ئه‌حمه‌دی مه‌لا له ته‌وه‌ری ماهیه‌تی خودا له ده‌قی شیعری
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
مامۆستای زانکۆ. زانکۆی کاستییا لامانچا، به‌شی زمان و ئه‌ده‌بییاتی فه‌ره‌نسی
• : روانینیت بۆ (خودا) چی یه ؟ و ئایه ئه‌و (خودایه)ی له ده‌قه شیعره‌كان باس ده‌كرێت , هه‌مان ئه‌و (خودا)یه كه له عه‌قیده‌ی مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر جیان، چۆن خوێنه‌ر له شوێنكاته جیاجیاكان جیان بكاته‌وه ؟ ئایه شاعیران ناترسن که هه‌ندیك له خوێنه‌ره‌كانیان كه وشه‌ی (خودا) له دیوانه‌كانیان ره‌ش بكه‌نه‌وه, كه لای ئه‌وان (كفره ) ونابێت بخوێندرێنه‌وه ؟
• : وه‌ك ئاشكرایه كرده‌ی شیعراندن كرده‌یه‌كی نا ئاوه‌زه (نا عقلانیه) كار له‌گه‌ڵ وشه‌كان ده‌كات به پشت به‌ستن به هه‌ست و سۆز . ئایه به‌كارهێنانی وشه‌گه‌لی وه‌ك ( خودا) له‌م كرداره نائاوهزه كه شیعره, تاچه‌ند به پێویستی شیعریی ده‌زانی ؟ ئایه تۆیی شاعیر تا چه‌ند هه‌ستیاری له‌به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه و جیا ده‌كه‌یته‌وه له وشه‌كانی تر ؟
• : وه‌ك باسمان كرد له‌كرداری شعراندن ئاوه‌ز كه‌مترین كاریگه‌ری هه‌یه . و زۆرێك له‌خوینه‌ران به‌ته‌رازووی ئاوه‌ز ده‌قه‌كان هه‌لده‌سه‌نگینن، و به‌جۆریك هه‌ندیك له نوسه‌ران ئه‌م كرده‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان داده‌نێت . وئایه پیویسته كامه لایه‌ن تیروانینی خۆیی بگۆرێت, شاعیر هه‌ستیارانه مامه‌له له‌گه‌ل ووشه‌كان بكات یاخود خوێنه‌ر ئه‌دبیانه له ووشه‌كان بروانێت ؟
ئا: هۆگرعومه‌ر
hogrme@gmail.com
.
+پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت بده‌مه‌وه با بزانین ئێمه له‌سه‌ر چ زه‌مینه‌یه‌ک قسه ده‌که‌ین و بیرده‌که‌ینه‌وه. ئایا وه‌کو پیاوێکی ئاینی، یا لاهووتییهک که ئیشیان توێژینه‌وه‌یه له بواری ئاین و لێکدانه‌وه و ته‌فسیری ده‌قی پیرۆزه، یا ئه‌وه‌تا ئێمه وه‌کو داهێنه‌ران له بواری ئه‌ده‌ب دا ئیش ده‌که‌ین. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه له نێو خه‌یاڵ و خه‌لقی ئه‌ده‌بیدا کار ده‌که‌ین یا وه‌کو ئاینپهروهرێک قسه ده‌که‌ین؟ دوو کایه‌ی جیاواز.
له کۆمه‌ڵگا سوننه‌تییه‌که‌ی ئێمه تابوومان له‌سه‌ر زۆر باسی ئێجگار گرینگ و هه‌ستیار داناوه. هۆکاره‌کانیش زۆرن : سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به چه‌مکی په‌روه‌رده‌وه هه‌یه، پاشان ئه‌م بێپهروهردهییه ده‌بێته ره‌قیبی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانیش رۆڵێکی له به‌رچاوی له‌م هاوکێشه‌یه‌دا ده‌بینێت.
