براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا ) …. به‌شی هه‌شته‌م
سیلیا دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ند مانگێك له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ئه‌بێت ، داوا له ماڵه باوکی ئه‌کات که به‌شه میراتیه‌که‌ی خۆی پێش وه‌خت به‌نێ ، تا له‌و پلانه‌ی که مێرده‌که‌ی کێشابوی به‌کاری بێنێ و بیخه‌نه ئیشه‌وه . پلان و ئیشه‌که‌ش ئه‌وه بوو شه‌تڵه چا بکڕن و له زه‌ویه دووره‌کانی ناوچه‌ی میسیۆنێس بیانچێنن . به‌ڵام ماڵه باوکی سیلیا به‌مه ڕازی نابن و ئه‌ویش بۆ ڕۆژی دوایی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا به‌ره‌و میسیۆنێس هه‌ڵدێن .ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مان هه‌ڵدێن مناڵه‌که‌ی ناو سکی سیلیا که جیڤارا ئه‌بێت سێ مانگ ئه‌بێت . پاش شه‌ش مانگێکی تر واته له یه‌کی مانگی مای ( پێنج ) ساڵی 1928 جیڤارا له داییك ئه‌بێت .
کاتێک که جیڤارا ته‌مه‌نی ئه‌گاته نزیکی دوو ساڵ نه‌خۆشی هه‌ناسه ته‌نگیه‌که‌ی زیاد ئه‌کات . باوکی که‌سێك بوو زیاد له دایکی غه‌مخۆری جیڤارا بوو ، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ناسه ته‌نگیه باوکی ژنه‌که‌ی لۆمه‌بار ئه‌کات و ئه‌ڵێت تۆ کوڕه‌که‌ت بردوه بۆ مه‌له‌و له‌وێ له ئاوه سارده‌که‌دا سه‌رمای بوه . ئه‌مه به‌هه‌رحاڵ ، به‌ڵام باوکی جیڤارا له دواییدا تێئه‌گات که ژنه‌که‌ی که‌سێکه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ندێك جار هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی نه‌ڵێن که هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ناکات خۆی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی ئه‌کاته‌وه .
باوکی جیڤارا له دواییدا بیری ئه‌که‌وێته‌وه‌و ئه‌ڵێت : ساڵه‌کانی یه‌که‌م گه‌رچی قورس بوون به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ش بوون . خێزانه‌که ماوه‌یه‌ک له دارستانێکی چڕوپڕدا ئه‌ژیان که دره‌خته‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسام چوبوون به‌ناویه‌کداو ڕووباری پڕ ئاوی تیژڕه‌وو به خوڕیش به ناویدا تێئه‌په‌ڕی ، جگه له‌مه‌ش ئاژه‌ڵی کێوی و دڕنده‌ش وه‌ك پشیله کێوی و پڵنگ و که‌متیار له‌ناویدا ئه‌بینرا .
فیدڵ کاسترۆ چه‌ند له هاڤاناوه دوور بوو جیڤاراش هێنده له بۆینس ئایرسه‌وه ، ئه‌و دارستانه‌ی که خێزانه‌که‌ی جیڤارای لێ ئه‌ژیا بۆ هه‌ناسه ته‌نگیه‌که‌ی جیڤارا شوێنێکی ته‌ڕوتووش و شێ‌دار بوو ، له‌به‌رئه‌وه پاش ماوه‌یه‌ک ناچار بوون به‌ره‌و شار بگه‌ڕێنه‌وه . ئه‌م ڕۆژانه له پاشه‌ڕۆژدا بۆ خێزانه‌که بوونه ڕۆژانێکی خۆش و به‌خت یاوه‌ر ، ساڵانێکی زۆر وه‌کو یادگاری ئه‌و ڕۆژه خۆشانه‌یان بۆ یه‌کتری باس ئه‌کرد و چه‌ند کاتێکی خۆشیان پێوه به‌سه‌ر ئه‌برد ، له لایه‌کی تریشه‌وه قورسی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی ژیانی داهاتویان پێ له‌بیر ئه‌برده‌وه .
کاسترۆو خێزانه‌که‌ی به‌شێوه‌کی جێگیر له کێڵگه‌ی بیران نیشته‌جێ بوبون و ڕۆتیناته‌کانی ژیان خۆیان تیا به‌سه‌ر ئه‌برد . به‌ڵام ماڵه باوکی جیڤارا له لادێوه بۆ شار‌و له شاریشه‌وه بۆ لادێ هه‌ر له ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ردا بوون ، جارێك به‌هۆی پیشه‌و ئیشه‌کانی باوکیه‌وه‌و جارێکیش به‌هۆی ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌که‌ی جیڤاراوه .
