
ده‌نگی ئه‌رمه‌نی له ئیستانبوڵ
مانگی پێنجی رابردوو، له شاری ئیستانبوڵ كاتێك سه‌رقاڵی به‌رنامه‌سازی بووم سه‌باره‌ت به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی كاری راگه‌یاندن له توركیا، چه‌ندین كه‌سم بینی كه ئه‌هلی كاره‌كه بوون و پێكه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه‌مان كرد. له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا نووسه‌ر، رۆژنامه‌وان، مامۆستای زانستگه، هونه‌رمه‌ند و مێژووناس هه‌بوون. هه‌ڵگری ناسنامه‌ی جیاواز بوون. تورك، ئه‌رمه‌نی و كورد و عه‌ره‌ب هه‌بوون. ئه‌وانه هه‌وێنی دروستكردنی ئه‌و مۆزایكهی شاره‌كه‌ن. شارێك به‌رده‌وام سهرنحڕاكێشه و ده‌كرێت ببێت به شوێنی راسته‌قینه‌ی ئامێز پێكداكردنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. به‌ڵام به مه‌رجێك روحی به‌ڕێوه‌به‌رانیشی وه‌كو روحی شاره‌كه میهره‌بان بن.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌و رۆژانه‌دا چه‌ند جارێك یه‌كترمان بینی و دیدارم له‌گه‌ڵ ساز كرد، رۆژنامه‌وانی ئه‌رمه‌نی “ئاریس ناڵچی” بوو. ئاریس ناڵچی به شێوه‌یه‌كی جیاواز سه‌باره‌ت به ئازادی راده‌ربڕین له توركیا قسه‌ی ده‌كرد. ئاشكرایه ئه‌وی ئه‌رمه‌نی هیچ گه‌شبین نه‌بوو به‌رانبه‌ر به ره‌وشی ئازادی راده‌ربڕین له توركیا. ئه‌و به ئاشكرا و بێ دوودڵی ده‌یگوت: له توركیا مه‌حاڵه بتوانین باسی ئازادی را ده‌ربڕین بكه‌ین. به تایبه‌تی بۆ كه‌سانێك رۆژنامه‌وان بن و له بواری چاپه‌مه‌نیدا كار بكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه باسی له ئه‌زموونێكی تاڵ ده‌كرد، كاتێك رۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌وه بنووسن چۆن ناچار ده‌بن هه‌موو نووسینێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه بۆ پارێزه‌ر بخوێننه‌وه، تاكو پارێزه‌ر رێگه‌ی خۆپاراستنیان بۆ ده‌سنیشان بكات.
ئاریس ناڵَچی هه‌روه‌ها ده‌یگوت: “له كوێ ئه‌وه ده‌بینین له‌سه‌ر كتێبێكی نه‌نووسراو نووسه‌رێك بێته گرتن. باوه‌ڕ با باسكردنی شتێكی وه‌ها ناكرێت؟”
له‌گه‌ڵ ئاریس-دا باسی رۆژنامه‌وان و نووسه‌ری ئه‌رمه‌نی هرانت دینك-مان كرد. هرانت دینك له (15.9.1954)دا له شاری مه‌لاتیا له دایكبووه. ساڵی 1996 رۆژنامه‌ی “ئاگۆس”ی له ئیستانبوڵا دامه‌زراند. ئه‌و رۆژنامه‌یه تاكو ئێستا به‌رده‌وامه. ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌كه 24-ن. 20 لاپه‌ڕه‌یان به زمانی توركی و 4 لاپهڕهیشیان به زمانی ئه‌رمه‌نییه. هرانت دینك نمونه‌ی زیندووی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی نه‌بوونی ئازادی و دڵنیاییه بۆ رۆژنامه‌وانان. ئه‌و رۆژنامه‌وانه هه‌تا له ژیاندا بوو، دادگا ده‌یان دۆزیان له دژی كردبۆوه و به‌رده‌وام له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌دا بوو. رۆژی 19.1.2007 له شاری ئیستانبوڵ، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ی “ئاگۆس”دا، له لایه‌ن ناسیۆنالیسته پهڕگیرهكانهوه گولله‌باران كرا و هاته كوشتن.
به گوێره‌ی لێدوانی موحه‌ره‌م گوێزوتۆك، كه یه‌كێك له شایه‌ته‌كانی ئه‌و رووداوه‌یه، كاتێك بكوژه‌كه رایكردووه گوتویه‌تی :” ئه‌و كافرهم كوشت.”
چ ئاوه‌زێكی ترسناكه؟. بۆ ته‌واوی وه‌ڵات و ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌ی چ نه‌گبه‌تییه‌كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه؟
ئاریس ناڵچی له نزیكه‌وه هرانت دینكی ناسیوه، پێكه‌وه كاریان كردووه و پێكه‌وه هه‌ڵگری یه‌ك ئامانج بوون، بۆیه به غه‌مگینییه‌كی بێوێنه‌وه باس له كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌وان و هاوكاره‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
بێگومان له توركیا ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌یه، نه‌فره‌ت له تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌وانێكی ئه‌رمه‌نی وه‌كو “هرانت دینك” بكه‌یت. به‌ڵام به رای من نا‌توانیت به ئازادی رای خۆت ده‌رببڕیت و ئازادانه بنووسیت. ئه‌وه‌ی باسی گۆڕان و گه‌شه‌كردن له‌و بواره‌دا ده‌كات من به هه‌ڵه‌ی ده‌زانم. هه‌موو گۆڕانێكی بچوك به هه‌نگاو یان به بازدانی گه‌وره ده‌نرخێنن، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت، رۆژنامه‌وان و نووسه‌ری ئه‌رمه‌نی “هرانت دینك” له‌م وه‌ڵاته‌دا و له سه‌رده‌می حكومه‌تی “ئه‌ردۆگان”دا، له گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م وه‌ڵاته، له ئیستانبوڵ و له شه‌قامێكی زۆر پڕ جوڵه‌دا كوژرا. هیچیش نه‌كرا.
هرانت دینك كوژرا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ئاگۆس به‌رده‌وامه و ئه‌و ده‌نگه هه‌ر ده‌ژی. بێگومان ده‌نگی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ئیستانبوڵ نایه‌ته كوشتن و به‌رده‌وام ده‌بن. سه‌رباری ئه‌و گوشار و هه‌ڕه‌شانه‌یش به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه رۆژنامه‌وانانی رۆژنامه‌ی ئاگۆس و هاوكارانی هرانت دینك به‌رده‌وامن. ئاگۆس، ده‌نگی ئه‌رمه‌نه‌كانی ئه‌و شاره پڕ ده‌نگه‌یه. رۆژنامه‌یه‌كه به‌رده‌وام و ده‌ژی. به‌ڵام وه‌كو رۆژنامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێت گوشاری زۆریان له‌سه‌ره. بۆ نمونه له مانگی شه‌شی ساڵی 2007دا، له 17 رۆژنامه‌ی توركیادا یه‌ك بابه‌ت بڵاوكرایه‌وه، هه‌مان بابه‌ت هاوكات له رۆژنامه‌ی ئاگۆسیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ یه‌كێك له‌و رۆژنامانه نه‌درانه دادگا، كه‌چی رۆژنامه‌ی “ئاگۆس” درا به دادگا.
ئاگۆس پاش مه‌رگی هرانت دینك ده‌ژی، به‌ڵام به‌رده‌وامیش نیشانه‌ی ئامانجه بۆ ئاوه‌زه نه‌خۆش و ترسناكه‌كان.