واته رۆشنبیریی ئێمه ده‌مێکه به‌سه‌ر باسگهلێکدا باز ده‌دات و نایه‌وێت ئاوڕیان لێبداته‌وه، یا وردتر، ئه‌و ره‌قیبه ده‌رکی و ناوه‌کییه‌کان نایه‌ڵن ئاوڕی لێبداته‌وه. وه‌کو جینس، ئاین، سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ندێ پرسی ناسک و هه‌ستیار بورووژێنرێت. جا ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه وه‌کو وشترمرغ، سه‌ری ده‌خاته ژێر لمه‌وه تا که‌س نه‌یبینێت. ئاکام، رۆژێک هه‌موو کێشه‌کان به روومانا ده‌ته‌قنه‌وه.
لێم ده‌پرسیت “: روانینیت بۆ (خودا) چی یه؟”
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکمان ده‌ست که‌وێت، ده‌بێت مێژووی ئاینه‌کان بخوێنینه‌وه، ئه‌و کاته مێژووی خوداشمان بۆ روون ده‌بێته‌وه. چونکه مێژووی ئاین زۆر کۆن نییه، واته ئینسانی رۆحانی ده‌مێک نییه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ده‌ژێت. به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له بواری سه‌رهه‌ڵدانی ئاین کراون، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کرێت که له نێوان سه‌ده‌ی هه‌شته‌م و سێیه‌می پێش زاین، له شارستانییه‌ته‌کانی ئێران و ئیسرائیل و یۆنان و هیند و چین دا ئاین سه‌ریهه‌ڵداوه. که‌واته ته‌مه‌نی ئاین بۆ دوو هه‌زار و پێنج سه‌د ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه مێژووه‌ش مێژووی خوداوه‌ندان هه‌یه، واته کۆخودا که له لای شارستانییه‌تی مێزۆپۆتامیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ.
هه‌روه‌ها له لای فهیلووسهفانی یۆنانی کۆن کاتێک باس له خودا له دیدی چه‌مکی فه‌یله‌سووفانه‌وه ده‌که‌ن، به نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه گه‌ردوون لێواولێوی خودایه، واته له هه‌موو کونوکه‌له‌به‌رێک خوداوه‌ندێک هه‌یه. لای ئهنیمسیته ئه‌فریقاییه‌کان، خواد تێکه‌ڵی سروشت بووه و له هه‌موو به‌رجه‌سته‌یه‌ک دا ته‌جه‌للی ده‌کات.
که‌واته خودا له لای هه‌موو ئینسانێک، به پێی کو‌لتوور و به پێی ژینگه و به پێی ته‌مه‌ن و خوێندنه‌وه‌کانی ده‌گۆڕێت. ئه‌م چه‌مکه‌ش به پێی کات و شوێنی دیاریکراو گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا دێت. هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نێکی دیاریکراو بۆچوونمان بۆ خودا شتێکه و پاشان ده‌بێته شتێکی دیکه. واته وێناکردنێکی وه‌ستاو و جێگیر نییه، چونکه خودا مادده‌یه‌ک نییه تاوه‌کو هه‌موومان له‌سه‌ری رێیکهوین. ئیسلامیش کاتێک وه‌سفی خودا ده‌کات، وه‌سفه‌کان زۆر موجهڕهدن. یه‌کێک له گرینگییه‌کانی ئیسلام له‌م بواره‌دا، خودا دهتهجریدێنێت. واته له فرهخوداوهندهوه که عه‌ربه‌کانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی بڕوایان پێی هه‌بوو و شیکلیان ده‌دایێ، ده‌بێته خودایه‌کی تاک. هه‌روه‌ها له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی، خوداوه‌نده‌کان به پێی گه‌وره‌یی و بچووکی هۆز و خێڵ ده‌گۆڕا. ئێمه له‌و ناوانه هوبه‌ل و عوزه و لات ده‌زانین، به‌ڵام ناوی دیکه‌ش هه‌بوونه، پاشان ده‌بنه سیفه‌ت بۆ خودای ئیسلام. چونکه ئیسلام له بۆشایی کولتووری و عه‌قائیدییه‌وه نایه‌ت، به‌ڵکو شۆڕشێک له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌کات که زه‌مینه‌خۆشکردنی بۆ کرابوو تا سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام وه‌کو ئاینێکی ته‌وحیدی.
که‌واته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به به‌شێکی کێشهیهکهیه که په‌یوه‌ندی به مێژووی ئاینه‌کانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها شوێنێکی دیاریکراویشی له بواری ئه‌نترۆپۆلۆژیا بۆ ته‌رخان کراوه. ئه‌مه وه‌کو زانستێکی ده‌بێت سه‌یری بکرێت، نه‌ک وه‌کو بڕواهێنان، چونکه زانست له بواری بڕواهێنان و بێ‌بڕوایی ئیش ناکات، به‌ڵکو له سه‌ر زه‌مینه‌ی به‌ڵگه و ئه‌نجه‌ت و نموونه و هتد ئیش ده‌کات.
به‌شه‌که‌ی دی، په‌یوه‌ندی به عه‌قیده‌وه هه‌یه، واته په‌یوه‌ندیی به بڕواوه هه‌یه ئه‌م چه‌مکه به بێ ویست و ئیراده‌ی ئێمه، تێکه‌ڵ به چه‌مکی پیرۆز ده‌بێت. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه مێژووی خۆی هه‌یه. له‌م رووه‌وه مێرسیا ئیلیاد کۆمه‌ڵی کتێب ده‌نووسێت، گرینگ‌ترینیان به ناونیشانی ” دین و دونیا”یه، که ته‌رجه‌مه حه‌رفییه‌که‌ی “پیرۆز و دونیه‌وی”ه.
با بێنه سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌ی خۆمان : کاتێک مه‌سه‌له‌که ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌ده‌بی، یا شیعری هه‌ر وه‌کو جه‌نابتان ورووژاندووتانه، ئه‌م پرسه ده‌چێته نێو بواری ئیستیعاره و مه‌جازه‌وه. که‌واته ده‌چینه بوارێکی فراوانتر و شه‌خسیتر. شیعر خۆی له‌سه‌ر واتای تاکڕه‌هه‌ند و فه‌رهه‌نگیی ئیش ناکات. به‌ڵکو شهخساندنی زمانه، قۆزتنه‌وه‌ی زمانه و کارکردنی له پانتاییه په‌نهانه‌کانی زمان. بۆ نموونه کاتێک له واتای “کورسی” ده‌گه‌ڕێین، ئه‌وه قامووس واتایه‌کمان ده‌داتێت. ئه‌م واتایه جێی موناقه‌شه نییه. دوو که‌س نایکه‌نه شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو بۆچوونی زۆرجیازیان بۆ وشه‌ی “کورسی” هه‌بێت، به‌ڵام له بواری شیعردا، مه‌رج نییه هه‌مان واتای فه‌رهه‌نگی هه‌بێت. چونکه شاعیر له بواری ئافراندن و ئهلشیمییهک ئیش ده‌کات که جێگۆڕکێ به واتا و ده‌نگه‌کان ده‌کات، ئه‌و له واتای قامووسییهوه دهیانگوزاێتهوه بۆ فره‌م مانایی و هه‌ندێجاریش بۆ بێمانایی ئه‌گه‌ر ئیجاب بکات. رنگه سهغڵهتبوونمان له ده‌قێکی شیعریی بیرتهسکیمان به‌یان بکات و په‌رده له سه‌ر جه‌هلمان یاکئاڵا بکاته‌وه!
بۆیه ئێمه پێویستمان به خوێنه‌ری زیره‌کتره، خوێنه‌رێک که بتوانێت به شێوه‌یه‌کی فرانتر و ژیرانه‌تر مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ق بکات، هه‌ر چ ده‌قێک بێت. خوێنه‌ری شیعر ده‌بێت بزانێت که ده‌چێته نێو ته‌ونێکی زمانه‌وانییه‌وه که هاوته‌ریب نییه له گه‌ڵ ئه‌و واتایانه‌ی که ژیان به کاڵی ده‌مانداتێ. به‌ڵام دواجاریش، خوێنه‌ر ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ده‌ق، کاتێک ده‌قێکی شیعریی ده‌خوێنێته‌وه، نابێت به هه‌مان چاوی کتێبێکی ئاینی، یا سۆسیۆلۆژی یا هه‌ر بوارێکی دی، بیخوێنێته‌وه. یا کاتێک ده‌قێکی پیرۆز ده‌خوێنێته‌وه، نابێت وه‌کو ده‌قێکی زانستی ته‌ماشای بکه‌ی. ئه‌م تێکهڵوپێکهڵییه به داخه‌وه له ناو کولتووری ئێمه دا و له ئاستی زۆر به‌رزیش دا من هه‌ستم پێیکردووه. ئه‌مه ترسناکه بۆ کۆمه‌ڵگه.
