په‌یوه‌ندییه فره ره‌هه‌ندییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتی
یانه‌ی کوردی میدیا لهئهنسخهده
به‌ناونیشانی
په‌یوه‌ندییه فره ره‌هه‌ندییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتی
کۆمنیکاسێۆن (په‌یوه‌ندی، گفتوگۆ و ئاخاوتن) به‌شیوازێکی ته‌ندروست و فره ڕه‌هه‌ند گرنگترین ئامڕازه بۆ لێكتێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ر له‌ژیانی هاوسه‌رێتیدا. ئامڕازێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه لهخۆویستیو ئامڕازێكیشه بۆ پڕ كردنی ژیانی خێزانه‌كان لهئاسوودهییو ڕێگه‌نه‌دان به‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و ململانێكان..
هاوکات به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌شێت کۆمنیکاسێۆن ئامڕازێک بێت بۆ به‌دحاڵی بوون و لێكتێنهگهیشتنو هه‌راسان كردنی ژیانی خێزانه‌كان، گه‌رهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست‌و ڕۆشن‌و ڕاستگۆ بنیات نهنرابن.
چۆن بتوانین له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی فره ڕه‌هه‌نده‌وه ده‌روازه‌ی ئاسووده‌یی به‌ڕووی ژیانی هاوسهرێتیماندا بكه‌ینه‌وه‌و فێری هونه‌ری ژیان‌و هونه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌ڵکردن بین؟
خاتوو بێریڤان لهكۆڕهكهیدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه.
بهئامادەبوونتان کۆڕەکه دەوڵهمهندتر دەبێت و شوێنی تایبه‌تیش بۆ منداڵهئازیزەکان دابینکراوە
بهروار: ڕۆژی شه‌ممه ١٨-٦-٢٠١١
کات : حه‌وتی ئێوارە
شوێن : De Magnet, Hertemebrink 1
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
یانه‌ی کوردی میدیا له ئهنسخهدە