سه‌رکرده‌کانی ناوچه‌که، هیچیان پێ نییه بۆ کورد
سه‌رچاوه مێژووییه‌کان و هاوده‌می ژیانی سه‌رده‌م له‌گه‌ل گه‌لانی سه‌رده‌ستی ناوچه‌که ،بهڵگه‌ی زیندوون که ئیمام و رابه‌رانی ئیسلامی وسه‌رکرده ره‌گه‌ز په‌رسته‌کانی که کوردستانیان به‌سه‌ر دا دابه‌شکراوه ،هیچ کاتێک ئاماده نیین بچوکترین خزمه‌ت یا ته‌نازول به گه‌لی دابه‌شکراوی کورد وکوردستانی پارچه‌پارچه‌کراو بکه‌ن، که ساله‌هایه به جۆره‌ها شیوازی درندانه و نامرۆڤانه زولم وسته‌میان به‌سه‌ر داسه پاندون وقه‌تل و عامی ده‌که‌ن ،به‌مه‌به‌ستی سرینه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌چه‌له‌کی کورد‌و، داگیرکردنی کوردستان و بردنی سامان و خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌که‌ی.
له‌کاتێکدا که نه‌یانتوانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دروستکراوی سیاسی جیهانیش کورد بسرنه‌وه،یا وه‌ک کۆیله‌یه‌ک وهاوولاتی پله دوو سه‌یر ده‌کرێن وته‌عامولیان له‌گه‌لدا ده‌که‌ن ،له‌سه‌ر خودی خاکه ره‌سه‌نه‌که‌یان که هه‌زاران ساله باب وباپیرانیان لێی ژیاون، کاتێکیش که بزوتنه‌وه‌و سه‌رکرده‌کانی نه‌ته‌وه‌کان ، ته‌نگه‌تاو بوون و جێ له‌ق بوون،یا له قۆناغی شۆڕش ورزگاریخوازیدان ،دژ به‌م رژێمه کۆلۆنیاله داگیر کارییه‌کان ،یا له ئه‌نجامی بوونی جۆرێک له‌م ڕژێمانه‌ی که له‌خودی وولاته‌که‌یان دکتاتۆرو سه‌رکوتگه‌ر و زالن ده‌رهه‌ق به هاوولاتیه‌کانیان، دێن داوای هاوکاری و هاو خه‌باتی له‌گه‌لی کورد ده‌که‌ن ،بۆ ڕزگاری و گۆڕینی ڕژێمی سیاسی وولات وگرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات، به‌وه‌ی دوای قۆناغی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م وولاته ، سه‌ر پشکن له‌بڕیاری مافی چاره‌ی خۆنووسین وسه‌ربه‌خۆیی.
له‌کاتی رووخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی له ئێران ، گه‌لی کورد‌و که‌مینه‌کانی تری ئه‌م وولاته ،پشکی شێریان به‌ر که‌وت له‌خه‌بات و قوربانی و به‌ر خۆدان تا ڕووخانی ڕژێمی پاشایاتی، سه‌رکه‌وتن هاته دیی ،به‌ر له سه‌رکه‌وتن ئیمام خومێنی داوای به‌یاننامه‌و بلاڤۆکی بچوکترین گروپی سیاسی به‌رهه‌لستکاری ڕژێمی پادشای ده‌کرد،ده‌یگووت: بزان ئه‌وانه چی ده‌خوازن ،به‌لام پرسیار دوای ئه‌وه چی ڕوویدا؟. کاتێک شۆڕشی ئیسلامی ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو به‌لام زۆرینه‌ی هێزو ده‌سه‌لات بوو ، ئیمام خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕش له‌یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی تاران داده‌نیشت ،به‌مه‌به‌ستی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی ئاینی ودیداری خه‌لکی له چین وتویژه جیاجیاکانی ئێران و میوانه بیانییه‌کان وسیاسه‌تمه‌دارو ڕوناکبیرانی نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران.
دکتۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسه‌تمه‌دارو روناکبیری کورد له دیدارێکدا گووتی: من به‌مه‌به‌ستی دیدار چووم بۆ دیده‌نی ئیمام خومێنی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی هه‌ر که‌سێک بیویستبا بیبینێ ده‌بوایه بچێته مزگه‌وتێک که ئه‌وی لێ داده‌نیشت ، به‌نده‌ش دوای هه‌ولێک توانیم له‌کاتێکی دیاری کراودا ، واده‌ی بینینی ئه‌و به‌ده‌ست بهێنم،ئه‌وه بوو ،له‌کاتی خۆیدا چووم بۆ سه‌ردانی ،دوای قسه‌وباس، گووتم:” ئه‌ی باشه مافی کورده‌کانی ئێران چۆن ده‌بێت ، ئه‌وانیش ده‌گه‌ن به‌مافه‌کانی خۆیان ،که ساله‌هایه خه‌بات وقوربانی ده‌ده‌ن”. ئیمام خومێنی له وه‌لامدا گووتی:” ئه‌وانیش ده‌توانن له‌ژێر ئالای شۆڕشی ئیسلامی‌دا بژین “. نازانم ره‌وایه‌تی له‌چی داهه‌یه هۆلێکی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کان به‌ناوی یه‌کێک له‌سه‌رکرده هه‌ره دیاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه ئه‌ویش قازی محمد ،که به‌ده‌ستی زالمترین رژێمی پاشایه‌تی له سێداره دراوه ،یادی که‌سانێکی لێده‌کرێته‌وه که به‌خوێنی کورد تینوون .
له کاتێکدا هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئالای شۆڕشی ئیسلامیه‌دا بوو به هه‌زاران هه‌زار رۆله‌ی کورد شه‌هیدو زیندانی وبێ سه‌رو شوێنکران و ئاواره‌ی وولاتان بوون، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م حوکمی ئیسلامی‌دا بوو هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی کورد:عبدالرحمن قاسملویان له نه‌مسا تیرۆر کرد، هه‌روه‌ها سه‌رکرده سادقی شه‌ره‌فکه‌ندیان له به‌رلین له خواردنگه‌ی میکۆنۆس تیرۆر کرد .
زۆر شه‌قام وشوێنی گشتی هه‌یه له کوردستان به‌ناوی هه‌ندێ له که‌سایه‌تی وسه‌رکرده‌ی غه‌یری کورد کراون، کاتێک سه‌رکرده خۆشه‌ویستی خه‌لکه، که له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بێت و مرۆڤی خۆش بوێت و خزمه‌تی هاولاتیان بکات و وه‌فاداربێت بۆیان،به‌لام کاتێک ده‌بێته دیکتاتۆرو زالم ئه‌وه ناشرین ده‌بێت وخه‌ڵکیش له‌دژی ڕاده‌په‌رن له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات تووڕی هه‌لده‌ده‌ن بۆ ناو زبڵدانی مێژوو،( هیوادارم که‌س ئه‌م بۆ چوونه‌م به‌ڕه‌گه‌ز په‌رست نه‌داته قه‌له‌م) به‌لام من پێم باشه پێدا چونه‌وه‌یه‌ک به‌م ناو لێنانانه بخشرێنێته‌وه، چونکه ئێستا سه‌رده‌مه‌که له‌گۆڕانی خێرا‌و به‌رده‌وام دایه،ده‌کرێ ئێمه‌ش دۆستایه‌تی له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌وانه بکه‌ین‌و پشتیوانیان بین بۆ رزگاری و وه ده‌ست هێنانی ئازادی و چه‌سپاندنی دیموکراسی له ناوچه‌که.
که‌س دۆستی کورد نییه ،له‌ماوه‌ی چه‌ند سالی ڕابردوو ترکیا بانگه‌شه‌ی دیموکراسی وکرانه‌وه‌ی به ڕووی کوردا ده‌کرد،که‌چی ئێستا له هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردندا،به زه‌قی و به ئاشکرا ناسیونالیسته‌کانی ترکیاو به خودی ئه‌ردۆگانیشه‌وه ئینکاری له مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن . ئه‌گه‌ر باسی سوریاش بکه‌ین ،جگه له‌وه‌ی که چالاکوانانی کورد ده‌خاته زیندان وشه‌هیدیان ده‌کات ،تا ئێستاش زیاتر له چوار سه‌د هه‌زا هاوولاتی کورد بێ ناسنامه‌ن،. بۆیه من ده‌لێم بوونی ئیراده‌و لێبورده‌یی و یه‌ک ڕیزی مالی کورد،باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ڕزگار بوون له‌هه‌ر قه‌یرانێک که بێته پێشه‌وه.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا