چاوه‌کانت … خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
Closed
چاوه‌کانت پڕ شه‌رابن به بینینیان مه‌ست ئه‌بم
لێوه‌کانت دوو په‌پوله‌ن به فرینیان په‌ست ئه‌بم
ئه‌ی فریشته کێ تۆی ناردووه ده‌رسی ئه‌شقم دابده‌ی
من مامۆستا‌و پیری رێگه‌م چۆن قوتابی تۆ ئه‌بم
هه‌ڵسه بڕۆ ئێره جێگه‌ی ده‌رس وده‌وری تۆ نیه
منی عاشق وا ده‌سوتێم چۆن به تۆ خامۆش ئه‌بم
بگره ماجێک بۆ ته‌به‌ڕووک زوو به ئیستا فرسته
ئه‌مڕۆ لێره‌م بۆ سبه‌ینێ نازانم له کوێ ئه‌بم