
ئۆپۆزسیۆن كێ یه؟ …. أحمه‌د حامد
ئۆپۆزسیۆن،به‌مانا،زمانه‌وانیه‌كی بریتیه له (به‌ره‌نگار-بونه‌وه،ڕوبه‌ڕووبونه‌وه ،به‌رهه‌ڵستی كردن.دژایه‌تیی یان دوژمنایه‌تی كردن)…..ئێمه‌یش لای خۆمانه‌وه ناومان ناوه .به‌رهه‌ڵستكارانكه پێم وایه ئه‌م ناوه پڕ پێسته‌كه‌ی نیه.ئۆپۆزسیۆن،ئه‌گه‌ر سیاسیانه لێكی بده‌ینه‌وه،ئه‌كرێ به دوو جۆره‌وه.
جۆری یه‌كه‌م.ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌و حیزبه ئه‌و به‌ره‌یه.یه كه دژایه‌تی دوژمنایه‌تی ڕژێمی وڵاته‌كه‌ی ئه‌كات به حكومه‌ت و دام و ده‌زگاو سیاسه‌ت و هه‌لوێست و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و لایه‌نه‌كانیه‌وه و كار ئه‌كات بۆ ڕووخاندنی به ڕێگاۆیه‌ك بۆی بچێته‌سه‌ر.تا خۆی بچێته شوێنه‌كه‌ی و سه‌رله‌وێ حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی دابمه‌زرێنێته‌وه كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی پێشوو ده‌ستگیر بكات و بیان دات به مه‌حكه‌مه.یان ده‌ربه‌ده‌ریان بكات..چاكسازی به‌لای ئه‌م جۆره پۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌مه‌یه‌و له‌م ڕێگایه‌وه دێته دی..
جۆری دووه‌م:ئه‌و بزوته‌نه‌وه‌و حیزب و به‌ره‌یه كه گله‌یی و ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و به‌رنامه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حكومه‌ت و وڵاته‌كه‌ی هه‌یه..ڕاوبۆچوون و به‌رنامه‌و پێشنیار‌و پلانی تایبه‌تیشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رو چاكسازی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كان..ڕێ و شوێنی سیاسیانه و جه‌ماوه‌ریانه‌و ئاشتیخواز ئه‌گرنه‌به‌ر.بۆگه‌یاندنی ڕاز‌و گلله‌یی و پێشنیاره‌كانیان به حكومه‌ت و به جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌یه‌نن.ئاماده‌ن دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا بكه‌ن له پێناوی گفتوگۆ‌و داخوازیه‌كانیاندا.واته ئه‌م جۆره كار بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
پێم وایه.ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان بێت به‌دوای سیاسه‌ت و چالاكی و هه‌ڵوێست و پڕوپاگه‌نده‌و دروشم و ده‌م و دوانی به‌رهه‌ڵستكاران بكه‌ون تا بۆیان ده‌رئه‌كه‌وێت كه كام جۆره‌ن له‌و جۆرانه‌ی باسم كرد.بۆنمونه به‌ره‌ی خه‌باتی نیشتیمانی ساڵی 1957له عێراق دا له به‌رنامه‌یه‌كدا به ئاشكرا داوای ڕوخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی و دامه‌زراندنی ڕژێمی كۆمار ده‌كات…به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی 1988 له به‌رنامه‌یه‌كیدا،داوای ڕزگاربونی كوردستانی عێراقی كرد له‌ژێر ده‌سته‌ی حكومه‌تی بعس .ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌لانی تونس و میسر .له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیدا .له پێناو ڕوخاندنی حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو ….به‌رهه‌ڵستكارانی لای خۆمان له دروشم و یاداشتنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه،داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئه‌كه‌نه‌وه داوا ئه‌كه‌ن حكومه‌تێكی (محاید) بێلایه‌ن پێك بێت بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ئه‌بێ‌ِ پێش وه‌ختی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام بدرێن .
ئه‌م داواكاریانه كه تا ئه‌مڕۆش له‌سه‌ریان سوورن،له خۆیدا پێداگرتنه له‌سه‌ر ڕوخاندنی حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی تری هه‌رێم دا !!
هه‌رچه‌نده من لێره‌دا نامه‌وێ بێ‌نه‌و به‌ره بكه‌م به‌ڵام ئه‌پرسم ئه‌بێ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه كێ بن كه ئه‌و حكومه‌ته محایه‌ده دروست بكه‌ن؟
ئه‌م حه‌وت مانگه حكومه‌تی بغداد و به‌رهه‌ڵستكارانی بۆ سێ وه‌زیری بێلایه‌ن ئه‌گه‌ڕێن له‌م عێراقه پان و به‌رینه‌دا كه‌چی تا ئێستا ده‌ستیان نه‌كه‌وتووه ئا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌توانین بڵێن به‌رهه‌ڵستكارانی لای خۆمان له جۆری یه‌كه‌من هه‌رچه‌نده مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیان له دوو تۆی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كدا خستۆته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه له گفت و گۆكردندا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی دا .ڕه‌نگه لێره‌دا پرسیارێك بێته كایه‌وه باشه ئه‌مانه چۆن قبوڵیان كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم دا دانوستان بكه‌ن ؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مان ڕایان گه‌یاندووه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم دا ناكه‌ن وه‌كو له‌گه‌ڵ دوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ك ئه‌وترێت كۆبونه‌وه‌ی پێنج حیزبه‌كه چونكه ئه‌مان خۆیان هیچ به كه‌متر نازانن له پارتی و یه‌كێتی و داوای ماف و ده‌سه‌ڵاتی چونیه‌ك ئه‌كه‌ن له لایه‌كی تریشه‌وه مه‌سه‌له‌ی گفتوگۆكردن له لایه‌ن ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا بوو به داوایه‌كی جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه‌و له ناوخۆی كوردستان دا‌و گوشارێكی سه‌نگینی خستبووه سه‌ر هه‌مووان وه له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ند جار ده‌ست پێشخه‌ری نواند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ده‌ره‌كیه‌كانیش (بیانیه‌كان) به په‌سه‌ندیان زانی له‌م وه‌خته‌دا جا سه‌ركه‌ویتنی كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكان وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ دوو حیزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات چۆن چۆنی و تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاماده‌ن داواكاریه‌كان به‌رهه‌ڵستكاران جێ به‌جێ بكه‌ن؟