه‌ها چیرۆكی مه‌ئساوی له ناخ و مێشكی خۆیدا هه‌ڵگرتووه, پانۆرامای ڕوداوه مێژوویه‌كان, شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و تصفیه كردنی یه‌كتری بۆ پان و پۆڕ كردنی ده‌سه‌ڵاتیان و كووشتنی ده‌یه‌ها هه‌زار گه‌نجی دڵ پڕ له هیوا , كار و كرده‌وه‌ی ئه‌م ئه‌حزابانه بوون له‌وه‌ته‌ی هه‌ن و تاك و ئێستا.
ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وا له شه‌و و ڕۆژیكدا بوون به فریاد ڕه‌سی خه‌ڵك و ئه‌یانه‌وێ ڕزگارییان بۆ به ده‌ست بهێنن.
هه‌ندێكیان نوزه‌یان به ئازادی نه‌ئه‌داو له پێناوی گه‌وره بوون و مانه‌وه‌یاندا ده‌ستی دوژمنانی كوردیان ڕائه‌كێشا, ئۆپۆزسیۆنی ئیرانیان تیرۆر ئه‌كرد , یان ده‌ستی تیرۆریستی حكومه‌تی ئیرانیان ڕائه‌كیشا بۆ تیرۆر كردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی, هه‌ندێكیان چاویان به گه‌شه و ته‌كنه‌لۆژیا و مه‌ده‌نیه‌ت كوێر ئه‌بوو, له جاده و كۆڵانه‌كانی كوردستان تێزابیان ئه‌ڕشت به قاچی ئافره‌ته مۆدێرنه‌كاندا یان منداڵه ووردكه‌یان هان ئه‌دا به هۆی ها دوایان ئه‌كه‌وتن, یان له مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی تیرۆر و فتوای كووشتنیان بۆ خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌رئه‌كرد.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ستیان ئه‌بێ ڕه‌فتاریان چۆن بێت؟ّ بۆ هه‌موومانیش ڕۆشنه كه‌سێ بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بانگه‌شه و ڕه‌فتاری بێت -ئه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی گرت ده جاری ئه‌وه ڕه‌فتاری خراپتر ئه‌كات, ئێستا كه باسی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كه‌ن, ئه‌وه له ترسی ڕاپه‌رینی خه‌ڵكه نه‌وه‌كا ئه‌م گه‌رده‌لوله ئه‌وانیش بپێچێته‌وه0 به روكه‌شی ئه‌یانه‌وی وانیشان بده‌ن كه ئه‌وان خه‌مخۆری خه‌ڵكن و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندێكانی خه‌ڵكدا ئاماده‌ن خۆیان به كوشت بده‌ن , به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌مو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایان بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری له چنگی كرێكار‌و خه‌ڵك ڕزكار بكه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندی چینی بۆرژوازیدا به گشتی سه‌قامكیریكه‌ن 0
ئۆپۆزسیۆنێك كه ئه‌وه ڕه‌فتار و كرداری مێژووی سیاسیان بێ, ئه‌م پرۆسه‌ی گه‌شه كردنه به ئازادی سیاسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیان ناگه‌یه‌نێ, به‌ڵكو پرۆسه‌كه ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه سیاسیه‌وه‌یه.
یه‌كێك له قسه گرنگ و ڕاسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه كردی ئه‌وه بوو ئه‌یانوت (ئێمه هاتووین ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و نه‌فره‌ت و قین و بیزاریه‌ی خه‌لك ڕزگار بكه‌ین) جا ئه‌م قسه‌یه زۆر راست و دروسته , بویه له‌باری میژویشه‌وه هه‌ر وایه ئه‌كه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش ئه‌م سێ چوار ساڵه ناڕه‌زای خه‌ڵكی كوردستانی لوشنه‌دایه و سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تێكانی خه‌ڵك نه‌بوایه , ئێستا خۆپیشاندان و ڕاپه‌رین له قۆناغێكی زور پێشكه‌وت و تردا ئه‌بو كه زه‌نكی مه‌ركی سه‌رمایه‌ی لێ ئه‌دا 0ئه‌وان ئه‌یانزانی خه‌ڵكی كوردستان زۆر له ده‌سه‌ڵات پڕن, له‌گه‌ڵ هاتنی باهۆزی شۆڕش ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ڵئه‌سێ و ئه‌م ده‌سته و دائره‌یه ئه‌پێچێته‌وه, بۆیه بانگه‌وازی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیان كرد, ووتیان ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وه باهۆزه‌كه ئێوه‌ش ئه‌بات, به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌یانزانی ئه‌و پاشخانه‌ی كه له بیست ساڵی ڕابووردوودا كۆی كردۆته‌وه, به ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسیه‌كه‌ی برایانی ئۆپۆزسیۆن كۆتایی نایه‌ت, ئه‌گه‌ر واشبوو ئه‌بێ ده‌سه‌ڵات ته‌سلیمی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن, ئه‌م گفت و گۆ و سات و سه‌ودایه‌ی كه ئێستا به‌رده‌وامه, بۆ حه‌ل و فه‌صلی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه درێژه‌ی هه‌یه, بۆیه ئه‌بێ ڕابه‌رانی خه‌ڵكی ئازادیخواز و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه كرێكارێكان و ئه‌حزاب و ڕێكخراوه چه‌په‌كان ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیان جیا بگرن و به پلاتفۆرم و به‌رنامه‌ی خۆیان, وه به تاكتیكی درووست و گونجا و له بار, كه له‌گه‌ڵ ته‌وازنی هێزی خه‌ڵكدا بێته‌وه, بو ئه‌وه‌ی بێنه مه‌یدان بۆ ڕێكخراو كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئازادیخواز , ئه‌گه‌رچی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له چوار چێوه‌ی چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك بوو, به‌ڵام توانی ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ و كاریگه‌ر دابنێ بۆ خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان.
گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌كان, نا ڕێكخراوبوون بوو, به تایبه‌تی نه‌جوڵان و نه‌بزواندنی كرێكاران و ناڕێكخراوبوونیان له ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا, ئه‌مانه به ته‌نها خاڵی لاواز نه بوو 0به‌ڵكو فاكته‌رێكی زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان سه‌رتاسه‌ری نه‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر كرێكارن ڕێكخراو‌و بوونایه و ته‌نسیقێكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی له نێوان شار و شارۆچكه‌كاندا هه‌بوایه, ئه‌وه نه‌ك خۆپیشاندان به‌ڵكو به مانگرتنی كریاران به ته‌نها له كاركردن, ده‌سه‌ڵاتی شپرزه ئه‌كرد و ناچار ئه‌بوایه وه‌ڵام به داواكارێكانیان بداته‌وه.
31-5-2011