له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا جوله‌ی تریش هه‌یه
ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌بات دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن , ئه‌وانیش هه‌میشه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیان ده‌كه‌ن , بۆیه ئه‌زموونه‌كه ئه‌زموونێكی پڕ له‌كه‌م و كورتییه‌و له‌ئاستی ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدانیه , ئه‌ودوو حیزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونیانه‌وه نه‌ك هه‌ر به‌ململانێی فیكری و سیاسی نه‌وه‌ستان , به‌ڵكو هه‌رچی چه‌ك و جبه‌خانه هه‌بوو دژی یه‌كتر به‌كاریان هێنا , ده‌ستی ده‌ره‌كی نه‌ما ڕاینه‌كێشنه ناو كوردستان كه‌چی هه‌ر نه‌یانتوانی یه‌كتر له‌ناو ببه‌ن , دواجار پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیئتیلافی عێراق , ڕێژه‌یه‌كی زۆریان له بودجه‌ی عێڕاق به‌ركه‌وت و دۆلارێكی زۆر ڕژایه نێو بانكه‌كانیان , بۆیه ناچاربوون بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێ برایانه بیخۆن , ئه‌وه‌بوو ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژییان له‌نێوان خۆیاندا مۆركرد كه له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی هیچی له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدانه‌بوو , ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه به‌ته‌واوی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستاندابوو , به‌ڵام خه‌راپ به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا شكایه‌وه , چونكه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا باڵێكی زیندوو هه‌بوو ئه‌و هه‌مووشتانه‌ی پێ قبوڵ نه‌ده‌كرا كه له‌ژێر چه‌تری ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كران , خه‌ڵكێكی خاوه‌ن ویژدان هه‌بوو ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نه‌ده‌كرا كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی نوخبه‌یه‌كی ناوحیزبه‌وه چاوپۆشی له به‌هابه‌رزه‌كانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بكات , بۆیه ئه‌وباڵه له‌یه‌كێتی نیشتمانی جیابۆوه‌و خه‌ڵكێكی زۆریشی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاماڵی , هێشتاش هه‌ن له‌ناو یه‌كێتیدا كه ویژدانیان ئازاریان ده‌دات و به‌م بارودۆخه ڕازی نین , خه‌ڵكێكی تریش هه‌یه كه ئه‌م رێككه‌وتنه ستراتیژییه به ده‌سكه‌وتێكی نیشتمانی نازانێت , به‌ڵكو به ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری دوو نوخبه‌ی ده‌زانێت كه به‌روبوم و ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین وه‌كو گۆشتی خێرێ له‌نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن , خه‌ڵكێك هه‌یه كه چه‌ندین ساڵ له‌و كه‌ژو كێوانه خه‌باتی كردووه ئه‌مرۆ حه‌زناكات به‌رانبه‌ر به چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی ماددی ڕابردووی بسڕێته‌وه‌و ناوی له‌نێو ناوان نه‌مێنێ , واتا جوله‌یه‌كی تر هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا , خه‌ڵكێكی تر هه‌یه به‌م سیاسه‌ته رازی نیه‌و ده‌یه‌وێ گۆڕانكارییه‌كی رادیكالی بكرێت له سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا , یه‌كێك له‌ئاسه‌واره خه‌راپه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه ستراتیژییه ئه‌وه‌بوو كه كۆمه‌ڵێك به‌های به‌رزو جوامێری له‌و خه‌ڵكانه وه‌رگرته‌وه‌و له‌به‌رانبه‌ریدا كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی ماددی پێ به‌خشین , بێگومان هه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتی به‌پله‌یه‌كی سه‌ره‌كی تێدا ڕه‌چاو نه‌كرێ , ئه‌و رێككه‌وتنه هێشتا مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی وشك نابێته‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌نه‌فره‌ت ده‌كرێ , رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو حیزبه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به مردوویی له‌دایكبوو , بۆیه رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵك له‌زیادبوون دابوو , ده‌نگه خه‌فه‌كراوه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر به‌رز ده‌بوونه‌وه , تا وای لێهات سه‌رای ئازادی بڕبوو له‌سه‌دای ئه‌و ده‌نگه خه‌فه‌كراوانه , به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده دوربین و واقیع بینانه نه‌بوو كه به‌په‌رۆشه‌وه مل بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بدات , ده‌بوا به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی كه سیاسه‌تمه‌دارێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه‌و كێشه‌كه‌ش له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودابوو خۆی گه‌یاندبا نێو خه‌ڵكه‌كه‌و داواكارییه‌كانیانی جێبه‌جێ كردبا , بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا مێژوویه‌كی زێڕین و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆخۆی تۆمار كردبا , بۆ ئه‌وه‌ی چه‌مكی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵكردنی وه‌كو كلتورێك له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتبا , ده‌بوا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ماوه‌كه‌ی خه‌ریكه به‌سه‌رده‌چێت بیكردبا به به‌رانی قوربانی و پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ناڕازی و خۆپیشانده‌رانی كردبا , بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك یاخود متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك گه‌ڕاباوه سه‌ر بنچینه‌ی خۆی , به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو بكرێ نه‌كرا , به‌ڵام هه‌رده‌بێ بكرێ چونكه له‌نێو حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشدا كه‌سانێك هه‌ن خاوه‌ن دیدی جیاواز‌و فره ڕه‌هه‌ندن كه چیتر ئه‌و دۆخه‌یان پێ هه‌زم ناكرێت و حه‌زیان له گۆرانكاری و چاكسازییه , پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ئه‌وه‌نده بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكیش پشتگوێ بخه‌ن , چونكه هه‌رخۆیان دروشمی مردن له‌پێناوی گه‌لدا یاخود كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی یان به‌رز ده‌كرده‌وه , شاعیرێكی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ : وه‌ها بژی له‌دنیادا ئه‌گه‌ر بمری هه‌رچی ناوت بزانێ له‌بۆت بگری ,