له هه‌موو حالهتێکیشدا خوێندنه‌وه کارێکی ئازاده. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه مه‌رج نییه هه‌موو کتێبه‌کانی کتێبخانه‌کانمان به دڵ بێت، به‌ڵام ده‌رکردنی کتێبێک و فڕێدانی، کارێکی فاشییانه و ههمجییانهیه. که‌واته خوێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ق به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵبژێرێت. به‌ڵام نابێت ئێمه وڕکنایهتی خۆمان به سه‌ر ده‌ق ساغ که‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌کێک ئاره‌زووی له شیعر خۆیندنه‌وه‌یه، ئه‌و کات ده‌بێت له‌وه‌ش بگات، که وه‌زیفه‌ی شیعر ئه‌وه نییه که خوێنه‌ر به چه‌ند واتایه‌ک ببه‌ستێته‌وه. شیعر وه‌ک خۆی بانگه‌شه بۆ ئازادی ده‌کات، حه‌ز ده‌کات خوێنه‌ره‌که‌شی ئینسانێکی ئازاد بێت.
نابێت خوێندنه‌وه ده‌قی شیعریی له ژێر رۆشنایی عه‌قیده، یا ئایدیۆلۆژیا جا سه‌ر به هه‌ر ئاییۆلۆژیایهک بێت، بخوێندرێته‌وه. ده‌ق پانتاییه‌کی پیرۆزی نییه تا سنووره‌کانی وا به ئاسانی ده‌سنیشان کرێت. ده‌ق سرکه و له پانتاییه سرکهکانیش هه‌ڵ ده‌کات.
+شیعر هه‌ر وه‌کو مێشۆنیک، شاعیری فه‌ره‌نسی هاوچه‌رخ ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات له گه‌ڵ پچڕا‌و و نهپچڕاودا ئیش ده‌کات. به واتایه‌کی دی، پانتایی شیعر فراوانه و له سنوورێکی دیاریکراودا خۆی ده‌خه‌مڵێنێت. بۆیه وشه‌ی “خودا” ناکرێت ته‌نها له دیدی ئیسلامییه‌وه سه‌یری بکرێت، چونکه مێژووی خودا له‌وه کۆنتره، وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆی کرد. پاشان خودای شاعیر مه‌رج نییه له گه‌ڵ خودای یه‌کێکی دی هاوته‌ریب بێت. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر شاعیر راکێشێته‌وه نێو بواری عه‌قائیدییه‌وه، ئه‌وه زوڵم له خۆی و له شاعیر و له شیعره‌که ده‌کات، چونکه بواری شیعر ئه‌وه نییه. شاعیر له بواری کوفر و برواهێنان ئیش ناکات، کیشه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌کی شیعرییه. به بڕوای من ئه‌مه په‌یوه‌ندی به عه‌قڵییه‌ته‌وه هه‌یه.
له لایه‌کی دی شیعر ته‌نها کرده‌یه‌کی ناعه‌قڵانی نییه، به‌ڵکو ئهلشیمییهکی تێکه‌ڵه له ره‌گه‌زی عه‌قڵانی و ناعه‌قڵانی، سۆز و عه‌قڵ به‌شدارن له کرده‌ی شیعریی. چونکه شیعر داڕشتنێتکی په‌خشانئاسا نییه، جا ئه‌م ده‌قه فه‌له‌سه‌فی بێت یا سه‌ر به هه‌ر بوارێکی لێکۆڵینه‌وه دیکه، دواجار شیعرنووسین سه‌ر به مه‌نهه‌جێکی دیاریکراو نانووسرێت. بۆیه موفره‌ده‌ی شیعر زاراوه نییه تا پێویستی به راڤه‌کردنێکی مه‌نهه‌جی بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه عاقڵانه و له ژێر کاریگه‌ریی فیکرێکی دیاریکراودا سه‌یری شیعر بکه‌ین، سه‌ر له خۆشمان ده‌شێوێنین. نابێت ته‌نها له کونی ده‌رگای خۆمانه‌وه سه‌یری ده‌قی شیعری بکه‌ین.