دایک‌و باوکی جیڤارا هه‌موو ڕێگایه‌کیان بۆ چاره‌سه‌ری کوڕه‌که‌یان گرته‌به‌ر ، ته‌نانه‌ت په‌نایان به بچوکترین چاره له هه‌ر شوێن و لایه‌ك بوایه ئه‌برد ، گوێیان له‌وه نه‌بوو چاره‌سه‌ره‌که چی بێت و چی نه‌بێت ، هه‌ر به‌مه‌رجێك هیوایه‌ك به چاکبونه‌وه‌ی کوڕه‌که‌یان ببه‌خشێت ئه‌مان بۆی ئه‌چوون و دوای ئه‌که‌وتن .
دکتۆرو ده‌رمان له‌سه‌رووی جۆری چاره‌سه‌ریه‌کانه‌وه بوون ، گه‌ر ئه‌وانه‌ش که‌ڵکیان نه‌خواردایه ئه‌وا په‌نایان به دکتۆری خۆماڵی و کلتوری ئه‌بردو پشیله‌و توره‌که لمیان له‌سه‌ر ته‌خته خه‌وی کوڕه‌که‌یان دائه‌نا .
ئه‌رنێستۆ جیڤارا هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه منداڵیه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستی به‌خۆی کردبو که که‌له شه‌قی و ڕه‌قی له دایکیه‌وه به‌میراتی بۆ ماوه‌ته‌وه ، جا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یئه‌هێشت نه‌خۆشیه‌که‌ی به‌سه‌ریدا زاڵ ببێت و بڕیار به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا بدات . هه‌ر له‌و کاتانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیدا یاری ئه‌کرد به ئاسانی هه‌ناسه ته‌نگیه‌که‌ی لێئه‌هات ، ئه‌وانیش هه‌ندێک جار ناچار ئه‌بوون ده‌ستوقاچێکی بگرن و به‌رزیکه‌نه‌وه‌و ئه‌وجا بیبه‌نه‌وه بۆ ماڵ . یه‌کێک له هاوڕێ قوتابیه‌کانی به ناوی ( ئێنریکوێ مارتین ) ئه‌ڵێت : که ته‌واو حاڵی خراپ ئه‌بوو ئێمه ئه‌چوین بۆ ماڵه‌وه‌و له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌یه‌وه سه‌یرمان ئه‌کرد . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : گه‌ر جیڤارا زۆر نه‌خۆش بوایه یان نه‌یتوانیایه بێته ده‌ره‌وه ئه‌وا ئێمه هه‌ر یه‌کجار ئه‌مانتوانی بچین بۆ لای ، چونکه باوکی وا هه‌ستی ئه‌کرد که ئێمه سه‌غڵه‌ت و ناڕه‌حه‌تی ئه‌که‌ین …. به‌سته‌زمان منداڵ ، هه‌ندێك جار وه‌ك نیوه مردووی لێئه‌هات ، به‌ڵام دوای دوو ڕۆژ یان زیاتر کاتێکمان ئه‌زانی ده‌رئه‌که‌وته‌وه‌و ئاسایی ئه‌بویه‌وه ، ئێمه‌ش له‌به‌ر خۆمانه‌وه ئه‌مانووت ئه‌مه ئه‌و جیڤارایه‌یه که چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حاڵی زۆر خراپ بوو .
له ساڵی 1931 خێزانی جیڤارا به‌ره‌و شاری کۆردۆبا له باکووری ووڵات که‌وتنه‌ڕێ و له‌وێ له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی ئاڵتاگراسیا نیشته‌جێ بوون . خێزانه‌که بێجگه جیڤارا کوڕوکچێکی تریان بۆ زیاد بوبو که ناویان ڕۆبێرتۆو سیلیا بوو ، باری ئابوریشیان ئێستا به‌ره‌و باشی ڕۆشتبوو له جاران باشتر بوو .
