سەردەشت پێش ئەوەی تیرۆر بکرێ، وێنەی بکوژانی خۆی بە هەموو دونیا پیشاندا
وتەیەک بۆ کۆبونەوەی یەکەم ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسماندا لە پەرلەمانی بەریتانیا
بەڕێزان، بەشدارانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا لە یەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشتی ئازیزدا.
سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەکتان هەیە و لە بابەت سازکردنی ئەم کۆبوونەوەیە دەست خۆشیتان لێ دەکەم.
بەدوای زیاتر لە ساڵێک لە تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، تا ئێستا تاوانباران و بکوژانی ئازادن. لە ماوەی ئەو ساڵەدا چەندین بەڵێنی ئەوە بە خانەودای سەردەشت و خەڵکی کوردستان درا کە تاوانباران و بکوژانی ئەو دەستگیر و داداگایی دەکرێن و سزا دەدرێن. بەڵام نەک هەر ئەو کارە نەکرا بەڵکو هەوڵی تاوانبارکردنیشی بە تیرۆریزم درا. هەوڵیان دا بە داڕشتنی سیناریۆیەکی ساختە کە هیچ کەسێک باوەڕی پێ ناکا، دۆسیەی تیرۆری سەردەشت دابخەنو تاوانباران هەت ئەبەد لە دەست دادگا و سزا ڕزگار بکەن خۆشبەختانە ئەو سیناریۆیە لای ڕای گشتی کوردستان و زۆربەی ڕێکخراوەکانی ناوەخۆ و نێونەتەوەیی وەک: ئەمنیستی ئەنتەرناشیوناڵ، ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ و پەیامنێرانی بێسنور و…تاد ڕەتکرایەوە.
سەردەشت نموونەیەکی زەقی سەرکوت و هێرشێکە بۆ سەر ئازادی لە کوردستان، کە لە یەکساڵی ڕابردوودا شێوەی جۆراوجۆری لەخۆگرتووە، کە دواترینیان تەقەکردن لە خۆپیشاندانی مەدەنی و جەماوەری و کوشتنی ١٠ کەس لە خۆپیشاندەران لە شاری سلێمانی و شارۆچکەکانی دوروبەری بوو. لەگەڵ بوونی چەندین دۆکۆمێنت و بەڵگە، تاکو ئێستاش بکوژانی خۆپیشاندەران هەر وەک بکوژانی سەردەشت بە ئازادی ئەسورێنەوە.
من لێرەدا جارێکیتر بە ناوی خانەوادەی سەردەشتەوە به ڕاشکاوی ڕایدهگهیهنم که ئیدیعاکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسی سەردەشت، چیرۆکی بێ بناغە و دور لە ڕاستین و مایەی ئازار و ئەشکەنجە و هەڕەشەیەکی زۆر بووە بۆ ئێمە و هاورێیان و دۆستانی سەردەشت. ئهسڵی مهسهلهی سەردەشت مەسەلەی ئازادی و عەدالەت و یەکسانییە. سهردهشت ڕۆژنامهنووس بوو و لهسهر کاری رۆژنامهوانی و نوسین و ڕهخنهگرتن له گەندەڵی و ناعەدالهتی کۆمهڵگای کوردستان تیرۆرکرا.
ئەو کەیسە لای ئێمە بەکراوەیی ئەمێنێتەوە تاکو ئاشکراکردن و ناساندن و دادگایکردنی تاوانباران لە دادگایەکی عادیلانەدا. لێرەشەوە جارێکی تر ئهم خواسته دووباره دهکهمهوه که پێویسته لیژنهیهکی پسپۆڕی بێلایهن و سەربەخۆ لهو کهیسه بکۆڵێتهوهو بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان و دادگاییکردنی بکوژانی سەردەشت لە دادگایەکی عادیلانەدا. لیژنهیهک که پێک هاتبێت له نوێنهرانی ڕێکخراوه نێو دهوڵهتیهکانو ڕۆژنامهنووسانو نوێنهرانی ڕێکخراوه مهدهنیهکان که له لیژنهیهکی واشدا نوێنهرایهتی ئێمه وهک خێزانی سهردهشت ماناو جێگای دهبێت.
ئومێدەوارم ئەم کۆبوونەوەیە سەرکەوتوو بێت لەوەی دەنگی کپ کراوی ستەم لێ کراوان و ئازادیخوازانی کوردستان جارێکی تر بە گوێی ناوەندە سیاسیەکانی دنیا بگەیەنێت و ئەوان بخاتەوە بەردەم ئەو ڕاستیەی کە بێ دەنگ بوونیان لەو ستەم و سەرکوتەی لە کوردستان دەکرێت، مایەی بێزاری جەماوەری ئەو ناوچەیەیە.
دووبارە دەستتان بە گەرمی دەگوشم، سەرکەوتوو بن!
لەگەڵ ڕێز و خوشەویستیم بۆتان
بەکر عوسمان
١٥-٠٦-٢٠١١