+نووسه‌ر ئازاده و ده‌بێت پارێزگاری له ئازادی راده‌ربڕین بکه‌ین. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا خوێنه‌ر ده‌بێت به سینگ فراوانییه‌وه ده‌ق بخوێنێته‌وه و هه‌روه‌ها ئاسۆی خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌شی فراوانتر بکات. ئه‌مه به رای من په‌یوه‌ندی به عه‌قڵییه‌ته‌وه هه‌یه. کاتێک عه‌قڵییه‌تێک ته‌نها به چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه سه‌یری ده‌ق ده‌کات، ئه‌وه ئه‌و کات ده‌ق رادهکێشته بواره تایبه‌ته‌که‌ی خۆی، واته رای خۆی ده‌سه‌پێنێت و نایه‌ڵێت ده‌ق ده‌مبکاته‌وه.
پاشان کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی فره زمان و فره ئاین و مه‌زهه‌به، نابێت ته‌نها بۆچوونی خودی خۆمان به‌سه‌ر ده‌قدا فه‌رز که‌ین. هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی بواره‌کانیش گرینگه، واته سنووری پیرۆز و سنووری دونیه‌وی له کوێ ده‌ست پیده‌که‌ن و له کوێ کۆتای‌یان دێت، بواره‌کانی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ چۆن دیاریی ده‌کرێت؟ ئایا له ژێر فشارێکی دیاریکراوه ده‌بیت ده‌قێکی ئه‌ده‌بی سانسۆر بکرێت؟ ئه‌گه‌ر وایه کێ ئه‌م سانسۆره دیاریی ده‌کات و سه‌رچاوه ته‌شریعییه‌که‌ی له کوێیه‌وه دێت؟ ئه‌م کێشه بنه‌ڕه‌تییانه هێشتا به ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر نه‌کردوون. بواره‌کانی یاسا و ماف کێ دیاری‌یان ده‌کات و بواره‌کانی حه‌ڵاڵ و حه‌رام چۆن دیاریی ده‌کرێن؟ به‌رای من ده‌بێت یاسایه‌ک هه‌بێت که بتوانێت ئه‌م بوارانه ته‌نزیم کات و رێکیخات و روونی کاته‌وه. ئه‌گینا کۆمه‌ڵگا له نێوان به‌رداشی شه‌ریعه‌ت و یاسا دهههنجنرێت. ده‌بێت بزانین کێ و چ لایه‌نێک مافی ده‌رکردنی یاسای هه‌یه؟
من جارێکی دی ئاماژه بۆ عه‌قڵییه‌ت و ئاووهه‌وای گشتی و کلتووری باو هتد ده‌که‌م که زۆر جار ئینسان مه‌حکووم ده‌که‌ن له‌وه‌ی به رچه چه‌واشه‌کارییه‌کاندا بڕوات. جه‌هل هه‌ندێجار ره‌گه‌کانی له رووناکبینی رهگهاژووتره، به‌ڵام کوردستانی ئیمرۆ کوێرهلادێیهک نییه، به‌ڵکو هاووڵاتیان له په‌یوه‌ندی دان له گه‌ڵ زمان و کو‌لتوور و دید و بۆچوونی دیکه، ئیمرۆ وڵاتان یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌ویتردا واڵایه، یه‌ک سووده له‌وی دیکه وه‌رده‌گرێت، جا ده‌بێت ئێمه به سینگفراوانییهوه سه‌یری بیر و بۆچوونی ئه‌ویتر بکه‌ین و رێزلێنان و قبوڵکردنی ئه‌ویتر سه‌نگی مه‌حه‌ک بێت، نه‌ک چه‌ندین ئیعتیباراتی دیکه که سه‌ر به‌م دونیایه‌ی ئێمه نین.
• ئه‌م ته‌وه‌ره له ژماره‌ی 265 ره‌خنه‌ی جاودیر بلاو بۆته‌وه