کاتێک که گرژی و ئاڵۆزیه سیاسیه‌کان له‌سه‌راپای ووڵاتدا زیادیان ئه‌کرد کرێکارانیش ناڕه‌زایی و توڕه‌بونه‌کانیان ڕوبه‌ڕوی حکومه‌ت ئه‌کرده‌وه و له‌وێشه‌وه ڕوبه‌ڕوی بازرگانه به‌ریتانیه‌کان ، چونکه ڕه‌سته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه بوو و ئه‌مانیش باره ئابووریه‌که‌ی ئه‌رجه‌نتینیان هه‌ڵئه‌سوڕاند . له شاری ئاڵتا گراسیاش ژیان به‌خۆی و حه‌زه‌کانیه‌وه به‌رده‌وام بوو ، بۆ نموونه له ئوتێلی سیێراس خه‌ڵکان چایان ئهخواردهوهو نیوه‌ڕوانیش گوێیان له مۆسیقا ئه‌گرت . به‌ڵام ژیانی خێزانی جیڤارا له چه‌شنێکی تر بوو ، ئه‌وان بیر‌و خه‌یاڵیان له ژیانێکی ئه‌رستۆکراتیانه ئه‌خولایه‌وه‌و نه‌شیانئه‌ویست وه‌کو خه‌ڵکی ئه‌و شاره خۆپارێزانه بژین . بۆ نموونه خه‌ڵکی شاره‌که زۆر جار چاویان له‌سه‌ر دایکی جیڤارا بوو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پانتۆڵی له پێدا بوو و قژیشی کورت ئه‌بڕی و ئازادانه‌ش قسه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ئه‌کرد .
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مان له‌و جۆره که‌سانه بوون که ئه‌ڵێ : چۆنت ئه‌وێ وا بژی . دیاره ئه‌م ڕسته‌یه‌ش ناونیشانی فلیمێکی کۆمیدی به‌ناوبانگی ئیسپانی بوو که‌باس له ژیانی مرۆڤه‌کان ئه‌کات که چۆن بژین .
فیدڵ به پێچه‌وانه‌ی جیڤاراوه که ته‌مه‌نی بوو به شه‌ش ساڵ له قوتابخانه‌یه‌کی شه‌و ده‌ستی به خوێندن کرد ، به‌ڵام جیڤارا ته‌مه‌نی بوو به نۆ ساڵ ئه‌وجا توانی ده‌ست به خوێندن بکات . پێشتر دایکی له ماڵه‌وه پێی ئه‌خوێند ، جیڤارا دایکی ئه‌وه‌نده خۆشئه‌ویست پێی ئه‌ووت دایه‌له . باوکی جیڤارا لێره‌دا ئه‌ڵێت دایکی جێگا باوه‌ڕی هه‌میشه‌یی جیڤارا بوو چونکه زانیاری ئه‌دایێ . ئه‌رنێستۆ جیڤارا گه‌رچی هه‌ناسه ته‌نگیه‌که‌ی نه‌یئه‌هێشت به ڕێکوپێکی بچێته قوتابخانه به‌ڵام ئه‌م نه‌یئه‌هێشت ئه‌وه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کانی و له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ش که نه‌بێته مناڵێکی گرنگ و تێگه‌یشتو .
فیدڵ وه‌کو جیڤارا نه‌بوو ، ئه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی ، خۆی فێر ئه‌کرد ، له ماڵه‌وه شوێن و کاتی گونجاوی بۆ نه‌ڕه‌ئه‌خسا تا کتێبه‌کانی بخوێنێته‌وه ، بۆیه ناچار به خۆی و کتێبه زۆره‌کانیه‌وه ئه‌چو له ژووری په‌له‌وه‌ره‌کان ، به‌ڵام له‌وێ وه‌کو جارانی له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌کردن ، به‌ڵکو ئازادانه وازی لێئه‌هێنان و هه‌قی به‌سه‌ریانه‌وه نه‌بو .
ئه‌م جۆره دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه‌و خۆ په‌روه‌رده کردنه جۆره وانه‌یه‌کی باش و به‌که‌ڵك بوون بۆ کاسترۆ ، چونکه به پێی هه‌لسوکه‌وتی پێشوی که‌س له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بو که ئه‌م له ناوه‌وه‌یدا تۆی که‌سێکی تری هه‌ڵگرتوه . به‌ڵام هێنده هه‌بو گه‌ر یه‌کێک بیویستایه ئه‌مه‌ی بۆ ئاشکرا ببێت ئه‌وا ته‌نیا پێویستی به‌کات بوو .
کاتێک ئه‌رنێستۆ جیڤارا له قوتابخانه‌ی سان مارتین له ساڵی 1937 ده‌ستی به خوێند کرد ته‌مه‌نی نۆ ساڵان بوو ، واته دوو ساڵ له هاوپۆله‌کانی گه‌وره‌تر بوو ، به‌ڵام زانیاری زۆر له‌وه زیاتر بوو ، هه‌ر که یه‌که‌م ڕۆژ هێنایان بۆ قوتابخانه‌و به‌راووردیان کرد یه‌کسه‌ر دوو پۆل …..
درێژه‌ی هه‌یه……